تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆن و بەرام
«نت.»، «مک.» تم: بۆن و بەرامه.
1- بەرات
[[عا.]]
«نا.» 1- جیره و مواجبی «میرزا» و «مەلا» و ئە و جووره کەسانه له ناو کوردەواریدا:: مامۆستا بیست تەغار گەنم و سەد تمەنیش بەراتت دەدەینێ وەرە لای ئێمه. 2- «کئێر» کاغەزێکه تاجران له نێو خۆیاندا معاملەیان پێدەکرد. تێبــ.ینی: 1» بازەرگانێک له شارێک هێندێکی پاره تەسلیمی تاجرێک دەکرد، ئەویش لەسەر پەڕه کاغەزێک به کورتی بۆ تاجرێکی که له شارێکی دیکه سەودا و مامەڵەی دەگەڵی هەبوو، دەینووسی فڵان کەس! ئەوەندەم پاره لە فڵان تاجر وەرگرتووە، تکایه ئەگەر کاغەزتان پێ گەیشت دوای ئەوەنده ڕۆژه یان «دەست بەجێ» بیدەن بە خۆی یا بەو کەسەی بۆی حەواڵە دەکات. بازەرگانی یەکەمیش که ئەو کاغەزەی وەردەگرت له پشتەوەی دەینووسی: تکایه ! تکایه پارەی ئەم «بەرات» ه بدەن به فڵانه تاجر و ئیمزای دەکرد. ب «ئەمه وەختێک بوه که هێشتا «بانک» و «ئیسکناس» له کوردستان نەهاتۆته کایەوه و ئاڵووێر بە دراوی زێو بووه و ناردنی مەبڵەغێک له شارێک بۆ شارێک دژوار بووه ئێستا که «بانک» له هەموو مەڵبەندەکانی کوردستاندا زۆرن، چەک «سەک» جێگەی بەراتی گرتۆتەوه. 3- گەرموولەیەکی بچووکه یەزیدی لەسەر خاکی سەر مەرقەدی «شێخ عەدی» دروستی دەکەن و بۆ متفەڕک هەڵیدەگرن. «تم: هبێد، ل- 12، 1- بەرات
2- بەرات
جێژنی بەرات، شە وی بەراتێ، شەوی 15ی مانگی شابان. تێبــ.ینی: دەڵێن که لەم شەوەدا ڕزق و ڕۆژی خەڵک دیاری دەکا.
بۆ بەرامه
«نت.»، «سن.» تم: بۆن و بەرامە.
بەرات خۆر
«ست.» ئەو کەسەیه که «1- بەرات /1» وەردەگرێ و ئیشێک دەکا.
بەراز
«ست:ڤەرازه»، «نا.»، «نێو، بک.» 1- گیاندارێکی بەهێز و قورسه، لەوانەیه بەچکە ی خۆیان بە شیری مە مکان به خێو دەکەن، سمی هەیە، پێستی ئەستوورە، تووکی کورت و ڕەقه، لمبۆزی هەیه، دوو ددانی لەو لاو لای دەمی هاتوونه دەر «شفره» یان پێدەلێن، بۆ خۆ پاراستن و شەڕ کردن کەڵکیان لێ وەردەگرێ.* «نێوخووگ، وەراز. «جن.» و راز. تێبــ.ینی:آ» ئادەمیزاد له زۆر کۆنەوه بەرازی کەوی کردووه و به «ڕەوه» به خێوی کردووه، له دەور و بەری چەمچەماڵ «کوردستانی عێڕاق» دێیەکی کۆن بەناوی «چەرمووگ» له ژێر خاک دەرکەوتووه زانایانی باستانناس لایان وایه یەکێک لەو شوێنانەی که ئادەمیزاد پاش ئەوەی ئەشکەوت نشینی بەلاوه ناوه، ئاوەدانی کردۆتەوه و شتی وای تێدا دۆزراوەتەوه پێشان دەدەن خەڵکی ئەم «دێ» کۆنه بەرازیان بەخێو کردووه پاش بڵاو بوونەوهی ئیسلامەتی له کوردستان و موسڵمان بوونی زۆربەی زۆری کوردان و لە بەر ئەوەی که خواردنی گۆشتی بەراز له ئیسلامەتیدا ڕەوا نییه، تۆوی «بەرازی کەوی» له کوردستانا بڕاوەتەوه و «فەله» ی کورد کەم تا بێشێک له ماڵانا بەخێوی دەکەن، بەڵام بەرازی کێوی له گەلێ شوێنی کوردستانا هەیه. ب «بەرازی کێوی زیاتر له ناو زۆنگ و مێشه و دارستاندا دەژی و شەوانه دەردەکەوێ و زەوی دەکێڵێ و زیان به باغ و کشتوکاڵ دەگەیێنێ. ج) «بەراز گیاندارێکی قەڵەو و گۆشت و خەزو بەزێکی زۆری هەیه، دەست و قاچی له چاو گەورەیی جە ستەی کورتن، ملی ئەوەنده نییه که بتوانێ سەری بەم لاو لای خۆیدا بچەرخێنێ. د» بەراز نێر یا گۆڵە بەراز «بڕەک» و «یەکانە» ی پێدەڵێن و دێڵەکەشی «مالۆس» ی ناوه. مالۆس هەر عومری گەیشته نۆ مانگ توانایی ئەوەی دەبێ یەکانه هەڵبگرێ و ساڵێ دوو جار، له سەرەتای بەهار و پاییزا دە تر ەکێ و هەرجاره 6- 12 بەچکەی دەبێ که پێی دەڵێن «کوودەڵه» یا «بزەڵه». بەراز تا پازده ساڵان دەژی. 2- «مج.» پیاوی قەڵە وی کورتەبنه.
