تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 8
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئازادی چاپەمەنی
بەپێی
ئەم
بنەمایە، هەرکەسێک مافی بڵاوکردنەوەی بیروڕا و
بۆچوون
و هەواڵەکانی
هەیە
لەڕێگەی نووسراوەوە
یا
چاپەمەنییەکانەوە بێئەوەی
بۆ
بڵاوکردنەوەیان
پێویستی
بە
ئیجازە
بێت
یان
ناچار
بە
سانسۆڕ*کردن بێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئەکتیویزم -چالاکیی سیاسی
ئەم
زاراوە
بە
دوو
مانا
لێکدراوەتەوە،
یەکەم
بە
مانایەکی
ئەڵمانی
کە
زیاتر
لە
بەستێنی
ئەدەبی
و ڕۆشنبیریدا گونجاوە.
دووهەم
بە
واتایەکی
بەربڵاو
کە
بە
مانای تێهەڵچوونێکی گەرموگوڕە
لە
کردەوە
و چالاکیی
سیاسی
.
ئەم
واتایە دەلالەت دەکات
لەسەر
ڕۆڵی گرینگی چالاکوانان
وەکوو
کاکڵی
ئازای حیزبە سیاسییەکان.
هەروەها
لە
جووڵانەوە
شۆڕشگێڕییەکان
بە
تایبەت
لە
سیاسەتی حیزبی بونیادگەرادا گرنگییەکی
زۆری
پێ
دەدرێ.
لە
شێوازە توندڕەوەکەیدا
بۆ
پاساودانی تێهەڵچوونی
ڕاستەوخۆ
یان
بۆ
لە
دۆخدانی
زەبر
و
زەنگ
بو
گەیشتن
بە
ئامانجی
سیاسی
بە
کار
هاتووە.
لە
سیاسەتی باڵی چەپدا
جاری
وا
هەیە
کە
خەباتکار
بە
مانای
چالاک
بە
کار
دەبرێت
بەڵام
مەبەست
، ڕادەی بونیادگەرێتی ئەوکەسەیە
لە
سیاسەتدا.
ئەم
خاڵە
بە
تایبەت
لە
بارەی
حیزبە کۆمۆنیستییەکان
پێش
گەیشتن
بە
دەسەڵات
،
زۆر
بەرچاوە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
لێبوردن/چاوپۆشی/هەڵکردن
ڕەوادیتنی
بیر
و بۆچوونی
جیاوازی
ئایینی
،
سیاسی
،
کۆمەڵایەتی
، فەلسەفی و
هونەری
لە
سیستەمێکی
سیاسی
و کۆمەڵایەتیدا.
لێبوردن
یەکێک
لە
بەنرخترین بەهاکانی لیبرالیزم و
دیموکراسی
نوێیە. بەپێی
ئەم
بنەمایە، ئازادیەکانی تاکەکەس،
تەنیا
کاتێک دەپارێزرێن
کە
کۆمەڵگە
لە
بەرانبەر
بیر
و بۆچوونی
جیاواز
و بڵاوکردنەوەیاندا
لە
خۆ
ببوورێ و سەرکوتیان نەکات.
هەروەها
گەشەسەندنی
کۆمەڵگە
و
گەیشتن
بە
عەقڵێکی
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
ڕێکوپێک
، کاتێک
مەیسەر
دەبێت
کە
کۆمەڵگە
و دەسەڵاتی
حاکم
، بنەمای
لێبوردن
و
چاوپۆشی
پەسند
کردبێت.
لێبوردن
یەکێک
لە
کەرەستەکانی خەباتی لیبرالیزم
بووە
بەدژی
زۆرداری
کڵێسە
لە
ئەورووپا.
واتایەکی دیکەی
لێبوردن
مانای
فەرامۆشی
و لەبیربردنەوە دەبەخشێ
کە
لێرەدا
مەبەست
لە
بڕیارێکی تایبەتە
کە
دەوڵەت
لە
هەندێ
هەلومەرجی تایبەتدا دەریدەکات و
لە
تاوانبارانی
سیاسی
و …
خۆش
دەبێت.
