تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بزن
[[ست:بۆزه. په:بوج.بوز]]
«نا.» گیاندارێکی گییاخۆری کاوێژەکەره، دوو شاخی هەیه، بەرەو دواوه د ەشکێنەوه، ڕدێنێکی درێژ و کلکیێکی کورتی هەیه، لە زۆر کۆنەوه کەوی کراوه، گۆشتی د ەخورێ، شێر دەدا و لە سی «موو» دایپۆشیوه.
بزن تڕێنه
«نت.». «گییایێکه بەهاری سەلکی به قە د پیازێکی بچووک ئەبێ، بزن ئەیخوات و لەبەر تیژی ئەتڕێ.» تێبــ.- باسی ئەم گییایەم له «فەرهەنگی کشتووکاڵ «ج1، ل-35» ی مامۆستا شێخ مارفی قەڕداغی وەرگرتووه.
بزن مشک
«نت.»، «سن.، سیه.» تم: بزن مژه، تێبــ.- بەلای منەوه ئەم وشەیه لەپێشدا بزن مژه [ بزن + مژ «مژین» + 1- ئەک/3] بووه، وردە ورده «ئە» ی «1- ئەک /3» سواوه و بۆته «بزن مژک»، ئەوجار دەنگی «ژ» لە جیرانەتی دەنگی «ک» دا بۆته «ش». بەڵام له وشەی «بژن مژه» ی موکریانیدا دەنگی «ک» ی «1- ئەک/3» کەوتوه.
بزن مژ
«نت.0، «سن.» تم: بزن مژه.
بزن مژه
[[بزن+مژ «مژین» +5-ئه/1]]
«مک.» گیاندارێکه چوار د ەست و قاچی هەیه و پەنجەکانی درێژن، دەستی وه دەستی ئینسان د ەچێ، کاوێژ دەکا، لەشی بە قەد پشیلەیەک گەورە و ئەستووره، به کلکه درێژەکەیەوه نزیکەی میترێک درێژ دەبێ. له دەشت د ەم بە گوانی بزنانەوه دەنێ و دەیانمژێ، هەر بزنێکی ئەم دەعبایە بیمژێ گوانی له کەر ەم دەکەوێ و شیردانا، له کوردستان کەوڵەکەی دەکەنه بەرگی کالانی خەنجەر.* «سن.، سیه.» بزن مژ. بزن مشک. «سن.» تێڕتێڕه قومقومه. «جن.» بوزمژنەک.
بزنه دۆخه
[[بزن+3-ئه/2]]
«نت.» ئەو بزنەیه که هەر خاوەن بزنێک بۆ «ئاغای» دەنارد تا شیر و ماستی بخوا و پاش ئەوەی وشکی دەکرد وەری دەگرتەوه.
بزنانه
[[بزن+ئانه/3]]
«نت.» جۆره باجێکی ئاغایەتییه بەپێی سەری بزنان لە خاوەنی د ەستێندرا.
بزنه قسر
«نت.» بزنێکی که ساڵێک نەزابێ.
بزنه مەرەز
[[بزن+3-ئه/2مه‌ره‌ز]]
«نت.» چەشنێک بزنه، لەباتی «موو» مەرزەی به لەشەوەیه.
بزنه کێوی
[[بزن+3-ئه/2+كێو+3-ئی]]
«نت.» 1- گییاندارێکی گییاخۆره، وەکوو ئاسک دەچێ، نووکی شاخەکانی خواره، لە جێگای سەخت دەژی و به «ڕەوەز» و (زەرد) و ماهان هەڵدەگەڕێ، ڕەنگی زەردێکی کاڵه، تیئسکی «موو» ی زۆرکورته بەر پەنجه ناکەوێ له چیاکانی کوردستان زۆره و نێچیروان بۆ خاتری گۆشتی ڕاوی دەکە ون. 2- «مج.» 1» ئادەمیزادێکی بتوانێ بە جێگای سەخت هەڵگەڕێ، شاخەوانی چاک. ب» کە سێکی زۆر لەسەر دیواران و شوێنی بەرز هەلوێستێ.* «بک.» بزناکوڤی.
بزنه گەل
[[بزن-3-ئه/2+گه‌ل]]
«نت.»، «مک.» کۆمەڵێ بزن پێکەوه. ڕانی بزن.
بزنە کوڕانه
[[ بزن +3- ئه/2 + كوڕ+ئانه/3]]
«نت.» ئەو بزنەیه که کاتێ «ئاغا» کوڕی دەبوو، دەبوایه مسکێنەکانی گوندەکەی سەروبزنی پێشکێش کەن.