تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بە دی کردن
[[1-به‌/8+دی «دیتن» +كردن]]
«مست.، مت.» له دوورەوه دیتنی شتێک، بەرچاو خستنی. «عا.» مشاهدة.
برای دینی
هەموو ئەو کەسانەی پەیڕەوی دینێک بن.:: موسڵمان برای دینی یەکترین.
ئاو لە دینگا «دینگدا» کوتان
«کنـ.» کردنی کارێ کە کەڵکی نەبێ.
بن دیان
[[. عا. كو ]، [بن=ابن+جوو]]
«نت.ست.»، «هل.» 1- هەر کەسێکی بنەچەکەی عیسایی و خۆی موسڵمان بووبێ. 2-ناوی عەشیرەتێکی کورده له پارێزگەی هەولێری کوردستانی عێڕاق مەڵبەندی ئۆتۆنۆمی «حوکمی زاتی» .
دید بەلەقیت
«کن.» ئافرەتی ڕوو هەڵماڵراو کە بە هیچ بارێک لەبار نەکەوێ. هس.: «لوبەله = چیلکه.
نە بای دیوە و نە باران
(کن.) وەک هیچی لێ ڕوونەدابێ و هیچی بەسەر نەهاتبێ تەمبێ گرتوو نەبوووە.
بەددیمەن
ست.» تم: بەدچاره.
بەدیارەوه دانیشتن
«مست. مت.» چاوەدێری کەسێک یا شتێک کردن.:: بەدیارەوە دانیشتن مەبادا کارێکی هەبێ. ئەوه بەدیار مەوه دانیشتووی کەچی؟
ئازادیخوا
«نفا.» تمـ: ئازادیخواز.
ئازادیخواز
[[ ئازادی + خواز «خواستن» ]]
«نفا.» ئەو کەسەی ئازادی دەوێ، ئەوەی بۆ ئازادی وڵات یا میللەت یا بیروباوەڕی «ئازادی گشتی» خەبات دەکا: ئازادیخوازان لە پێناو ئازادی نەتەوەی کوردا بە گژ ئیمپڕیالێزم و نۆکەرەکانیدا دەچن.
ئازادیخوازانە
[[ ئازادی + خوازی + ئانە] ]
١- «ستـ.» هەر کار و کردەوە و شتێکی پێوەندی بە ئازادیخوازییەوە هەبێ: خەباتی ئازادیخوازانەی میللەتان، مەقالەی ئازادیخوازانەکانی ڕۆژنامەی «نوور» بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی نەتەوەی کورد. ٢-[ ئازادیخواز + ئانە]، «بنتـ.» وەکوو ئازادیخوازان، بە شێوەی ئەو کەسانەی ئازادییان دەوێ: ئازادیخوازانە بیر لە مەسەلەکە بکەوە. تێبــ.: ئەم وشەیە ئەگەر «سفەت» بێ لە وشەی «ئازادیخوازی» وەردەگیرێ و لە جوملەدا پاش ناو دێت و لە ئەسڵا دەبێتە «ئازادیخوازیانە» بەڵام دەنگی «ی» ەکە لەبەر قورسی دەکەوێ. بەڵام ئەگەر «بەند = قید» بێ لە وشەی «ئازادیخواز» دادەتاشرێ و هەمیشە پێش ناو دەکەوێ.
ئازادیخوازی
«حمسـ.» خەبات کردن لە پێناو سەربەستیدا، لایەنی ئازادی گرتن.
ئیددیعا
[[=عا.: ئیددعا]]
(نا.) ١- داوا. ئیددیعای گەورەیی. ئیددیعای مەزنایەتی مەنگوڕان کێشە و هەرایەکی دروست کرد نەبێتەوە. ٢- بە نابەجێ خۆ بە شتێک زانین. فیشاڵ.
ئیددیعا کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- داوا کردن. ٢- ویستن یا ویستنەوەی شتێک لە کەسێک. ٣- بە نووسین یا بە قسە، لە دادگا داوای شتێ (قەرز، نەفەقە، خوێن...) لە کەسێ کردن. بچۆ لای قازی ئیددیعای نەفەقەی خۆت و منداڵەکەت بکە.
ئیدیکە
[[ئیدی + کە (ئم.)]]
(ستت. مبهەم) تم: ئیتر. ((... بە دەستێکی خەنجەری دەبانە، بە ئیدیکەی کێردووکە.)) (تحفە: ج٢- ١٨٥). کاغەێکی دیکەشم بۆ نووسی.
ئەدیب
[[=عا.: ادیب]]
«نا. سـ.» ئەو کەسەی دەستی «۲- ئەدەب» ی هەبێ، شارەزای نووسین و شێعر دانان بێ: کتێبــ.ی «ئەنجمەنی ئەدیبانی کورد» لە ئەستەمبووڵ چاپ کراوە. پیرەمێرد ئەدیبێکی گەورەی کورد بوو. تێبــ.ینی: ئەم وشەیە ئەگەر لە پێش «ناو» ە و بێ «ناو» ە و ئەگەر بە دوای «ناو» یشدا هات، ئەوا سفەتە.: ئەدیبێکی کورد. کوردێکی ئەدیب.
