تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 8
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێککەوتننامەی کەمپ دەیڤید
کەمپ دەیڤید، هاوینەهەواری سەرۆککۆماری ئەمریکایە
کە
لە
دەوروبەری
شاری
واشنتۆن هەڵکەوتووە.
ئەم
شوێنە
پتر
بەهۆی
ئەو
گفتوگۆیانەوە ناوبانگی دەرکرد
کە
لە
ساڵی 1978 لەنێوان کارتەر، سەرۆککۆماری ئەوسای
ئەمریکا
و
ئەنوەر
سادات
، سەرۆککۆماری
میسر
و مناخم
بگین
، سەرۆکوەزیرانی ئیسراییل
ئیمزا
کرا
.
لە
ئاکامی
ئەم
گفتوگۆیانە
لە
17/9/1978 ڕێککەوتنی
ئاشتی
نێوان
میسر
و ئیسراییل
ئیمزا
کرا
کە
میسر
لە
بەرانبەر
دان
پێدانانی فەرمی
بە
ئیسراییل، سەرزەوییە داگیرکراوەکانی
خۆی
لە
بیابانی سینا
لە
ئیسراییل وەرگرتەوە،
بەڵام
ئەم
کردەوەی
میسر
بووە
هۆی
ئەوە
کە
لە
جیهانی
عەرەب
و ئیسلامیدا
گوشەگیر
بکرێت.
ئەنوەر
سادات
سەرۆککۆماری
میسر
بەهۆی ئیمزاکردنی
ئەم
ڕێککەوتننامە
لە
6/10/1981
لە
لایەن
ئەفسەڕێکی
توندڕەوی
ئیسلامگەراوە تیرۆر
کرا
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوەی پەروەردەیی، زانستی و کەلتووری نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ)
دامەزرێنی ڕێکخراوەیەکی پەروەردەیی،
زانستی
و کەلتووری
لە
کۆنفرانسی وەزیرانی پەروەردەی هاوپەیمانان
لە
شەڕی جیهانی
دووهەم
لە
لایەن
دەوڵەتی
بەریتانیا
پێشنیاز
کرا
.
ئەم
ڕێکخراوە
کە
یەکێکە لەناوەندە پسپۆڕییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان
لە
ساڵی 1945 بەمەبەستی
هەنگاونان
لە
پێناو
ئاشتی
و ئاسایشی
جیهان
لەڕێگەی
هاریکاری
نێونەتەوەیی
بە
کەڵکوەرگرتن
لە
پەروەردە
و
زانست
و کەلتوور دامەزراوە،
بە
چەشنێک
کە
لە
هەموو
شوێنێک ستایشی
عەداڵەت
و سەروەریی
قانوون
و مافی
مرۆڤ
و ئازادییە سەرەکییەکان مسۆگەر بکات.
ناوەندی
یۆنسکۆ
لە
پاریسە.
چالاکییەکانی یونسکۆ
لە
8 تەوەری
سەرەکی
پێکهاتووە:
1)
پەروەردە
، (مەحفکردنەوەی
نەخوێندەواری
، بردنەسەرەوەی ئاستی
پەروەردە
،
ڕێزگرتن
لە
مافی
مرۆڤ
لەڕێی
پەروەردە
و دابینکردنی
زانیاری
بۆ
گەشەپێدان بەشێوازەکانی
پەروەردە
) .
2))
زانستی
سرووشتی، (هاوکاریکردنی زانایان و
هاندان
بۆ
ئاسانکاری
لەمەڕ
فێربوونی
زانست
) .
3) زانستە کۆمەڵایەتییەکان، (
هاندان
بۆ
ناساندنی
کۆسپ
و
تەگەرە
دەروونی
و کۆمەڵایەتییەکانی
بەردەم
پەرەسەندن
،
بۆ
وێنە
جیاوازی
ئایینی
و نەژادپەرستی) .
4) چالاکییە فەرهەنگییەکان، (پەرەپێدان
بە
دانوستانی کەلتووری لەنێوان ئەندامانی ڕێکخراوە و ڕووخستنی ئاسەوارە
هونەری
و
ئەدەبی
و فەلسەفییەکان) .
