تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
شیرینی نوێ
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 4
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفرانسی سان فرانسیسکۆ
ئەم
کۆنفرانسە
لە
25/4/1945
بە
بەشداری
پەنجا
وەڵات
لە
شاری
سان فرانسیسکۆی
ئەمریکا
پێکهات
بە
مەبەستی ئیمزاکردنی جاڕنامەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
کە
ئەویش
لەسەر
ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسی یاڵتا پێکهاتبوو. وەڵاتانی
بەشدار
لەم
کۆنفرانسەدا ئەندامانی
سەرەکی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
لە
ئەژمار
دەهاتن.
لەسەر
داوای
یەکیەتی
سۆڤیەت،
وەڵاتی
پۆڵەندا
کە
لەم
کۆنفرانسەدا
بەشدار
نەبوو
،
وەک
ئەندامی
سەرەکی
نەتەوە
یەکگرتووەکان ناسێندرا.
کەواتە
کۆمەڵی
گشتی
نەتەوە
یەکگرتووەکان،
یەکەم
دانیشتنی
خۆی
بە
بەشداری
51
ئەندام
دەست
پێکرد.
لەم
کۆنفرانسەدا
پێنج
زمانی
ئینگلیزی، فەرەنسی، ڕووسی،
چینی
و سپانیایی
بە
زمانە
ڕەسمییەکانی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
دیاری
کران
و
لە
26/6/1945
بە
ئیمزاکردنی
هەموو
وەڵاتانی بەشداربوو، جاڕنامەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان ڕاگەیاندرا و
لە
24/10/1945
جێبەجێ
کردنی جاڕنامەکە
دەستی
پێکرد.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سانسۆر
ئەم
زاراوە
لە
وشەی
لاتینی
censere
بە
مانای
حوکم
کردن
و
بایەخ
دانان
وەرگیراوە
بەڵام
لە
زاراوەی سیاسیدا بریتییە
لە
بەرگری
کردن
لە
بڵاوکردنەوە
و دەربڕینی
هەر
مەرام و بەرهەمێک (
ئەدەبی
،
هونەری
،
سیاسی
،
ئایینی
و فەلسەفی)
کە
لە
ڕوانگەی سیستەمی
سیاسی
یا
ئەخلاقی ــ
کە
دەسەڵاتی
حاکم
پشتیوانی
لێ
دەکات ــ زیانبار و مەترسیدار
لە
قەڵەم
بدرێت.
سانسۆر
ڕابردوویەکی
دوور
و
درێژی
هەیە
بەڵام
بەکاربردن و
بەرجەستە
بوونەوەی
ئەم
دیاردە
دەگەڕێتەوە
بۆ
قۆناغی
پاش
داهێنانی
چاپ
.
کڵێسەی کاتۆلیک
لە
سەدەی 16 ی زایینی،
یەکەمین
لیستی کتێبی قەدەغەکراوی ڕاگەیاند و پڕوتستانەکانیش
لە
سەردەمی
«ڕیفۆرمی
ئایینی
»
لە
سانسۆر
کەڵکیان وەرگرتووە.
سانسۆر
لەم
چاخەدا
بە
دوو
جۆر
ئەنجام
دەدرێ:
یەکەم
، سانسۆری هۆشیارکەرەوە (ناڕاستەوخۆ)
واتە
لە
پێش
چاپ
و
بڵاوکردنەوە
،
بەر
بە
دەربڕینی مەرام
یا
بڵاوکردنەوەی بەرهەمێک دەگیرێت.
لەم
جۆرە سانسۆرەدا خاوەنی دەزگەکانی
بڵاوکردنەوە
ناچار
دەکرێن
ئەو
بابەتانە
بڵاو
نەکرێنەوە
کە
لە
بەرژەوەندی
سیستەمی فەرمانڕەوادا
نین
یا
خود
ناچاریان دەکەن
بە
پێچەوانەی ویستی
خۆیان
،
هەندێ
بابەت
بۆ
پیاهەڵدان
و ستایشی حکوومەت بڵاوبکەنەوە.
لەم
وەڵاتانەدا
لەبەر
ئەوەی
نووسەران
تووشی
گێچەڵ
نەبن،
ناچار
دەبن
بە
پارێزەوە
شت
بنووسن و
لە
ڕاستیدا
خۆ
سانسۆر
دەکەنەوە (auto-censor).
دووهەم
،
سانسۆر
ی سزادەر (ڕاستەوخۆ)،
کە
بەپێی
یاسا
و
بە
فەرمانی
دادگە
بەڕێوە
دەچێ.
سانسۆر
بە
گشتی
تایبەتی
وەڵاتانی ئیستبدادی و تۆتالیتەرییە
بەڵام
لە
وەڵاتانی دیموکراتیش
تا
ڕادەیەک
سانسۆر
چێ
دەکرێت.
لەم
وەڵاتانەدا کاتێک قۆناغێکی
نائاسایی
و
هەستیار
(
بۆ
وێنە
کاتی
شەڕ
) دێتە
پێشەوە
،
سانسۆر
بەکار
دەبرێت.
هەروەها
لە
هەموو
وەڵاتێک، یاسایەک دەردەچێت
تاکوو
لە
بڵاوبوونەوەی
ئەو
بەرهەمانەی
کە
«
دژی
دەروون
پاکی
و ئەخلاقی
گشتی
» بێت،
بەرگری
بکات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
بنەڕەتیی یەکسانی
بنەڕەتێکی
یاسایی
و سیاسییە
کە
دەبێ
بەو
پێیە،
لە
هەموو
کاروباڕێکی کۆمەڵایەتیدا
هەموو
کەس
بە
یەک
چاو
تەمەشا
بکرێ،
بێجگە
لەوەی
بۆ
کردەوەیەکی دیاریکراو دەرهەق
بە
هەندێ
کەس
یان
گرووپ بەڵگەی
تایبەت
بە
دەستەوە
بێت.
