تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیرووکانە
[[ئێرە + ئووکە + ئان + ئە]]
(نت. بنت.) تم: ئێرەکانە. تێبــ.- لە ڕاستیدا ئەم وشەیە شوێنێکی بچووکتر و نیزیکتریش پیشان دەدا.
ئیزافە
[[=عا.: ئیزافە]]
(نا.) حاڵەتێکی ڕێزمانییە لە نێوان دوو وشەدا کە بەهۆی ئامرازی ئیزافەوە پێکەوە دەلکێن (مضاف و مضاف الیه) ئەوجار مەعنایان تەواو دەبێ. کوڕی کێ، خانووی شێرزاد، گوارەی ئافتاو. تێبــ.- ئامرازی ئیزافە لە کوردیدا (ئی) و (ئەی)ە کە بە دوای وشەی یەکمەوە دەلکێن و (هەمزە) کەیان دەسوی و دەنگی دەرناچێ.
ئیزافە کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت) لێ زیادکردن، خستنە سەر، زیاد کردنی شتێک لە شتێکی تر. پارەی ئەم کراسەش ئیزافەی حیسابی کۆن بکە. لە سەتا دوو قازانجی ئیزافە بکە بەسە، ئیزافەی سەر ئەوانی تریکە.
ئیزرەم
[[تو: ئیز= یوز=١٠٠+ کو: ڕەم: درەم]]
(نت.)،(کعر.) سەنگێکە بۆ کێشانەی شت، چواریەکی حۆقەیەکە، بە ئحقەی سلەیمانی نیزیکەی ٩٠٠ گرام دەبێ.
ئیزن
[[=عا.: ئیزن]]
(نا.) ئیجازە، دەستوور. لە ئێمەوە ئیزن بە، تۆ ئیزنت بە دەستی خۆتە، بە بێ ئیزن بۆ هیچ کوێ نەچی. ((... مەرکەبی سەگلاوی لە ئێختەخانەی دێنا دەرێ بە ئیزنی خوڵا و پیغەمبەری لێ دەبوو سوارە)) (تحفە: ج٢-١٩٦).
ئیزن خواستن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- داوای ئیجازە کردن بۆ کردنی کارێک. ئیزنمان لە مامۆستا خواست و هاتینەوە، دەبوایە ئیزن بخوازی نەک سەربەخۆ لیدەی بڕۆی. ٢- داوای ئیجازەی ڕۆیشتن لە خانەخوێ کردن، خواحافیزی کردنی میوان لە خانەخوێ. سێ ڕۆژ میوانیان بووین هەر ئیزنمان دەخواست ئیزنیان نەدەداین.
ئیزن دان
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- ئیجازەدان، ڕیگادان بە کەسێ بۆ کردنی کارێک. باغەوانەکە خۆی ئیزنی داین ئەم تووە بتەکێنین. هەرچەندی بەهانەی هێنایەوە مامۆستا هەر ئیزنی نەدا. ٢- بەڕەڵڵا کردنی قوتابی و کرێکار و... لە قوتابخانە و لەسەر ئیش پاش تەواو بوونی خوێندن و کاری ڕۆژانە. ٣- دەرکردنی کرێکار و کاربەدەست لەسەر کار. ((قادر! بزانە و تاوزەند، چەند ڕۆژی ئیش کردووە پارەکەی بدەیە و ئیزنی دە)). ٤- ڕازی بوونی خانەخوی بە ڕۆیشتنی میوان. ئەوە بۆ هێندە پەلەتانە؟ یەک دوو ڕۆگی دیکەش لێرە بن ئەو وەختی ئیزنتان دەدەین و خواحافیزتان بێ.
ئیزهار کردن
[[عا.: ئیزهار + کو: کردن]]
(مست. مت.) ١- ئاشکرا کردن، خستنەڕوو، وەڕووخستن. ٢- گوتن، بەیان کردن.
ئیزهارنامە
[[عا. کو.]]
