تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بالەبال
[ [ند.]]
براله
[[برا+له «پب» ] ]
«نت.» بۆ دەربڕینی خۆشەویستی کاتی بانگهێشتنی کەسێک دەگوترێ، هۆ برای خۆشەویست «کاکە و برالەی خۆیان کرد و ئیشەکەیان ئاوالێکرد کە کردیان.....»
ئالوودە
«فر.»، «نمغـ.» ١- گیرۆدەی شتێک، کەسێک یا کارێک.: ئەم مناڵە زۆر ئالوودەی دایکێتی، پیاو خۆی ئالوودەی جگەرە نەکا باشە. □ «وەک سۆفیی سافی مەبە ئالوودەیی دنیا» «بێهوودە مکەددەر مەکە سەرچاوەیی مەشڕەب» «نالی: گمـ: ١٢» «سا خاسەن ئەمجار، شووم سیابەخت» «تۆ ئالوودەی دەرد، من زامان سەخت» «مەولەوی: مکبـ ــ ٢٥» ٢- حاڵی شتێک کە لە شتێکی تر خشابێ یاکەوتبێتە ناویەوە ئاسارێکی پێوە لکا بێ. □ «ئالوودە نەبێ تا بە زەبوونگیریی خوێنم» «بۆ کوشتنی من دامەنی پاکی لە کەمەردا» «نالی: گمـ ــ ٨» * «بکـ.» لەوتی (عا.: ملووس).
ئالووچە
[[ئالوو + چە = ئالووی پچووک]]
«زا.»، «نتـ.» تمـ: هەڵووچە. هەڵووژە. هس.: ئاڵوو.
ئالک
«نا.» تمـ: ئالیک.
ئالکۆل
[ [= فرەنسی: ئالکوول. «لە ــ الکحول ــ ی عەرەبی» وەرگیراوە. ]]
«نا.»، «کئیر.» تراوێکی کیمیایییە، لە هیدڕوژێن و ئۆکسیژێن و کاڕبۆن پێکهاتووە، وەکوو بەنزین بە هەوادەچی، خێرا ئاگر دەگرێ، تامی تیژە و بۆنی گرانە، دەم دەسووتێنێ، لە ٧٨ دەرەجە گەرماییدا دەکوڵێ و لە ١١٢ی ژێر سفردا دەیبەستێ، گەلێ چەشنی هەیە، لە هەمووان بە ناو بانگتری دوانن. یەکەمیان ئالکۆلی سپییە کە ناوی کیمیایی «ئالکۆل ئێتیلیک» ە و کەم و زۆر لە هەموو جۆرە خواردنەوەیێکی وەکوو بیرە و ئارەق و...... دا هەیە، ڕەنگی وەکوو ئاو وایە، بۆنی ناخۆش نیە، هەندێ تفت و تاڵە و دەم دەزوورێنێتەوە، ئارەق و شەراب و... کە پیاو سەرخۆش دەکەن لە بەر ئالکۆلەکەیانە. دووهەمیان: ئالکۆلێکە لە «دار» دەگیرێ بۆیە «ئالکۆلی دار» یشی پێ دەڵین، بۆ خواردنەوە ناشێ، سەنعاتکار و دوکتۆرەکان بۆ ئێشی جۆر بە جۆر کەڵکی لێ وەردەگرن. * ئیسپیرت. ئیسپیرتۆ. کحوول «عا.»
ئالکۆلی
[[ئالکۆل + ٣- ئی]]
«فرەنسی. کو.». «سـ. نا.»، «کئێر.» ١- کەسێکی زۆر ئارەق و شەراب و ئەو جۆرە شتانە بخواتەوە و لێی بووبێ بە خوو بۆی تەرخ نەکرێ: پیاوی ئالکۆلی دەستی لەرزۆک دەبێ. سۆران هەر بە جارێک بۆتە ئالکۆلی، بەیانیانیش دەخواتەوە. ٢- ئەو شتانەی لە تەرکیبیاندا ئالکۆل هەبێ: ئاوجۆ خواردنەوەیێکی ئالکۆلییە بەڵام پیاو هێندە سەرخۆش ناکا. ٣- ئەو ئامرازانەی بە ئالکۆل ئیش دەکەن: تیڕمۆمەتری ئالکۆلی. پریمۆزێکی ئالکۆلیمان هەبوو گوم بوو. دوکتۆرەکان ئامرازەکانیان بە چرای ئالکۆلی ڕادەدێرن تا میکڕۆبەکەیان لە ناو بچێ.
