تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بوختان پێکردن
«مست. مت.» بە ناڕاست قسەیەک یا کارێک دانه پاڵ کەسێ.:؛بوختانی پێدەکەن. بۆختانی پێ کرد گوتی هەزار تمەنم قەرزداره.
بوختان کردن
«مست. لا.» قسەی ناڕاست وەپاڵ خەڵکی دان، کردەوەی وەها وەپاڵ خەڵکی دان که نەیان کردبێ.* «بک.» بوختان کردن. «جن.» بۆخت ڕخته.
بوخچه بگەردانی
«نت.»، «مک.» یاریێکی کوردەوارییه، گەورە و بچووک دەیکەن، کۆمەڵێک دادەنیشن و «پرێسکە» یێک بۆ یەکتر هەڵدەدەن و یەکێکیش که «تێکەوتووه» له دەرەوەی کۆڕەکه بەدەوریاندا هەڵ دەخوولێ و هەوڵ دە دا پرێسکەکه بگرێتەوه و له دەستی هەرکەسی قۆستەوه، ئەو کەسه تێدەکەوێ و جێگایان دەگۆڕنەوه.* «کعر.» بوخچە بگەردانێ. «سن.» بوخچەگەردان.
بوخچه بەگەردانێ
«نت.»، « «کعر.» تم: بگەردانی.
بوردنەوه
«مست. لا.»، «کعر..» تم: بورانەوە.
بوردو
«حمف.» حاڵی تەڕەکاری زۆر گەییو. «تم:بووردن/3»
بووردن
«مست.، لا.» 1- تم: ڕابواردن. 2- تم: لێبووردن.:: ببووره نەمتوانی دوێنێ بێمه خزمەتتان. 3- زۆر گەییشتنی تەڕەکاری «کاڵەک، شووتی» هاروێ و...
بووک بردن
مست. مت.» تم: بوک گواستنەوه.
بووک سوار کردن
مست. مت.» بووک لەبەر ماڵی بابی سواری «مایین» کردن تەسلیمی بووکێنیان کردنی تا بیگوێزنەوه ماڵی زاوا. تێبــ.ینی: ئەم کاره تەنیا لەناوی شیرەتان و دەوڵەمەندانی شارانی کوردستان باو بوو، بووکی فەقیرو هەژاران به پێیان دەگوێزرایەوه
بڕ کردن
«مست. لا.» بڕینی ڕێگا، لە شوێنێکەوه گەیشتنه جێگایەکی تر.:: ئەم کابرایه نەخۆشە بڕناکا بە پێیان بچێته کەرکووک، ئەم بارگینه لەکەنتەیه چۆن بڕدەکا بۆ پێنجوین.
بڕوا پێکردن
«نا.»، «مک.» تم: باوەرپێکردن.
بڕواکردن
«مست. لا.» تم:باوەرکردن.
بڕوێش کردن
[ ]
«مست. مت.» 1- باس ئیش نەکردنی «ئاش» که لەباتی ئەوەی گەنم بکا به ئارد، هەرەر قەڵت و بڕی کا «تم: بڕوێش/٢» ئاشەکە ئیمڕۆ بڕوێش دەکا باش «ناهاڕێ». 2- قسەی بێ ڕێ و جێ کردن.کوڕه کابرا دەبیبڕ ەوه، ئەو بڕوێش کردنەت لەچییه؟ بۆ چی قسەکانت هیچیان به سەر هیچەوه نیه ؟.
بژار کردن
«مست. مت.» 1- هەڵکێشانی گییای هەرزه و به زیان له باخچه و کشتوکاڵ. 2- خاوێن کردنەوەی هەمووشتێ لەو شتانەی هاوجسنی خۆی نین. «عا.» تطهیر، تنقیح.
بژاردن
«مست. مت.» 1- تۆڵەکردنەوەی زە رەر و زیانێکی له کەسێ کەوتبێ. «عا.» تعویض:؛ ئەسپەکەی شامراد له ژێر کوێخا تۆفیقدا سەکەت بوو. بۆی بژارد. 2- خاوێن کردنەوەی دانەوێڵە لەو شتانەی هاو جسنی خۆی نین: برنجەکه ببژێره. ساوار به بژاردن پا نابێتەوه دەبێ بە ردەشۆر کرێ. هس.: «فر.» بووجاری + له بێژینگدانی د غەڵ و دانەوێڵه. 3- «مج.» ئەژمارتن له هەندێ بن لەهجەی موکریانیدا.* «بک.» بژارتن.
بژاردنەوه
«مست.، لا»، «سن.» گێڕانەوەی خەو «تم: مردۆخ، ب1، ل-167» .
بژارده
«نمف.: له بژاردن»، «محر.»، «مک.» تم: ئەژمارده:: نەچی هەروا بیدەیه دەستی، بژارده تەسلیمی که.
بگاردن
«مست. مت.»، «سن.» تم: بوارن، ڕابواردن، هەڵبواردن* «سن.» بگیرانن.
بگردن
«مست. لا.»، «سن.» تم: بوردن.
بگردگ
«نمف.»، «سن.» تم: ڕابوردوو، تێ پەڕیو.