بەرازخۆر
«نت.، ست.» 1-کەسێکی گۆشتی بەراز بخوا. 2- لەقەبی عەشیرەتی قەڵخانییە که له مەڵبەندی کرمانشا دادەنیشن و تا ئێستاش گۆشتی بەراز دەخۆن.
بەرازه
[[به‌راز+5-ئه‌/1، ]]
«نت.» دوو ددانی گەورەیه که وڵاغی بەرزه پاش ئەو ی تەخت دەبێ و لە شیله پاک دەبێتەوه، لە تەمەنی 4- 6 ساڵیدا دەری دە کا.
بەرازی غەزریو
1- بەرازێکی ڕقی هەڵستابێ و هەرچی بێته پێشی پەلاماری بدا. 2- «کن.» ئادەمیزادی ڕق ئەستوور هەر پیش بخواتەوه.:: تەماشای هەر دەڵێی بەرازی غەزریوه.
بەرازەوان
[به‌راز/1+3-ئه/2+وان]]
«نت.» ئەو کەسەیه که دەچێته بەر ڕەوەی بەرازان. شوانی بەرازان:: شێخی سەنعان حەوت ساڵی بەرازەوانی کرد.
بەرامبە ر بوون
بەرامبەر
[[1-به‌ر/1+2-ئان/3+1-به‌ر/1]]
«ست.» 1- حاڵی دوو کەس یان دوو کۆمەڵە خەڵک یان دوو شت که هێندێ لێک دوور بن ڕوویان ده یەکتری بێ.:: دووکانی باوکی شێرکۆ بەرامبە ری ماڵی پیرۆته. «لەشکریان بەرامبە ر وەستاوه. «بەرامبەرم دامەنیشه، جەرگت دەرهێنام له ڕیشه» «فولکلۆر». 2- حاڵی دوو شتی بە تەنیشت یەکەوه لێک جیاواز که بڵیندییان وەک یەک بێ:: سەری شێرکۆ بەرامبەر شانی شابازه. تەرازۆکه بەرامبەره «کاسەکانی له سەر یەک خەت ڕاوەستاون» 3- له باتی...، مقابل... له جێگەی...:: بەرامبەر به پیاوەتی فەرهاد مەگەر بیکووژێ و باقی بداتەوه. تێبــ.ینی: دەنگی «ن» لەپاشبەندی «2-ئان» دا به جیرانە تی دەنگی «ب» له وشەی «1- ب ر/1» دا دادەگۆڕێ و دەبێته «م» .
بەرامبەر وە ستان
«مست. لا.» 1- ڕووبەڕووی کەسێک وەستان «تحدی کردن». 2- دژایەتی کردنی کەسێ به کردەوه. 3- جوابه جەنگی کردن دەگەڵ کەسێ. 4-هاوسەنگ بوون
بەرامبەرکردن
«مست. مت.» .1- پێک گرتنی دوو شت «نووسرا و...» بۆ دەرخستنی فەرق و جیاوازیان. «عا.» مطابقة. 2- وەک یەک لێ کردنی بەرزایی. قورسایی و.... و.... چەند شتان.
بەرامبەرکێ
[[به‌رامبه‌ر+1-ئه‌ك/2+ئین]]
«نت.»، «سن.» تم: بەربەرەکانی. تێبــ.ینی: دەنگی «ن» ی پاشبەندی «ئێن» لەم وشەیەدا و له گەلێ وشەی تری لەم بابەتەدا دەکەوێ.
بەرامبەری کردن
«مست. لا.» 1- وەکوو یەک لێهاتنهاوتا بوون، هاوسەنگ بوون له هەموو بابەتێکەوه 2- دژایەتی کردن.
بەرامه
«نا.»، «سن.» تم: بۆن و بەرامه.
بەرامپیل
[[1-به‌ر/2+2-ئان/1+پیل]]
«نت.»، «هل.» تم: بەرهەڵبێنه. تێبــ.ینی: جیاوازێکی بچووک له نێوان «بەرامپیل» و «بەرهەڵبێنه» دا هەیه، هەرچی بەرامپیله له بنەنگڵەوه ڕەت دەبێ و دوو لکی لەسەر شان گرێ دەدرێ، بەڵام شێوەی گرێ دانی «بەرهەڵبێنه» وا نییه. (تم: -)
بەران
«نا.» «شەکە نێرێکه تەمەنی له چوار ساڵان تێپەڕیبێ و شاخ و سەر و سەکوتی جوان و ڕێک و پێک بێ. به تایبەتی به خێوی دەکەن و دەیڕەنگێنن له کاتی پێویستدا «کاتی تایبەتی هەیه» بەری دەدەنه ناو مەڕان بۆ ئەوەی ئاوسیان کا.* «بک.» بەران. «جن.» غورچ. «سن.» قۆچ. بەران. هس.: «ڕووسی» بەران = مەڕ.