ئەدیی
«ئمـ.»، «مکـ.» ۱- لە وەڵامی پرسیارێکا بە ڕاست زانینی قسەی پرسیارکەرەکە دەگەیێنێ.: باش خەوتن؟- ئەدی. ئەرێ منداڵەکان چوونە مەکتەب؟- ئەدی، چەند لەمێژە. ۲- ڕستەی پرسیاری تێکەڵ بە سەرسوڕمانی پێ دەست پێدەکرێ و ئەم مەبەستانە دەگەیێنێ: کەوایە، کەوابوو، ئەگەر بەم جۆرە بێ، مەگەر.: ئەدی ئەوە بۆ کوێ دەچن. ئەدی تۆ نەتگوت نانت خواردووە. ئەدی لەکنە خۆی دوێنێ دەڕۆییشتن. ئەدی نەدەبوو لەسەری ڕاوەستن تا دێتە دەر. «ئەدی چ بکەم لە ڕووی دنیایە؟» «تحفە: جـ۲- ۲۵۸». ٭ «سیمـ.» ئەی، ئەیی. هس.: بەدی کردن، وەدی هاتن تێبــ.ینی: ئەگەر دەنگی «د» ە کە بگیرێ «تەشدید بکرێ» و دەنگی «ی» ش تۆزێ زیاد لە پێویست درێژ بکرێتەوە، نیشانەی گاڵتە پێکردنە. ئەدی چۆن- «شر.» ۱- لە حاڵێکا یەکێک ڕای لە قسەی کەسێک نەبێ و بەو جۆرە دە مەسەلەیکە نەگا کە ئەو کەسە باسی دەکا، بە ڕاوێژی پرسیار بە «مخالف» ەکە دەگوترێ و مانای ئەوەیە: ئەگەر ئەو مەسەلەیە یە ئەو قسەیە وا نییە کە من دەیڵێم، بە ڕای ئێوە چۆنە. ۲- کاتێک کەسێ کارێکی سەرەڕای ئەوەی کۆسپیشی لە سەر ڕێ بووە یا هەیە ئەنجام داوە یا دەدا دەکوترێ، جا یا بە تەنیا و بە شێوەی پرسیار یا لە سەرەتای ڕستەیێکی پرسیاریدا.: بەفرێکی زۆر باریوە هەموو ڕێگای گرتووە؟- ئەدی چۆن دەچن؟. ئەدی نا_ «شر.» بۆ داوای ڕای موافق لە کەسێ دەگوترێ: ئەو هاوینەی دادێ شێرکۆ دەچێتە ماڵی خاڵی، ئەدی نا؟
ئەویدیکە
[[ئەویدی+ئەکە]]
(نت.)، (مک.) تم: ئەمیکە.
ئەژدیها
«نا.» تمـ: ئەژدەها.
بادیهەوا
[[با + ئی + هەوا]]
(ست.)، (مک.) لەخۆگۆڕاو، کەسێکی نابەجێ و هەر لە خۆڕا ( بە هەوا) مەغروور بێ. (( بەوەی بادیهەوایە + جیرانی میرزا بابایە)) (فۆلکلۆر) *باغر. بوغڕا، بایی، غەڕڕە.
بادیە
[[=عا.: باتیە]]
(نا.)، (مک.) جامی مسی گەورە. تێبــ.- آ) ئەم قاپە بنی تەختە و دەنیشێتە سەر زەوی و بەرەبەرە دەمی فرەوان دەبێتەوە تاوەکوو (شێوە مرخەوت)ێکی لێدێ کە لە هەر دوو سەران لێی بڕابێتەوە، لە کوردەواری زیاتر (دۆ) یا (ماستاو) یا (شەربەت)ی تێدەکرێ و لەسەر سفرە دادەندرێ. ب) باتیەی عەرەبی کە ئەم وشەی لێ وەرگیراوە، گڵێنەیەک بووە شەڕابیان تێکردووە.
بەردیل
[[؟]]
«نت.»، «هل» بەرخە مێیەکی دوو ساڵی تەواو کردبێ و پێی نابێتە سێ ساڵان. *(مک) شەک مەڕ.
بەردین
[[به‌رد/1+ئین]]
(ست.) حاڵی هەر شتێکی لە (بەرد) دروست کرابێ. * بەردینە.
بەردینه
[[به‌رد/1+2-ئینه]]
تم: بەردین.:؛شێره بەردینەکەی «بابل» دنیای بەشکڵی «ئافرەت» خستۆته ژێر چنگاڵی خۆی.
بەلەدیه
[[عا] ]
بەندیخانه
[[به‌ندی/1+خانه]]
«نت.» 1- جێگایەکە ئەو کەسانەی تێدا ڕادەگرن کە لەسەر تاوانێک حوکم دەدرێن و بۆ ماوەیەک ئازادیان لێ زەوت دەکرێ، ئا ئەو کەسانەی پێویست دەکا تا ڕۆژی موحاکمه له دەرەوە نەبن:: بەندیخانەی نوگرە سەلمان له عێڕاق. بەندیخانەی قەسری قەجەر له تاران. 2- «مج.» هەرشوێنێکی ناخۆش و تاریک و تنۆک.