لە
کاتی
گۆڕین
یا
ڕووخانی
ڕژێم
بە
هۆی
شۆڕش
یا
گۆڕانکاری
لە
سیاسەتی دەوڵەتدا
لێبوردن
گرنگییەکی
تایبەتی
دەبێت و زەمینە
بۆ
ئازادکردنی
هەموو
زیندانی
و تاوانباران
خۆش
دەکات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
مافی چارەی خۆنووسین
لە
بنەڕەتدا
بە
مانای مافی
خواستی
شارۆمەندانی وەڵاتێکە
بۆ
هەڵبژاردنی حکوومەت
یان
شێوازی
حکوومەتی
خۆیان
بۆ
ئەوەی
سەربەخۆ
بن
لە
وەڵاتێکی
دیکە
. (
لە
جاڕنامەی
سەربەخۆیی
ئەمەریکا
1776 و جاڕنامەی مافی
مرۆڤ
،
لە
شۆڕشی فەرەنسە 1793) ئاماژەی پێدراوە. بەپێی یەکێک
لە
بنەماکانی
ناسیۆنالیزم
کە
دەبێ
دەوڵەت
باڵانوێنی
هێز
و دەسەڵاتی
نەتەوە
بێت، مافی چارەی خۆنووسین، مافی دامەزرانی
دەوڵەتی
نەتەوەیە
بۆ
ئەو
گرووپە ئەتنیکی و نەتەوەییانە
کە
لە
دەوڵەتانی فرەنەتەوە و ئیمپراتۆریەکان
جیا
دەبنەوە. مافی چارەی خۆنووسین
لە
هەر
دوو
شەڕە جیهانییەکەدا دەوڕێکی باڵای
هەبوو
لە
پڕۆپاگەندەی بەرەی موتتەفقین. (
بۆ
وێنە
چواردە
مادەکەی ویلسۆن).
پێناسەی نێونەتەوەیی
لە
چەمکی مافی چارەی خۆنووسین،
گرفت
ساز
بووە
.
لە
دوای شەڕی جیهانی
یەکەم
ئەم
مافە
بوو
بە
دەسپێچکێکی
هاندەر
بۆ
هەڵوەشانەوەی
ئەو
ئیمپراتۆرییانەی
کە
شکستیان هێنابوو.
خێرایی
دەرکەوت
کە
ئەم
داواکارییە
بۆ
تێک
شکاندنی زلهێزەکانی
ئەو
سەردەمە
بەجێیە
بەڵام
بۆ
دامەزرانەوەی سیستەمێکی
سیاسی
نوێ
گونجاو
نییە
. لایەنگرانی مافی چارەی خۆنووسین
ئەم
هەقیقەتەیان
لەبەر
چاو
نەگرت،
کە
نەتەوە
بوونەوەرێکی
تۆکمە
نییە
کە
بە
تایبەتمەندی کەمینەوە ببێتە دیاردەیەکی جیهانی.
ئەم
کەمتەرخەمییە
جگە
لەوەی
کە
بووە
هۆی
نائارامی
سیاسی
لە
وەڵاتانی نوێباوی
هەڵقوڵاو
لە
ئیمپراتۆرییەکانی عوسمانی و نەمسا ـــ مەجارستان، بنەمایەکی
یاسایی
نوێی هێنایە کایەوە
کە
20
ساڵ
دواتر،
نازیسم
بە
دژی
وەڵاتە سەرکەوتووەکان
لە
شەڕدا
بە
کاری
هێنا
.
بەم
حاڵەش، مافی چارەی خۆنووسین
وەک
بنەمایەکی یاسای نێونەتەوەیی نەچەسپاوە و ئێستاش
هەر
یەکلا
نەکراوەتەوە.
ئەم
تەمومژە
بە
سەر
چەمکی چارەی خۆنووسیندا، کارێکی وایکردووە
کە
هەر
وەڵاتێکی ئەندامی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
بە
جۆرێک لێکی بداتەوە و دەرفەتێکی
وا
بڕەخسێنێ
کە
هەر
قەیرانێک
بە
لا
خۆیا داکێشێ.
لە
لایەکی دیکەیشەوە
چونکە
زۆربەی وەڵاتان هەڵقوڵاوی
ڕاپەڕین
و خەباتی
خەڵک
بە
دژی
گرووپێکی
دەسەڵاتدار
بوون
و
بە
شێوازی
دیموکراتی و
هەڵبژاردن
،
بە
ڕێوە دەچن،
ئەم
مافە
ئەکەوێتە پەراوێزەوە و
لەگەڵ
واقیعەکانی دنیای سیاسەتی ئیمڕۆدا ناگونجێ.
داکۆکی
کردن
لە
مافی چارەی خۆنووسین،
لە
جاڕنامەی نەوتەوەیەکگرتووەکان ببوە بنەمایەک
بۆ
دژایەتی
کردن
لەگەڵ
ئیمپریالیزمدا.
