تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسارەت
[[=عا.: اسارۃ]]
«مستـ. متـ.» تمـ: ئێخسیری.
ئەساسی
[[عا.]]
«سـ.» ۱- هەر شتێکی پەیوەندی بە بناغەی کارێک یا شتێکەوە هەبێ.: قانوونی ئەساسی. ۲- بەشێک لە کارێ یا مەسەلەیێ کە لە بەشەکانی تر کاریگەرتر بێ، موهیمتر بێ.
ئەساسییە
[[عا.: اثاث]]
«نا.»، «کئێر.» کەلو پەلی ناوماڵ، هەرچی بۆ ئاوەدان کردنەوەی ماڵ پێویست بێ «ڕایەخ، پێخەف،...،...» ٭ئەسپاب/۳.
ئەستاندن
[[پهـ: ستەتەن]]
«مستـ. متـ.»، «مکـ.» شتێک بە زۆر وەرگرتن: هەر دەی ئەستێنین بۆ کوێ دەچێ، دەمێکە ئەستاندوویە و دەنگی نەکردووە. ٭ساندن، سەندن، سەنن. لێ ئەستاندن_ «مستـ. متـ.» شتێک بە زۆر لە کەسێک وەرگرتن، بە تۆبزی لە دەست دەرهێنان: هیند قیڕسیچمەیە بە زۆر و بە خواهیشت شتێکی هەر لێ دەستێنێ، زۆری هاوارکرد فایدەی نەبوو ئاغا سەت تمەنی هەر لێ ئەستاند. ٭لێ ساندن، لێ سەندن، لێ سەنن.
ئەستاندنەوە
[[ئەستاندن+ئەوە]]
«مستـ. متـ.»، «مکـ.» ۱- وەرگرتنەوەی شتێک لە کەسێک. تێبــ.ینی: ئەم مەسدەرە نیمچە زۆرێکی لە مەدلوولکەیدا بەدی دەکرێ.: هەر هەڵنەستام تا تەسبیحەکەم ئەستاندەوە. تا پارەکەت نەستێنییەوە واز نەهێنی. ۲- گرتنەوەی شار یا هەر شوێنێکی تر کە دوژمن داگیری کردبێ.: ئۆردووی سوور هەموو ئۆرووپای لەدەست نازییەکان ئەستاندەوە. بۆ ئەستاندنەوە_ «مستـ. لا.» ۱- وەڵام دانەوەی گۆرانی بێژێک لە لایەن گۆرانی بێژێکی تر، بە گۆرانی. «گۆرانی بێژی یەکەم بەندێک دەڵێ ئەوجار ئەویتر دەست پێدەکا... تا گۆرانییەکە تەواو دەبێ». ۲- دووپاتە کردنەوەی سەربەندی گۆرانییەک لە لایەن چەند کەسەوە «کارێکی کۆرس دەیکا».
ئەستری
[[ستـ: ئەسترە]]
«نا.»، «بکـ.» وەچێکی ڕەقی کورتی نووک تیژە کە هەندێ گیا و گۆڵ «گوێنی، وشترخۆرە و...» دەری دەکەن. ٭دڕک، دڕوو، ستری. هس.: ئوسترە.
ئەستوند
«نا.» تمـ: ئەستوون.
ئەستوندەک
[[ئەستوند+ئەک]]
«نتـ.» تمـ: ئەستوون. «لە داوێنی چیا بۆ خەرمەنی گوڵ خێوەتی خارا» «بە دوو ئەستوندکی زێوین تەنافی زولفی هەڵداوە» «حاجی_گمـ۹۱»
ئەستوو کوردە
«نتـ.»، «مکـ.» ملەقۆچە. هس.: آ» ستووکور، ستووکورد «بکـ. =ئەستۆ» ب» گوردە «فر=پشتەمل».
ئەستوور
[[پهـ: ستەور، ستەپر]]
«سـ.» ۱- هەر جسمێکی «بعد» ی سێیەمی هەبێ//تەنک، باریک: ئەم چنارە هێندە ئەستوورە باوەشی تێ وەرنایە. ئەم دزوە ئەستوورە بە کونی دەرزییەکەوە ناچێ، کتێبــ.ێکی ئەستووری پێ بوو، تەختەکەی هێنابووی زۆر ئەستوور بوو. ۲- «مجـ.» زۆر، گەورە: حەمە قددۆی مۆسڵێ دەوڵەمەندێکی ئەستوور بوو، لە پێنجوین بەفرێکی ئەستوور باریوە، ئەو ساڵە سێڵاوێکی ئەستوور لە مەهابادێ هات. «... ڕووی کردە کۆڵانی سێهەم، لەوێ تەماشای کرد دووکەڵێکی ئەستوور بە هەوادا دەچێ» «قزڵجی: پێکەنین- ۱۸». تێبــ.ینی: ژابا ئاوێستایی ئەم وشەی بە «ستەبرە» نووسیوە «تمـ: ژابا- ۹» و مووبەد ئازەر گوشەسب لە «بخشی از فرهنگ اوستا و تطبیق آن با فارسی و کردی» دا «ل- ٦٦» بە «ستەئۆرە» ی دەزانێ.
