تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گەڕ
سووڕانەوە: ئاش دەگەڕێ
ڕۆیشتن: کابرا دنیا گەڕە
ڕوانین بۆ سۆسە کردن: شتێکم گوم کردوە لێی دەگەڕێم
واز لێ هێنان: لێم گەڕێ با بچم، بۆی مەگەڕێ، لێی گەڕێ
فێڵ و گزی: گەڕبازە ڕاست نیە
تەشقەڵە، شڵتاغ: گەڕێ تێ هاڵاندوم
ڕەواج، برەو: بازاڕی هێلکە لە گەڕ دایە
تەپۆڵکەی بەردین
سەرسەختی و لاساری
گڕوێ، نەخۆشیەکە: گەڕ بوە
گۆڕایی، تەختایی زەوی
نۆرە، نۆگە
گێژاوی گۆم
سەرچاوەی ئاوی گەرم و سوێر: گەڕاو
پێچ، پێچ دراو: شاڵی سەرت بە گەڕ گەڕە
مزراح
خولخولە
خۆلیکی زەمانە، چەرخ
دەسەر گەڕان
بەقوربان بوون، دە دەور گەڕان
شەڕە گەڕەک
پەڤچوونی دوو تاخ
هل گەڕان
ئاوەژوبوونەوە، سەرنخوون بوون
هل گەڕاند
نۆبەی کرد لە کێشک گریدا
هل گەڕاندن
ئاوەژوو کردن
گۆڕێنی کێشکچی بە یەکیتر، نۆبەپێکردن
هل گەڕاندی
ئاوەژووکراو
کەچەڵی گەڕگەڕی
کەچڵوگوڕی
گەڕانەوە
هاتنەوە
پیر بوون: پیاوێکە گەڕاوەتەوە
جۆرێ هەڵپەڕکێ