تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەزاوابوون
«مست. لا.» 1- ئەنجام دانی کاری ژن و مێردایەتی له لایە ن کەسێکەوه که تازه ژنی بۆ گوێزرابێتەوه، تێبــ.ینی: زیاتر مەبەست لابردنی کچێنی «بووک» ه له لایان زاواوه که له زۆر کۆ مەڵگایاندا گرینگی تایبە تی هەیه و بە مایەی ڕووسووری «بووک» دادەنرێ:: هێشتا به زاوا نەبووه 2- «مج.» ژن هێنان:: یاخوا به زاوا بی «یاخوا ژن بێنی»
بەندبوون
[[2-به‌/1-به‌ند+بوون]]
«مست، لا» «مک.» مانەوه له شوێنێک، گیربوون، وێستان. سەعاتێکم لەسەر بەندبن با لە سەر شێرکۆ بەند نەبین. هەرچی د کەین خوێنی بەند نابێ.
بەڕۆژووبوون
«مست. لا.» گرتنی ڕۆژوو بەو جوورەی ئیسلامەتی ڕێ و شوێنی بۆ دیاری کردووه.
بەڵەدبوون
[[عا، كو]]
«مست، لا» 1- شاڕەزابوونی کەسێ لە ڕێگا و بان و... 2-فێربوون و شارەزا بوون لە ڕێگاوبان و... تێبــ.ینی: لەم دوو مانایانه یەکەمیان بۆ ئەو کەسانەیه کە له وەختی قسەکردنا شارەزابێ و به ڕێگا و بان بزانێ، دووەمیشیان بۆ ئەوانه که له کاتی باسکردنا شارەزانین.:: دوو سێ جار هاتووچۆ بکەی بەڵەد دەبی.
تێبــ.ەربوون
«مست. مت» کەوتنه گیانی یەکتری گیانداران کەوتنە گیانی شتێ له لایەن گیندارێکەوه یا زیاتر.:: گوێلکەکه تێپەڕ بوو بڕۆ بیگرەوه «کەوتنه گیانی دایکی بۆ شیر خواردن»
لێ بڵندبوون
«مست. مت.»، «کن.» تووڕە بوون ل ە کەسێ و له شوێنی دانیشتنی خۆ کەوتنه جموجۆڵ و هەڕەشه و قسە به تووند کردن. *لێ دەر پەڕین، لێ دەر هەڵبوون، لێ ڕاست بوونەوه.
لێ بەربوون
«مست.، لا.» تڕکەندنی کەسێ.:: مەحموود ئاغا یەکێکی لێ بەربوو خۆی کرد به نووستوو. ئاگای له خۆ نەبوو هەر دەڕۆی و لێی بە ردەبوو.
لێ بەربوونەوه
«مست. لا.» ک وتنە خواری شتێک لە شتێکی تر.:: پە رداغەکەی لەدەست بەربۆوه و شکا، دەرپێی لێ بەربۆوه، توندی بگره تا لێت بەر نەبێتەوه.*لێ بەرەوەبوون.
لێ بەربوونەوه
«مست.لا.» تم: بەربوونەوه «لێ بەربوونەوه» .
لێبووردن
«مست. مت.» خۆش بون لەکەسێ که خراپەیەکی کردبێ. دەست هەڵگرتن لە شتێ:: لێمان ببووره خۆ من له ساعەتەکه بوردوم دەترسم شتی تریشم لێ داوا بکا..* عەفوو کردن. خۆش بوون.
هەڵبواردن
[[هه‌ڵ «پێبف» +بواردن]]
«مست. مت.» تم: بواردن.
وەک لەبانێک بەر...دەنەوه وابوو
«کن» ئاگای له... هیچ شتێک نەبوو، لە پێشدا هیچ شتێک...لەو کاره یا یا ئەو قسەیەی نەدەزانی. «عا.» موباغەتەکرا. «هل.» تۆپێک...، لەخۆ.. دێت.
پێوه بەند نەبوون
«مست.لا» 1- گیربوون و ڕانەوەستانی شتێ بەشتێکی دیکەوه:: هەرچی دەکا شەدەکەی بەسەرەوه بەند نابێ.2- «کن.» بێ ئیختیار تڕ لێ بەربوون.
ڕابواردن
[[ ڕا «پێڤ» + بواردن]]
«مست. لا.» وەخت دەربازکردن. 2- کە یف کردن:: و ختەکەی بە هیچێ دەبوێرێ. ئەمه کەی ژیانه ئێمه ڕایدەبوێرین. 3- «نت.» کەیف و خۆشی.:: «...سەری سوڕما لەو شوێنەی نەک لە ماڵ، لە ڕابووردنیشا پڕی کردبۆوه...» «بله. ژان، ل 75».
ڕابووردن
«مست. لا.» 1- تێپەڕینی شتی ماددی له شوێنێکەوه یا به شوێنێکدا.:: خدر دێوێنێ بێرەدا ڕابوورد. 2- بەسەرچوونی زەمان:: دوو ساڵیش ڕابوورده هێشتا نەگەڕاوەتەوه.* «مک.» ڕابردن. «بک.» بهوورتن.
کردن به بنێشتی مەلای مەزبووره
«کن.»، «مک.» ئاگاداری کردن و پاراستنی ماڵی خۆ. تێبــ.- گۆیا مەلای مەزبووره بنێشتی جایوه و کاتێ زاری شل بووە دەریهێناوە و به سەری لووتیەوه نووساندوه، گوتویانه مەلا! ئەوه بۆ وادەکەی ؟ گوتویه دەمەوێ ماڵی خۆم هەمیشە لەبەر چاوم بێ.