تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 6
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پارە سپی کردنەوە
پرۆسەی گۆڕینی پارەیەک
کە
سەرچاوەی بەدەسهێنانەکەی نایاسایی بێت
بۆ
دارایی
و داهاتێکی
یاسایی
.
بۆ
وێنە
پارەیەک
کە
لەڕێگەی قاچاخیکردن
بە
مادەسڕکەرەکان، خواردنەوەی ئەلکحول،
تیرۆریزم
، بەرتیلدان و
کاری
ناڕەوای
دیکە
بەدەست
هاتووە. ئاریشەی شووشتنەوەی
پارە
، کاتێک
سەر
هەڵدەدا
کە
ئەم
جۆرە پارانە
لە
سیستەمی
ئابووری
و دامودەزگە ماڵییەکانی وەڵاتێکدا بکەونەگەڕ. سەرچاوەی بەکارهێنانی
ئەم
زاراوە
یەکەم
جار
، دەگەڕێتەوە
بۆ
دەسەڵاتی
مافیا
بەسەر تۆڕێکی جلشۆریی مەکینەیی ئەمریکی
لە
دەیەی 1930.
لەو
ساڵانەدا گانگەسترێک
بە
ناوی
«
ئال
کاپۆن»، پارەیەکی
زۆری
کە
لەڕێگەی
دەستبڕی
و
چەتەیی
،
قومار
،
تاوان
، قەحبەگەری و قاچاخکردن
بە
مادەسڕکەرەکان بەدەستی هێنابوو،
لە
جلشۆرخانەکان خستییەگەڕ
تاکوو
سەرچاوەی بەدەستهێنانەکەی
ون
بکات و
کەس
نەزانێ
چۆن
ئەو
پارەی
بەدەست
هێناوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
جیاکردنەوەی هێزەکان
ئەم
زاراوە
دەلالەت
دەکا
بە
سەر
دابەشکردنی
دەسەڵات
لە
بەینی
دەزگە
جۆراوجۆرەکانی حکوومەت
کە
لە
ئەنجامدا
هەر
دەزگەیەک
خۆی
بە
ئەرک
و تەوزیمێکی جیاوازەوە
سەرقاڵ
دەکا
و
لەم
بەستێنەشدا کەمتاکورتێک بەشێوەیەکی
سەربەخۆ
لە
دەزگەکانی
دیکە
ئیش
دەکات.
لە
ڕاستیدا
ئەم
بیرۆکە
بۆ
بەرگریکردن
لە
دەسەڵاتی
زۆرداری
و ملهوڕیی
ئاڕاستە
کراوە
،
بۆ
ئەوەی
دەسەڵاتی حکوومەت
لە
شوێنێکدا
چەق
نەبەستێ و
کۆ
نەبێتەوە. سەرچاوەی
ئەم
بیرۆکە ئەگاتەوە
بۆ
ئەرەستوو
بەڵام
بە
شێوەی
نوێ
و ئەمێستایی ئەگەڕێتەوە
بۆ
فەیلەسوفانی
سیاسی
سەدەکانی 17و18ی ئەورووپا،
بە
تایبەت
«
جۆن
لاک
»
لە
بەریتانیا و مۆنتسکیڤ
لە
فەرەنسە. نەریتی هەڵوەشاندنی هێزەکان
لە
حکوومەتدا
بە
سێ
هێزی
ڕاپەڕاندن
، یاسادانان و
دادوەری
بووە
.
لەم
بارەوە شرۆڤە و پرسی جیاوز
لە
ئارادایە
کە
بریتین
لە
:
ئەو
ئەرک
و تەوزیمانەی
کە
ئەبێ
بە
وردی
لێک
جیا
بکرێنەوە کامانەن؟ ڕادەی
سەربەخۆیی
پێویست
چەندەیە؟
تا
چ ڕادەیەک
چاودێری
دەزگەکان
بە
سەر
کاری
یەکتردا ئەگونجێت؟ و
ئەم
بابەتەش
کە
ئایا
دەرەئەنجامی جیاکردنەوەی هێزەکان، هاوتەرازیی
دەزگە
جیاوازەکان
دابین
دەکات؟
بنەمای جیاکردنەوەی هێزەکان،
بۆ
یەکەم
جار
بە
لەبەر
چاوگرتنی بیرۆکەی مۆنتسکیڤ
لە
دەستووری
بنچینەیی ئەمریکادا
هاتە
ئاراوە.
