تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بنه تۆ
«نت.» .، تم: بنە تۆو.
بنه تۆم
«نت.» .، تم: بنە تۆو.
بنه تۆو
[[بن/7+3-ئه/2+تۆو]]
«نت.»، «مک.» ئەوە نده گەنم و جۆ «یا دانەوێڵەی تر» که دەکرێ به «تۆ» و دادەجندرێ.:: ئەم گەنمه بنەتۆوی سێ تەغاره. *بنەتۆ، بنە تۆم، بنەتووو. «جن.» بۆتۆم.
ئاتۆم
[ [فەرەنسی] ]
«نا.»، «کئێر.» تمـ: ئەتۆم.
ئاغستۆس
[ [=لاتینی: ئۆگوستووس] ]
«نا.» تمـ. 2- ئاب
ئافتۆمات
«نا.»، «کئێر.» جۆرێک چەکی شەڕه، لە تفەنگ بچووکتره و لە دەمانچە گەورەتر، بۆ هەڵگرتن سووکە و فیشەک زۆر دەخوا، هەر جارێک میلی ڕابکێشرێ ئیتر پێویستی بەوە نییە پاش تەقاندنی هەر فیشەکێک - وەکوو تفەنگی تر - جارێکی تر میلی ڕابکێشن و فیشەکی بەرنە بەر. هێندێکیان بۆ تەقاندن دەرەجەیان هەیه، یەک یەک، یان دوو دوو، یان هەرچی فیشەکی تێدا بێ هەمووی بە جارێک دەردەکا. کلاشینکۆف و ستێن ئافتۆماتن. تێبــ. ــ ئەم وشەیە هەر عەینی وشەی «ئۆتۆمات» ی فرەنسییە کە لە ئۆتۆماتۆس» ی یۆنانی وەرگیراوە و مەعنای ئەوەیە: «لە خۆیەوە کار دەکا، لە خۆیەوە دەبزوێ». لە شەڕی دووەمدا کاتێ «ئۆردووی سوور» هاتۆتە کوردستانی ئێران ئەم وشەیەش بە شێوەی ڕووسییەکەی هاتۆتە ناو زمانی کوردی. * تەماتیر، تەماتیک: «کعر.» تۆمیگەن. هس.: ئافتاب، ئافتاو بە مەعنای: لەخۆیەوە دەدرەوشێ یا لەخۆیەوە گەرم.
ئۆتۆماتیک
[[فرەنسی]]
«سـ.»، «کئێر.» ۱- ماکینە یا چەکی ئاگر کە لە خۆیەوە ئیش بکا: تەلەفۆنی ئوتۆماتیک «ئەوەی پێویست ناکا لە شوێنێکی تایبەتی داوای کەسێ بکرێ بۆ قسە کردن»، سەعاتی ئۆتۆماتیک «ئەوەی قورمیشی ناوێ». ۲- هەر کارێکی لە خۆیەوە ڕووبدا یا سەر بگرێ.: پاش کوژرانی «کەنەدی» جۆنسۆن بە ئۆتۆماتیکی جێی گرتەوە، ئیشەکان ئۆتۆماتیکی دەڕۆن.
ئۆپۆڕتۆنیست
[[فرەنسی]]
«سـ.»، «کئێر.» تمـ: ئینتیهازی.
ئۆکتۆبر «بەر»
[[فرەنسی]]
«نا.»، «کئێر.» مانگی دەیەمی ساڵی فەرەنگی، سی و یەک ڕۆژە٭تەشرینی یەکەم.
ئیمپڕاتۆر/توور
[[لاتینی]]
(نا.) پاتشیەکی چەند وڵات و میللەتی لە ژێر فەرماندا بێ، پاتشای پاتشایان. کاتێ شۆڕشی مەزنی ئۆکتۆبەر هەڵگیرسا (نیگەڵە) ئیمپڕاتۆری ڕووسیا بوو. * شاهەنشا تێبــ.- ئەم وشەیە لەقەبێک بووە بۆ سەردارەکانی ڕۆمای کۆن.
بۆمبا ی ئەتۆم
«نت.»، «کعر.» بۆمبێکه له تەقینەوەی ئەتۆمی ئۆرانیۆم پێکدێت و توانستی وێران کردنی له بۆمبای دیکه گەلێ زیاتره. به فڕۆکه بەر دەدرێتەوه. تێبــ.ینی: بۆ یەکەم جار ئەم جۆره بۆمبایه ساڵی 1945 له ئامریکاوه دژی ژاپۆن به کار هێنراوە و دوو شاری «هیرۆ شیما» و «ناکازاکی» خاپوور کرد و نزیکەی ١٢٠ هەزار کەسی دانیشتوانی ئەو دوو شارانەی کوشت.
