تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
شیرینی نوێ
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 27
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پیلان - کەتن
کردەیەکی
پەنامەکی
و شاراوەیە
کە
لە
لایەن
گرووپێکی
شۆڕشگێڕ
یان
سیاسی
بۆ
ڕووخانی
ناوەندی
ڕێبەرایەتی
سیاسی
وەڵاتێک
بە
ئەنجام
دەگات.
بۆ
وێنە:
پیلان
بە
دژی
هیتلەر (1944)
هەروەها
بەدژی
نووری
سەعید و مەلیک فەیسەڵ (1958) و عەبدولکەریم
قاسم
(1963)
لە
عێراق.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوەی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری (ناتۆ)
پەیمانێکی سەربازییە
کە
لە
4/4/ 1949 لەنێوان وەڵاتانی بەلجیکا، کەنەدا، دانیمارک، فرەنسا، بەریتانیا، ئیسلەندا، ئیتالیا، لۆگزامبۆرگ، هۆڵەندا، نەرویج، پورتوگال، وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
، یۆنان و تورکیا (1951)، ئەڵمانیای
ڕۆژاوا
(1955) و ئیسپانیا (1982)، مۆرکرا.
بەپێی مادەی پێنجەمی
ئەم
پەیمانە
،
هەر
چەشنە هێرشێک بۆسەر وەڵاتێکی
ئەندام
بکرێت،
هێرش
بۆ
هەموو
ئەندامانی ناتۆ
لە
قەلەم دەدرێ و ناتۆ
خۆی
بە
بەرپرس
دەزانێ
لەم
وەڵاتە
پشتیوانی
بکات و لەسەری هەڵقڕێ. ناتۆ
لە
بنەڕەتدا بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی ئەورووپای
ڕۆژاوا
لە
بەرانبەر
دەسەڵاتی
سەربازی
سۆڤیەت و بلۆکی
ڕۆژهەڵات
*و
بە
واتایەکی
دیکە
بۆ
بەرگری
لە
پەرەسەندنی
کۆمۆنیزم
دامەزرا. ئەنجومەنی ئاتلانتیکی
باکووری
، باڵاترین پلەی
ئیداری
ناتۆ
لە
ئەژمار
دێت
و ئەرکی
ڕێکخستن
و هاوئاهەنگی لقە بەڕێوەبەرایەتییەکان و کۆمیتەی
سەربازی
بەرعۆدە
گرتووە.
لە
ساڵی 1966 فەرەنسە هێزەکانی
خۆی
لە
ناتۆ کێشاوە و
لە
ئەندامەتی
سەرکردایەتی
سەربازی
هاتە
دەرەوە
.
بەڵام
لە
بەشەکانی پشتگیری
سەربازی
و دابینکردنی بوودجە و دەزگەکانی
هۆشدار
تووشی
نسکۆ
هات
.
بەم
بۆنەوە بارەگەی نێونەتەوەیی ناتۆ
لە
فەرەنسەوە
بۆ
بەلجیکا گواسترایەوە.
دوابەدوای ڕووخانی دیواری بەرلین*و یەکگرتنەوەی
دوو
پارچەکەی ئەڵمانیا و هەڵوەشانەوەی
یەکیەتی
سۆڤیەت، پەیمانی ناتۆ
تووشی
گۆڕانکاری
هات
.
هەندێ
پێیان
وایە
بە
کۆتایی
هاتنی شەڕی سارد*
ئیتر
،
بوونی
ناتۆ کەڵکی نامێنێ،
بەڵام
هەندێکیش
لەسەر
ئەم
بڕوایەن
کە
بە
هەڵوەشانەوەی
یەکیەتی
سۆڤیەت، ئەرکی ناتۆ
کۆتایی
پێ
نەهاتووە و خایلەی سۆڤیەت
تاکوو
ئێستە
هەر
لە
دڵی دەسەڵاتدارانی ڕۆژئاواییدا ماوەتەوە. بەپێی
ئەم
بۆچوونە ناتۆ ئەرکێکی باڵاتر
لە
ئەرکی
سەربازی
هەیە
و لەگوێن دەسپێکێکی
سیاسی
، شانبەشانی
هاوکاری
سەربازی
و دیپلۆماتیک، زامنکەری
هاوکاری
ئابووری
و کۆمەڵایەتیشە.
