تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بڕوێشه
[[ بڕوێش+5-ئه/1]]
«نت.»، «مک.» پرووشەی بەفر. هس.: «سن.» بڕوێش/3.
بڕوێشێن
[[بڕوێش + ئێن]]
«نت.»، «سن.» چێشتی شلەی بڕوێش.* «مک.» شلە بڕوێش. تێبــ.- لەبەرگی یەکەمدا هەرچەنده بۆ دوو پاشبەندی «ئێن.» و «ئێنه» وتراوە کە لە «ناو» و «سفەت» ناوێکی تازه پێکدێنن، بەڵام لەبیرچووه ئیشەکه تۆزێ زیاتر وردکەینەوه و بڵەین کە ناوی گەلێ چێشتی شلەی کوردەواری بەمانه دروست دەبێ: نیسکێن، نیسکێنه، ماشێن، ماشێنه، ترخێنه.
بڕکه
[[ بڕ+ ئك+5-ئه‌/1]]
«نت.» بنجی هێندێک گیا و شیناو ەرد که «بەر» یان هەیەو بەرز نابنەوه و لەشوێنی خۆیان بەولاولادا تەرز داوێژن.:: بڕکه شووتی، برکه ترۆزی، بڕکه خەیار.
بڕگه
[[بڕ+گه]]
«نت.» 1- هەریەک لە 33 پارچە ئێسقانی تیغەرەی پشتی ئادەمیزاد.*موورگه، «سن.» ترەخنه، مرۆخه، مۆرتخه. 2- «تت.» پارچەیێکی سەربەخۆ له نووسراو، قانوون، مەقەله و ئەو جووره شتانه * فەقەره، مادده. تێبــ.- وای بۆ دە چم که ئەسڵی ئەم وشەیه «بڕکه» بووبێ و پاشان دەنگی «ک» ەکەی بۆته «گ» .
بڕیار
[[بڕ «بڕین» +ئار/3]]
«نت.» 1- «هل.» شێوە ی بڕینی جلوبەرگ به تایبەتی کراس و دەرپێی کوردی پیاوانه. 2- «تت.» گەیشتنه نەتیجه لە ئیشێکدا که دوو یاچەند کەس، ده وڵەت و.. خیلافیان لە سەری هەبێ و کۆتایی پێهێنانی و دیاری کردنی ئەوەی که چی لێدەکرێ:: چین و سۆڤیەت بڕیاریان داوه ناکۆکی خۆیان به وتووێژ لابە لا بکەن. 3-گەئیشتنه حە للێک بۆ هەر مه سەلەیەک بێ.:: بڕیار دراوه زەوی و زار بەسەر جووتیاراندا دابەش بکرێت. 4- قەرار دان لەسەر کردن یا نەکردنی کارێ.:: شێرکۆ بڕیاری داوه جگەرە نەکێشی.
بڕینەوه
[[بڕین/1+2-ئه‌وه/2]]
«مست.، مت.» 1- لەت کردنی دار و تەخت و ئاسن،.... به مشار. 2- جودا کردنەوەی دار و در ختی به پێوه لە ڕیشە ی خۆیان، به مشار و تەور و بیور و ئامرازی لەم بابەتانه. 3- دەرهێنانی هەنگوین له کە ندوو - تێبــ.: لە پێشدا به هۆی دووکەڵ «هەنگ» لە «کەندوو» دوور دەخەنەوه و ئەوجار هەنگوینەکه دەردێنن:: هێشتا هەنگەکانمان نە بڕیوەتەوه بەڵام وا د ەزانم 9-8 حۆقەیێ هەنگوینمان دەبێ. 4- لێکردنەوەی خوری و مووی مەڕ و بزنان به برینگ:: خێرا مەڕەکان ببڕنەوه تا ساڵ در ەنگ نەبووه. 5- کۆتایی هێنان به ئیش وکاران، دوایی پێ هێنان،:؛ ئەوە چییه ئەم شەڕەتان هەر نابڕنەوه ؟ کوڕە دەببیبڕنەوه مێشکی سەرمان چوو. وەسمان و پیرۆت له دەمێکەوه قسەیان پێکەوه بڕیوەتەوه.
