تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 11
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئیخوانولموسلمین
بزووتنەوەی
ئیخوانولموسلمین
لە
ساڵی 1929
لە
لایەن
«
حسن
البنا»
لە
میسر
دامەزرێ بەمەبەستی
گەڕانەوە
بۆ
یاسا
و بنەماکانی سەرەتای
ئیسلام
.
ئەم
بزاڤە توانی
تەلی
سوز
و عاتیفەی موسڵمانان ببزوێنێ و
بەرەو
لای
خۆی
ڕاکێشیان بکات
بە
چەشنێک
کە
لە
کۆتاییەکانی
جەنگی
جیهانی
دووهەم
، ژمارەی ئەندامەکانی گەیشتە 2 ملیۆن
کەس
و توانی
لە
وەڵاتە عەرەبییەکان
بە
تایبەت
میسر
، پێگەیەکی
باش
بەدەست
بهێنێ.
پاش
ئەوەیکە
ئەنوەر
سادات
، سەرۆکوەزیری
میسر
لە
ساڵی 1948
ئەم
بزاوتەی
بە
نایاسایی و
یاساغ
ناوبردە
کرد
، لایەنگرانی
ئیخوانولموسلمین
سەرۆک
وەزیریان تیرۆر*
کرد
و
پاش
ماوەیەکیش (
حسن
البنا) کوژرا.
لە
ساڵی 1954
ئیخوانولموسلمین
، هەوڵی
دا
سەرۆککۆمار، «عەبدولناسر» تیرۆر بکات
بەڵام
نەیتوانی. ئەویش بزاوتەکەی پێچایەوە و ئەمەش
بوو
بەهۆی
ئەوە
کە
بنکەی
ئیخوانولموسلمین
لە
قاهیرەوە بگوێزرێتەوە
بۆ
دیمەشق و ببێتە ڕێکخراوێکی
شاراوە
و ژێرزەمینی.
ئیخوانولموسلمین
ئەمڕۆکە
لە
میسر
و
چەندین
وەڵاتی
ئیسلامی دیکەدا
چالاکی
ئاشکرای
هەیە
.
بۆ
وێنە
لە
سوودان
لە
حەفتاکاندا
لایەنگری
زۆری
بەدەست
هێنا
و توانی
لە
هەڵبژاردنەکانی 1986
بە
ناوی
«بەرەی نەتەوەیی ئیسلامی»
بەشداری
بکات و 51
کورسی
پەرلەمان
بەدەست
بهێنێت.
ئەم
ڕێکخراوە
لە
وەڵاتی
میسر
وەکوو
حیزبێکی نایاسایی و
بە
شێوەیەکی
شاراوە
درێژە
بە
چالاکی
ئەدا
تەنانەت
دەگوترێ
لەناو
پەرلەمانی
ئەم
وەڵاتەدا
لایەنگری
بەرچاوی
هەیە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئینترپۆل (ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پۆلیسی تاوانباران)
ئەم
ڕێکخراوە
لە
ساڵی 1923 بەمەبەستی بەرگریکردن
لە
تاوان
و سووکەتاوانی یاسای
گشتی
و
سزادان
و ڕادەستی تاوانباران
لە
شاری
ڤییەنا (نەمسا) دامەزرێوە و
ئێستە
پتر
لە
176
وەڵات
بوونەتە ئەندامی ڕێکخراو. بەگشتی ئامانجی
ئەم
ڕێکخراوە بریتییە
لە
: پتەوکردنی
پێوەندی
ڕاستەوخۆی مەقاماتی پۆلیسی وەڵاتانی
جیهان
بەیەکتر، کۆجێکردنی
زانیاری
پێوەندیدار
بە
تاوانبارانی نێودەوڵەتی و هەنگاونانی تەکنیکی
لەمەڕ
تاوانەکانی یاسای
گشتی
،
جگە
لەو
بابەتانەی
کە
لایەنی
سیاسی
یان
ئایینی
یان
ڕەگەزییان هەبێت.
