تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرە تە شی
[[ 1- به‌ر /4 + 3- ئه/2 + ته‌شی ]]
«نت.» پارچەدارێکه وەکوو سەلکەتەشی وایه، خڕ تاشراوه «جاروبار دەشی نەخشێنن» و لە نێو ەڕاستیا بە قەدەر ئەستوورایی کلکەتەشی کونێکی تێدەکرێ و بۆ دوو مەبەست دەخرێته سەر تەشی: 1» بۆ ئەوەی لەنگەری تەشی ڕابگرێ و یارمەتی بدا کە باس بخوولێتەوه. ب» بۆ ئەوەی هەڵکردنی ڕیس لەسەر کلکه تەشی ڕێک بخات.
ئاوزەنگی تەقێن
«بنتـ.» تم: ئاوزەنگی کوت.
ئەهلی تەقوا
(نت.) ئەو کەسەی مل کەچی فەرمانی خوایە، ئەوەی لە کار و کردەوەی پێچەوانەی ئامۆژگاری دین جۆی دەپارێزێ. ((لە سایەی تۆ گەلێ کەس بوون بە عارف ڕێی خودایان گرت)) ((دریغا عارفی ڕێگەی خودا و ئەهلی تەقواکەم)) (وەفایی: گم-٣٨)
به تەقەکەوتن
مست. لا.»، «کعر.» به شەرم دا کەوتن و دەست هەڵگرتن له کارێ. به خۆدا شکانەوه لەشتێ یا له کارێ، واز هێنان.
به تەگه
[[به/8+ته‌گه]]
ست.»، «مک.» حاڵی بزنێکی مەیلی جووت بوونی دەگەڵ «نێری» بزووتبێ.
بەتەما
[[ كو.عا]، [به‌/8+ته‌ما «ته‌ماح» ]]
ست.» حاڵی کەسێکی که چاوی لەوە بێ یەکیتر لە باتی ئەو ئیشێک بکا. چاوەنواڕ ئومێدوار:: بە تەمای من مەبن ئیمشەو نایەمەوه. «به تەمای فرۆی مانگا زەرده»، «به تەمای نیسکێ له ئیمانی مەگەڕی» «خا، پەند، ل- 101»
بەتەماح
[[ كو.عا]، [به/٨ +ته‌ماح ته‌مه‌ع ]]
ست.» تەماحکار.
بەتەنگەوەبوون
[[به/8+ته‌‌نگ+3-ئه‌وه/1]]
مست. لا.» خەم لەشتی خواردن. ئیهتمام بە کار و مەسەلەیێ یا کەسێ دان. دەربەست بوون.:: خۆی دەرباز دەکا به تەنگەوه مەبن. ئەوه چییه هێنده بۆی بە تەنگەوەن.
بەتەڵاندن
[[ كو.عا]]
مست. مت.»، «مک.» لەناودان، لەناو بردن، ڕایه کردن، لەدەست خۆ دەرکردن.
بەتەڵەب
[[ كو.عا]]
ست.» حاڵی ئەسپێکی هەوەسی جووت بوونی دەگەڵ مایین هاتبێته سەر.
بەستەنی
[[2ــ به‌‌ست+ ئەنی]]
(نت.)، (کئێر.) خواردەمەنێکی ساردە لە شیر و شەکر و ماددەیەکی تام و بۆنخۆش دروست دەکرێت. *(کعر.) دۆندرمە. (مک.) حەلاوێ. تێبــ.- آ)شیرەکر دەکتێکە ناو دەفرێکی ئوستوانەیی تایبەتی و تۆزێ لە شتێکی تام و بۆنخۆش شەکرەکەی تێدا دەتاوێنرێتەوە و (گوڵاو، وانیل، ئاوی میوە و..)ی تێدەکرێ و ماددەیەکی نووسەک (چڕیش یا سەهلاب...) یشی لێ زیاد دەکرێ. ئەوجار دەخرێتە ناو بەرمیلێکی بچووک (دار یا تەنەکە) و دەوروبەری بڕ دەکەن لە (بەفر) و دەست بە سووڕانی دەفرەکە دەکەن تا شیر و شەکرەکە لە ناویدا دەمەیێ و وەکوو سەهۆڵی لێدێت. ب) ئەمە شێوەیەکی سەرەتایی سازکردنی (بەستەنی) بوو لە کوردستان، پاشان وایلێهات کە دەفری ناوەڕاست بە شێوەیەکی میکانیکی (بە چەرخ) بادەدرا دەسووڕێندرا، بەڵام ئێستا مەکینەی تایبەتی هەیە کە بەکارەبا ئیش دەکا. ج)کەرتی (ئەنی) لەم وشەیەدا پاشبەندە و کاری (ئەمەنی) دەکا. من پێشان هەستم پێ نەکردووە و بۆیەس لە بەرگی یەکەمی ئەم قامووسەدا نەمنووسیوە. سووتەنی (=سووتەمەنی)/
ئاتەش
[ [کو. فر.]، [ستـ: ئاتەر. پهـ: ئاتەرش] ]
«نا.»، ئاگر، ئاوور. تێبــ. ئەگەرچی ئەم وشەیە لە هەندێ ناوچەی کوردستان بە کاردێت بەڵام زیاتر لە وشەی تێکەڵاودا دەبیندرێ.
ئاتەشبازی
[ [ئاتەش + بازی] ]
«حمسـ.» هەڵدانی فیشەکەشێتە و تەقەمەنی ڕەنگاوڕەنگ و جۆربەجۆر لە جێژن و ئاهەنگاندا، بۆ کەیف و خۆشی □ «ئاتەشبازی بە کونگی خاڵی ناکرێ».