ئالی
[[ پهـ: ئالەک]]
«نا.»، «بکـ.» لا، لایەک، مەڵبەند، کەرخ، تەڕەف: ئالیدا «لایەنگیر»، ئالیی ماڵێ «لای ماڵەوە، حەڕەم»، ئەز دچم ئالییێ دیاربەکرێ «من دەچمە لای دیاربەکرێ».
ئالیک
[[ = عا.: عەلیق]]
«نا.» ژەمەکا و جۆیەکە، ئەکرێتە بەر وڵاغی بەرزە و ئێستر و گوێدرێژ.: وڵاخەکانم ئالیک نەداوە، ئەوە هێشتا ئالیکت نەکردۆتە بەر ئەسپەکە ؟ □ «خاوەنی ئالیکی ناڵێم پێ نەداوە موتڵەقا» «داویەتی ئەمما وەکوو بیستوومە قووتی لایەمووت» «ڕەزا ــ ١٠»
ئالیک دان
«مستـ. متـ.» کاو و جۆ، کردنە بەر وڵاغان.: با ئالیک بدەم جا دێم. خێرا بن ئالیک بدەن تا بڕۆین.
ئالەت
[[ = عا.: ئالە]]
«نا.» ١- ئامراز بۆ پێکهێنانی کارێک یا جێ بە جێ کردنی مەبەستێک: هەوجار ئالەتی جووتە. کۆنەپەرەست ئالەتی دەستی ئیمپڕیالیزمە. ٢- «کنـ.» ئامرازی پیاوەتی و نێرینەیی ئادەمیزاد «چونکە ناوهێنانی بە بێ ئەدەبی دەزانرێ».
ئیستیقالە کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.)،(کعر.) ١- واز لە وەایفە و ئیشی دەوڵەت هێنان. ٢- واز لە ئەندامەتی کوڕ و کۆمەڵەی سییاسی و کۆمەڵایەتی و... هێنان. * ئیستیعفادان، ئیستیقالەدان.
ئیستیقالەدان
[[عا؛ ئیستیقالە + کو: دان]]
(مست. لا.)، (کعر.) تم: ئیستیقالە کردن.
ئیشتییالێبوون
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- زۆر حەز لە خواردنێکی معین کردن. هەتا دەچمە ماڵی نەوزاد دۆڵمەیان هەیە، دیارە زۆری ئیشتییا لێیەتی. ٢- مەیل بە کردنی کارێ یا دەگەڵ شتێ. ئەوە چییە هێندەت ئیشتییا لە قسانە، سەربەست ئیشتییای لە سەفەران نییە.
