تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیتمینان کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) باوەڕ کردن بە کەسێ، دڵنیابوون، خارەجەم بوون. )ئیتمینان هەبوون.
ئیحتیمال دان
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) بۆ جێ بەجێ بوون (یا نەبوون)، ڕوودان (یا نەدان)ی مەسەلەیەک، کارێک و... لە نێوان گومان و یەقین دا بوون. لەم بابەتەوە هیچ ئیحتیمالێک مەدە، ئیحتیمال نادەم لە توانایان دابێ.
ئیحسان
[[=عا.: احسان]]
(نمس.) ١- چاکە. ٢- خێر و خێراتێ کە لە ڕێگای خودادا دەکرێ. خاڵە لە ڕای خوداداشتێکمان بدەیە ئیحسانە. ٣- (کعر. کتو.) ناوە بۆ نێرینە.
ئیحسان کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- چاکە کردن. ٢- یارمەتی فەقیر و نەدار و سواڵکەران بە پارە و.... هەقی خۆمانە ئیسانمان پێدەکەن.
ئیزن دان
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- ئیجازەدان، ڕیگادان بە کەسێ بۆ کردنی کارێک. باغەوانەکە خۆی ئیزنی داین ئەم تووە بتەکێنین. هەرچەندی بەهانەی هێنایەوە مامۆستا هەر ئیزنی نەدا. ٢- بەڕەڵڵا کردنی قوتابی و کرێکار و... لە قوتابخانە و لەسەر ئیش پاش تەواو بوونی خوێندن و کاری ڕۆژانە. ٣- دەرکردنی کرێکار و کاربەدەست لەسەر کار. ((قادر! بزانە و تاوزەند، چەند ڕۆژی ئیش کردووە پارەکەی بدەیە و ئیزنی دە)). ٤- ڕازی بوونی خانەخوی بە ڕۆیشتنی میوان. ئەوە بۆ هێندە پەلەتانە؟ یەک دوو ڕۆگی دیکەش لێرە بن ئەو وەختی ئیزنتان دەدەین و خواحافیزتان بێ.
ئیستیعفادان
[[عا.: ئیستیعفا + کو: دان]]
(مست. لا.)، (کئێر.) تم: ئیستیقالە کردن.
ئیستیقالەدان
[[عا؛ ئیستیقالە + کو: دان]]
(مست. لا.)، (کعر.) تم: ئیستیقالە کردن.
ئیستیکان
[[ لە رووسی: ستەکان]]
(نا.) دەفرێکی بچووکە لە شووشە دروست دەکرێ و چای پێ دەخورێتەوە.. * (کعر.) پیاڵە.
ئیشک هەڵێنان
[[ئیشک + هەڵ + هێنان]]
(مست. مت.)، (کن.) برسی کردن و گرتنەوەی خواردن لە کەسێ یا کەسانێ و بوونە مایەی نەخۆشیان. ئەو منداڵانەی ئیشک هەڵێناوە هیچیان ناداتێ بخۆن، هێندەی نان و دۆ دەرخوارددا تا بە جارێک ئیشکی هەڵێنا.
ئیعلان
[[=عا.: ئیعلان]]
(نا.) دەنگ و باسێکی کەسێک یا دەییرەیەک لە ڕادیۆ و ڕۆژنامەدا یا لەسەر کاغەزێکی جیا، دەربارەی شتێک یا کارێک بڵاوی دەکاتەوە.
ئیفادە لێدان
[[ئیفادە + لێدان]]
(مست. لا.)، (مک.) ناز و فیز کردن بە سەر خەڵکا. ((بای دەدا، بای دەدا، نیو تۆنەکەی بادەدا + هێشتا نەبوە بە حاکم، ئیفادە چۆن لێدەدا)) (فۆلکلۆر) * پۆز لێدان.
ئیفادەدان
[[ئیفادە + دان]،[عا. کو.]]
(مست. لا.)، (کعر.) قسە کردنی کەسێک بۆ یەکێکی ڕەسمی کە لە مەسەلەیەک دەکۆڵێتەوە.
ئیلزام دان
[[عا.: ئیلزام + کو: دان]]
(مست. مت.) بێ دەلیل کردنی کەسێ لە گفتوگۆیەکدا، ڕێگا لێ بڕینەوە. تێبــ.- زیاتر بۆ مجادەلەی عیلمی، مەلا و فەقێ بەکاری دێنن.
ئیللان و بیللان
[[عا.: ئیللا و بیللا]]
(کن.) هیچ مومکین نییە، هەروا دەبێ، غەیری ئەوە نا. دەبەریدا شل و کوت بوون کوتی ئیللان و بیللان هەر دەڕۆم.
ئیمان
[[=عا.: ئیمان]]
(نا.) تم: ئیمان. تێبــ.- ئەم وشەیە کە دەگەڵ بڵاو بوونەوەی ئیسلامەتی لە کوردستانا هاتۆتە ناو زمانی کوردی هەندێ جار دەنگ بزوێنەکەی (ی) هەروەک عەرەبییەکەی درێژە و هەندێ جارانیش ( بە تایبەتی لە تەرکیبدا) کورت دەبێتەوە و دەبێتە (ژیر=کەسرە)، بۆیە وەک وشەیەکی تەنیا (ی)ەکەی بە درێژ (ی) داندراوە و لە شوێنی خۆی نووسراوە.
ئیمان
[[=عا.: ئیمان]]
(نا.) باوەڕ، بڕوا (دینی و کۆمەڵایەتی) ((...زوڵمی دنیای داگرتووە خوا ڕەحم بە ئیمانەکەمان بکا. (قزڵجی:پێکەنین-٦٦). ((فەرمووی نیشانەی تێکچوونی جیهان)) ((بێ باوەڕییە و زەعیفی ئیمان)) (پیرەمێرد-٢٥٦). خوا ئیمانت داتێ، ئیمانت سڵامەت بێ، ئیمانت لێ نەستێنێ، ئیمانم بە خەباتی میللەتی ککورد بەقەوەتە.
ئیمان هێنان
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- پەیدا کردنی باوەڕی بە ڕێ و شوێنی دینی یا بیروباوەڕێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی (بەگشتی). ٢- موسوڵمان بوونی یەکێکی غەیرە موسوڵمان (بەتایبەتی).
ئیمتیحان
[[=عا.: ئیمتیحان]]
ئیمتیحان دان
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- لێبوونەوەی قوتابیان لە وەڵام دانەوەی هەموو ئەو پرسیارانەی بە نیازی تاقی کردنەوەی ڕادەی فێربوون و تێگەیشتنی دەرسەکانیان لێیان دەکرێ. ٢- تم: ئیمتیحان ( لە ئیمتیحان دەرچوون) ئیمتیحانی خۆی داوە پێویست بەم قسانە ناکا.
ئیمتیحان کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- پرسیار کردن لە قوتابیان، ساڵێ چەند جارێک بە نیازی ئەوەی بزانن ئەوەی خوێندوویانە بە چاکی فێری بوون یان نا. ٢- تاقی کردنەوەی کەسێک بۆ هەر نیازێک و بە هەر شێوەیەک بێ.