تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەمیندار
[[ئەمین +دار]، [عا. کو.]]
(نفا. سفا.) کەسێکی شتێکی بە ئەمانەت لەلا دابنێن، بۆ ڕاگرتن و پاراستن و چاوەدێری کردنی. مام عەولای سەوزیچی ئەمینداری باغی مکایلی بوو.
ئەمینداری
[[ئەمیندار+ئی]]
(حمس.) پیشەی کەسێک کە خەڵک شتی بە ئەمانەت لا دانێن. بە ئەمینداری لە ماڵەکەیان دانیشتووە، بە ئەمینداری ناردوویانەتە سەر خەرمان.
ئەندازە
[[پە: هەنداچەک]]
(نا.) ١-حەجم یا میقداری هەر شتێک بە کێشانە یا پێوانە. بە ئەندازەی شەش گەز فاسونیان بۆ بکڕە، بە ئەندازەی سێ کیلۆ دەبێ، ئەندازەی قاچی چەندە؟ ٢- نە گەورە نە بچووک، پڕبەپێست، لە قەدەر حاڵ، حەددی مەعموولی هەر شتێک. ((بۆرە نەبێ بازەبێ، کلکی لە ئەندازە بێ)). ٣- مقیاسە هەندێ لە سەنعەتکار (بەنا، جلدوور...) بۆ هەندێ کاروباری پیشەی خۆیان تەرخانی دەکەن و بەپێی مەبەست شکڵی دەگۆڕێ و گەورە و بچووکیش دەبێ. ئەندازەی بەنایان، ئەندازەی بەرە تاسکڵاو، ئەندازەی وڵاغان ( بۆ پێوانی بەرزی و نزمی). ((قەت بە یەک ناگەن لە یەک جا ئەم خەزان و ئەو بەهار)) ((ڕاستی شمشاد و قەددی تۆ بە ئەندازەی یەکن)) (سالم: گ،-٦٠)
ئەندازە گرتن
(مست. مت.) ١-پێوانی درێژی، پانایی، قووڵایی، بەرزایی یا ئەستوورایی شتێک. ٢- دیاری کردنی مقیاسی جلوبەرگی ئینسان. بچۆ لای خەییاتەکە با ئەندازەت بگرێ. ((... هادی خان بۆ ئەندازە گرتنی هێلکەکان، کونێکی خڕی کردۆتە تەختەیەک...)) (قزڵجی: پێکەنین-١١٨)
ئەندام
[[ست: هەندامە. پە: هەنام، هەندام، هەننام]]
کەسێکی لە پارتێکی سیاسی، ڕێکخراوێکی پیشەیی یا لێژنەیەکی تایبەتی و... و... کاردەکا. ئەندامی پارتی دێمۆکراتی کوردستان، ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کورد. ٣- (تت.) دەوڵەت یا وڵاتێک کە لە یەکگرتنی چەند دەوڵەتدا بۆ مەبەستێکی تایبەتی یا بۆ یەکێتی و پێکهێنانی دەوڵەتێکی فیدڕاڵی، بەشدار دەبێ. دەوڵەتی ئازربایەجان ئەندامە لە یەکێتی شووڕەویدا، عێراق ئەندامی جامیعەی عەرەبییە. تێبــ. آ) وەک ژابا نیشانی داوە دەنگی (ن) لە ئاوێستایی ئەم وشەیەدا (ن)ێکی گنە و سووکە دەنگێکی (گ) لە پاش (ن)ەکەوە هەیە، هەروەک لە بن لەهجەی سلەیمانیدا بەدی دەکرێ. ب) ژابا. (تم:-٢٢)ش و دوکتۆر معینیش (تم: فەرهەنگ-٣٧٢) جگە لە ئازای لەش ئەم وشەیان بە ئامرازی نێرینەیی مانا لێداوەتەوە. * (سن.) ئەنام.