بڕیه
«نت.» 1- نرخی کردنی کارێک لەسەر تە واو بوون، بەبێ حیسابی ئەو وەختەی پێویسته::له بڕیه ئەم خانووەمان بە چەند بۆ تەواو دەکەی.* مەخته «مەقتووع»، «سن،» 2- بڕه/2. 2- نرخی شتێک به بێ کێشان یا هیچ جووره ئەندازه گرتنێ.* گۆتره. «سن.» 2-بڕه/2.
بڕێ
[[بڕ+3-ئێ]]
«بنت.» تم: بڕێک.
بڕەبڕه
«بنت.» کەم کەمه، تۆزەتۆزە، نەختە نەخته، ورده ورده.
بڕەک
[[ بڕ «بڕین» +3-ئه‌/2+1-ئه‌ك3ب]]
«نت.»، «مک.» نێرەی بەراز، گۆڵه بەراز. * یەکانه خووگ. // مالۆس.
بەباڵادا بڕین
«مست. مت.» تم: به باڵا گرتن.
بەش بڕان
«مست. لا.. فج.» بێ نسیب بوونی کەسێ له شتێ «ماددی، مەعنەوی» که به هیوا بووبێ پێی بگا و دەستی کەوێ.
بەش بڕاو
«نمف.: بەش بڕان» کەسێکی بەهەویای شتێک بووبێ دەستی کەوێ و و دەستی نەکەوت بێ.
تێ بڕین
«مست. مت.» 1-بە زۆر شتێک پەستاوتنە ناو شتێکەوە.: سینگێکیان تێ بڕی. دەڵەی داریان تێ بڕیوە وا لاجەولاج دەڕوا.
دا بڕین
«نت. مت.» - جیا کرنەوه یا دوور خستنەوەی بەشێکی شتێ له ئەسڵی خۆی.::نیوەی خانووەکەی بۆ خۆی دا بڕیوه و هێشتاش چاوی لە نیوەکەی دیکەیەتی. پۆلیس کەوتنه ناو خۆپیشاندانەکه و بەشێکیان دابڕی.
کەڵەبابێکی بێ وادە بانگ بدا سەری د بڕن
«کن.» کارێکی لەوەختی خۆیا نەکرێ زیانی بە دواو یه. تێبــ.- پێشوونیان کە کەڵەشێرێکی ئاوایان سەربڕیوه، لەوە ترساون کە هەستی بە بەڵایەکی لابەلا کردبێ !! بۆیه بانگ د دا.
ببڕای ببڕای
[[ببڕ+ئای+ببڕ+ئای]]
«بنت.» هیچ کاتێ، قەت:: ببڕای ببڕای من بم و جارێکی تر سەفەر ناکەم. «عا.» قطعا، ابدا.
به باڵابڕان
[[به /3+باڵا/1+بڕان]]
مست. لا.»، «کن.» 1- به قیسمەت بوون، به نەسیب بوون:: ەد یگوت من ناچم با ئەو جاره یەکێکی تر بچێ خۆ بە باڵای منەوه نەبڕاوه، 2-کارێک که له هەموو کەس چاتر به کەسێ بکرێ یا شتێ بۆ یەکێ له هەموو کەس زیاتر دەست بدا:: ئەوه هەر به نەوزاد دەکرێ دەڵەی به باڵی بڕاوه.
بەبڕشت
«ست.» ١-حاڵی دەغڵ و دانێ که زۆری لێ هەڵبگیرێ:: برنج له گەنم بڕش تره.2- حاڵی کەسێکی سەلیقەی بە کاران بشکێ، سە ری لێ دەربچێ.
ئابڕوو
[[ ١- ئاب ١ + ڕوو]، [فر. کو.] ]
«نتـ..» ١- ڕەونەقی ڕوو، ورشە و گەشەی دەموچاو ٢- «مجـ.» ســەر بڵیندی، شەرەف، نامووس، حەیا. تێبــ. ـ ئەگەرچی مەعنای دووەم مەجازە، بەڵام ئەم وشەیە لە کوردیدا هەر بەم مەعنایە بە کاردەهێنرێ و هیچی تر.
ئابڕووبران
«مستـ. متـ.» بێ حورمەت بوونی کەسێک بێ ئەوە «فاعیل» ی کارەکە دیار بێ.
ئابڕووبراو
«نمفـ.، ستـ.» کەسێکی ڕیسوا کرابێ.