بۆ
ئەم
مەبەستە
و بەپێی بەرنامەی نوێی ناتۆ
لە
قەوارەی «هاوبەشێتی
لە
ئاشتی»دا
زنجیرە
دانیشتنێک
لە
ژێر
سەردێڕی«1+16»
بە
ئامادەبوونی ناتۆ و وەزیرانی بەرگریی و دەرەوەی سۆڤیەت پێکهات و
سەرەنجام
لە
مانگی
مەی
1997،
ئەم
وەڵاتە
بە
مۆرکردنی ڕێککەوتنێک
لە
پاریس،
بە
شێوەیەکی
ڕەسمی
ئامادەیی
خۆی
بۆ
هاوکاریکردن
لەگەڵ
ناتۆدا ڕاگەیاند.
لە
درێژەی بەئەندامبوونی وەڵاتانی ئەورووپای
ڕۆژهەڵات
لە
12 ی مارسی 1999
کۆماری
چێک، مەجارستان و پۆڵەندا چوونە
ناو
ڕیزی وەڵاتانی ئەندامەوە.
لەم
ساڵانەی دواییشدا
هەندێ
لە
ئەندامانی پێشووی پەیمانی وارشەو* هەوڵیانداوە ببنە ئەندامی ناتۆ،
هەر
بۆیە
لە
کۆبوونەوەی
ڕۆژی
21/11/2002 ئەندامانی ناتۆ
لە
پڕاگ
داوا
لە
حەوت
وەڵاتی
بولگاریا، ڕۆمانیا، لیتۆنی، ئیستۆنی، لیتوانیا، سلۆڤاکیا و سلۆڤانیا
کرا
بۆ
ساڵی 2004 ببنە ئەندامی ناتۆ. دواتریش
بە
ئەندامبوونی وەڵاتانی دیکەی ئەورووپای
ڕۆژهەڵات
بەردەوام
بوو
.
ئێستە
ئەم
ڕێکخراوە 26 ئەندامی
هەیە
. ناتۆ
لە
شەڕی
دژە
تیرۆر
لە
ئەفغانستان
وەکوو
هێزێکی
شەڕکەر
لەگەڵ
تاڵیبان
دەوری
چالاک
دەبینێ.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوەی کۆنفرانسی ئیسلامی
گەورەترین ڕێکخراوەی وەڵاتانی ئیسلامییە
کە
لە
56
ئەندام
پێکهاتووە و
بە
شێوەی
ڕەسمی
لە
سێپتەمبەری 1969
لە
کۆنفرانسی
سەرۆکی
وەڵاتانی
ئەندام
لە
ڕبات
(پێتەختی
مەغریب
) دامەزرێ. پاڵنەری
سەرەکی
بۆ
پێکهێنانی
ئەم
کۆنفرانسە، چارەسەرکردنی
ئەو
کێشە
و گرفتانە
بوو
کە
لە
ئەنجامی شکستهێنانی وەڵاتانی عەرەبی
لەگەڵ
ئیسراییل (ژووەنی 1967) هاتبووە ئاراوە. ئامانجەکانی ڕێکخراوەی کۆنفرانسی ئیسلامی بریتین
لە
:
ــ گەشەپێدانی
پێوەندی
و
هاوکاری
و یەکگرتوویی لەنێوان وەڵاتانی ئیسلامی
لە
هەموو
بوارەکانی
ئابووری
،
کۆمەڵایەتی
و کەلتووری.
ــ سڕینەوەی پاکتاوکردنی ڕەگەزی.
ــ پشتیوانیکردن
لە
ئاشتی
نێودەوڵەتی.