5) سازدانی
پێوەندی
نێوان
کەسایەتییەکان، (کۆکردنەوەی
زانیاری
لە
بواری دەرفەتی ئیشوکار و
خوێندن
لە
دەرەوە
و سەفەری دۆستانە) .
6)
پێوەندی
گشتی
، (ئاگەدارکردنەوەی هەمووان
لە
چالاکییەکانی یونسکۆ و ڕووداوە گرنگەکانی بواری
پەروەردە
و
زانست
و کەلتوور و
یارمەتیدان
بە
جەماوەر
بۆ
فێربوونی
زانست
) .
7) تازەگەریی، (دابینکردنی
پارە
و
کەلوپەل
بۆ
کتێبخانە
و فێرگەکان و ناوەندە زانستییەکانی
ئەو
وەڵاتانەی
لە
شەڕدا
وێران
بوون
یان
دواکەوتوون) .
8)
یارمەتی
تەکنۆلۆجی، (دابینکردنی کەسانی
پسپۆڕ
لە
بوارە
گرنگەکانی
پەروەردە
، ڕاهێنانی مامۆستایان، پەروەردەی تەکنۆلۆجیکی و
لێکۆڵینەوە
و هاوڕایی
زانستی
لەگەڵ
ئەندامانی یونسکۆ
بو
نەهێشتنەوەی نەخوێندەواریی و دروستکردنی
خوێندنگە
و …)
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئیرادەی گشتی
تیۆرییەک
لە
بارەی
پێوەندی
تاک
و
دەوڵەت
و بنەماکانی
دەوڵەت
لە
بەرانبەر
تیۆری
کۆن
کە
سەرچاوەی دەسەڵاتی
دەوڵەت
وەکوو
«مافێکی خواوەندی» لەئەژمار
دێنێ
. بەپێی
ئەم
تیۆرییە سەرچاوەی دەسەڵاتی
دەوڵەت
ئیرادەی گشتیی خەڵکە و
لە
هەر
سیستەمێکی سیاسیدا
دەبێ
خواستی
هەموو
شارۆمەندان
لە
بنیاتنانی
ئەو
سیستەمەدا
لە
بەرچاو
بگیرێت. ئیرادەی
هەموان
، گشتێکی
تێک
تەنراوە
کە
بڕیارەکانی ئاوەزمەند و
ڕاست
و ڕەوایە و بەپێی
بەرژەوەندی
هەموان
و لەسەرووی
خواستی
تاکەکەسەوەیە.
ئەم
تیۆرییە
لە
جیهانی ئەمڕۆدا گرینگییەکی
زۆری
پێدراوە.
چونکە
زۆربەی سیستەمە سیاسیەکان
خۆیان
بە
نوێنەر
و فەرمانبەری ئیرادەی
گشتی
دەزانن و
ئەم
چەمکەش لەژێر سەردێڕی «ئیرادەی
نەتەوە
» و ئیرادەی
گەل
و … ناوبردە دەکەن.
ئەم
تیۆرییە
لە
لایەن
فەیلەسوفی فەرەنسی «
جان
جاک ڕۆسۆ»،
لە
کتێبی پەیماننامەی کۆمەڵایەتیدا
بە
تێر
و تەسەلی
باس
کراوە
. «ڕۆسۆ»
ئەم
کتێبە
بە
پرسێک
لە
کێشەی
دەوڵەت
دەستپێدەکات
کە
:
چۆن
دەوڵەت
بنیات
دەنرێ و
کێ
بنیاتی
دەنێ؟
هەر
خۆشی
لە
وەڵامدا دەڵێ:
دەوڵەت
دەرئەنجامی کۆبوونەوەی کەسانێکە
کە
بە
خواستی
خۆیان
دەست
لە
دۆخی
ئازادی
«
سروشتی
» بەردەدەن و پێمل ئەبن
بە
کۆتوبەندی ڕێسایەکی
سیاسی
و یاساکانی.
چونکە
پاش
ئەوەی
مرۆڤ
ژیانی
سروشتی
و کێویی
خۆی
بەجێهێشت و پێی
نایە
ژیانێکی کۆمەڵایەتیییەوە، گۆڕانێکی گەورەی
بە
سەرا
دێت
.