ئەستوور بوون
«مستـ. لا.» ۱- ئاوسان و هەڵمسانی لەش یا ئەندامێکی لەشی ئادەمیزاد و هەندێ گیاندارانی تر، لە ئەنجامی نەخۆشی دەروونی و کوان و ئەو جۆرە شتانەدا: جیرانەکەمان زۆر نەخۆش بوو ئەمڕۆ ئەستووریش بووە، ئەو ساڵە نەخۆشیی ماڵات داکەوتبوو هەر مەڕ بوو ئەستوور دەبوو و بە لادا دەهات. تێبــ.ینی: لە کوردەواریدا وا بڵاوە کە ئەگەر لەبەر چاوی یەکێکی چڵێس و نەوسن شتێ بخۆن و بەشی نەدەن ئەستوور دەبێ. ۲- «کنـ.» قەڵەو بوونی ئادەمیزاد: تەماشای! دەتکوت شەمی شایی بایییە، چۆن ئەستوور بووە.
ئەستووران
[[ئەستوور+ئان]]
«نتـ.» ۱- ڕیسی ئەستوور «لۆکە، خوری،...» کە بۆ شتی هەڕەمە «گوریس، تووربێن...» بڕیسرێ و گوێ نەدرێتە سافی و بێ گرێ و گۆڵی: کچم تۆ جارێ نازانی هەر ئەستووران بڕێسە تا فێر دەبی. //باریکان. ۲- «مجـ.» قسە و کاری ناڕێک و ناپوخت و بێ ڕێ و جێ.: ئەم کابرایە ملی لێناوە ئەستووران دەڕێسێ خۆشی نازانێ دەڵێ چی.
ئەستوورایی
[[ئەستوور+ئایی]]
«نتـ.» ۱- دووری دوو ڕووی گەورە و پانی هەموو جسمێک لە یەکتر «بچووکترین- بعد- لە نێوان دووڕووی جسمێکی پتەو». ۲- محیتی هەموو جیسمێکی ئەستوانەیی «دار، کۆڵەکە، لوولە...» ۳- ئەو شوێنەی کە شوێنەکانی تری جیسمێک لە چاویا باریکتر یا تەنکتر بن: ئەستوورایی ئەم کتێبــ.ە ۱۲سانتیمەترە، بە ئەستوورایی باوەشێک، کونی ئەسپەرە دەبێ لە قەدەر ئەستوورایی دەسکی پێمەڕە بێ.
ئەستوورک
[[ئەستوور+ئک]]
«نتـ.» جۆرە نانێکی ئەستوورە. «بە گیان و دڵ لە ڕەببی خۆت دەخوازی» «زگت پڕ بێ لە ئەستوور و پیازی» «مەل: گمـ- ۳۰»
ئەستوورکە
[[ئەستوورک+ئە]]
«نتـ.» تمـ: ئەستوورک.
ئەستووری
[[ئەستوور+ئی]]
«نتـ.» ۱- ئەستوورایی موتڵەق. تێبــ.ینی: جیاوازی ئەم وشەیە دەگەڵ «ئەستوورایی» لەوەیدایە کە ئەمەیان «مطلق» ە و ئەوەیان «معیین و محدود»، ۲- نەخۆشییەکە «وەکوو لە کوردەواریدا مەشهوور بوو، بەڵام لە ڕاستیدا نەتیجەی هەندێ نەخۆشیی دەروونییە دیاری دەدا» تمـ: ئەستوور بوون.
ئەستوون
[[ستـ.: ستەئۆنە. پهـ: ستوون]]
«نا.» ۱- دارێکی ڕاست و ئەستوورە وەبەر میچی خانوو دەدرێ ٭ستوون، کۆڵەکە، هەستوون، هەسوون. ۲- دارێکی ڕاست «یا حەیزەران» ە وەبەر خێوەت و ڕەشماڵ دەدرێ ٭ئەستوندەک، چەڵاگ/۲، تیرەگ، دیرەک.
ئەستوونە زێڕینە
[[ئەستوون+ئە+زێڕ+ئین+ئە]]
«نتـ.» کەوانەیێکی ڕەنگاوڕەنگە «سوور، نارنجی، زەرد، سەوز، عابی، خمی، بنەوش» و کاتێ تیشکی ڕۆژ لە دڵۆپەی باران دەدا و دەشکێتەوە، لە ئاسمان پەیدا دەبێ «تمـ: گمـ. فەرهەنگی مەهاباد- ۴۰» ٭ «کیـ.» پرچی ئایشە و فاتمان، پەلکە زێڕینە، کۆلکە زێڕینە، «بکـ.» کەسکە سۆر. هەسارە زێڕینە، «جنو.» زەڕینە و سیمینە، دێت و کوڕ.
ئەستڕین
«مستـ. متـ.»، «مکـ.» ۱- پاک کردنەوە، خاوێن کردنەوە.: هەموو شووشەی پەنجەرەکانی ئەستڕیوە، قاپ و قاچاغەکان بستڕە «بئەستڕە» ۲- ئیشک کردنەوەی دەست و دەم و چاو پاش شوشتن: ها ئەوە خاولی دەم و چاوت بستڕە، بارام پاش نان خواردن دەستی ناشوا و هەر دەیئەستڕێ. ۳- جیاکردنەوە و لێکردنەوەی هەر شتێکی بە لەشەوە، بە... نووسابێ: چڵمت بستڕە، ئەرێ ئەوە بۆ لووتی مناڵەکە ناستڕی. ٭سڕین.