تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بوارەدان
«مست. مت.» » ڕێگا پێدان، ماوەدان بەکەسێ بۆ کردنی کارێ:: ده بوارەی ئێمەش بد ەن با دوو قسە بکەین. *«سن.» بگارەدان.
بەهارەوار
[[ به‌هار/1+3-ئه‌/2+وار «هه‌وار» ]]
«نت.» شوێنێکه نیزیک «دێ» یەک، بەهاران که تۆزێ گەرم داهات لادێیی و مەڕداری کوردستان له خانوان دەردەچن لەوێ چادری هەڵدەدەن تا وەختی ئەوە دێ بچنه کوێستانان.
بەهارەکانی
[[به‌هار/1+3-ئه/2 +كانی]]
«نت.» هێندێ کانیاو که لەسەره بەهارا دەتەقنەوه و زۆری پێ ناچێ وشکی دەکەن.
١- بارەپێمەڕە
[[بار + ئە + پێمەڕە]]
(نت.)، (مک.) ئەوەندە قۆڕ یا خۆڵە کە بە جارێک (پێمەڕە) هەڵیدەگرێ. چەند بارەپێمەڕە قوڕ دەو قووڵکەیە کەن با پڕبێتەوە.
١-ئارەقە
[[ ١- ئارەق + ە ــ ئە/١] ]
«نتــ.» تمـ: ١- ئارەق.
٢- ئارەق
[[ عا.: عرق ]]
«نا.» ١- خواردنەوەیێکی ئالکۆلدارە، ٧٠- ٥٠ % ئالکۆلی تێدایە، خواردنەوەی پیاو سەرخۆش دەکا. بە شێوەیەکی تایبەتی «تمـ: ئارەق گرتن» لە ترێ، کشمیش، خورما و هەندێ میوەی تر دەگیرێ. تێبــ. وشەی ئارەق بە تەنیایی ئارەقی ترێ، کشمیش و خورما دەگەیێنی بۆ ئارەقی میوەی تر دەبێ ناوی میوەکەی دەگەڵ بگوترێ: ئارەقی ئاڵوباڵوو، ئارەقی سێو. ٢- جەوهەری هەندێ گژوگیایە کە بە شێوەی تایبەتی و بۆ مەبەستی جیاجیا ئەگیرێ: ئارەقی جاترە، ئارەقی شاتەڕە. تێبــ. ــ جگە لە گوڵاو کە بۆ بۆنخۆشی دەگیرێ، مەبەستی گرتنی ئارەقی گژوگیا، لە کوردستان، بۆ داوودەرمانە.
٢- بارەپێمەڕە
[[بار + ئە + پێمەڕە]]
(نت.)، (مک.) بچێتە خوارەوە. قووڵکەیەک لە هۆو قولینچکە هەلقەنن دوو سێ بارەپێمەڕە قووڵ بێ.
٢-ئارەقە
[[ ؟ ]]
«نا.»، «سنـ.» دارێکە لە دیواری هەڵدەکێشن بۆ ئەوەی قایم تر بێ * «سنـ.» دیمەک. تێبــ. ــ ١» دیوار چ بە خشت و بەرد یا موورە بێ پاش ئەوەی هەندێ بەرز دەبێتەوە ئاڵوودار یا هەر پارچە دارێکی تری لە سەر دادەنێن و دیسان هەڵیدەستێنن و هەروا ناو بە ناو دارێکی تێدەخەن ئەمەش بۆ ئەوەیە کە دیوارەکە لە سەرێرا بۆ خوارەوە شکست نەیێنێ. بابلییەکەن بۆ ئەم کارە قامیشیان دە کار کردووە. ٢» لە قامووسەکانی کوردی کە لەبەر دەستم بوون «مردۆخ» ئەم وشەیەی نووسیوەو مەعنا فارسییەکەی بە «مەهار» و «ئەرەقە» لێکداوەتەوە و بۆ زیاتر ڕوون کردنەوەش نووسیوێتی «تیر توی دیوار» یەعنی: داری ناو دیوار، بەڵام قامووسەکانی فارسی «ئەرەقە» هەر ناگرن و «ماهار» یش لە فارسیدا هەر بە مەهاری وڵاخ دەگوترێ و هیچیان بە «داری نێو دیوار» نەکوتراون. «خاڵ» یش ئەم وشەیەی بە دوو مانای «١- ئارەقە» و مەهاری وڵاخ نووسیوە.