بۆمبی ئاتۆمی
«نت.»، «کئێر.» تم: بۆمبا «بۆمبائەتۆم» .
بەستۆڕه
[[؟]]
«نت،»، «مد.» شوێنی ڕووباڕ و چۆمێکی زستانان و بەهاران پێدا دێت و هاوینان ئیشکی دەکا و خیز و چەوی تێدادەبێ 2- شوێنێکی وەختێک چەم و ڕووبار بووبێ. 3- ناوی سەیرانگایەکه له نزیکی شاری هەولێر. تێبــ.ینی: بەڕای من ئەم وشەیه له «فیستە رەک» ی پەهلەوی کەوتۆتەوه که مانای «جێگەی خەو»، پێخەفی ڕاخڕاو دەدا و ئێستاش له زمانی فارسیدا «پستەر» هەر بە م مانایه دەکار دەکرێ و لە لەهجەی باکووریدا «تم: ژاپا- 51 «بستەر به جلی ئەسپ دەڵێن، بەڵام قەناتی کوردۆ وشەی «بستەر» ی له فەرهەنگی خۆیدا نەهێناوه. فارسی «بستەری ڕوودخانه» بەو جێگایە دەڵێ کە ڕووبار و زێی پێدا دەڕوات.
بەتۆ
[[به/8+تۆ «تۆم» ]]
ست.» «مک.» حاڵی ڕەپستەیەکی چڕ و پڕ بێته بەرچاو.
ئیمپڕاتۆ (توو) رێتی
(حمس.) ڕێژیمێکی پاتشایەتی و دەوڵەتییە کە سەرۆکەکەی ئیمپڕاتوور بێ. دوای شەڕی دووەم ئیمپڕاتۆرێتی ژاپۆن گەلێ گۆڕانی بەسەرداهات. ٢- بە تێکڕایی هەموو ئەو خاکانەی کە لە ژێر دەسەڵاتی ئیمپڕاتوورێکدا بن، مەیدانی فەرمانڕەوایی ئیمپڕاتۆرێک. ئیمپڕاتۆرێتی بریتانیا جاران ڕۆژی لێ ئاوا نەدەبوو. ب) گشت وڵاتانێ کە دەوڵەتێکی توانا و بە زیپک بە سەریان ڕادەگا، سەرۆکەکەی هەرچی دەبێ ببێ.
ئیمپڕاتۆ (یووو) ری
[[ئیمپڕاتۆر + ئی]]
(ست.) هەر شتێکی پێوەندی بە ئیمپڕاتۆرەوە هەبێ. تاجی ئیمپڕاتۆری لەسەرنا. فەرمانی ئیمپڕاتووری دەرچوو. ٢-(حمس.) تم: ئیمپڕاتۆرێتی. تێبــ.- بەم مەعنایە شێوەی داڕشتنەکەی زیاتر فارسییە تا کوردی.
ئەتۆ
[[ستـ: توو، تووم، تڤەم، تەڤە، توم، تڤێم.، پهـ: تۆ]]
«ز.»، «مکـ.» زەمیری نەلکاوە «مونفەسیل» بۆ دووەم کەسی موفڕەد «ئەوەی قسەی دەگەڵ دەکرێ». «... بە وی گوت: ئەرێ! ئەتۆی ئەوی کە دێ یان چاوەنۆڕییەکی دیکە بین؟...» «ئینجیل: مەتی_۲۷» ٭ «کعر.، سنـ.» تۆ، «بکـ.» تە.
