تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەرمانەدان
مانگی بە خەرمانە: قەسەم بەو مانگەی خەرمانەی داوە/ هەرگیز مەیلی تۆم وەلا نەناوە «فولکلۆر»
خەنەبەندان
کۆبوونەوەی شەوی پێش بووکبردن، کە خەنە دەگرنە دەستی بووک و کیژان
خەوداگرتن
خەو بەسەرداهاتن، هێرشهێنانی خەو
دادان
تاشیینی قەڵەم
فێر کردن: دەرس دادان
شان دان: سەرمەشق دادان
سەرەتا دامەزراندن: تۆ گۆرەوییەکەم بۆ دادە تا بیچنم
کون و کەلێن بە تۆپە قوڕ گرتن: دیوارەکەم داداوە
دەس پێکردنی بارش: باران دایدا
دەڵاندن: ئەم کووپە ئاو دا ئەدا، گۆزەکە دای داوە
بەردانەوەی پەردە
داخستنی دەرگا و پەنجەرە
دەست لەسەر زەوی نان: هەر دووک دەستی دادابوو
داردارۆک
برێتی لە نانی زۆر کۆن و ڕەق هەڵاتوو
داردان
عەماری ئێزنگ
جێ نەمام و ڕیشەی زۆر
لە قەنارەدان.لە سێ دارە دان
دارەدارە
چۆنیەتی ڕۆیشتنی منداڵی تازە پێ گرتوو: مناڵەکە دارەدارە دەڕوا
دان بەخۆداگرتن
دەرهەڵ نەبوون، پشوو درێژی، لە پڕ هەڵنەچوون
دانکەدەردان
داوداخستن
داودانانەوە بۆ ڕاوەمەل