تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەندیخانه
[[به‌ندی/1+خانه]]
«نت.» 1- جێگایەکە ئەو کەسانەی تێدا ڕادەگرن کە لەسەر تاوانێک حوکم دەدرێن و بۆ ماوەیەک ئازادیان لێ زەوت دەکرێ، ئا ئەو کەسانەی پێویست دەکا تا ڕۆژی موحاکمه له دەرەوە نەبن:: بەندیخانەی نوگرە سەلمان له عێڕاق. بەندیخانەی قەسری قەجەر له تاران. 2- «مج.» هەرشوێنێکی ناخۆش و تاریک و تنۆک.
بەندە یەتی
[[2- به‌ند/1+ ئه‌تی]]
«حمس.» تم: بەندەیی.
بەندەر
[[؟]]
«نا.»،«کئێر» شوێنێکه له قەراغ دەریا، یان چەمی گە ورە خۆش دەکرێ، کەشتی لەنگەری لێ دەخەن، بار دادەگرن یان بار هەڵدەگرن. * «کعر» مینا «عا.». 2- شار و ئاوە دانێکی له نیزیک شوێنێکی وا دروست کرابێ. شری کەنار دەریا.
بەندەمین
[[2- به‌ن+ده‌م+2-ئین]]
«نت.»، «مک.»، بەنێکه «د ەمبێن» ی زاری گاگێرەی پێ دەشاخی دەبە ستن.
بەندەی بێ عەیب نابێ
«کن.» ئینسانی کامڵ دە ست ناکەوێ و هەر کەسێ هەرچەندەی بێ عەیب بێته بەرچاوان هێشتا عەیبی وای هەیه و لە وەختێکا لێی دەربکەوێ.
بەنکاڵه
[[2- به‌ن+كاڵه]]
«نت.» «مک.» هەودایەکی ئەستووره «چەند هەودا بەنی ئاسایی پێکەوه بادراون.» کاڵەی خاوی پێ لە قاچ تووند دەکەن. بەنکاڵە دە بەنکاڵە خستن - «کن - بوونە بەر هەڵست بۆ کاری یەکێک. گێچەڵ و تیتاڵ بە کەسێ کردن.
بەنکەشی
[[5-به‌ند+كه‌شی]]
«سن، جن» تم: بەنکێشی.
بەنگ
[[ست:به‌نگهه. سانسکریتی:بهەنگا. پە:مەنگ]]
«نا» تۆزێکی تایبەتییه له گەڵا و گوڵی گیای «شەدانه» ساز د ەکرێ، بە ئاو یا شیر دەیگرنەوه و دەیخۆنەوه بە نێرگەله، سەبیلە و سیغاریش دەکێشن. مەستی و سەرخۆشی دەدا، بەنگ کێش شتی بچووکی لێ گەوره دەبێ، جۆگەله ئاوی لێدەبێته زێ * «کعر.» حەشیشه.
بەنگ کێش
«ست.» 1- ئەو کەسەی که بەنگ دەکێشێ. 2- «کن.» مرۆڤی گێژ و وێژ.
بەنگ کێشان
«مست.، لا» بەکارهێنانی بەنگ وەکوو جگەره.
بەنگه
[[به‌ند+گه]]
«نت»، «سن» 1- تم:1- بەند /1 - 2- تم: 3- بەند/4. تم:مردۆخ، ج 1، ل- 194» .
بەنۆڵه
[[؟]]
«نت» تم: 1- بەندۆکه «معر، کشت ب1، ل-51»
لێ بەند بوون
[[لی «له+ی» +به‌ندبوون» ] ]
«مست.، مت» نیوه زۆر و نیوه خواهیشت، شتێ له کەسێ سەندن.:: ئەو قەڵەمه له خوسرەو بەند بووم. وازی نەهێنا هەتا پێنج دیناری لێ بەندبوو. خۆت ماندوو که شێرکۆ لەوانه نییە بتوانین هیچی لێ بەندبین.