ناوەندی
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پۆلیسی تاوانباران،
لە
ساڵی 1989
لە
شاری
پاریسەوە گواستراوەتەوە
بۆ
شاری
لییۆن
لە
فەرەنسا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
تاوانی سیاسی
کردارێکی تاوانبارانە
کە
بەمەبەستی ڕووخانی سیستەمی
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
و شێواندنی بەڕێوەبەرایەتی
سیاسی
بە
ئەنجام
بگات،
یان
هەر
کرداڕێکی تاوانبارانە
کە
دەرەنجامەکەی ڕووخانی سیستەمی
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
و
زیانگەیاندن
بە
ڕێبەرانی
سیاسی
بێت. ڕوودانی تاوانی
سیاسی
وەک
هەر
تاوانێکی
دیکە
، گرێدراوی
سێ
ڕوکنی ماددی و
مەعنەوی
و قانوونیە و مادامێکی یەکێک
لەم
کۆڵەکانە بلەنگێت،
ئەوا
تاوانێک
ڕووی
نەداوە.
بۆ
سەلماندنی تاوانێکی
سیاسی
دوو
ڕێسێ گرنگە:
یەکەم
، ڕێسای
زەینی
.
دووهەم
ڕێسای عەینی (
بەرچاو
) . بەپێی ڕێسای
زەینی
،
کەسە
تاوانبارەکە و ئامانجەکەی گرینگە
نەک
تاوانەکە و شوێنەوارە بەجێماوەکەی.
بەم
پێیە تاوانی
سیاسی
بریتییە
لەوە
کە
تاوانبار
بە
پاڵنەری
سیاسی
و بەمەبەستی
نسکۆ
لێدان
بە
حکوومەت دەسبەکار بووبێت. بەپێی ڕێسای عەینی، پێودانگی
سەرەکی
بۆ
دەرکەوتنی تاوانێکی
سیاسی
، شوێنەواڕێکە
کە
لە
تاوانەکە
بەجێ
دەمێنێت.
ئەگەر
تاوانەکە
زیان
بگەیەنێ
بە
حکوومەت و ئازادییە گشتییەکان،
ئەوا
لە
جوملەی تاوانی
سیاسی
لە
ئەژمار
دێت
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
تاوانی نێودەوڵەتی
لادان
لە
پرەنسیپەکانی
دەوڵەت
و نەتەوەکان و سستکردنی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی و
هەڕەشە
لە
ئاشتی
و
ئاسایش
کە
بریتین
لە
:
دەستدرێژی
، داگیرکاری*، جێنۆساید*، ئاپارتاید*،
ڕەگەزپەرستی
و نەپاراستنی پاکوخاوێنی ژینگە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
تۆتالیتاریزم + پاوانخوازی
ئەم
زاراوە
لە
ڕیشەی لاتینی (totus)
بە
مانای «
گشت
» وەرگیراوە.
بەو
ڕێباز
و
ئەندێشە
سیاسی
و
ئایینی
و ئەخلاقییانە دەگوترێ
کە
هیچ
سنوورێک لەنێوان
ژیانی
کۆمەڵایەتی
و
ژیانی
تاکەکەسی
قاییل
نابێت و
بۆی
هەیە
تەواوی
کەلێن
و قوژبنی
ژیانی
خەڵک
بپشکنێ و
دەستی
تێوەربدات.
هەڵبەت
ئەوە
لە
بیر
نەکەین
کە
پاوانخوازی،
لە
خۆیدا ئایدیۆلۆجیایەکی
تایبەت
نییە
بەڵکوو
تایبەتمەندی ئایدیۆلۆجیکی سیستەمگەلێکی
وەک
کۆمۆنیزم
و
فاشیزم
و
نازیسم
لە
ئەژمار
دێت
.