ئینجا
زۆر
و
ستەم
و هەڵشاخانی غەریزی
جێی
خۆی
ئەدا
بە
عەداڵەت
و
داد
و
بە
پێچەوانەی
ڕابردوو
لە
بەرانبەر
یاسا
ئەخلاقییەکاندا
چۆک
دادەدات.
کەواتە
بنیاتنەری
دەوڵەت
، ئیرادەی گشتییە و
هەر
ئەم
خواستەیە
کە
باڵادەست
و یاسادانەرە.
بەم
بۆنەوە ملکەچکردن
بۆ
یاسا
شتێکی حاشاهەڵنەگرە
چونکە
یاسا
ئازادی
بۆ
هەمووان
دەستەبەر
دەکا
و
ئەگەر
کەسێک
بێ
قانوونی بکات، ئەبێ
بە
زۆرەملی
لە
بەرانبەر
یاسادا چۆکی پێدابدرێ.
بە
حوکمی
ئەم
گوشارەیە
کە
ئازادییەکەی
پێ
ئەبەخشرێتەوە.
تاک
لەناو
کۆمەڵگەی
سیاسی
و
بە
فەرمانی
قانوونە
کە
شوناسی
ئەخلاقی
بە
دەست
دەهێنێ.
چونکە
لە
بێسەرەوبەرەیی
ڕزگار
دەبێ
و
پابەندی
ڕێسای
ئەخلاق
و
ماف
دەبێ
و کڵاوی
خۆی
دەکاتە
قازی
کردارەکانی
خۆی
.
چەندە
ڕێسای
سیاسی
لەگەڵ
ئیرادەی
گشتی
هاوتەریب بێت، ئەوەندەش
تاک
هەلومەرجی گەشەی
ئازاد
و
ڕاستەقینە
و ڕێگەی
بەرەو
فراژووتنی
خۆی
باشتر
ئەدۆزێتەوە.
بەم
پێیە
لە
ڕوانگەی «ڕۆسۆ»وە کۆمەڵگەی
سیاسی
، خاوەنی ئیرادەیەکی
ڕەها
و
بێ
هەڵە
و
بێ
بەدیلە.
پاش
«ڕۆسۆ» چەمکی ئیرادەی
گشتی
،
بۆتە
بابەتی
سەرەکی
چەند
فەلسەفەی
سیاسی
بەڵام
ئەم
فەلسەفانە
لایەنگری
دیموکراسی
و دەسەڵاتی
گشتی
نەبوون
.
بۆ
وێنە
«هێگڵ»، فەیلەسوفی گەورەی
ئەڵمانی
لە
کتێبی «فەلسەفەی
حەق
» ، ستایشی «ڕۆسۆ» دەکات کاتێک، «
ئیرادە
بە
بنەڕەتی
دەوڵەت
»
لە
قەلەم
دەدا
،
بەڵام
لە
لایەکی دیکەوە
لۆمەی
دەکات کاتێک،
بە
«
خواستی
گشتی
» ناوبردەی دەکات
چونکە
زمانحاڵی
خۆی
لە
کۆنگرەی گشتیدا دەدۆزێتەوە. «هێگڵ» دەڵێ:
ڕەنگە
گومانیان
وا
بێ
کە
ئەو
شتەی
دەوڵەت
ڕادەگرێ، «
زۆر
» بێت،
بەڵام
لە
ڕاستیدا ڕاگری
دەوڵەت
هەمان
هەستی
تەکوزییە
کە
هەموان
لێی
بەهرەوەرن.
دەوڵەتی
«هێگڵ»،
ڕۆح
یان
خواستێکی باڵاترە
لە
ڕۆح
و
خواستی
شارۆمەندان و دەزگەکانی
دەوڵەت
کە
درێژە
دەدات
بە
ژیانی
شارۆمەندان.
ئەو
شتەی
کە
شارۆمەندان
بەرەو
دەوڵەت
ڕادەکێشێ ڕەگەزی عەقڵە
لە
ئیرادەکانی ئەواندا.