ــ پشتگیری موسوڵمانان
لە
خەباتیان
بۆ
پاڕاستنی
شەرەف
و
سەربەخۆیی
و
مافە
نەتەوەییەکانیان.
هەرچەندە
ئەم
ڕێکخراوە لەسەرەتادا هەڵوێستێکی یەکگرتووی
دژ
بە
ئیسراییل و پشتیوانیکردن
لە
مافی فەلەستینییەکان هەبووە
بەڵام
بە
نزیکبوونەوەی
میسر
لە
ئیسراییل و ئیمزاکردنی ڕێککەوتننامەی
ئاشتی
لەنێوان
ئەم
دوو
وەڵاتە،
کۆنفرانس
تووشی
ناکۆکی
هات
و
یەکەمین
ناتەبایی
لە
ساڵی 1978
بە
دەرکردنی
میسر
لە
ڕێکخراو
سەری
هەڵدا. بەگشتی ڕێکخراوەی کۆنفرانسی ئیسلامی
لەمەڕ
ئەو
کێشە
و گرفتانەی
کە
بۆ
وەڵاتانی ئیسلامی هاتۆتە
پێش
،
هەر
لە
دەستدرێژی
یەکیەتی
سۆڤیەت
بۆ
سەر
ئەفغانستانەوە
بگرە
تا
شەڕی
ئێران
و عێراق و
دوو
شەڕەکەی
کەنداو
و ناکۆکییەکانی
باکووری
ئەفریقیا، نەیتوانیوە
وەکوو
سەرچاوەیەکی شەرعی
بێتە
مەیدانەوە
بەڵکوو
زیاتر
لە
جاران
بەرەو
بێهێزی
و دەستەوسانی و لەرزۆکی چووە.
لە
پەراوێزی
ئەم
ڕێکخراوەدا
چەند
کۆمیتەیەک پێکهاتوون
کە
بریتیین
لە
:
کۆمیتەی کاروباری
ئابووری
کە
بەمەبەستی
بەرەو
پێشڤەبردنی
هاوکاری
ئابووری
و پاڕاستنی یەکگرتوویی لەنێوان وەڵاتانی ئیسلامی دامەزراوە، کۆمیتەی
زانستی
فێرکاری و
فەرهەنگی
،
ناوەندی
لێکۆڵینەوەی
مێژوویی
،
هونەری
و
فەرهەنگی
ئیسلامی و کۆمیتەی نێونەتەوەیی پاڕاستنی جێماوەی ئیسلامی و لێژنەی
وەرزش
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کاپیتۆلاسیۆن
ئەم
زاراوە
لە
وشەی
لاتینی
capitulare وەرگیراوە و
بە
مانای
پەیمان
و گرێبەست و ڕێککەوتن هاتووە
کە
لە
نێوان
دەوڵەتاندا دەبەسترێ. بەپێی
ئەم
پەیمانە
ئەگەر
هاووەڵاتیانی
بێگانە
لە
قەڵەمڕەوی وەڵاتێکی دیکەدا تاوانێک
ئەنجام
بدەن،
ئەوا
دەبێ
بکەونە
ژێر
پارێزگاریی یاساکانی
وەڵاتی
خۆیان
و
لە
لایەن
کۆنسولێک
کە
نوێنەری
ئەو
دەوڵەتەیە
بۆ
دادگە
بانگهێشت بکرێن.
ئەم
جۆرە پەیماننامانە
پتر
لە
لایەن
دەوڵەتانی ئەورووپییەوە بەسەر دەوڵەتانی
ئاسیایی
و
ئەفریقایی
دائەسەپا.
لە
ڕاستیدا بیانووی
ئەم
وەڵاتانە
ئەوە
بوو
کە
هاووەڵاتیانی
ئەوان
لە
ڕووی
دادوەرییەوە
پارێزراو
نین
و
لە
لایەن
بەرپرسانی
ئەو
وەڵاتانەوە ناپارێزرێن.