ئابڕووبەرە
[ [ئابڕوو + بەر «لەبردن» +٣- ئە/٢ ]
(سفا.) ١- کەسێکی ببێتە مایەی ڕیسوا بوون، یەکێکی کاری وا بکا شەرەفی یەکێک یا چەند کەسێکی تری پێ بچێ. ٢- کار و کردەوەیەکی پیاو سووک بکا یا عەیبەی بێنێتە سەر.: دایکم! ئەم مناڵە ئابڕووبەرەیە لە چی دەگێڕی، کچێ وەرە دانیشە هەی ئابڕووبەرە!
ئابڕووتکان
«مستـ.. لا.» تمـ: ئابڕوچوون.
ئابڕووتکاو
«سمفـ.» کەسێکی نامووسی چوو بێ، تووشی سووکی و سەرشۆڕی بوو بێ. □ «ڕۆژی تەرزە، چەندە مینای دڵشکێن و سەرشکێن» «ڕۆژی باران، چەند شڕە، بێ عیسمەت و ئابڕووتکاو» «نالیی: گمـ»
ئابڕووچوون
«مستـ.. لا.» سووک بوون لە ناو کۆمەڵا، بێ قەدر و حورمەت بوون لەبەر چاوی خەڵک. *ئابڕووتکان.
ئاو لە ئاوەڕۆبڕان
«کنـ.» ١- ئیشک بوون و لە جاری بوون کەوتنی ئاو. ٢- کوێر بوونەوەی سەرچاوەی قازانج و سوودی کارێک، بڕانی خێروبێر.
بڕبڕاگه
[[بڕبڕه+گه]]
«سیه.»، «نت.» تم: بڕبڕه. تێبــ.- لەم وشەیه دا «5- ئە/1» ی دوایی «بربره بووه به «ئەلف» .
بڕبڕه
[بڕ+ بڕ+5-ئه/1]]
«نت.» تیغەرەی پشتی ئادەمیزاد و ئەو گیاندارانەی بەچکەی خۆیان بە شیری مەمکان بەجێو دەکەن، ئی ئادەمیزاد لە پشت ملی/1 تاسەر کلێنچکەی 33 موورگەی هەیه. بێجگه لەوەی که کۆڵەکە ی ئیسکلێتی بەدەنی ئینسانه «نخاعی شۆکی» شی تێدا پاڕێزڕاوه. «بڕبڕەی پشتم، دار عەسای دەستم.» «فولکلۆر» *تیغەری پشت، «سیهتیرەغە «عا.» العامود الفقری.
بڕەبڕه
«بنت.» کەم کەمه، تۆزەتۆزە، نەختە نەخته، ورده ورده.
بەرخی نێر بۆ سەربڕینه
«کن.» پیاو بۆ ئەوەی که لە پێناو شتێکا خۆی بەخت کات. تێبــ.ینی: ئەوە ئاشکرایه که مەڕداران «بەرخی مێ» سەر نابڕن.
بەسەردابڕین
[[ به‌/ 12 + سه‌ر + دا «=3- ئا» + بڕین]]
«مست، مت.» به زۆر شتێک بە کەسێ قبووڵ کردن، جا بۆ قازانجی بێ یا تووشی زیانی بکا.:: خۆی بەسەردا بڕی، پاش ئەوەی که لێی قەوما کچەکەیان بە سەردا بڕی لێم وەرنەدەگرت، به زۆر و به خواهیشت بەسەری دا بڕیم.
بەنبڕم ددانه
«کن.» بێ چەک و سیلاحم، هیچم پێ ناکرێ.
دابڕان
[[ دا+ بڕان]]
«مست.لا.» جودابوونەوه، دوور کەوتنەوه.:: لەڕێگا خدرمان لێ دابڕا، دۆستی چاک قەت لێک دانابڕێن، ئەم حەوشەیان لەو خانوه دابڕیوه *بڕبوون.
لێبڕان
[[لێ «له‌+ی» +بڕان]]
«مست. لا.» 1- بڕیاردان، سوور بوون لەسەر کارێک:: جوامێر لێبڕابوو ئەو سەفەرە هەر بکا. پیاو لێ ببڕێ هەموو کارێک دەباتەسەر. 2- تەواو بوونی شتێک له شوێنێ یا له کەسێ.:: ئەو دێیه زەڵکاوی زۆره مەلاریای لێ نابڕێ. کورد خەباتکاری لێ نابڕی. چووینە ماڵێک «چا.» بخۆینەوه شەکر وچایان لێبڕابوو.