تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرەباب
[[1-به‌ره+1- باب /1]]
«نت.» هەموو ئە و کەسانەی له عەشیرەتێکدا، له باوکێک کەوتبنەوه بەو حیسابەی کە هەر عەشیرەته لە پێشدا له چەند «برا» یا «خزم» پێکهاتبێ و زەو و زوویان کردبێ و زۆربووبن، بۆ ناسینەوەیان بە ناوی باوکێکی کۆن «نسبیا» هەڵدەدرێن:: عەشیرەتی دزەیی چوار بەرەبابی گەورەن.
بەفرانبار
هەوەڵ مانگی زستانی به حیسابی نەورۆزێ سی ڕۆژه، «21ی کانونی یەکەم - 21ی کانونی دووەم» ٠ * «کئێر.» دەی «فر.» .
بەچەباز
[[ به‌چه/3+3-باز/1]]
سفا. نفا.» ئەو کەسەی ئاڵوودەی جووت بوون دەگەڵ منداڵی بێ تووک بێ. * منداڵ باز، هەتیو باز.
بەچەبازی
«حمس.» ئەنجامی کاری ئەو کەسەی حەز له لووسکه دەکات.* هەتیو بازی.
بەژن وباڵا
«نت.»، «مک.»، «سیم.» دیمەنی ئادەمیزاد سەرتا خوار:: دایکی دەبەر ئەم بەژن و باڵایه ی مرێ.
لە ئیعتباری... وە
(کعر.) لە...وە بەدواوە. لە ئیعتبیباری ئەم ساعەتەوە ئیتر من قسە لەم مەسەلەیە ناکەم.
هاتنەبەربار
١-ڕام بوونی وڵاغ بۆ بارهەڵگرتن. ٢-گوێ لە مست بوونی کەسێک، مل کەچی کردنی یەکێک بۆ فەرمان.
وەک لەبانێک بەر...دەنەوه وابوو
«کن» ئاگای له... هیچ شتێک نەبوو، لە پێشدا هیچ شتێک...لەو کاره یا یا ئەو قسەیەی نەدەزانی. «عا.» موباغەتەکرا. «هل.» تۆپێک...، لەخۆ.. دێت.
١-باڵەبان
[[؟] ]
(نا) باڵندەیەکی ڕاوکەرە، لە باز بچوکترە، باڵ وکلکی درێژن، ڕەنگی کەوییە و پەڵەپەڵەی ڕەش و سپی تێدایە، تیژ باڵ و خێرایە، (عا.) سەقر. چەرخ،(سن.) باڵەوان.
٢-باڵەبان
[[ڕووسی: بارا‌بان]]
(نا) ١-تەپڵی گەورە. ٢-(مج)، پیاوی زەبەلاح و ناقۆڵا. ٣- (مج) ئێستری زەلام. *(سن.) باڵەوان.
کەڵەبابێکی بێ وادە بانگ بدا سەری د بڕن
«کن.» کارێکی لەوەختی خۆیا نەکرێ زیانی بە دواو یه. تێبــ.- پێشوونیان کە کەڵەشێرێکی ئاوایان سەربڕیوه، لەوە ترساون کە هەستی بە بەڵایەکی لابەلا کردبێ !! بۆیه بانگ د دا.
بۆبا
[[1-بۆ+3-با/1]]
«نت.»، «مک.» بۆنێکی تایبەتییه بۆ «ڕۆن» و «پەنیر» و «کاڵەک» و.. تێبــ.- ئەم جووره شتانه ئەگەر سەریان دانەپۆشرێ هەوا کاریان تێدەکا و چونکوو دەگەڵ ئۆکسیژێنی هەوا تەرکیب دەبن و دەبنە ئۆکسید (ئۆکسیدی دەبن، تەئەکسود دەکەن) و تامیان دەگۆڕێ و ئەو بۆنەیان لێ پەیدا دەبێ.
بەبا دان
مست. مت.» زایه کردنی شتێ، به هیچی شتێک له دەست خۆ دەرکردن.:: شێره ئەو هەموو پارەیه ی هەبوو به بای دا.
ئیشتیبا(ه) کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.)، (کئێر.) ١- لە حیسابدا سەهوو کردن. ٢- لە کاراندا بە هەڵەچوون.
بابا
(نا.)، (کک) ١- تم: باپیر. ٢- کەس، شەخس. بابایەکی وەکوو شێرۆ چی بەسەر ئەو جوورە کارانە داوە. ئێمە بابایەکی فەقیرین دانوومان دەگەڵ ئەوان ناکوڵێ. ٣- تم: بابە.
بۆمبا
[[ئیتالی:بۆمبا]]
«نا.»، «کعر.». «گوللە ی هەڵۆڵه ناوەکەی پڕ دەکرێ لەو شتانەی دەتەقێنەوه یا ئاگر له وڵات بەردەدەن. جاران له «چەرخی 16-19» هەر بە تۆپ دەهاوێژرا، ئێستا به فڕۆکەش بەر دەدرێتەوه» «تم: لاڕۆس-111» تێبــ.ینی: لەکوردستان - «بۆمبا» تەنیا بەوه دەڵێن که فڕۆکه فڕێی دەداته خوارەوه.
بۆمبا باران
«نت.»، «کعر،» تم: بۆمباران. بۆمباران: [ بۆمب+ باران/2] «نت.»، «کئێر» بەربوونەوەی یەک لەدوای یەکی «بۆمبا» بەسەر جێیەکدا.* «کعر.» بۆمبا باران. تێبــ.ینی: دەنگی «ب» یەک لەم وشەدا لە ناو چووه. بۆردومان.
بۆمبا هاوێژ
[[بۆمبا+هاوێژ «هاویشتن» ]]
«نت.، ست.»، «نت.» فڕۆکەی شەڕ که «بۆمبا» هەڵدەگرێ و بە سەر شوێنێکدا بەردەداتەوه «بۆمبارانی دەکا». تێبــ.ینی: ئەم وشەیه ئەگەر بەتەنێ دەکار کرا «ناو» ە ::بۆمبا هاوێژەکانی عێڕاق ئە گەر لەپاش ناوی «فڕۆکه» شەوه هات ئەوه سفەته:: فڕۆکەی بۆمبا هاوێژ. فڕۆکه بۆمبا هاوێژەکان.
بۆمبا ی ئەتۆم
«نت.»، «کعر.» بۆمبێکه له تەقینەوەی ئەتۆمی ئۆرانیۆم پێکدێت و توانستی وێران کردنی له بۆمبای دیکه گەلێ زیاتره. به فڕۆکه بەر دەدرێتەوه. تێبــ.ینی: بۆ یەکەم جار ئەم جۆره بۆمبایه ساڵی 1945 له ئامریکاوه دژی ژاپۆن به کار هێنراوە و دوو شاری «هیرۆ شیما» و «ناکازاکی» خاپوور کرد و نزیکەی ١٢٠ هەزار کەسی دانیشتوانی ئەو دوو شارانەی کوشت.
بەبا
[[به/8+با]]
ست.» حاڵی دێڵە سەگێکی هەوەسی جووت بوونی دەگەڵ «گۆڵ» تێدا پەیدا بووبێ.
دەبا
(ئمت.) بۆ تەئکیدە لە هەردوو حاڵەتەکەی سەرەوەدا. دەبا بڕۆین، دەبا بیبینم * (مک.) بڵا.