بەم
جۆرە ئیرادەی
گشتی
کە
لە
لایەن
«ڕۆسۆ»وە چەمکێکی
ڕەها
و
بێنیاز
لە
تاک
سەیر
کراوە
دەگات
بە
«هێگڵ»
کە
دەوڵەت
وەکوو
بوونێکی
پابەند
بە
ڕەوتی
جووڵەی مێژوویی«رۆحی
ڕەها
»
سەیر
دەکرێت.
ئەم
تیۆرییە
بەدەر
لە
ئاوەزی
مرۆڤ
سەرەنجام
لە
سەدەکانی 18 و 19 ئەبێتە ژێرخانی تیۆرییە دیموکراسییەکان و
لە
سەدەی بیستەمدا ئەبیتە
هۆی
بەدیهاتنی ڕژێمە توتالیتارەکان.
«ڕۆسۆ»،
کۆمەڵگە
سیاسییە ئایدیاڵییەکەی
خۆی
بە
کۆمەڵگەیەکی
بچووک
دەزانی
کە
تێیدا
هەموو
خەڵک
بە
بەشداریکردنی
ڕاستەوخۆ
، ئیرادەی
خۆیان
بەکار
دەهێنا.
بەڵام
لە
شۆڕشی
مەزنی
فەرەنسەدا ـــ
کە
«ڕۆسۆ»
لە
باری
فیکرییەوە کاریگەریی
لەسەر
ڕێبەرەکانی دانابوو ـــ پیادەکردنی ئیرادەی
گشتی
شێوەی پەرلەمانی
بە
خۆوە
گرت
و
هێدی
هێدی
لەبری
ئەم
چەمکە «
خواستی
نەتەوە
»
یان
«
خواستی
نەتەوەیی»
بەکار
هێنرا.
پاشان
بە
گەشەسەندنی
ناسیۆنالیزم
و سوسیالیزمی
نوێ
، ئیرادەی
گشتی
بە
ناوی
«
خواستی
نەتەوەیی»
یان
«
خواستی
کۆمەڵ
»
پیرۆز
کرا
،
تا
ئەو
شوێنەی
کە
ئێستە
لە
هەموو
جیهاندا دەسەڵاتی دەوڵەتەکان
بەم
ناوە
دەرکراوە و زۆربەی
شەڕ
و
کێشە
سیاسییەکان
بەم
ناوە
پاساو ئەدرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پاراستنی نێودەوڵەتی مادەی ئەتۆمی
بریتییە
لەو
هەنگاوانەی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی* بەمەبەستی
دۆزینەوە
و ڕاوەستاندنی
ئەو
هەوڵ
و دەوڵەی
کە
بەکارهێنانی مادەی ئەتۆمی ڕێدراو (
مجاز
)
بە
لاڕێدا ئەکێشێ و دەستبەجێ لەڕێگەی
پەیماننامە
و یاسای
پێویست
بە
لاڕێچوونی وەڵاتان
لە
دامودەزگە ئەتۆمییەکان ڕادەگەیەنێ.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەردەی ئاسنین
ئەم
زاراوە
تەعبیڕێکە
لە
دیواڕێکی
سەربازی
و ئەمنی
کە
یەکیەتی
سۆڤیەت و وەڵاتانی کۆمۆنیستی ئەورووپای
خۆرنشین
،
لەدوای
شەڕی جیهانی
دووهەم
(قۆناخی شەڕی سارد)،
بە
دەوری
خۆیان
کێشابوویان و
لەگەڵ
وەڵاتانی
ڕۆژاوا
بە
تەواوەتی
پێوەندی
خۆیان
بڕیبوو.
یەکەم
جار
وینستۆن چڕچیل
لە
ساڵی 1946
ئەم
زاراوەی
لە
مەجلیسی
عەوام
بەکار
هێنا
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەروەردەی سیاسی
راهێنانی
تاک
بۆ
هاوبەشی
چالاکانە
لە
ژیانی
سیاسی
و قبووڵکردنی بەرپرسیاریەتی
لە
کۆمەڵگە
و ئاگەدارکردنی
لە
مافە
تاکەکەسی و کۆمەڵایەتییەکان و
فەلسەفە
و سیستەمە سیاسیەکان.