ئەم
دەستوورە هێزی ڕاپەڕاندنی
سپاردە
سەرکۆمار
و هێزی یاسادانانیشی
بە
کۆنگرێس بەخشی. دوای شۆڕشی فەرەنسە و
بە
لەبەرچاوگرتنی
دەستووری
بنچینەیی
ئەمریکا
،
ئەم
بنەڕەتە
لە
دەستووری
فەرەنسەشدا پەسندکرا و
ئینجا
ئەم
فیکرە زۆربەی وەڵاتانی دیکەی جیهانی گرتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
خۆماڵیکردن
دەست
بەسەراگرتنی
دەوڵەت
بەسەر موڵک و
ماڵ
و داراییەک
کە
پێشتر
لە
لایەن
کۆمپانی
یا
کەسانێکی بێگانەوە
پاوان
کرابێت.
ئەم
زاراوە
هاوواتایە
لەگەڵ
زاراوەگەلێکی
وەکوو
«بەکۆمەڵکردن» و «خاوەندارێتی
گشتی
» و «خاوەندارێتی
دەوڵەتی
» . «خاوەندارێتی نەتەوەیی»
لە
بەرانبەر
«خاوەندارێتی
تایبەتی
»
دا
دێتە ئاراوە.
خۆماڵیکردن
لە
نەریتی ئیدارەی
وەڵات
بریتییە
لە
گواستنەوەی خاوەندارێتی
هەموو
ئامرازەکانی
بەرهەمهێنان
و دامودەزگەکانی بەشی
تایبەت
بۆ
دەوڵەت
یا
بەرگریکردن
لە
هاووەڵاتیان و
ناڕەزایی
دەربڕین
بەرانبەر
کەمتەرخەمی
بەشی
تایبەت
بۆ
بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان.
بە
کەڵکوەرگرتن
لەم
شێوازە بانکەکان، کارگەکان، دامودەزگە
پڕ
سوودەکانی کەرتی
تایبەت
،
تەنانەت
ڕووبار
و
دارستان
و
زەویوزار
و کانزاکان دەکەونە
ژێر
دەسەڵاتی
دەوڵەت
و دامودەزگە دەوڵەتییەکان.
لەم
ڕووەوە
خۆماڵیکردن
دوو
بنەمای
سەرەکی
لەخۆ دەگرێ:
یەکەم
، گۆڕانی خاوەندارێتی
تایبەتی
بۆ
خاوەندارێتی
گشتی
و
دووهەم
، دەسبەسەراگرتن و کەڵکوەرگرتن
لە
داراییە نەتەوەییەکان
بە
قازانجی
کۆمەڵگە
واتە
کۆنتڕۆڵی نەتەوەیی.
ڕژێمە شۆڕشگێڕە سۆشیالیستییەکان،
خۆماڵیکردن
، دەکەنە ئامانجێکی
سەرەکی
خۆیان
بۆ
لەناوبردنی خاوەندارێتی
تایبەتی
بەسەر ئامرازەکانی بەرهەمهێناندا. لەنێوان
ئەو
ڕژێمانەش
کە
خاوەنی ئابوورییەکی ئازادن
بە
تایبەت
پاش
جەنگی
جیهانی
دووهەم
،
خۆماڵی
کردنی
هەندێ
پیشەسازی
و خزمەتگوزاری
بە
قازانجی
گشتی
ڕەواجی پێدرا.
هەندێ
لە
وەڵاتانی ئەوروپی، هێڵی
ئاسن
و وزەی
کارەبا
و کانزای بەردەخەڵووز و
پیشەسازی
پۆڵایان
خۆماڵی
کردووە.
خۆماڵیکردن
زاراوەیەکی نوێباوە و دەگەڕێتەوە
بۆ
سەدەیەک
لەمەوبەر
کە
ئەویش لەژێر کاریگەریی
بزووتنەوە
ئابووری
و کۆمەڵایەتییەکاندا گەشەی کردووە،
بەڵام
لەم
چەند
دەساڵانەی دواییدا یەکلاکراوەتەوە.
بە
درێژایی
ئەم
سەدەیە
جگە
لە
پاڵنەری
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
،
هەندێ
فەلسەفەی
سیاسی
و ئەخلاقیش کاریگەرییان داناوە
لەسەر
ئەم
چەمکە و لایەنگرانی
ئەم
شێوازە
ئەم
بیرۆکەیان
تەشەنە
پێداوە
کە
خۆماڵیکردنی ئامرازەکانی
بەرهەمهێنان
جگە
لە
دابینکردنی پێداویستییە مادییەکانی
مرۆڤ
، دامودەزگەکانی کۆمەڵگەش
لەسەر
بنەمای
عەداڵەت
و
یەکسانی
دادەمەزرێنێت
کە
ئەمەش دەبێتە ڕێگڕێک
لە
بەردەم
جیاوازی
چینایەتی و بەرگریکردن
لە
چەوساندنەوەی
مرۆڤ
و
گەیشتن
بە
ئاشتی
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
لێبوردن/چاوپۆشی/هەڵکردن
ڕەوادیتنی
بیر
و بۆچوونی
جیاوازی
ئایینی
،
سیاسی
،
کۆمەڵایەتی
، فەلسەفی و
هونەری
لە
سیستەمێکی
سیاسی
و کۆمەڵایەتیدا.