تۆتالیتاریزم،
یەکەم
جار
لە
دوای ساڵی 1923،
واتە
ئەو
ساڵەی
کە
مۆسۆلینی
لە
ئیتالیا دەسەڵاتی
بە
دەستەوە
گرت
،
بۆ
ناوبردەکردنی
ئەو
سیستەمە
کۆمەڵایەتی
و سیاسییەی
کە
دەیویست
لەم
وەڵاتەدا
پیادەی
بکات
بە
کار
براوە و
پاشان
دەماودەم
بڵاو
بۆتەوە.
بەگشتی
ئەو
ڕژێمانەی
کە
هەڵگری خەسڵەتی تۆتالیتەرین،
ئەم
تایبەتمەندییانە لەخۆ دەگرن:
1ــ کۆنتڕۆڵی
دەوڵەت
بە
سەر
هەموو
کاروبارێکی
کۆمەڵایەتی
و ئابووریدا.
2ــ پاوانکردنی دەسەڵاتی
سیاسی
بە
دەستی
حیزبی
دەسەڵاتدار
.
3ــ لابردنی
هەموو
جۆرە شێوازێکی چاودێریی دیموکراتی
لە
کۆمەڵگەدا.
4ــ
پەنابردن
بە
تیرۆر
بۆ
سەرکوتکردنی
هەر
چەشنە نەیارییەک.
5ــ قۆرخکردنی حیزب و
دەوڵەت
لە
لایەن
تاکە
کەسێکەوە.
6ــ
هەوڵدان
بۆ
پێکهێنانی کۆمەڵگەیەک
بە
پێوانەکانی
ئایدیۆلۆجی
حیزبی
دەسەڵاتدار
.
7ــ خستنەگەڕی
هەموو
هێزەکانی
کۆمەڵگە
لە
پێناو
ئامانجەکانی حیزب و
دەوڵەت
و ئیفلیجکردنی
سەربەخۆیی
تاکەکەسی.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
تیۆری کەوانەی جەی
جۆن
جەی (John Jay) کۆمەڵناسێکی بەناوبانگە
کە
هۆکاری
شۆڕش
دەگەڕێنێتەوە
بۆ
جیاوازی
فرەوان
لەنێوان
چاوەڕوانی
تاکەکانی
کۆمەڵگە
و ئاستی جێبەجێکردنی پێداویستییەکانیان
کە
ئەم
فەرق
و جیاوازییە، بەشێوەی بەشخوراوی و هەژاریی
خۆی
پێشان
دەدات.
ئەو
پێی
وایە
کەموکوڕییەکان،
ڕەها
نین
بەڵکوو
لە
نەداریی و بەشبڕاویی ڕێژەیییەوە
سەرچاوە
دەگرن و
ئەم
ئاستەنگییەش کاتێک
ڕوو
دەدات
کە
سەردەمی
دوور
و
درێژی
خۆشگوزەرانی
ئابووری
،
لەناکاو
ڕاوەستێ و بەشێوەیەکی
بەرچاو
پێچەوانە
ببێتەوە. کۆمەڵناسی
ناوبراو
، تیۆرییەکەی
خۆی
لە
قەبارەی خشتەیەک
ئاڕاستە
کردووە
کە
بە
کەوانەی جەی
ناوی
ناسراوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ناوبژیوانی
بریتییە
لە
شێوازی
چارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشەیەکی نێودەوڵەتی
بە
دەستپێشخەری لایەنێکی
سێهەم
و
ڕازی
بوونی
دوولایەنی مەسەلەکە. ناوبژیوان
بە
شێوەیەکی
چالاک
هەوڵ
دەدات
لە
گفتوگۆکاندا
بەشدار
بێت و
پێشنیاری
پێویست
بۆ
کۆتایی
هێنان
بە
گرفتەکە
چێ
دەکات و بەگشتی هەوڵی
ئاشتکردنەوە
و
نزیک
کردنەوەی دوولایەن دەدات. ناوبژیوان،
تەنها
پردێکی
پێوەندی
نییە
لە
نێوان
دوو
لایەنی کێشەکە
بەڵکوو
یارمەتییان دەدات
بۆ
خستنەڕووی