ئاتەشپارە
[ [ئاتەش + پارە = پارچە] ]
«ستـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاگرپارە.
ئاردەبارە
[ [ئارد + ه ـ ئە/١ + بار + ە ـ ئە١/ ]]
«نتـ.»، «سیمـ.» هەندێک ئاردە زیاد لە مزەی ئاش، ئاشێر دەیدا بە ئاشەوان* ئاردەوارە، «مکـ.» قڕەمزە. تێبــ. ـ «بارە» کە لەم وشەیەدا هاتووە دوو ڕێی دەچێتێ، یەکیان کە بە مانای «بەهرە» و ئەویتریان «بار + ە ـ ئە / ١» بێ کە ئەو دەمە مانای وشەکە دەبێتە «هەقی بار کردنی ئارد»، بەلای منەوە ئەمەیان نیزیکترە لە ڕاستی.
ئاردەوارە
«نتـ.»، تمـ: ئاردەبارە.
ئاوارە
«سـ.، نمفـ.» سەرگەردان، دەربەدەر، بێ ماڵ و حاڵ، کەسێکی لە نیشتیمانی خۆی، وڵاتی خۆی دوورکەوتبێتەوە. □ «ئاوارەیی خاکی وەتەن و سەیر و سەفا خۆم» «پامالێ غەمی میحنەت و سەد جەور و جەفا خۆم» «عارف» * تار. تەرە. ڕەهەندە. هەڵوەدا.
ئاوارە بوون
«مستـ. لا.» سەرگەردان بوون، لە ماڵ و حاڵ و نیشتیمان دوور کەوتنەوە. * تار بوون. تەرە بوون، هەڵوەدابوون.
ئاوارە کردن
[[مستـ. متـ..]]
دەربەدەر کردن، دووەخستنەوە لە وڵات و لە ماڵ و حاڵ. □ «شێخ عەلی خۆ تۆ منت ئاوارە کرد و دەربەدەر» «چاکە هەجوێکت بکەم ئەمما موفید و موختەسەر» «ڕەزا ـ ٥٩» * تاراندن. تەرە کردن. ڕەهەندەکردن. هەڵوەداکردن.
ئاوبارە
[[ئاو/١+ بار + ئە/١]]
(نت.) پلووسکێکی گەورەیە، لە دار یا تەنەکە و ئەو جوورە شتانە دروست دەکرێ، بە سەر (شیو) یا شوێنێکی نزما کە کەوتبێتە نێو کێڵگەوە ڕایەڵ دەکری و ئاو لە بەرێکەوە دەباتە ئەو بەر بۆ کشتوکاڵ. * قەمتەرە. تێبــ.- آ) ئەمەی لە سەرەوە باس کرا، شکڵی ئەم دوایانەی دروست کردنی (ئاوبارە)یە کە کەرەستەی نوێ پەیدا بووە، دەشێ لە ڕابردوودا (شیو) یا شوێنە نزمەکەیان بە پانایی پێویست پڕکردبێتەوە، بە خۆڵ یا ئیشکە کەڵەک دیواریەکان هەڵچنی بێ، تا هاتۆتە ئاستی زەویەکان و ئەوجار جۆگەیان بە سەردا کێشابێ. ب) ئەسڵی کەرتی دووەمی ئەم وشەیە (بارەدوو ڕێی دەچێتێ: یەکەمیان ئەوەیە کە لە (ڤەرە)ی ئاوێستایی بە مەعنای (شوێن، جێگا) وەرگیرابێ کە (وار) ئێستاش لە لەهجەی باکووریدا (تم: ژابا-٤٢٩) و لە (هەوار)ە ناوەندیشدا بەم مانایە بەرچاو دەکەوێ. یاخۆ لە (ڤارە)ی ئاوێستایی کە (بارە، باروو)ی فارسی لێ کەوتۆتەوە بە مانای (دیوار، قەڵا) (تم: معین. فەرهەنگ، ج١-٤٥١) و لە (دیوار)ی کوردیشدا دەبیندرێ، ئەگەر ڕاستی بۆ چووبم ئەوا مانای وشەکە دەکاتە (دیواری ئاو، جێگای ئاو). دووەمیشیان ئەوەیە کە کەرتی (بارە) لە ئەسڵا (بوارە) بێ و دەنگی (و) کەوتبێ، لەم حاڵەتەدا مانای وشەکە دەبێتە بواردنی ئاو، پەڕاندنەوەی ئاو...