ئەهمیەت پێ نەدان
(مست. لا.) بە هیچ زانین، بێ قیمەت تەمەشا کردن، حورمەت نەگرتن. هەر ئەهەمیەتیشی پێ نەدا و نەیهێشت بچێتە ژوورەوە، ئەم جۆرە قسانە ئیمڕۆ باویان نەماوە کەس ئەهمیەتیان پێ نادا.
ئەهمیەت پێدان
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- بە هیندگرتن، بایەخ پێدان ٢- (کن.) قەدر و حورمەت گرتنی کەسێ. وادیارە ئەهمیەتێکی زۆریان پێداوە، لەوە دەچێ ئەهمیەتی پی بدرێ.
ئەژنۆ دادان
«مستـ. لا.» ۱- بە نیشانەی ئەدەب، لای یەکێک یا لە مەجلیسێک لە سەر چۆک دانیشتن: ئەژنۆی دادا و نامەکەی دا دەستی. ۲- «کنـ.» تێ شکان، مەغلووب بوون. تێبــ.ینی: لە پێشدا بۆ زۆرانبازی داکەوتووە و ئەژنۆ کەوتنە سەر ئەرز، هەروەها پشتیش نیشانەی ژێر کەوتنە، پاشن بۆ هەموو جۆرە تێ شکانێک بۆتە باو. ٭چۆک دادان.
ئەژنۆ پێ دادان
«مستـ. متـ.»، «کنـ.» بەردەست کردن، ڕام کردن، هێنانە بار.: سووک و هاسان ئەژنۆی پێ دادا، ئۆردووی سوور لە ستالینگڕاد ئەژنۆی بە هیتلەر دادا. ٭چۆک پێ دادان. هس.: ئەژنۆ دادان/۲.
ئەگه بەشە به شدارین
«کن.» ئەگەر شتێک بەش دەکەن ئێمەش بەشی خۆمان دەوێ. تێبــ.ینی: به لای منەوه ئەم وشەیه، هەر بۆ ئەو کاته بەکاردێت که یەکێک به حەققانەت و ڕاستی بەشی دەشتێکدا هەبێ و ئەگەر ویستی وەری بگرێ، نەک ئەوەی که «بەش» بخاته ناو شتێکەوه «ببێته شەڕێک تێیدا»، جا بۆیه وا تێدەگەم:: «بەشداری خەمتانم» یا «له خۆ پیشاندانەکەدا بەشدار بوو» که تازه له «مساهمة» و «اشتراک» ی عەڕەبی ڕا تەرجمه کراون، له جێی خۆیان نەبن و بۆ ئەم تەرحە وشتانه: هاوبەش، هاوبەشی، به باشتر دەزانم. 2- «مج.»،مک.» سەگ. تێبــ.ینی: بەو ئیعتیبارە ی که هەرچی له ماڵێ بخورێ بەشی ئەوی تێدایه و دەبێ بیدرێتێ.
باتێدان
[[با + تێ (دە+ی) + دان]]
(معت. لا.)، (کعر.) تووشی نەخۆشی باداری بوون. شێرکۆ قاچی باتێداوە.
بادار
[[با + دار ٠پب.)]]
(ست.) حاڵی کەسێکی تووشی نەخۆشی ڕۆماتیزم بێ، ئەو کەسەی لەشی (با)ی تێدایە.
باداری
[[بادار + ئی]]
(نت.) نەخۆشی ڕۆماتیزم. تێبــ.- نەخۆشیەکە تووشی ئادەمیزاد دەبێ و لە جمگە و ماسوولکە و ئەندامەکانی دەروون (جەرگ، دڵ،...) دەدات، چونکوو ژانی ئەم نەخۆشییە لە جێیەک ڕاناوەستێ و هەڵدەکشێ و دادەکشێ، پێشونیانی کورد وایان زانیوە (با)یە و لە لەشی ئینساندا دەگەڕێ و ناویان ناوە (باداری).