پێشنیار
و دۆزینەوەی
چارەسەری
هەمیشەیی
. بەپێی بڕیاری کۆنڤانسیۆنی لاهای (1907)
لەمەڕ
چارەسەرکردنی ئاشتییانەی
کێشە
نێودەوڵەتییەکان،
ناوبژیوانی
نابێ
بە
واتای کردارێکی دوژمنکارانە و
دەستێوەردان
لە
کاروباری وەڵاتێکی
دیکە
لە
ئەژمار
بێت. نموونەی
ئەم
هەنگاوە،
ناوبژیوانی
تاشکەند (1966)
بۆ
چارەسەری
کێشەی
نێوان
پاکستان و هێندستان و
هەروا
ناوبژیوانی
کەمپ دەیڤید
لە
نێوان
ئیسراییل و
میسر
لە
ساڵی 1979
بووە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پشتیوانیی سیاسی
بریتییە
لە
هەر
چەشنە
هەوڵ
و تەقەلای دەوڵەتێک
لە
بەردەم
دەوڵەتێکی
دیکە
بەمەبەستی بەدواداچوونی مافی هاووەڵاتیانی
خۆی
و
پشتیوانی
کردنیان
کە
لە
قەڵەمڕەوی وەڵاتێکی
بیانی
شەڕیان
پێ
فرۆشتبێتن و
دەستدرێژی
کرابێتە سەریان.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕادەستکردنی تاوانباران
بە
واتای
دووبارە
دانەوەی
تاوانبار
یان
گومانلێکراو
لە
دەوڵەتێکەوە
بۆ
دەوڵەتێکی دیکەوە.
لەم
بارەوە
هیچ
یاسایەکی نێودەوڵەتی
لە
ئارادا
نییە
بەڵام
دەوڵەتەکان
لەناو
خۆیاندا
قەرار
و
بەڵێن
دەدەن
کە
تاوانباران
یان
گومانلێکراوان (
جگە
لە
تاوانباری
سیاسی
) ڕادەستی
یەکتر
بکەنەوە. تاوانباری
سیاسی
(بڕوانە تاوانی
سیاسی
)، بەپێی
یاسا
نێونەتەوەییەکان
بە
«
پەنابەر
»
ناونووس
دەکرێ
و
دەبێ
لە
مافی پەنابەران
بەشدار
و
بەهرەوەر
بێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کیشۆت ئاسایی/پاڵەوان بازی
لە
ناوی
دۆن
کیشۆت،
پاڵەوانی
داستانی میگڵ سێرڤانتس (1616-1574)
ڕۆمان
نووسی ئسپانیایی وەرگیراوە
کە
بە
واتای کەسێکی ئایدیال و
گێل
و
بەسەزمان
و
دوور
لە
واقیعە
کە
هەمیشە
شکست
بخوات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
یەکیەتی نێوان پەرلەمانی
ڕێکخراوەیەک
کە
پێکهاتووە
لە
ئەندامانی ئەنجومەنی یاسادانەرانی وەڵاتانی
جیهان
کە
لە
ساڵی 1889
لە
پاریس
بنیاد
نرا و
لە
ساڵی 1920 بەملاوە
بەم
شێوازەی
ئێستا
زیندوو
کرایەوە. ئامانجی
ئەم
ڕێکخراوە بریتییە
لە
:
پاراستن
و بەهێزکردنی
دیموکراسی
پەرلەمانی (بڕوانە
دیموکراسی
)، پێکهێنانی یەکیەتییەکی
ئازاد
لە
نێوان
یاسادانەرانی
جیهان
و چارەسەرکردنی
کێشە
نێودەوڵەتییەکان
لە
ڕێگەی نوێنەرانی
پەرلەمان
.
ناوەندی
یەکیەتی
نێوان
پەرلەمانی
لە
جێنێڤ
لە
سوسیرایە.