ئاتەشخان
[ [ئاتەش + خان = خانە] ]
«نتـ.»، «سنـ..» توونخانەی حەمام. تێبــ. - شوێنێکی تایبەتییە بە تەنیشت حەمامەوە، ڕاهۆڵێکی تێدایە تیانی حەمامی لەسەر دامەزراوە و لە ژێرەوە ئاگر دەکرێ و حەمام گەرم دادێنێ * توونخانە، تونگخانە، ئاگرخانە/٢، ئاوورخانە /٢.
ئاتەشخانە
[ [ئاتەش + خانە] ]
«نتـ..» ١- تمـ: ئاتەشگەدە □ «جە یاقوت و لاڵ، جە گەوهەر دانە» «کەردن گەنج وەقت، پەی ئاتەشخانە» «خانا - ١٥٧» ٢- «مکـ.» چێگەی ئاگری سەماوەر * ئاگرخانە / ٣، ئاوورخانە/ ١. تێبــ. - لە ناوەڕاستی کووپی سەماوەردا کە ئاوی تێدەکرێ، لوولەیەک هەیە بنی بە پارچە ئاسنێکی کون کون گیراوە، ئاگر و خەڵووزی تێدەکرێ و ئاوی ناو کووپی سەماوەرەکە وەکوڵ دێنێت.
ئاتەشپارە
[ [ئاتەش + پارە = پارچە] ]
«ستـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاگرپارە.
ئاتەشپەرست
[ [ئاتەش + پەرست «لەپەرستن» ] ]
«نفا.» ١- ئەو کەسەی ئاگر دەپەرستێ، ئاگر بە خودا دەزانێ یا لای پیرۆزە ٢- ئەوەی دینی زەڕدوشتی سەلماندبێ، زەڕدوشتی. *ئاگرپەرست، ئاوور پەرست.
ئاتەشپەرستی
[ [ئاتەش + پەرست + ٢- ئی] ]
«حمسـ.» تمـ: ئاگرپەرستی.
ئاتەشکێش
[ [ئاتەش + کێش «لە کێشان» ]]
«نتـ..» ئامرازێکە وەکوو خاکەندازێکی پچووک وایە دەمەکەی توزێ بە دیوێکا نوشتاوەتەوە، پۆلووی ئاووری لە پشتەوەی سۆبەی دارانڕا پێ دەکێشنە پێشەوە یا پێی دەردەدەن.
ئاتەشگا
[ [ئاتەش + گا = چێگا] ]
«نتـ.» ١- تمـ: ئاتەشگەدە. ٢- ناوی شاخێکە لە ناوچەی تاوگۆزی.
ئاتەشگەدە
[ [ئاتەش + گەدە] ]
«نتـ.» شوێنێکە پێڕەوانی دینی زەڕدوشت ئاگریان تێدا ڕادەگرت. جێگای بە جێ گەیاندنی ڕێ و شوێنی ئایینی دینی زەڕدوشت * ئاتەشخانە/ ١، ئاتەشگا / ١.
ئاتەشگەردان
[[ ئاتەش + گەردان]، [فر. کو.] ]
«نتـ.» ئامرازێکە لە تەلی باریک دروست دەکرێ، وەکوو پیاڵەیێکی کون کون وایە کورتە زنجیرێکی تێدەخرێ، خەڵووزی تێدەکەن و چەند پشکۆ ئاگری دەخەنە سەر و هەڵی دەسووڕێنن تا دەگەشێتەوە دەبێتە سکڵ. زیاتر بۆ سازکردنی ئاگری سەماوەر بەکاردێت * تاوڵەمە «تو.».
ئاتەشەک
[ [ئاتەش + ١- ئەک/١ ] ]
«نتـ.» نەخۆشی فەڕەنگی. تێبــ. - ئەم نەخۆشییە لە ئەنجامی هەڵسان ڕۆنیشتن دەگەڵ یەکی سیفلیساویدا، یا بە کار هێنانی قاب و قاچاغ وهەر شتێکی تری کە ئەو بە کاری هێنا بێ، هەروەها بە هۆی دەست تێکەڵ کردنی پیاو و ژنەوە کە یەکێکیان سیفلیسدار بێت تۆشی عیسانی ساغ دێ، لە باوک و دایکی سیفلیساوەشەوە بە میرات بۆ مناڵیان بەجێ دەمێنێ. پاش ئەوەی میکڕۆبی سیفلیس دەچێتە لەشی ئادەمیزادەوە ئەگەر زوو چارەی نەکرێ لەوانەیە بیداتە چاوی و کوێری بکا* ئاگرە /١، سیفلیس، فەرەنگی، هاوڵە فەرەنگی.
ئاتەگ
«نا.»، «مکـ.» ١- داوێنی کەوا و کورتەک و مرادخانی کوردی و چاکەتی فەڕەنگی لە لای پێشەوە * شاقەل. ٢- لای خوارەوەی شاخ و کێو: سوارەکان بە ئاتەگی شاخەکەوە بوون. «بکـ.» : ئەتەک «تمـ: ژابا - ٢» ٣- «نا.»، «کعر.» ژێر کراسی ژنانە. تێبــ. ـ ئەم وشەیە لە زمانی تورکی و ئازربایەجانیشدا بەم مانایەیە و بە شکڵی «ئەتەگ، ئەتەی» بە کاردێ.
ئارەقی شاتەڕە
[[ عا.: کو.] ]
«نتـ.» ئارەقێکە لە گیای شاتەڕە «تمـ : ــ» ئەگیرێ و بۆ هێندێ نەخۆشی پێست بەکاردێت. ئەو شوێنەی مەبەست بێ یا بە لۆکە ئارەقی لێ دەدەن یا خەنەی پێ دەگرنەوە و دە شوێنە نەخۆشەکەی دەدەن.