تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باوباران
«نت» بایەکی بارانی دەگەڵ ببارێ::هەڵیکرده با و بارانێکی نەبێتەوه.
باوباوێن
[[ ٣- باو/٢ +٣-باو/٢+ئین]]
«نت» «مک»، یارییه، گەوره دەگەڵ منداڵی ساوا دەیکا، تێبــ.- لەم یارییەدا گەوره دەم و چاوی خۆی له پشت شتێک دەشارێتەوه تا منداڵهکە نەیبینێ، پاشان لەلایەکەوه سەری خۆی دەردەخا و بانگی منداڵەکە دەکا و د ەڵێ: باو! کاتێ منداڵە سەری وەرد چەرخێنێ تا بزانێ دەنگەکه له کوێوه دێت، کابرای گەوره لە لایەکی ترەوە سەری دەردێنێ و بانگی دەکا «باو!»، ئەم کاره چەند جارێ دووپات د ەکاتەوە و منداڵەکهی پێ د ەخافڵێنێ.
باڕەباڕ
[[ند.]]
١- دەنگی یەک لە دوای یەکی ئاژاڵ. *باعەباع، باڵەباڵ. ٢- (مج.) قیژەقیژ و هەرای زۆری ئادەمیزاد. بە باڕەباڕ کابرایان لە ماڵی دەرهێنا و کوشتیان. هەر باڕەباڕی بوو کەس گوێی نەدەدایە.
باڵباز
[[؟]]
(نت.)، (کعر.)، سەرباز، عەسکەر. (هس) : بڵباس(ناوی عەشیرەتێکی کوردە).
بای مەمبارەک
(نت.)، (مک.) تم: بای سوور. مۆری محەممەدی خات بە سێ بای مەمبارەکێتی.
بنەوبارخانه
[[بنه/2_و+بارخانه/3]]
«نت.» بار و بارخانەی «تم: -2 باز رگانێ دەگەڵ کەل و پەلی ژیانی تایبەتی خۆی و چاروێدار و کاروانچیەکان. *(مک) باروبنە.
بۆمباران کردن
«مست. مت.» بەردانەوەی یەک لەدوا یەکی بۆمبابەسەر شوێنێکدا.
بۆمبای دەستی
«نت.»، «کعر.» تم: نارنجک. بۆمبای هایدڕۆژن: بۆمبای هایدرۆجن- «نت.»، «کعر.» تم: بمب «بمب هیدرۆژنی»
بە ئیعتباری...
(کعر.) لەبەر ئەوەی..، بەو حیسابەی کە... بە ئیعتباری ئەوەی ئێوە لە کۆنگرەکە بوون باش دەزانن بڕیارەکانی چن.
بە لەباریکه
[[به/1+ 3- 3- ئه/2+ باریك /1+ 5-ئه/1]]
«نت.»، «کێر.، کعر.، جن.» 1- ئاد میزادی بەژن درێژی، لاواز وڕەقەڵه. 2- حاڵی مرۆڤێکی ئاوا:: پیاوێکی بەلەباریکەی زەردە ڵەشی لەکن بوو. تێبــ.ینی: ئەم وشەیه ئەگەر د ەگەڵ ناوێک لە حاڵەتی «ئیزافه» دا بوو ئەوا «سفەت» ه ئەگینا «ناو» ه.
بە لەباقه
[[؟]]
«نت.» 1- دەردێکه دووچاری بزن دەبێ، له باڕ ەی دە خا و دەیکوژێ. «یەک دانوو د ەیکوششت، یەک بەلەباقه» «سیف القضات.» .2- «مج.» سووکه جنێوێکه، له وەختێکا منداڵێ به قسه و هەرا خەڵک وە رەز بکا، پیێدەدرێ. هەروەک بڵێن: ده بیبڕەوه، وست به، دەنگت بڕێ.
بەباڵادا بڕین
«مست. مت.» تم: به باڵا گرتن.
بەرباد
[[فر.]]
«ست.» خراپ، وێران:: دار و نەداری لە قومارا بەربادکرد، حاڵی بەرباده، ئێجگار بەرباده «کن.» زۆر خراپه. تێبــ.ینی: له بەکارهێنانی ئەم وشەیەدا هەمیشه خراپی یا «وێرانی» دەگەڕێتەوه بۆ ئەو مە بەستەی که لە پێشدا قسەی لێکراوه. ئەگەر باسی دەوڵەمەندی و فەقیری بێ ئەوه وا دەگەیەنێ که زۆر فەقیره، خۆ ئەگەر باسی ساغی و نەخۆشی بێ ئەوا مانای ئەوەیه کە زۆر نەخۆشه.
بەربار
[[1- به‌ر/4+1-بار/1]]
(ست.) ١-حاڵی وڵاغێکی هاتبێته ئەوەی بار ی لێ بندرێ. 2- «مج.» گوێ لەمست.
بەربانگ
«نت.» 1- تم: ئیفتار. 2- خواردنێ که ڕەمەزانان بۆ ڕۆژوو شکاندن ئاماده دەکرێ.
بەربانگ کردنەوه
«مست. لا.» شکاندنی ڕۆژوو. شت خواردنی ڕۆژووەوان پاش ئەوەی وەختی شەرعی دادێت.
بەردباران کردن
«مست، مت.» تم: بەردەباران کردن. «خۆم بە خۆمم کرد، بەردبارانم کەن، ئامۆزاگیان.» «فولکلۆر» .
بەردەباران
«نت.» تم: بەردە باران.
بەردەباران
[[به‌رد/1+3-ئه/2+بزران/2]]
«نت.» جۆره سزایەکە بۆ تاوانباران له کۆنەوه له کۆمەڵگاکانی ئادەمیزادا باو بووه. «عا.» ڕەجم. * سەنگەسار. 2- تم: بەرده باران کردن/2.
بەردەباران کردن
«مست. مت» 1- تاوانبارێک بەم «سزا» یه گەیاندن. تێبــ.ینی: ئەم کارە بەشێوەی جیاجیا ئەنجام دراوه، لە هێندێک کۆمەڵکاگانی ڕۆژهەڵاتا، کابرای تاوانباریان هەتا ناو قەد لە زەوی گرتووه و دەستیان کردووه به بەرد تێگرتنی هەتا مردووه. له هێندێکیشیان له دەشتاییەک ڕایان گرتووه و خەڵکیان لەدەوری کۆ کردۆ تەوه و بە هەر لایەک ڕای کردبێ بەردی پێدادراوه.*سە نگسارکردن. 2- زۆر بەرد بە جێگەیێک دان و تێبــ.ینی: ئەم کاره ب ە نیازی تووڕە کردن و سوکایە تی بەسەر خاوەنی جێگەکە هێنان دەکرێت.