بەڵام
گرێی
سەرەکی
ئەم
ڕەوتە،
لە
تیۆر و واقیعدا، ناسینی گرووپێکی نەتەوەیی
یان
یەکەیەک
بوو
کە
ئەم
مافەی ببێت،
چونکە
لەم
زاراوەدا
لە
سەر
«
خۆ
»
جەخت
دەکرێ
و جاڕنامەی
نەتەوە
یەکگرتووەکانیش
کە
پێ
لە
سەر
خودموختاری دادەگرێ،
ڕوونی
ناکاتەوە
کە
کام
گرووپ
توانایی
و مافی خودموختاری
هەیە
.
جاڕنامەی ساڵی 1960ی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
بە
کۆی 89
دەنگ
،
سەربەخۆیی
شوێنە داگیرکراوەکانی ڕاگەیاند.
بەڵام
ئەم
جاڕنامە
لە
جیاتی
ئەوەی
کە
بوار
بدات
بە
«
نەتەوە
»
کە
دەوڵەتێک
بۆ
خۆی
دامەزرانێ، مافی چارەی خۆنووسینی
تەنیا
بە
قوربانییەکانی
ئیستیعماری
وەڵاتە ئەورووپیەکان بەخشی.
ئەگەرچی
پێودانگێکی دیاریکراویش
لە
ئارادا
نەبوو
تاکوو
دەری
بخات
کە
دەبێ
چ نەتەوەیەک
وەک
قوربانی
ئیستیعمار
بناسرێت!
بە
گشتی
گرووپی
نەتەوەیی
گەورە
و
ئەو
ناوچانەی
کە
لەباری جوگرافییەوە
لە
دەوڵەتی
ناوەندی
دوورن،
وەها
مافێکیان
هەیە
. مافی چارەی خۆنووسین،
لە
هەمان
کاتدا
کە
بریتییە
لە
ئازادی
دامەزرانی
دەوڵەت
و دیاریکردنی ڕژێمی
سیاسی
،
بە
مانای ڕزگاربوونیشە
لە
ڕکێف
و گوشاری
دەرەکی
پاش
وەدەسهێنانی
سەربەخۆیی
. مافی چارەی خۆنووسین،
هەندێ
جار
بە
مانای خودموختاری و
ئۆتۆنۆمی
ئەنجومەن
و
کەمایەتی
ئایینی
و
نەژادی
لە
ناو
وەڵاتێک
پێناسە
کراوە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
چارتیزم
چارتیزم
لە
وشەی charte
بە
مانای نووسراوە،
بەڵگە
، بەیاننامە، بڵاڤۆک و وەرەقەی
شوناس
وەرگیراوە.
چارتیزم
، بزاڤێکی ڕیفۆرمخوازانەی بەریتانی
بوو
کە
لە
ساڵەکانی 1840
تا
1848
لەم
وەڵاتەدا
بۆ
باشترکردنی
پەرلەمان
لە
ئارادا
بووە
. سەرکەوتنی
چارتیزم
بەهۆی گرووپێکی
کرێکاری
بوو
کە
خۆیان
بە
چارتیست
لە
قەڵەم
دابوو
.
هۆی
ئەم
ناولێنانەش
ئەوە
بوو
کە
لە
ساڵی 1838 نووسراوەیەکیان دەرکردبوو
کە
بەناوی
«بڵاڤۆکی
گەل
»
ناوی
دەرکرد.
هەندێ
لە
چارتیستەکان
لە
بنەڕەتدا
ئەو
سوسیالیستانە
بوون
کە
لەگەڵ
شێوازەکانی
سەرمایەداری
دژایەتییان دەکرد و پێیان وابوو
کە
سەرەنجامی چالاکییەکانیان ئەبێ ناردنی
چینی
کرێکار
بۆ
پەرلەمان
بێت. ڕێبەرانی
ئەم
بزاڤە
لە
بەیاننامەی ساڵی 1838 خواستەکانی
خۆیان
بەم
شێوە
ڕاگەیاند:
ـــ هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی
عەوام
، ئەبێ ساڵی
جارێک
بەڕێوە
بچێت.
ـــ
هەر
کەسێک
باڵغ
بووبێت
بۆی
هەیە
لەم
هەڵبژاردنانەدا
بەشداری
بکات.
ـــ
دەنگدان
بە
وەرەقەی
شاراوە
بێت.
ـــ سندووقەکانی
دەنگدان
بەشێوەیەکی
یەکسان
دابەش
بکرێت.
ـــ
مەرجی
مڵکدارییەتی
لە
مەرجەکانی
ئەندامەتی
مەجلیسی
عەوام
لابرێت.
ـــ
بۆ
ئەندامانی مەجلیسی
عەوام
،
مووچە
دیاری
بکرێت
تاکوو
خەڵکانێک
بە
داهاتی کەمیشەوە بتوانن ببنە ئەندامی
پەرلەمان
.