بادام
[[پە: ڤاتام]]
(نا.) میوەیەکە دەخورێ، دارەکەی دەسچێنە (کێویشی هەیە)، لە کوردستان زۆرە، هەر دەنکێکی دەناو قاپێلکێکی سەختدایە (هەڵدەکەوێ دوویان دە قاپێلکێکدا بن)، پڕە لە ماددەی چەوری و شەکری میوە، بە فەریکی قاپێلکەکە شین و نەرم و تووکنە و ناوکەکەشی سپی و نەمەیوە و بە خۆیەوە دەخورێ، بەڵام کە وشک بوو قاپێلکەکە سەخت و زەرد و کون کون و ناوەکوەشی ڕەق دەبێ، لەو دەمەدا ناوکەکەی توێکلڵێکی زەردی پێوە نووساوە و دوو (لەپە)ی بادامەکەی توند پێکەوە نووساندووە، لە کوردستان بۆ خواردن و داوودەرمان بەکاریدێنن و بۆ کاروباری پزییشکی رۆنی لێدەگرن. *(سیم. کک.) بائام ( بەو جۆرەی دەنگی (د) لە سلەیمانی بە دەما دێت)، (هل.، کی.) باوی. ٠بک.) باییف، بەهیف. (لو.) بایم.
بادامی
[[بادام + ئی]]
(ست.) ١- هەر شتێکی لە دروست کردنیدا (بادامتێکەڵ بکرێ. باقلاوەی بادامی. ٢- هەر شتێکی شکڵی وەکوو بادام وابێ.
بادامە تاڵە
[[بادام + ئە + تاڵ + ئە]]
(نت.) بەری دارێکی کێوییە لە جنسی بادام، خۆش دەکرێ (بە شێوەیەکی تایبەتی تاڵایی لێ دەبڕن) و دەیخۆن
بادان
[با + دان (فع.)]]
(مست. مت.) ١- سووڕاندن و پێچاندنی بەن و دەزوو و ئەو جوورە شتانە بە دەوری خۆیاندا بۆ ئەوەی زیاتر کرژ بن. ٢- سووڕاندنی هەر شتێکی دیکە بە دەوری خۆیا بۆ هەر مەبەستێک بێ. ئەو بورغییە تۆزێ بادە با توند بێ. کچێ خێرا ئەم بەنە دوولاکەوە و بایدە. بەنی (کەسێکە) بە من بانادرێ- (کن.) دەرەقەتی... نایەم، پێی ناوەستم، سەر لە فڕوفێڵی...، دەرناکەم.
بادانەوە
[[با + دانەوە]]
(مست. لا.) ١- پەشیمان بوونەوە، هەڵگەڕانەوە. ((بادانەوە عەیب نییە.)) ٢- ڕێگا گۆڕین و بە ڕێگایەکی ترا (چ ماددی چ مەعنەوی) ڕۆیین. هەر سەری ئەسپەکەی بادایەوە و بەغار ڕووی کردە ماڵی کویخا. ٣- هەر بە ڕێگای خۆدا ڕۆیین بەڵام بە کەوانەیەک یا زاویەیەک کەوتنە سەر ئیتجاهێکی پێچەوانەی پێشوو. ((ساقیا وا بادەوە، وا بادەوە(( ((ڕوو دە لای من کە بە جامێ بادەوە)) (هێمن).
بادانەوە سەر...
(کن.) وازهێنان لە شتێ، لە کارێ یا لە کەسێ و گەڕانەوە سەر ئی دوێنێ. حەمەم دیت دیسان بایداوە سەر کەبابچی.
باران دادان
[[باران + دا (پێبف) + دان (فع.)]]
(مست. لا.) تم: باران بارین. تۆزێ خێراکەن خەریکە باران دابدا. کەمێ پێ هەڵگرن خەریکە باران دایدەدا.