بەڵام
ئەوان
بەم
بیانووە دەیانویست بگەنە ئامانجە کۆلۆنیالیستیەکانی
خۆیان
.
لەم
سەردەمەدا
کاپیتۆلاسیۆن
گرنگی
خۆی
لە
دەست
داوە و
لە
لایەن
دەوڵەتەکانەوە
دژایەتی
دەکرێ
و وەڵاتانێکی
وەک
ژاپۆن، تورکیا،
میسر
و
ئێران
و
چین
پووچەڵیان کردۆتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆماری ئیسلامی
ئەم
زاراوە
لە
ساڵی 1945 کاتێک پاکستان دەیویست
لە
هیندستان
جیا
ببێتەوە و
سەربەخۆیی
وەربگرێت
بە
مەبەستی
بە
ئیسلامی کردنی
دەوڵەت
و حکوومەت هاتۆتە ئاراوە.
بەڵام
زیاتر
لەگەڵ
ناوی
وەڵاتی
ئێراندا
ئاوێتە
بووە
.
بۆیە
هەرکات
ئەم
زاراوە
بە
زاردا
دێت
،
پتر
کۆماری
ئیسلامی
ئێران
وەک
تاکە
وەڵاتێک
کە
بە
شێوەیەکی
ڕەسمی
و فەرمی ئاوەڵناوی ئیسلامی
بە
زاراوەی «
کۆماری
»ـیەوە لکاندووە، دێتەوە
یاد
.
باسکردن
لە
کۆماری
ئیسلامی
ئێران
گرێدراوی شۆڕشی ئیسلامی
ئەم
وەڵاتەیە
کە
لە
نێوان
ساڵەکانی 1963
تاکوو
1978
بە
ئەنجام
گەیشت.
لە
نێوان
ئەم
ساڵانەدا
هێدی
هێدی
لە
بەینی حکوومەتی
پاشایەتی
پەهلەوی
و
مەلا
و
زانا
ئایینی
و نائایینی
لە
سەر
ڕەوتی
مۆدێرنیتە
بە
شێوازی
ڕۆژاوا
و پێشێلکاری
دەستووری
بنچینەیی
ئەو
سەردەمە
،
کێشە
و
دژایەتی
قوت
بۆوە.
سەرەنجام
نێوان
دەوڵەت
و
ئایین
لەمپەرێک
پەیدا
بوو
کە
بووە
ژێرخانێک
بۆ
شۆڕشی 1978 و ڕووخانی ڕژێمی
پاشایەتی
و
هاتنە
سەرکاری
مەلاکان
بە
ڕێبەرایەتی ئایەتوڵلا خومەینی.
هاتنە
سەرکاری
حکوومەتی
نوێ
بە
ناوی
کۆماری
ئیسلامی
لە
ئێران
بووە
هۆی
داڕشتنەوەی سەرلەنوێی
دەستووری
بنچینەیی
ئەم
وەڵاتە.
لەم
دەستوورەدا
کۆماری
ئیسلامی سیستەمێکە
کە
لە
سەر
ئەم
بنەمایانەی
خوارەوە
پێکهاتووە:
1ــ حکوومەت و دەسەڵاتداریەتی
ڕاستەقینە
هەر
بۆ
خوای
تاقانەیە.
2ــ وەحیی خواوەندی و
پەسڵان
(
معاد
) و
عەدالەت
لە
داڕشتنی
یاسا
دەوری
سەرەکی
دەبینێت.
3ــ
ئیمامەت
و ڕێبەرایەتی
هەمیشەیی
لە
مانەوەی شۆڕشی ئیسلامی
دەور
دەبینێت.
4ــ
بایەخ
و بەهای
مرۆڤ
و
ئازادی
،
هاوکات
لەگەڵ
بەرپرسیاریەتی
لە
بەرانبەر
خودا
لەم
ڕێبازانەی
خوارەوە
زامن
دەکرێت:
1ــ بیرنیشاندان (
اجتهاد
) ی
هەمیشەیی
زانایانی
ئایینی
بەپێی
کتێب
(
قورئان
) و سوننەتی
پێغەمبەر
و ئیمامان.