(نت.)،(کئێر.) کاغەزێکە بازرگان و کاسب چلۆنایەتی کار و کاسبی، قازانج و زیانی خۆیانی تێدا دەنووسن و دەیدەن بە ئیدارەی ماڵیات بەردەرامەت (ضریبه الدخل)، یا دەربارەی ئەو کاڵایانەی لە دەرەوە بۆیان هاتووە دەیدەن بە گومرگ.
ئیزڕائیل
[[محر. عیبری]]
١- ئەو فریشتەیەی گیانی ئادەمیزاد دەکێشێ. ٢- (مج.) آ) پیاوی بەسام، ئەو کەسەی یەکێک یا زیاتر لێی بترسن. ب) ئەو کەسەی لەبەر دڵی کەسێ یا کەسانێ ناخۆشەویست و دزێو بێ. وەک ئیزڕائیل ببینم وایە، هەر دەڵەی ئیزڕائیلە. تێبــ.- ئەوی ڕاست بێ ئەو خوێندەوارانەی دەنگی (ع)یان لە زمانی کوردیدا بە دڵ نییە، ئەم وشەیان بەم دەردە بردووە دەنا خەڵکی لادێ هەر (عیزڕائیل) دەڵێن *عیزڕائییل. مەڵکەمۆت.
ئیزڕاب
[[=عا.: ئیزراب]]
(نمس.)، (کعر.) ١- ڕوو وەرگێڕان. ٢- (مج.) دەست لە کار هەڵگرتن و کۆبوونەوەی کۆمەڵێ خەڵک بۆ دەست خستنی هەندێ داوا، یا وەدی هێنانی هیندێ ئامانج (ئازادی، کەم کردنەوەی سەعاتی ئیشی کرێکاران، زیاد کردنی ڕۆژانە...) یا دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە شتێک، کارێک یا ڕووداوێ. * مان گرتن. (کئێر.) ئیعتیساب.
ئیست
(نا.)، (مک.) وێستانێکی کەم، ڕاوەستانێکی بچووک. وازهێنان لە کارێ بۆ ماوەیەکی کەم. ئیستێک بگرە تا دەگەڕێمەوە، ئیستێکی پێ نەچوو دەورەیان دان و هەموویان چەک کردن. (عا.) لەحزە (لحظە).
ئیستڕاحەت
[[-عا.: ئیستڕاحەت]]
(نا.) تم: ئیسڕاحەت.
ئیستیخارە کردن
[[عا.: ئیستیخارە + کو: کردن]، [عا. کو.]]
(مست. مت.) فاڵ گرتنەوە بە قوڕئان یا توسبیح یا هەر شتێکت تر بۆ ئەوەی بزانن کردنی کاریک باشە یان نا.
ئیستیخبارات
[[عا.]]
(کعر.)، (مست. مت.) خەبەر وەرگرتن، گەڕان بە شوێن دەنگ و باساندا. ٢- (نا.) داییرەیێکە بۆ کۆکردنەوەی دەنگ و باس و پاراستنی سوپای هەر دەوڵەتێک. *(کئێر.) ڕوکنی دوو. ٣- (مج.) ئەو کەسەی لەم داییرەدا ئیش دەکا.
ئیستیخدام کردن
[[عا.: ئیستیخدام + کو: کردن]]
(مست. مت.) ڕاگرتنی کەسێ بۆ کردنی کارێ، ڕاگرتنی یەکێ و کردنی بە کاربەدەستی دەوڵەت.
ئیستیشهاد نامچە
[[عا.: ئیستیشهاد+ کو. فر: نامچە]]
(نت.)، (کئێر.) تم: ئیستیشهادنامە.
ئیستیشهادنامە
[[عا. کو.]]
(نت. کئێر.) کاغەزێکە چەند کەس مۆری دەکەن و دەربارەی مەسەلەیەک یا کارێک شایەتی دەدەن *(کعر.) مەزبەتە.
ئیستیعداد
[[=عا.: ئیستیعداد]]
(نمس.) ئامادەیی، سازی. ئیستیعدادی هەیە تا بەیانی دانیشێ، ئیستیعدادم نییە هەر قسەشیان دەگەڵ بکەم.
ئیستیعفادان
[[عا.: ئیستیعفا + کو: دان]]
(مست. لا.)، (کئێر.) تم: ئیستیقالە کردن.