١-بەنا
«نا.»، «کعر.، سن.» «گیایەکی کوێستانییه، لاسکی وەک کەنگر و گەڵای وەک کەرەوز وایە» (تم، خا، ب١،ل-١٧٥). گیایەکە خەخورێ وەکوو کەما وایه دیبرژێنن و دەیخۆن» «تم: مردۆخ، ب1، ل- 189» «گیایەکی کوێستانیه ئەکرێت به گزره بۆ زستانی ئاژاڵ.» «تم: معر، کشت، ب1، ل- 51». «ناوی گیایەکه» «تم: هبێد: ل -10». تێبــ.ینی: من خۆم ئەم وشەیەم نەدەزانی و نەشم بیستبوو بۆیه هەرچی له قامووسەکاندا له سەری نووسرابوو وەکوو خۆی هێناومەتە ئێره، بەڵام بەلای منە وه ئەوەی تۆزێ زیاد لەسەر ئەم گیایەیان نووسیوه له خەڵکیان بیستووه.
١-بەند
[[ست:، په:به‌ند]]
«نا.» «مک.، سیم.» 1- دیوارۆکەیەکه بە تەیمان و چیم یا هەر کەرەستەیەکی تر له پێش چەم و ڕووباڕان دروست د ە کرێ، بۆ ئەوەی ئاوەکەی پۆنگ بخواتەوه و حەواڵەی بەرز بێتەوه تا ئەوەندەی پێویسته بەلایەکی ترا لابدرێ و بکرێته سەر جۆگەیێکی دیکه و بۆ داشتنی کشتوکاڵ کەڵکی لێ وەربگیرێ.* «سن.» بەنگه. 2- ئەو جۆگە زله «شەقه جۆ» یەیه که بەو جۆرەی سەرەوه له لایەکی دیکەڕا ئاوی دەکرێته سەر و پێیدا د ڕوا بۆ شوێنی مەبەست. تێبــ.ینی: آ» ئەگەرچی وشەی «بەند» لە م قامووسەدا وەکوو چەند واحیدێکی جیاجیا نووسراوه، بەڵام لە ڕاستیدا هەموویان هەریەکن و لە ئەسکێک و ەرگیراون، ئەوەی وای لەمن کرد لێکیان هەڵاوێرم ئەو مانا جۆربەجۆرانە یا وشەکانن که بە مانای لێک دوور لەم وشەیه کەوتوونەتەوه. ب» وشەی «بەند» و «2- بەن» بە ڕای من هەر یەکن، یەکە میان بە شێو ەی ئاوێستایی خۆی ماوەتەوه و مانای زۆری بۆ پەیدابووه، دووەمیان تۆزێک گۆڕانی بەسەردا هاتووه و بۆتە ناو بۆ شتێکی تایبەتی و زەووزووشی له «بەند» کەمتره. ج» هەر ئێستا لە بن لەهجەی سنه و سلێمانیدا وشەی «بە د» جۆرێ له دەم دێتەدەر که به عاستە م و دووبەڵا د ەنگی «د» ەکەی دەبیسترێ که شێوەیەکی دەنگی «گ» ی وەرگرتووه لە هێندێک وەچی ئە م وشەیەدا بە تەواوی بۆته «گ» :: بنه بە نگه «بەندبەندگه» .
١-بەندۆکه
[[؟]]
(نت.)گیایەکە لە دەم جۆگا و جەمان شین دەبێ. بۆ خواردن دەس ئەدا. کووزەڵە و بەندۆکە *بەنۆڵە.
١-بەندەن
[[؟]]
1-دامێن و لای خوارووی شاخ و چیا. 2-کێوێ که زۆر بڵیند نەبێ زنجیرەیەک لەم جۆره کێوه.
٢-بەنا
[[محر، عا.: بناء]]
«نا.»، «سیم، سن.» ئەو کەسەی پیشە ی خانوو دروست کردنه.* «مکبنبەننا.
٢-بەند
«نمس.» 1- گیرۆ وون و وێستان لە شوێنێک. «عا.» تەئخیر بوون. 2- «مج.» گیرۆدەیی و گرفتاری، حەپس. 3- «مج.» تم: بەندیخانه.
٢-بەندۆکه
[[ 5- به‌ند + ئۆكه ]]
«نت.» قەیتان یا پارچە قوماش یا هەر شتێکی لەم بابەتانەیه، تیلماسکێکی باریکی لەولاولاوی تاس کڵاوی ژنان یا کڵاوی لبادی دروێنەوانان قاییم دە کرێ و د ەخرێته ژێر چە نەوە بۆ ئەوەی کڵاوەکه به سەریانەوه ڕابوەستێ.