تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بازاڕ گەرمی
(حمس.) تم: بازاڕخۆشی
باسترمە
[[تۆ.]]
(نا.)، (کعر.) گۆشتی کوڵاوی پوختەکراو، کە بەهارات و داو و دەرمانی دیکەی تێکەڵ کرابێ و لەناو ڕیخۆڵەدا ئاخندرا بێتەوە، لە کاتی پێویستا دە ڕۆنا سووڕی دەکەنەوە و هێلکە ی بەسەردا دەکەن، بە ساردی و برژاویش دەخورێ. *(کێیر) کاڵباس. تێبــ. - ئەم وشەیە تورکییە و مانای ئاخنراوە و پەستێوراو دەدا. هاوتاکەشی لە (کێیر) لە زمانی ڕووسی وەرگیراوە.
ئارمانج
«نا.»، «بکـ.» تمـ: ئامانج.
ئارمووش
«نا.»، «هلـ.» تمـ: ئاوریشم
ئاشرمە
«نا.»، «سنـ.» تەکەڵتووی زین، نەرمەزین. تێبــ. ــ مردۆخ ئەم وشەیەی بەم جۆرە نووسیوە «تمـ: جـ ١، ل - ١٤» و دوکتۆر معینیش لە «فەرهەنگ: جـ ١، ل - ٦٠» وەک وشەیێکی فارسی هێناوێتی و ئاوای ساغ کردۆتەوە: ئازرەم = ئادرەمە = ئاترەمە = ئاشورمە و گەلێ مەعناشی لێداوەتەوە. جا نازانم «مەردۆخ» خۆی ئاسایی، بۆ نیزیک کردنەوە کوردی لە فارسی ئەم وشەشی لە فارسیڕا هێناوە یاخۆ خەڵکی لادێ لە مەڵبەندی «سنە» بە کاری دێنن. بە لای منەوە ئەم وشەیە زیاتر لە توورکی دەچێت تا کوردی و فارسی.
ئیشکە سەرما
[[ئیشک + ئە + سەرما]]
(نت.) سەرمایەکی بەفر یا بارانی دەگەڵ نەبێ. ئیشکە سەرمای کەرکووک لە مۆخی ئیسقان کاردەکا.
ئێختەرمە
[[تو.]]
(نا.) ١- چەک و کەلوپەلی دوژمن کە پاش کوشتنی دەستی بە سەردا دەگیرێ (معین: فەرهەنگ، ج١-١٦٦). (( بە دوو نیران چوار سواری دە چەلییانم کردوون ئێختەرمە)) (تحفە: ج٢-١٨٣). *یەختەرمە. ٢- ئەسپێکی سوار بە دوو خۆیدا دەکێشێ. *یەدەگ.
بارمتە
[[بار + متە ؟]]
(نت.) ئەو شتەیە کە لەباتی هەقێ لای کەسێ بە گرێو دادەندرێ، یا یەکێک لەباتی هەقی خۆی لە کەسیکی ئەوسا لێی وەردەگیرێتەوە یا گل دەداتەوە، تا هەقەکە دەدرێتەوە ئەوسا لێی وەردەگیرێتەوە یا دەیداتەوە. تێبــ.- ئەم وشەیە وەکوو لە سەرەوە نیشان دراوە لە دوو کەرت پێکهاتووە، کەرتی دووەمیان کە (متە)یە لە موکریان بەو (گوێز) یا (پارە)یە دەڵێن کە لە یاری (مێشێن= مووشێن)دا دادەکرێ، من بۆ ئەوە دەچم ئەسڵەکەی (متاع)ی عەرەبی بێ و جەڕابێ.
بن خەرمان
«نت.» ئەو دەغڵ ودانەیه که پاش هەڵگرتنی خە رمان، له جێ خەرمان دەمێنێتەوه و بۆ کۆکردنەوەی جێ خەرمانه که دەماڵن و خاک و خۆڵی تێکەڵاو دەبێ. * «مک.» بنەپیت.
بۆرمس
«ست.»، «مک.» حاڵی بزنێکی مووی ڕ ەش بێ و دێغ دێغی بۆری به لا چاویدا هاتبێ.
بەرماغ
[[تو.]]
«نا.» قامیشه جگەره.