ئاوبارە
[[؟]]
«نتـ.»، «سنـ.» شیرەی گوڵان کە هەنگ دەیگێڕێ و دەیکا بە هەنگوین. «تم: مخـ. جـ۱- ۲۵»
ئاگرپارە
[[ ئاگر + پارە «= پارچە، لەت» + ە ــ ئە/ ١ ]]
ئاڵووبخارە
[[ئاڵوو + بخارە= بوخارا «شارێکە لە ئوزبەکستانی سوڤێت]]
«نتـ.»، «مکـ.» جۆرێک هەڵووچەیە، تامی ترشە، ڕەش و زەردی هەیە، ڕەشەکەیان ئیشکە و دەنک دەنک، زەردەکە شیرەدارە و جاران لە ناو خیگەدا هەڵدەگیرا. هەردوو جوورەکەی لە باتی ترش دەکرێتە ناو چێشتەوە. * هەڵووچە پاوەیی، هەڵووچە ڕەشە «سنـ.». هەڵووژە ڕەشە.
ئیجارە
[[=عا.: اجارە، ایجار]]
ئیجارە کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) کاری بەکرێ گرتنی مڵکێک لە خاوەنی بۆ ماوەیەک، بەرامبەر میقدارێک پارە (حاسڵاتیش ئەگەر باغ، بێستان و... بێ) * بەئیجارەگرتن.
ئیدارە
[[=عا.: ئیدارە]]
(نا.)،(کئێر.) بەشێک لە بەشەکانی هەر وەزارەتێ کە دەسەڵاتی جێبەجێ کردنی کارانی هەیە. ئیدارەی شارەوانی، ئیدارەی گومرگ. (کعر.) داییرە.
ئیدارە دەگەل کردن
[[عا. کو.]]
ئیدارە کردن
[[عا. کو.]]
١- (مست. مت.) هەڵسووڕانی کاروبار. بەڕێوە بردنی ئیش و کاری شوێنێک. کەسێ ئیدارەی ماڵی خۆی پێ نەکرێ، ئیدارەی وڵاتی چۆن پێ دەکرێ. ٢- (مست. لا.) هەڵکردن، بەڕێوەچوون. قوربان جەنابی قازی بەم جۆرە ئیدارە ناکەم بفەرموو با تەڵاقم دا. دەڵەی بەرازە نازانم بەم سەرمایە چۆن بێ سۆبە ئیدارە دەکا. هێند فەقیرە بە نانی وشکیش ئیدارە دەکا.
ئیستیخارە کردن
[[عا.: ئیستیخارە + کو: کردن]، [عا. کو.]]
(مست. مت.) فاڵ گرتنەوە بە قوڕئان یا توسبیح یا هەر شتێکت تر بۆ ئەوەی بزانن کردنی کاریک باشە یان نا.
ئێوارە
[[پە: ئێڤارەک]، [ئێڤار + ئە]]
(نا.) ئاخر وەختی ڕۆژ، کە دەکەوێتە پاش نیوەڕۆیەکی درەنگ و ئاوابوونی ڕۆژ. *(هو.) ڤێرەگا.
ئێوارە وەخت
(نت. ست.) ١- کاتی ئێوارە. ٢- (مج.) درەنگ وەخت. ((ئێوارە وەختە، جرپن بە بەختە)) (خا. پەند-٧٢). تێبــ.- ئەم وشەیە ئەگەر (مبتەدا) بوو ناوە و ئەگەر بە دوای ناوێکیشەوە هات سفەتە. * ئێوارە وەختە.
ئێوارە وەختە
[[ئێوارە وەخت + ئە]]
تم: ئێوارە وەخت. ئێوارە وەختێکی درەنگ بە دێر و ژوانەوە گەڕایەوە ماڵێ.
ئەژمارە
[[ئەژمار+ئە]]
«نتـ.» تمـ: ئەژمار. «... بە پێی ئەژمارە بۆ گشت مامرێکی سەرە، پانزە هێلکە لە ڕەشاییەکان ئەسێنێت...» «قزڵجی: پێکەنین_۱۱۸».