تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیجارەنامە
[[ئیجارە+نامە]، [عا. کو.]]
(نت.)، (کئێر.) سەنەدێکە لە نێوان خاوەن مڵک و ئیجارەدارا ئاڵ و گۆڕ دەکرێ و تێیدا دەنووسرێ کە مڵکەکەی بۆ ماوەی چەند ساڵ یا چەند وەرز بەدەست ئیجارەدارەوە دەبێ و چەند و چۆن پارە و حاسڵات دەدا بە خاوەنی مڵک. *ئیجارەنامە.
ئیزهارنامە
[[عا. کو.]]
(نت.)،(کئێر.) کاغەزێکە بازرگان و کاسب چلۆنایەتی کار و کاسبی، قازانج و زیانی خۆیانی تێدا دەنووسن و دەیدەن بە ئیدارەی ماڵیات بەردەرامەت (ضریبه الدخل)، یا دەربارەی ئەو کاڵایانەی لە دەرەوە بۆیان هاتووە دەیدەن بە گومرگ.
ئیستیشهاد نامچە
[[عا.: ئیستیشهاد+ کو. فر: نامچە]]
(نت.)، (کئێر.) تم: ئیستیشهادنامە.
ئیستیشهادنامە
[[عا. کو.]]
(نت. کئێر.) کاغەزێکە چەند کەس مۆری دەکەن و دەربارەی مەسەلەیەک یا کارێک شایەتی دەدەن *(کعر.) مەزبەتە.
ئیسلامەتی
[[ئیسلام + ئەتی]، [عا. کو.]]
ئیعتیبارنامە
[[عا. کو.]]
(نت.)، (کئیر.) ١- کاغەزێکە تێیدا دەنووسرێ کە کەسێ بۆ نوێنەرایەتی پەرلەمان یا کۆنگرەی پارتێکی سیاسی هەڵبژێردراوە و ئەندامی ئەنخومەنی هەڵبژاردن ئیمزای دەکەن. ٢- نامەیەکە باڵیۆزی دەوڵەتێک لە سەرۆکی دەوڵەتی خۆیەوە بۆ سەرۆکی ئەو دەوڵەتەی دەبا کە لە وڵاتەکەیدا بۆتە باڵیۆز و بەپێی ڕێ و شوێنێکی تایبەتی تەسلیمی دەکا. (عا.) ئەوڕاقی ئیعتیماد.
ئیقامە
[[=عا.: ئیقامە]]
١- (نمس.)، (کعر.) نیشتەجێ بوونی خەڵکی وڵاتێک لە وڵاتێکی تر بە ئیجازەی حکومەتی ئەم وڵاتە و بە پێی ڕێ و شوێنی تایبەتی. بە ئیقامە لە عێراق دانیشتووە. * (کئێر.) ئیقامەت. ٢- (نا.) بەڵگەیەکی ڕەسمییە دەدرێ بەو کەسانەی کە لە وڵاتێکی ترا نیشتەجێ دەبن. ئیقامەکەیان بۆ تازە نەکردووە. دەریان کرد. ٣- (نا.) داییرەیەکی ڕەسمییە لە هەموو دەوڵەتێکا، بە ئیش و کاری هاتقچۆ و دانیشتنی خەڵکی بێگانە ڕادەگا.
ئیقامەت
[[عا.]]
(نمس. نا.))، (کئێر.) تم: ئیقامە.
ئیقامەی دەعوا کردن
شکایەت بردنە بەر دادگا بە شێوەیەکی قانوونی.
ئیمامە
[[عا.: ئیمام + کو: ئە]]
(نت.) دەنکە مووروێکی درێژۆکەیە بە سەری تەزبیحەوە دەکرێ. * ئیمام.
ئیمامەت
[[عا.: ئیمامر]]
(نمس.) تم: ئیمامەتی.
ئیمامەتی
[[عا.: ئیمام+ کو: ئەتی]]
(نمس.) ١- پێشەوایی و ڕابەری کاروباری دینی موسوڵمانان. قوربان ئەو ڕەمەزانە تەشریف بێنە ئیمامەتییەکمان بۆ بکە. ٢- یەکێکە لە ئەرکانی ئیمان لە ئایینی شیعەدا *ئیمامەت.
ئەرامەندە
[[ئەرام+ئەندە «ئندە» ]]
«ستـ.»، «هو.» حاڵی کەسێکی تووشی گیروگرفتێ بووبێ و سەری لێ شێوابێ، موتەحەییر بێ. «جەواتەی شێرۆ سەرەفگەندە بین» «جە سەودای گەردوون ئەرامەندە بین» «خانا_٦٧٩» تێبــ.ینی: ئەم وشەیە لە «ئەرام» و پاشبەندی «ئندە» یە و زیاتر فارسییە تا کوردی- پێکهاتووە. «ئەرام» خۆی وشەیەکی پەهلەوییە و مەسدەرەکەی «ئەرامیتەن» و «نمسـ.» یشی «ئەرامیشن» ە کە مانایان: «نائاسوودەیی و ئۆقرە نەگرتن» ە و تەواو پێچەوانەی «ئارام» ە کە بە مانای «دامەزران و ئۆقرە گرتن» هاتووە. «ئەرام» ی پەهلەوی تەرکیبێکە لە ئامرازی نەفی «ئە=نا» و «رەم» ی ئاوێستایی بە مەعنای ئیسڕاحەت کردن و ڕۆکەوتن. بە تێکڕایی ئەرامەندە[ئە+رام+ئەندە]دەبێتە ئەو کەسەی ئیسڕاحەتی لێ هەڵگیرابێ.