بەرماڵ
[[بەر/٢ +ماڵ]]
«نت.» 1- دوو تەخته «کوێن» ی گەورە یه، کاتێ باوبژ یا باران دە نێو ڕە شماڵێ دەکا، لەولایەی باران و... تێیدەکا، به پێشیەوه دەگرن.. 2-جاجمی شەقە که جۆڵای کوردستان دەیتەنن. پێخەف یا کەلو پەلی دیکەی تێوەدەپێچن وەکوو پێخەفیش کەڵکی لێ وەرد ەگیرێ، 3- پارچەیەک خام یا تەختەیەکی بچووکی قاڵی، یا قوماشێکی تایبەتییه و جۆڵا د ەیتەنێ و پاک و خاوێن ڕای دە گرن و بۆ نوێژ لەسەرکردن تەرخان دەکرێت. * «هل.» دوو گرد. تێبــ.ینی: وادە زانم ئەم وشەی «بەرماڵ» ه لە پێش هەموو ماناکانی دیکەیدا بۆ مانای یەکەم دەکارکراوە و بۆ مانای سێیەمی لە بە وێچوون «لە باری تە نینەوه» داهاتووه.
بەرماڵی له سەر ئاودەگەرێ
«کن.» پیاوی چاک و، موسڵمانه، دەست و دڵی پاکه،
بەرمسوڵدان
[[بەر/٤ + مسوڵدان]]
ئەو بەشەی زگی ئادەمیزاد که دەکەوێته خوار نێوک و ژوور بەرگەده. * «سن.» بان بانەگا.
بەرموو
[[بەر +موور (مووروو)]]
«نت.»، «مک.» خشڵێکی ژنانەیه لە مت وموورووی جووربەجوور و هەڕەمه «له باری ڕەنگ و شکڵەوه» دەیهۆننەوه و کچان و ژنان دە ئەستۆیانی دەکەن.تێبــ.ینی: ژنه دەوڵەمەندان لە بەردی بەقیمەت و «کار با، یاقووت، شەوه،... و....» دروستی دەکەن و ژنه فەقیر له موورووی جەڵەبی.* «سیم.» گەردانه، ملوانکه. «سن.» ملوەنملوێنک. «کئێر.» گەردەن بەند. «مک.» ملوێنکه. «جن.» گەلوووەن. تێبــ.ینی: ئەو هاوتایانه کە م و زۆر له لایە ن شکڵ و ئەو شتانەی که لێیان دروست دەکرێن. کەم و زۆر جیاوازیێکیان هەیه که هەموویان بۆ ڕازاندنەوەی «مل» و گەرد ن» بەکاردێت.
بەرمیل
«نا.»، «کعر.» تم: بۆشکه. تێبــ.ینی: ئەم وشەیه به ڕێگای زمانی ئینگلیسیدا، لە کوردستانی عێراق هاتۆتە ناو زمانی کوردی، ئەسڵەکەی لە ئینگلیسیڕا «بار- ڕێل» ه که ئەویش له «باریل» ی فڕە نسی وەرگیراوه «تم: و «تم: قامووسی باغەڵی ئۆکسفۆرد، 1961، ل- 57» بەڵام بۆم ساغ نەبۆتەوه و نازانم دە نگی «م» ی چۆن لێ پەیدا بووه.
بەرمەممـکان
[[بەر/٤ -مەمک+ ئان/١]]
ئەو، ماوە یەی دایکێک له مەمکی خۆی شیر دەدا به منداڵ، ئەو ماو یەی منداڵێک به شیری مەمکی دایکی بەڕێ دەچێ:: یەکێکی تازه پێ هەڵدەگرێ و یەکێکی بەرمەمکانیشی هەیه.
بەرمەمکانه
[[بەرمەمکان + ئە/٢]]
«ست.» حاڵی منداڵێکی که هێشتا شیری مەمکی دایکی د ەخوا و لە مەمکێ نەکرابێتەوه.
بەفرماڵ
[[1- به‌فر +ماڵ «ماڵین» ]]
«نت.»، «کعر.» شتێکه وەکوو بێڵ «پان و گەورەتر» له چەند پارچه تەخته دروست دەکرێ، بە فری سهر بان و حەوشەو...ی پێ دەماڵنەوە.*بەفر ماڵک، «مک.» وەروەره.
ئاوی گەرم لە ژێر «لەبەر» ڕۆییشتن
«کنـ.» میز بە خۆدا کردن، میز دەبنەخۆ کردن. □ «سەری وەبن کڵاوی کەوتووه، ئاوی گەرمی لە ژێر دەڕوا»
بازاڕی گەرم
(نت) ١-تم: بازاڕێ خۆش. ٢-هاتووچۆی زۆری خەڵک بۆ شوێنێ. تێبــ. - ئەم مانایە تەوس و تانوتی تێدایە مە بەستی (سەلبی) بەکار دێت. حەمە شەل ئیمڕۆ بازارەکە ی گەرمە.
بەردی سارد و گەرم
«نت»، «کن» نسکۆ و گیر و گرفتی ڕۆژگار::یاخوا قەت بەردی سارد و گەرمت وەبەر پێ نەیێت.