ئەستۆ
«نا.» ئەندامێکی لەشی ئادەمیزاد و گیاندارانی چوارپێ و باڵندانە، سەلک و لەشیان تێک دەکاتەوە ٭گەردن، مل، «بکـ.» ستوو، ستووکور. خستنە ئەستۆ «سەر ئەستۆ» _ «کنـ.» ۱- هەڵاوەسینی دەستێ کە شکابێ و هەڵبەسترابێتەوە، بەملدا. «دەستم لەسەد جێگە بە سەد وەعدە شکاوە» «جەبری نییە ئەم کەسرە هەتا نەیخەیە ئەستۆ» «حەریق» ۲- سەپاندنی کار، تاوان،... بەسەر کەسێکدا: گوناهی دزییەکەیان خستە ئەستۆی، پاش قڕە و هەرایەکی زۆر دە دیناریان خستە ئەستۆی، هێندەیان کار خستۆتە ئەستۆی لە ژێری دەرناچێ. دست د ئەستۆ کردن_ «کنـ.» ۱- ئاشت کردنەوەی یەکێک۲- ئاشت بوونەوە دەگەڵ کەسێک: دەستی دە ئەستۆی کە با هیچی دە دڵیدا نەمێنێ. ۳- نیشانەی خۆشەویستییە: دەستیان دە ئەستۆی یەک کردبوو دانیشتبوون. گرتنە ئەستۆ_ «کنـ.» قبووڵ کردنی کار و فەرمانێک بۆ جێ بە جێ کردنی: نووسینەوەی کتێبــ.ەکەی گرتۆتە ئەستۆ، ئێوە ئەم کارە بگرنە ئەستۆ، پەنجا دینار قەرزداریی فەرهاد بوو گرتمە ئەستۆی خۆم ٭وە ئەستۆ گرتن. ۱- له ئەستۆدان_ «کنـ.»، ئێعدام کردن، سەر بڕین: بیبەن لە ئەستۆی دەن. تێبــ.ینی: جاران سەرپەڕاندان بە شیر، شێوەیێک بووە بۆ ئێعدامی کەسێک، جا چونکوو میرغەزەب شەمشیرەکەی بە دوودەست دەگرت و بە هەموو هێزی خۆی دایدەهێنایەوە و لە ملی کابرای دەدا، وتراوە: «لە ئەستۆی دەن». ۲- لە ئەستۆدان_ «کنـ.» بە ڕاست زانینی قسە یا کردەوەی کەسێک، تەئیید کردن، شایەتی بۆدان: لە ئەستۆی دا و کوتی باپیر ڕاست دەکا، هێندە پیاوێکی چاکە هەرچێکی بیکا و بیڵێ خەڵک بۆی لە ئەستۆ دەدەن. تێبــ.ینی: سەر بۆ لای شانی ڕاست لار دەکرێتەوە و بە لەپی دەستی ڕاست دەکێشرێ بە لاملی چەپەدا، لەوانەیە سەرچاوەی ئەم کارەش هەر بچێتەوە سەر «۱- لە ئەستۆدان» وەک بیهەوێ بڵێ ئەگەر قسەکەی ڕاست دەرنەچوو ئامادەیە لە ئەستۆی بدرێ. وە ئەستۆگرتن_ «کنـ.» تمـ: گرتنە ئەستۆ: نووسینەوەی کتێبــ.ەکەی وە ئەستۆ گرتووە، ئێوە وە ئەستۆتان گرت، م کاری وا وە ئەستۆ ناگرم.
ئەستۆ خوار
«ستـ.»، «مکـ.» ۱- حاڵی کەسێکی لەبەر هۆیەکی فیزیکی ملی ڕاست هەڵ نەچووبێ ٭مل خوار. ۲- «مجـ.» عاجز و پەرێشان، ماتومەلوول. «نۆکەر و تابیعەی کوڕی من پاکی ئەستۆ خوارە» «تحفە: جـ۲- ۲۲۱» ٭مل خوار. ۲- «کنـ.» عاجز و کەچ/۱.
ئەستۆ شکان
«مستـ. لا.»، «کنـ.» مردن، لە ناو چوون: دەک بە ئەستۆی شکاو بێتەوە «نەیێتەوە».
ئەستۆ شکاندن
«مستـ. متـ.»، «کنـ.» زیان گەیاندن بە خۆ، یا خەڵک، وەسەر تەڵە پەڕاندن: ئەوە حەمەیە و دۆغری، ساڵی بە هەزاری چووبێ ئەستۆی خۆی دەشکێنێ، وادەکەی تا ئەستۆمان بشکێنی، هەستن با بڕۆین تا لە خشتەی نەبردووین و ئەستۆی نەشکاندووین.
ئەستۆ کەچ
«ستـ.»، «مکـ.» تمـ: ئەستۆخوار/۲ «ئەستۆکەچە ڕاوەستاوە، حەزرەتی عیسا بۆی پاڕاوە» «تحفە: جـ۲- ۲۴۲».
ئەوتۆ
[[ئەو+ تۆ (طور)]، [کو. عا.]]
(بنت.) ١- جۆرێک، چەشنێکی وا، شێوەیەک. ٢- (مج.) (ست.) شایانی باس. ((...وەکوو هەوری بەهار بە گوڕ ئەهاتن بە خترایی تێ ئەپەڕین و یادێکی ئەوتۆی پاش خۆیان بەجێ نەئەهێشت.)) (قەفتان: چیرۆک-٤). * وەتۆ.