2ــ
کەڵک
وەرگرتن
لە
زانست
و تەکنۆلۆجی پێشکەوتووی
مرۆڤ
.
3ــ بەرپەرچدانەوەی
هەر
چەشنە
زوڵم
و ستەمێک و بەرپاکردنی
یەکسانی
و
عەدالەت
و پاراستنی
سەربەخۆیی
سیاسی
و
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و کەلتووری.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
گلاسنۆست
گلاسنۆست
وشەیەکی ڕووسییە
بە
واتای
ڕەپ
و
ڕاستی
بەڵام
لە
زاراوەی سیاسیدا بریتیە
لە
کەشوهەوای کراوەی
سیاسی
و «پرۆسەی دیموکراتیزەکردن»ی بلۆکی سۆشیالیستی.
ئەم
زاراوە
دوابەدوای
بە
دەسەڵات
گەیشتنی گۆرباچۆف، ڕێبەری سۆڤیەت ڕەواجی
زۆری
پەیدا
کردووە.
گلاسنۆست
و پێرۆسترۆیکا
دوو
زاراوە
بوون
کە
لە
لایەن
ڕێبەرانی
یەکیەتی
سۆڤیەت شانبەشانی یەکدی
بۆ
پیادەکردنی سیاسەتەکانیان
بەکار
دەبران.
لە
ئەنجامی
گلاسنۆست
، گۆرباچۆف دەرفەتی
بە
ڕۆژنامەنووسانی سۆڤیەت
دا
کە
باس
لە
کەموکووڕی
و
گەندەڵی
وەڵات
بکەن و ئاندرە ساخارۆفی
لە
تاراوگە گەڕاندەوە و
گەلێک
لە
نەیارانی
سیاسی
لە
بەندیخانە
ئازادکرد.
ئەم
گۆڕانکارییانە
لە
لایەن
ڕۆژاواوە
پێشوازی
لێکرا و ئاکامەکەشی هەڵوەشانەوەی
یەکیەتی
سۆڤیەت
بوو
لە
ساڵی 1990.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پانچاشیلا
بە
زمانی
سەنسکریت،
بە
مانای
پێنج
بنەڕەتە.
پانچاشیلا
،
لە
شەریعەتی بوودا بەگشتی
ناوی
پێنج
یاسای کرداریی بووداییەکانە
کە
بریتییە
لە
: خۆپاڕاستن
لە
کوشت
و
کوشتار
،
دزی
، بەئاڵۆشی،
درۆ
و مەیخۆری.
ئەم
زاراوە
لە
لایەن
دەوڵەتی
هێندەوە
بە
واتای
پێنج
بنەڕەتی سیاسەتی
دەرەوە
بەم
شێوازە
بە
کار
براوە:
1)
بایەخ
دانان
بۆ
سەروەری
و حاکمیەتی نەتەوەیی و سنووری وەڵاتەکان.
2) دەستدرێژ
نەکردن
.
3)
دەست
نەبردن
بۆ
ناو
کاروباری ناوخۆیی وەڵاتەکانی
دیکە
.
4)
ڕێز
گرتنی
دوولایەنە
و
یەکسان
لە
پێوەندییە نێونەتەوەییەکان.
5)
پێکەوە
ژیانی
ڕژێمی
جۆراوجۆر
. کۆنگرەی نەتەوەکانی
ئاسیا
و
ئەفریقا
لە
باندۆنگ،
ئەم
بنەڕەتانەی
بە
«
پێنج
بنەڕەتی
پێکەوە
ژیانی
ئاشتی
خوازانە»
پەسند
کرد
.
لە
ساڵی 1965
وەڵاتی
ئەندونیسیا بنەڕەتەکانی پانچاشیلای
بۆ
سیاسەتی دەرەوەی
خۆی
بە
کار
هێناوە.
1
2