ئیمپڕیالیزم
[[فرەنسی: ئیمپڕیالیسم]]
(نا.) سیاسەتی دەوڵەتانی گەورەی گەشە کردووە، ئامانجی داگیر کردنی وڵاتانی پاشکەوتە و پەرەپێدانی هەموو چەشنە دەسەڵاتێکتی خۆیانە لەوان وڵاتانەدا. تێبــ.- ئەم جۆرە وشانە بە پێی جۆری بیر کردنەوە و بیر و باوەڕی سیاسی لە لای خەلکی جووربەجوور مەعنایان کەم و زۆر دەگۆڕێ. مارکسیستەکان لە هەموو کەس زیاتر سەر و کاریان دەگەڵ ئەم چەشنە وشانە هەیە و بەکاریان دێنن، لە هەموو کەسیش زیاتر بە تان و پۆیاندا دەچنە خوار و ڕوونیان دەکەنەوە. (لێنین) لەم بابەتەوە زۆر دوور و درێژ دواوە دەڵێ: ((ئیمڕیالیزم بەرزترین قۆناغی سەرمایەدارییە)) و کتێبــ.ێکیشی هەر بەو ناوە نووسیوە و ئیمپڕیالیزم بەو جۆرە کورت دەکاتەوە: ((... ئیمپریالیزم سەرمایەدارییە وەزتێکی دەگاتە ڕادەیەکی (تەتوور) کە لە سایەدا دەسەڵاتی (ئیحتیکارات) و (سەرمایەی ماڵی) دروست بووە و ناردنە دەرەوەی سەرمایە ئەهمیەتێکی زۆری پەیدا کردووە و دابەش کردنی دنیا لە نێوان (تروست)ەکانی عالەمی دەسی پێکردووە و دابەش کردنی گشت وڵاتانی جیهان لە نێوان دەوڵەتە زلە سەرمایەدارەکان بڕاوەتەوە...))، ( لێنین، هەڵبژاردەکان ((ئیمپڕیالیزم بەرزترین قۆناغەکانی سرمایەداری))، بەرگی ١، بەشی ٢، چاپی مۆسکۆ (عەرەبی) ل- ٣٩٢).
ئیمپڕیالیست
[[فرەنسی]]
(س.) کەسێک یا هەیئەتێ یا دەوڵەتێکی سیاسەتی ئیمپڕیالیستی پەیڕەوی بکا.
ئیمپڕیالیستی
[[ئیمپڕیالیست + ئی]]
(ست.) هەر کارێ یا شتێ پێوەندی بە ئیمپڕیالیزمەوە هەبێ. پیلانێکی ئیمپڕیالیستی لە کارایە.
ئەهالی
[[=عا.: ئەهالی (ئەهل)]]
(نا.) ١- هەموو دانیشتوانی ئاوەدانیەک. ئەهالییەکەی لێمان کۆبوونەوە، هەریەکەی سەت پرسیاری لێ دەکردین. ((ئەو شاهی ماهی میسرە ئەهالی لە ڕێی سجوود)) ((قورئان دەڵێ کر بەندە ئەو، ئەم بەندە پەروەرە)) (نالی) ٢- (کعر.) ئەو کەسانەی کاربەدەستی حکومەت نین.
بالۆکە
[[بال (؟)+ ئۆكە]]
(نت.)، (مک.) زیپکەیەکی بچوکی ڕەقە لە دەست و پل و جێگای تری لەشی ئینسان دێت. (تێبــ.- ١) کەرتی (بال) لەم وشەیەدا بەلای منەوە(بەل) ـه کە بە مانای (قیت) هاتووە. (ب) لە ناو کوردەواریدا وا قاو بووە کە هەر کەسێ دەستی وە (بوق)کەوێ یا (بوق) وە جێگایەکی لەشی بکەوێت، بالۆ کەی لێدێ.) بۆ چار کردنی بالۆکە چەند شێوەیەک لەکوردستان باو بوو: ١-حەوت دەنکە گەنم و حەوت کڵۆ (خوێ) یان دهەێنا و حەوت (قل هواللە) یان بەسەردا دەخوێند دەپەڕۆیەکانەوە دەپێچا و لە شوێنێکی شەدار دەیان خستە ژێر خاکەوە، دەگوترا هەر دە مایە کی ئەو گەنم و خوێیە ڕزین بالۆکە کەش هەڵد ەوەرێ. ٢-گیایەکی ساقەت ئەستوورە لە کوردستان هەیە (تیرۆک) یا (دار بالۆکە) ی پێدەڵێن، ئەو کەسەی بالۆکەی لێ هاتبا دەچوو پەلێکی ئەو گیایەی بادەدا و وەلایان وا بوو بەم کارە بالۆکەکەی ئیشک دەبێ.٣ - بە جەوهەری گۆگرد (ئەسید سولفوریک = حامز کبریتیک) دەیان سووتاند. * (سیم.) بالوکە. (بک بالۆک. سن) بالۆک.
بالۆکە
(نت.) ١-(سیم.) تم: بالۆکە. ٢-(مک.) بالۆکەیە لە شوێنی بێ تووکی یەکسمان دێت.