تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەسەربردن
«مست.، مت.»، «مک.» 1- دەربازکردن و ڕابواردنی وەخت و هەرچی پێوەندی به وەختەوه ببێ و مانی وەختی تێدابێ.:: عومرێکمان له بەغدایه بەسەر برد. 2- بە سەهوو بردنی کەسێک له هەر کارێدا بێت:: بزانه بەم قسانه بەسەرمان نابەی. هس.:: سەر کردن.
بەسەردا هێنان
[[به/12+ سه‌ر +دا «=3-ئا» + هێنان]]
«مست.، مت.»، تاوانی کار و کردەوەیێک خستنه ئەستۆی کەسێ::ئاگای له هیچ نەبوو کەچی دزیەکەیان به سەردا هێنا. *به ئەستۆ دا هێنان. بەمل داهێنان، خستنه ئەستۆ.
بەسەردابڕین
[[ به‌/ 12 + سه‌ر + دا «=3- ئا» + بڕین]]
«مست، مت.» به زۆر شتێک بە کەسێ قبووڵ کردن، جا بۆ قازانجی بێ یا تووشی زیانی بکا.:: خۆی بەسەردا بڕی، پاش ئەوەی که لێی قەوما کچەکەیان بە سەردا بڕی لێم وەرنەدەگرت، به زۆر و به خواهیشت بەسەری دا بڕیم.
بەسەرداهاتن
1- «مست.لا.» بیر و هەوە سی کردنی کارێ یا قسەیێک، کەوتنه مێشکی کەسێکەوه:: وام بەسەردا دەهات د ەمگوت هەڵستم و زللەیەکی لێدەم. هەر بەسەریدا هات دۆ و دۆشاوی تێکەڵ دەکا. 2- «مست.مت.» تم: بەسەردا ڕۆیشتن.:: هێندەی بەسەردا هاتین تا وازمان پێ لە سەفەرەکەی هێنا.
بەسەرداچوون
«مست. لا.»، «مک.» گەیشتنه لای کۆمەڵه خەڵکێک که خەریکی کارێک بن.::ئێمه به سەردا چووین نانیان دەخوارد. به سەردا نەچووباین به خەنجە ران یەکتریان پارچه پارچه دەکرد * «سیم.» به سەرا چوون.
بەسەرداڕۆیشتن
«مست، مت.» سەرکۆنه کردن، سەرزەنشت کردن:: زۆری بەسەردا ڕۆیشتین بێ فایده بوو. *بەسەرداڕۆیین. به سەرداهاتن /2.
بەسەرداڕۆیین
«مست، مت.»، «مک.» تم: به سەردا ڕۆیشتن.
بەسەرکردنەوه
«مست. مت.»، «مک.»، 1- ئەژماردن یا هەر وا به چاو وردبوونەوە لەو شتانەی له شوێنێک دانراون، به نیازی ئەوەی که بزاندرێ تەواون یا وەک خۆیان ماون.:: ده بڕۆن ئە و مەڕانه بەسەرکەنەوه.
بەش بە ش کردن
«مست. مت.» شتێک، جێگایەک یا وڵاتێک کردنه چەند پارچه:: گۆشتەکه بەش بەش کەن و بیبەن بۆ ئەو ماڵانه. ئیستعمار نەبا کەس نەیدەتوانی ئەم وڵاته وا بەش بەش کات.
بەش خواردن
«مست.، مت.» 1- بێ بەهره کردنی کەسێک لەوەی بۆی دیاری کرابێ:: فەرزنده چووه دەرێ هەتا هاتەوه بەشەکەیان خواردبووو. 2- «مج.» به ناڕ وا دەست، دە ماڵی خەڵکی نان و دەست به سەر هێندێکی یا هەموویدا گرتن.:: مامەکەیان بەشی ئەو هەتیوانەی هەر خوارد.
بەش خواردن
«مست. لا.، فج» بێ بە هره بوون، مەحرووم بوون:: منداڵینه هەرچی درەنگ بێتەوه بەشی دەخورێ.
بەش کردن
بەس بوون، کفایەت بوونی له شتێ بۆ مەبەستێ:: سێ مێتر فاسۆنیا بۆ کۆت و شاڵوار بەش دەکا. چێشتەکه زۆره سێ کەسی دیکەش بێن هەر بەش دەکا. کەوشەکەی برزۆ بەشی سێ مانگی نەکرد. دەستی پێوه نەگرتبا تووتنەکەی بەشی هەفتەیێکی نە دەکرده. زیاتر بیری له پارەی سەرفترەکه دەکردەوه چۆنی خەرج کات، جێژنانەیەکیش بۆ ژنەکەی و منداڵەکەی بکڕێ.
بەغیلی پێ بردن
«مست. لا.» به ئاواتی حاڵ ناخۆشی، لێ کەوتن و فەقیربوونی کەسێکەوه بوون. داواکاری ڕووداوی ناخۆش «له هەر بابەتێک بێ» بۆ کەسێ بوون.
بەقا پێکردن
[[عا.، کو.]]
«مست.مت.» تم: باو ەر پێکردن.
بەلاداکردن
«مست. مت.»، «کعر.» ١- هەڵدانەوە دەبەر پشتێند چەقاندنی شاقەلی کەوای شۆڕی کوردی. ٢- (مج.) خۆ ئامادە کردن بۆ جێبەجێ کردنی کار و فەرمانێ. ((بەلادا بکەن چاکی مەردایەتی، دریغی مەکەن گیان لە کوردایەتی.))
بەلەبەل کردن
«مست.، لا» لەرینەوه، لەرزانەوه.
بەندکردن
[[ 2-به‌ند/1+كردن]]
«مست.، مت» 1- قاییم کردنی شتێک بە شتێکەوه. 2- گیرۆ کردن و پەل خستنی کەسێ لە شوێنێ. 3- حەپس کردن. خستنە زیندان.
بەهاری کوردی
«نت.» تم: بەهار/1. تێبــ.- وەکوو دەزانین بەهار یەکێکە لە چوار فەسڵەی ساڵ و لە یەکەم ڕوژی نەورۆزەوە (٢١ی مارت) دەسپێدەکا. بەڵام لە ناوچەی (کرند)ی مەڵبەندی کرماشان، پاش ئەوەی بە حیسابی نەورۆز چل و پێنج ڕۆژ لە زستانی ڕابرد دەڵێن بەهارە و ناویشیان ناوە (بەهاری کوردی) و سێ مانگ حیسابی دەکەن و هاوین و پاییز و زستان دەبەنەسەر. بەلای منەوە ئەم حاڵە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە (نەورۆز) وەکوو ئێستا سابیت نەبووە. ( تم: نەوۆز).
بەڕێ کردن
«مست. مت.» 1- خستنه ڕێی کەسێ یا کەسانێ که بچن بۆ شوێنێ یا له ماڵێک میوان بووبن و بڕۆن:: دەگەڵ حاجی مەلا مەحەمەدی تا «ماسوێ» چووین بەڕێمان کرد. بۆ حەج// به پیرەوەچوون.2- «مج.» هەبوونی توانایی «زیاتر مەعنەوی» و لێهاتوویی بۆ بەجێ گەیاندنی ئەرکی میوانداری:: کابانی وەکوو خورشید خانم هەر نابێتەوه، ئەوەندەی بڵەی یەک و دوو سەت میوانیش بان هەمووی بەڕێ د ەکردن.
بەڕێوه بردن
«مست.، مت.» 1- تم: ئیداره کردن / 2. 2- ژیاندن و دابین کردنی پێداویستی ژیانی کەسێ.* بەرێ بردن.