هەروەها
ئاگەدارکردنی
تاک
لە
دەوری
سیاسەت
لە
ژیانی
کۆمەڵایەتی
،
ئاریشە
سیاسییەکانی
ڕۆژانە
و
پێگە
و شوێنگەی وەڵاتەکەی
لەناو
گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا. پەروەردەی
سیاسی
گونجاو، دەبێتە
هۆی
خۆشبەختی
و
یەکیەتی
نەتەوەیی و ڕێککەوتنی نێونەتەوەیی.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
چواردە مادەی ویلسۆن
لە
ڕێکەوتی 18ی ژانوییەی 1918 تۆماس وودرۆ ویلسۆن (1869-1959) سەرۆککۆماری
ئەو
کاتەی
ئەمریکا
، بەیاننامەیەکی دەربارەی ئامانجەکانی دەوڵەتانی یەککەوتوو (
لە
شەڕی جیهانی
یەکەم
)
بڵاو
کردوەوە
کە
بە
چواردە
مادەی ویلسۆن
ناوی
دەرکردووە
ئەم
چواردە
مادە
بریتین
لە
:
1ــ ڕاوەستانی سیاسەتی
نهێنی
و مۆرکردنی پەیماننامەی
ئاشکرا
بۆ
ئاشتی
.
2ــ ئازادبوونی
هاتوچۆ
لە
دەریاکاندا.
3ــ لابردنی کۆسپی گومرگی و لەبەرچاوگرتنی
یەکسانی
و
ئازادی
لە
بازرگانیدا.
4ــ کەمکردنەوەی چەکەکان.
5ــ
چارە
سەرکردنی دادپەروەرانەی
کێشە
ئیستیعمارییەکان.
6ــ چۆڵکردنی
خاکی
سۆڤیەت.
7ــ
سەربەخۆیی
دووبارەی بەلجیکا.
8ــ چۆڵکردنی فەڕەنسە و گەڕانەوەی «ئاڵزاس و لورن»
بۆ
ئەم
وەڵاتە.
9ــ
پێداچوونەوە
بە
سنوورەکانی ئیتاڵیا.
10ــ خودموختاری
بۆ
کەمایەتییەکانی نەمسا ـــ مەجارستان.
11ــ چۆڵکردنی
خاکی
سێربستان و مۆنتێ نێگرۆ و ڕۆمانیا و چارەسەرکردنی دادپەروەرانەی کێشەکانی باڵکان.
12ــ
سەربەخۆیی
ناوخۆیی نەتەوەکانی
سەر
بە
ئیمپراتۆری
عوسمانی و نێونەتەوەیی کردنی
تەنگاوی
داردانێل.
13ــ دامەزرانی دووبارەی
دەوڵەتی
پۆڵۆنیا.
14ــ دامەزراندنی
کۆمەڵی
نەتەوەکان.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕاسپاردەی باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان
ئەم
ڕاسپاردە
لە
ژانوییەی 1951
دوو
ئەرکی
سەرەکی
پێ
سپێردراوە:
یەکەم
، ئاسانکاری
بۆ
پشتیوانی
و پاراستنی نێونەتەوەیی پەنابەران.
دووهەم
، دابینکردنی
پێداویستی
و کەرەستەی
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و قانوونی
بۆ
سەقامگیربوونی پەنابەران
لەو
وەڵاتانەی
کە
تێیدا دەژین و وەڵاتانی
نوێ
. بارەگای
ئەم
ڕاسپاردە
لە
شاری
جنێڤا
لە
سویسرایە و
هەموو
کاروباری پەنابەران،
بێجگە
لەو
ئاوارە
و پەنابەرانەی
کە
وەڵاتێکی
دیکە
بەرپرسیارییەتی
بەرعۆدە
گرتووە
بۆ
وێنە
ئاوارەکانی فەلەستینی
لە
ئەستۆ
دەگرێ. بوودجەی
ئەم
ڕێکخراوە
لە
لایەن
دەوڵەتانەوە
دابین
دەکرێت. ساڵی 1954
خەڵاتی
نۆبێلی
ئاشتی
بەم
ڕێکخراوە بەخشرا.