چارتیستەکان
لە
باری
مێژووییەوە هاندەری
چینی
کرێکار
بوون
بۆ
بەئەنجامگەیاندنی ڕۆلێکی شۆڕشگێڕانە.
ئەگەرچی
ئەم
بزاڤە
لە
ساڵی 1848
لێک
هەڵوەشا
بەڵام
دواتر
هەندێ
لە
ئامانجەکانی
لە
قەوارەی بەرنامەکانی
ئەنجومەن
و
یەکیەتی
کرێکاری
پیادە
کرا
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕیفۆرمخوازی+چاکسازیخوازی
زاراوەیەکی نوێیە
کە
ئایدیۆلۆجی
یان
شێوازێکی
سیاسی
،
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
تایبەت
دەستنیشان
دەکات.
بەم
پێیە ڕیفۆرمخوازی،
بڕوا
هێنانە بەوەیکە
دەکرێ
،
هێدی
هێدی
کۆمەڵگە
بەرەو
گۆڕان
و
چاک
بوون
ببەیت بێئەوەی
دەسکاری
پێکهاتەی بنچینەیی
کۆمەڵگە
بکرێت.
ئەم
لایەنگرییە
تەنیا
لەو
وەڵاتانەدا بەکارە
کە
بەهۆی سیستەمی پەرلەمانی و
هەبوونی
ئازادی
قانوونی،
هەل
بۆ
بەدەسهێنانی ئاشتیخوازانەی
دەسەڵات
دەڕەخسێ.
لەم
گۆشە
نیگاوە ڕیفۆرمخوازی، بەگشتی
لە
بەرانبەر
کۆنەپەرستی* و
قایمەکاری
یان
شۆڕشخوازی دەوەستێتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
قاچاخ
بە
کەسێک
یا
شتێک
دەڵێن
کە
بەپێی
دەستوور
لە
وەڵاتێک
یاساغ
بێت.
ئەم
زاراوە
هەروەها
بە
واتای «قاچاخی
جەنگ
» یش لێکدراوەتەوە
کە
بریتییە
لە
شمەک
و تفاقی
شەڕ
کە
نابێ
لە
لایەن
وەڵاتانی بێلایەنەوە بگاتە
دەستی
لایەنێکی شەڕەکە.
لەم
ڕووەوە
هەرکام
لە
لایەنەکانی
شەڕ
دەتوانن پاپۆڕەکانی وەڵاتانی بێلایەن
بۆ
پشکنینی شمەکی
قاچاخ
بگەڕێن.
لە
سەرەتادا
قاچاخ
بریتی
بوو
لە
چەک
و
تەقەمەنی
و تفاقی
شەڕ
بەڵام
دواتر
ئەسپ
و
هەموو
چوارپێیەکی بارهەڵگریش
بەو
لیستە
زیاد
کرا
.
قاچاخی
جەنگ
: بڕوانە
قاچاخ
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پانچاشیلا
بە
زمانی سەنسکریت،
بە
مانای
پێنج
بنەڕەتە.
پانچاشیلا
،
لە
شەریعەتی بوودا بەگشتی
ناوی
پێنج
یاسای کرداریی بووداییەکانە
کە
بریتییە
لە
: خۆپاڕاستن
لە
کوشت
و
کوشتار
،
دزی
، بەئاڵۆشی،
درۆ
و مەیخۆری.
ئەم
زاراوە
لە
لایەن
دەوڵەتی
هێندەوە
بە
واتای
پێنج
بنەڕەتی سیاسەتی
دەرەوە
بەم
شێوازە
بە
کار
براوە:
1)
بایەخ
دانان
بۆ
سەروەری
و حاکمیەتی نەتەوەیی و سنووری وەڵاتەکان.
2) دەستدرێژ
نەکردن
.
3)
دەست
نەبردن
بۆ
ناو
کاروباری ناوخۆیی وەڵاتەکانی
دیکە
.
4)
ڕێز
گرتنی
دوولایەنە
و
یەکسان
لە
پێوەندییە نێونەتەوەییەکان.
5)
پێکەوە
ژیانی
ڕژێمی
جۆراوجۆر
. کۆنگرەی نەتەوەکانی
ئاسیا
و
ئەفریقا
لە
باندۆنگ،
ئەم
بنەڕەتانەی
بە
«
پێنج
بنەڕەتی
پێکەوە
ژیانی
ئاشتی
خوازانە»
پەسند
کرد
.
لە
ساڵی 1965
وەڵاتی
ئەندونیسیا بنەڕەتەکانی پانچاشیلای
بۆ
سیاسەتی دەرەوەی
خۆی
بە
کار
هێناوە.