لێبوردن
یەکێک
لە
بەنرخترین بەهاکانی لیبرالیزم و
دیموکراسی
نوێیە. بەپێی
ئەم
بنەمایە، ئازادیەکانی تاکەکەس،
تەنیا
کاتێک دەپارێزرێن
کە
کۆمەڵگە
لە
بەرانبەر
بیر
و بۆچوونی
جیاواز
و بڵاوکردنەوەیاندا
لە
خۆ
ببوورێ و سەرکوتیان نەکات.
هەروەها
گەشەسەندنی
کۆمەڵگە
و
گەیشتن
بە
عەقڵێکی
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
ڕێکوپێک
، کاتێک
مەیسەر
دەبێت
کە
کۆمەڵگە
و دەسەڵاتی
حاکم
، بنەمای
لێبوردن
و
چاوپۆشی
پەسند
کردبێت.
لێبوردن
یەکێک
لە
کەرەستەکانی خەباتی لیبرالیزم
بووە
بەدژی
زۆرداری
کڵێسە
لە
ئەورووپا.
واتایەکی دیکەی
لێبوردن
مانای
فەرامۆشی
و لەبیربردنەوە دەبەخشێ
کە
لێرەدا
مەبەست
لە
بڕیارێکی تایبەتە
کە
دەوڵەت
لە
هەندێ
هەلومەرجی تایبەتدا دەریدەکات و
لە
تاوانبارانی
سیاسی
و …
خۆش
دەبێت.
لە
کاتی
گۆڕین
یا
ڕووخانی
ڕژێم
بە
هۆی
شۆڕش
یا
گۆڕانکاری
لە
سیاسەتی دەوڵەتدا
لێبوردن
گرنگییەکی
تایبەتی
دەبێت و زەمینە
بۆ
ئازادکردنی
هەموو
زیندانی
و تاوانباران
خۆش
دەکات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیمانی بەربەستکردنی چەکی ئەتۆمی
ئەم
پەیماننامە
لە
یەکەمی ژووئییەی 1968
بۆ
بەرگریکردن
لە
پەرەسەندنی چەکی
ناوەکی
لە
لایەن
وەڵاتانی بەریتانیا و
ئەمریکا
و سۆڤیەت
مۆر
کرا
و
لە
ساڵی 1970 بەملاوە
پیادە
کرا
. وەڵاتانی دیکەی
جیهان
دوا
بە
دوای
یەکتر
بوونە ئەندامی
ئەم
پەیماننامە
.
ئەندامانی
ئەم
ڕێکەوتننامە،
بە
دوو
گرووپ
دابەش
دەکرێن:
1ــ وەڵاتانی
خاوەن
چەکی
ناوەکی
کە
بەڵێن
دەدەن
ئەم
جۆرە چەکانە
بە
ناو
وەڵاتەکانی دیکەدا
بڵاو
نەبێتەوە و
پەرە
نەستێنێ.
2ــ وەڵاتانی نائەتۆمی
کە
بەڵێنیان داوە، نەبنە خاوەنی
ئەم
جۆرە چەکانە.
ئەم
پەیمانە
لە
ڕاستیدا ڕێبازێکی لۆژیکییە
بۆ
بەدیهێنانی ناوچەگەلی پاککراو
لە
چەکی
ناوەکی
(Nuclear Weapons Free Zone) .
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕادەستکردنی تاوانباران
بە
واتای
دووبارە
دانەوەی
تاوانبار
یان
گومانلێکراو
لە
دەوڵەتێکەوە
بۆ
دەوڵەتێکی دیکەوە.
لەم
بارەوە
هیچ
یاسایەکی نێودەوڵەتی
لە
ئارادا
نییە
بەڵام
دەوڵەتەکان
لەناو
خۆیاندا
قەرار
و
بەڵێن
دەدەن
کە
تاوانباران
یان
گومانلێکراوان (
جگە
لە
تاوانباری
سیاسی
) ڕادەستی
یەکتر
بکەنەوە. تاوانباری
سیاسی
(بڕوانە تاوانی
سیاسی
)، بەپێی
یاسا
نێونەتەوەییەکان
بە
«
پەنابەر
»
ناونووس
دەکرێ
و
دەبێ
لە
مافی پەنابەران
بەشدار
و
بەهرەوەر
بێت.