ئەم
پرەنسیپە
لەسەر
ئەم
گریمانە
ڕاوەستاوە
کە
تەواوی
خەڵک
لە
بابەت
«مافی
سروشتی
»
پێکەوە
یەکسانن.
ئەم
بۆچوونە
هۆی
نالێکچوویی
زەینی
و جەستەیی
نێوان
خەڵک
ئەگەڕێنێتەوە
بۆ
«بەروبوومی
کۆمەڵایەتی
» و «نایەکسانی دەرفەتەکان» .
لە
لایەکی دیکەوە دژبەرانی
یەکسانی
،
لەسەر
ئەم
باوەڕەن
کە
نالێکچوویی کەسەکان تاڕادەیەکی
زۆر
زاتییە و تەکوزی و هایراکی
کۆمەڵایەتی
بەپێی
ئەم
دۆخە
دروست
ئەبێ.
بنەڕەتیی
یەکسانی
زۆرتر
ڕواڵەتێکی ئەخلاقی و مرۆڤدۆستانەی
هەیە
و کەمترین خواستەکەشی
ئەوەیە
کە
ئەبێ
هەمووی
خەڵک
لە
هەندێ
مافی
سەرەکی
هاوبەش
و دابینکردنی پێداویستییەکانیان
بە
یەکسان
بەهرەوەر
بن
،
بەڵام
ڕادەی
ئەم
مافانە نادیارە و
هەرچی
خەباتی یەکسانخوازانەش بەربڵاوتر دەبێت، ئەوانیش زیاتر دەبن. مەسەلەیەکی
دیکە
پێوەندی
نێوان
یەکسانییەکانە،
چونکە
هەرکام
لەوانە
خۆبەخۆ یەکسانییەکانی
دیکە
لەخۆ ناگرن.
لانیکەم ێسیاسی و ئایدیۆلۆجییەکانی ڕۆژوا
لەسەر
کێشەی
یەکسانی
چەقی
بەستووە و کۆڵینەوەی فرەلایەنی
ئەم
مەسەلەش
بۆتە
هۆی
سەرهەڵدانی جووڵانەوەی
سیاسی
جۆربەجۆر
لە
سەدەی بیستەمدا.
ئەم
باسە
لە
«
یەکسانی
لە
بەردەم
یاسا»وە
کە
دروشمی لیبرالیزم*
بوو
،
دەستی
پێکرد و
تا
«
یەکسانی
دەرفەتەکان»
کە
دروشمی سوسیالیزمە، درێژەی پێدرا.
لە
سەدەی بیستەمدا جووڵانەوەی ڕاستگەرای
گەورە
بە
دژی
ئەم
بیرۆکە
بەرپا
بووە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
یەکسانیخوازی
بڕواهێنان
بە
بایەخی
بەرزی
یەکسانی
و
لایەنگری
لە
پیادەکردنی
ئەم
بڕوایە.
لە
سەردەمی
ئێستادا
ئەم
بیرۆکە
بۆتە
پاڵنەر و هاندەری زۆربەی
جووڵانەوە
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
و ئاینییەکان.
سێ
دروشمی بەناوبانگی شۆڕشی فەرەنسە
کە
بریتی
بوو
ن
لە
ئازادی
و
یەکسانی
و
برایەتی
لە
«پیلانی یەکسانەکان» (بڕوانە بابۆفیزم)، دەنگدانەوەی خێرای داوە
کە
پاش
سەرکوتکردنی
ئەو
جووڵانەوە
ڕێبازەکانی
بۆ
ڕێکخراوە نهێنییەکانی سەدەی
نۆزدە
بەجێما
کە
ئەوانیش خوازیاری
یەکسانی
مووچە
بوون
. بابۆفیزم
بەم
ڕێبازەوە زەمینەی
بۆ
ئەندێشە
سۆشیالیستی و کۆمۆنیستییەکان
خۆش
کرد
.
لە
سەدەی
بیستەم
دابەش
کردنی یەکسانخوازانەی
بەرهەمهێنان
و
دارایی
لە
کۆمەڵگەدا ڕەهەندێکی تازەی
بەخۆوە
بینی
و
چەند
مەسەلەیەکی تازەشی چێکردووە
چونکە
ئەزموونی
مێژوویی
نیشانی
داوە
کە
سڕینەوەی جۆرێک
لە
نایەکسانی دەتوانێ نایەکسانی
دیکە
بەرهەم
بهێنێت.
وەک
چۆن
لە
زۆربەی سیستەمە توتالیتەرەکان
بە
بیانووی
یەکسانی
ئابووری
،
سەرجەم
مافی
سیاسی
و مافی
بەشداری
تاک
لە
بڕیارە سیاسییەکاندا
لە
ناو
دەچێ.
یەکێک
لە
دروشمە سەرەکییەکانی یەکسانخوازەکان «
یەکسانی
دەرفەتەکان» ــە
کە
سۆشیالیستەکان ئاڕاستەیان کردووە.
یەکسانی
دەرفەتەکان بەمانای سڕینەوەی
تەواوی
ئەو
زێدەمافانەیە
کە
بۆ
گرووپێکی
تایبەت
،
هەر
لە
ڕۆژی
لە
دایکبوونەوە زەمینەی نابەرابەری
بۆ
گەشەسەندن
خۆش
دەکەن.