ئەنجامە
(نت.)، (کعر. سن.) پارچە ئاسنێکی دوولەتە کە بەسەریەکا دەنوشتیتەوە، دەرگا و پەنجەرە بە چوارچێوەوە دەبەستێتەوە، گەلێ جۆری هەیە *(مک.) لاولاوە. تێبــ.- ئەم وشەیە لە زمانی فارسیدا ئەویش هەر لە قامووساندا (ئاهەن جامە)یە کە شکڵێکی کۆنتیر وشەکەیە و لە زمانی کوردیدا پلەیەک زیاتر لێک و لووس بووە و دەنگە سستەکانی سەنگ و سووک کراون. یەکەندەردوو وا دیتە بەرچاو کە (ئاهەن جامە) لە دوو کەرتی: (ئاهەن =ئاسن) و (جامە= کراس) پێکهاتبێ سەرەڕای ئەوەی کە (کراسی ئاسن) هیچ پێوەندێکی دەگەڵ ئەو شتە نییە کە ناوی نراوە (ئەنجامە یا ئاهەن جامە)، ئەگەر لە ڕاستیدا کەرتی یەکەم وەک بەڕوالەت دەردەکەوێ (ئاهەن) بوایە دوبوایە وسەکە بێ سێ و دوو لە کوردیدا ببێتە (ئاسنجامە). من واتێدەگەم پارچەکانی ئەم وشەیە ئاوابن: [ ئان (ئا+هەن) + جام + ئە] کە هەریەکیان بەجیا باس دەکەین. آ) ئا- پێشبەندێکی ئاوێستاییە (مانای: بە، لەکن، دەگەڵ، لەسەر و سەرەوەیە و هەندێ جار لەپێش وشەیەکدا دێ بەڵام کار ناکاتە سەر مانای... بۆیە دەتوانین بڵێین ئەم پێشبەندە بۆ بەهێز کردنی مانای هەندێ وشەیە)) تم: (ئەورەنگ: بەهرام-١٧٥). ب) هەن- ((... پیشبەندە و مانای: پێکەوە دەگەڵ، هاو، دەدا)) (سەرچاوەکەی پێشوو-٢٤٧). ج) جام- ئەم وشەیە لە (گەم، گام)ی ئاوێستایی ڕا جەڕاندراوە کە ((... گەم (=جەس) بە مەعنای هەنگاو هەڵێنان، -گەیشتن... و نیزیک بوونەوەیە)) تم: (پد، یگد، ج٢-٥). لە موکریان (گاو) بە پارچە ئاسنێکی بچکۆڵە (بەقەدەر بزمارێ) دەڵێن کە لەت و کوتی (چینی) شکاوی پێ پێکەوە دەلکێنن. بەم جۆرە وشەکە بەتێکڕایی مانای: پێک گەیشتن، پێک گەیاندن دەدا و پڕ بە پێستی ئەو ئامرازەیە کە دەرگا و چوارچێوە پێک دەگەیەنێ و ئەم وشەیەی بۆ کراوە بە ناو.
ئەنگامە
(نا.)، (مک.) ١- زۆر و زەبەند، کۆمەڵێکی زۆری خەڵک. ((چەند لەشکرێکی ئەنگامەیە، بۆ قۆشەن و بە زەمزەمەیە)) (تحفە: ج١-٢٠٦). ٢- کار و کردەوە یا هەرا و هۆریای زۆر و سەرنج ڕاکێشتاقە کەسێ بەرپای کا یا کۆمەڵە خەڵکێ). * هەنگامە. تێبــ.- من ئەم وشەم هەر بە (هەنگامە) بیستووە.
ئەهلی عەمامە
(نت.) ئەوانەی مێزەر لەسەر دەبەستن، زانای دینی، مەلا و قازی و... ((ساقی وەرە تێکە سوڕاحی بدە ساغەر)) ((بێ موویی دەماغێ لە سەفی ئەهلی عەمامە)) (ئەدەب: گم-٩٦).
بادامی
[[بادام + ئی]]
(ست.) ١- هەر شتێکی لە دروست کردنیدا (بادامتێکەڵ بکرێ. باقلاوەی بادامی. ٢- هەر شتێکی شکڵی وەکوو بادام وابێ.
بادامە تاڵە
[[بادام + ئە + تاڵ + ئە]]
(نت.) بەری دارێکی کێوییە لە جنسی بادام، خۆش دەکرێ (بە شێوەیەکی تایبەتی تاڵایی لێ دەبڕن) و دەیخۆن
بارنامە
[[بار + نامە]]
(نت.)، (کئێر.) نامە یا کاغەزێکی چاپکراوی تایبەتییە، ئەوەی (بار) بەڕێ دەکا بۆ ئەو کەسەی دەنووسێ کە بارەکانی بۆ دەچێ *(کعر.) سەرتەمی. تێبــ.- ئەم کاغەزە دەدرێتە دەستی چاروێدار یا شۆفیر و تێیدا دەنووسرێ کە چەند باری بۆ ناردووە و بۆ هەر (واحیدێکی کێش) دەبێ چەندی کرێ بدرێتێ و چەندیشی پێشکرێ دراوەتێ.
بامجان
«نا»، «سن»، تم: بایینجان/١-ب.