تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 5
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دایەلیکتیک
دایەلیکتیک
لە
وشەی لاتینی
dialect
و وشەی یۆنانی dialekt
بە
واتای «پەیڤ»، «
گفتوگۆ
»، «
زمان
» و «
زاراوە
» پێکهاتووە. زاراوەی
دایەلیکتیک
،
یەکەم
جار
لە
لایەن
هێرکلیتس (540-475پ.ز) فەیلەسوفی یۆنانی
ڕوون
کراوەتەوە.
دایەلیکتیک
،
بە
کورتی
بریتییە
لە
لێکۆڵینەوەی
ورد
و لۆژیکیی مەسەلەیەک
بۆ
گەیشتنە
ئەنجام
.
بە
واتایەکی
دیکە
هونەر
و
زانستی
گفتوگۆکردن. ئینسکلۆپیدیای دالامبر و دیدرۆ (1766-1751)،
دایەلیکتیک
بە
«
هونەری
بەڵگاندن و گفتۆگۆکردن»
پێناسە
دەکات.
لەوە
بەدواوە، مانای
ئەم
زاراوە
تەنیا
لەسەر
«توانێیی
بەڵگە
هێنانەوە
» خۆلاسە بۆتەوە و بەمجۆرە
دایەلیکتیک
،
لەگەڵ
لۆژیک (
ژیربێژی
)
هاوواتا
بۆتەوە.
ئەم
زاراوە
لە
سەدەی
نۆزدە
لە
لایەن
فەیلەسوفانی ئایدیالیست
بە
تایبەت
فەیلەسوفی
ئەڵمانی
، هێگل (1831-1770)
بە
شێوەیەکی
بەربڵاو
بەکار
هێنرا. هێگل
لەو
باوەڕەدا
بوو
کە
جیهان
و
هەموو
ئەو
شتانەی
کە
تێیدایە، بەردەوام
لە
گۆڕاندایە و هەمووشتێک گرێدراوی یەکترن و
بە
کەڵکوەرگرتن
لە
دایەلیکتیک
، دەتوانین بنچاخی گۆڕانکارییەکان بدۆزینەوە و
لە
چۆنییەتی گۆڕانیان بکۆڵینەوە.
بەڵام
هێگل، «
ڕۆح
»ی
لە
پێشەوە
دادەنا و دەیگوت
ڕۆح
دایەلیکتیکە
چونکە
پێوەندی
بە
پێشکەوتنی هزرەوە
هەیە
و پێشکەوتنی هزریش، بەهۆی
گفتوگۆ
و پێکدادانی ئەندێشەکانەوە دێتە
بەرهەم
.
هەر
بەم
بۆنەوەیە
کە
هێگل
وەکوو
فەیلەسوفێکی ئایدیالیست ناسراوە.
هەر
چەند
مارکس و ئەنگڵس
لە
هەمبەر
گۆڕانکاری شتەکان
لەگەڵ
تیۆرییەکەی هێگلدا هاودەنگن
بەڵام
لە
هەمان
کاتدا
دەڵێن
کە
وێناکانی
ئێمە
بەهۆی شتەکانەوە
دروست
دەبن و
ئەگەر
بیروڕای
ئێمە
دەگۆڕێت، بەهۆی
ئەو
گۆڕانکارییانەیە
کە
لە
دەوروبەرماندا
ڕوو
دەدەن.
لە
دایەلیکتیکی هێگڵدا «ئایدیا»
کە
لە
پرۆسەیەکی دایەلیکتیکی
لە
سروشت
و
زەین
دا
چێدەبێت، بەهۆی ناتەباییەک دێتە ئاراوە. هێگڵ
ئەم
ڕەوتە
بە
سێ
قۆناخ
دابەش
دەکات
کە
بریتین
لە
:
تێز
(دۆخی هەنووکە)، ئانتی
تێز
(دۆخی بەرانبەر)، سەنتێز (دۆخی ئاوێتە).
بۆ
نموونە
لە
بارەی
کۆمەڵگەی
سیاسی
فەرەنسەوە،
ئەم
سێ
قۆناخە
بەمجۆرە شرۆڤە دەکرێت:
لە
قۆناخی یەکەمدا
کە
تێز
دێتە ئاراوە، سیستەمی
پاشایەتی
لە
وەڵاتی
فەرەنسە دادەمەزرێت.
لە
قۆناخی
دووهەم
واتە
ئانتی
تێز
، شۆڕشی
مەزنی
فەرەنسە سەردەکەوێت.
سەرەنجام
لە
قۆناخی سێهەمدا
کە
قۆناخی سەنتێز
ناونووس
کراوە
، هێگڵ، «ئیمپراتۆریەتی ناپیلئۆن»
کە
کاریگەریی
لە
کەسایەتی
ئەو
وەرگرتووە،
بە
سەنتێزێک
لە
قەڵەم
دەدات.
بەگشتی
دایەلیکتیک
ئەم
باوەڕە
تەشەنە
پێ
دەدات
کە
هەموو
شتێک و
هەر
بابەتێکی
کۆمەڵایەتی
و چارەنووسساز بەهۆی زنجیرەیەک
پێشکەوتن
و بەپێی
گوزەران
بە
پرۆسەیەکدا
دروست
بوون
و
لەناوچوون
و
گەشە
دەکەن.
هەموو
شتێک
لە
حاڵی
جووڵە
و گۆڕاندایە و دەکەوێتە
بەر
وەرچەرخانی
مێژوویی
.
لەم
ڕووەوە
دایەلیکتیک
ئامرازێکە
کە
دەستبەجێ دەتوانێ
سەرەتا
و
کۆتایی
شتەکانمان
بۆ
ڕوون
بکاتەوە و لەڕێگەی توێژینەوە و
گفتوگۆ
،
لە
ڕاستییەکان ئاگەدارمان بکاتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
مەتریالیزمی دایەلیکتیک
تیۆرییەکی فەلسەفی دەربارەی مێتافیزیک
کە
لە
لایەن
فردریک ئەنگڵس ـــ
بۆ
جەخت
کردن
لەسەر
بۆچوونەکانی مارکس
لەم
بارەوە ـــ
لە
کتێبی ئانتی دورینگ (1878) و دایەلیکتیکی
سرووشت
(1925)
ئاڕاستە
کراوە
. (
هەڵبەت
ئەم
زاراوە
یەکەم
جار
لە
لایەن
پولخانۆف
بەکار
براوە).
ئەم
فەلسەفە
،
پاش
ئەوەی
کلک
و گوێی
کرا
،
بوو
بە
فەلسەفەی
ڕەسمی
حیزبە کۆمۆنیستەکان و «مەتریالیزمی
مێژوویی
»
کامڵ
کرد
. مەتریالیزمی دایەلیکتیکی،
تەنها
مادە
بە
ڕاست
و
گرنگ
دەزانێ و
بە
بناغەی
گەردوون
دایدەنێت.
ئەم
فەلسەفە
، سەرچاوەی
هەموو
نیشانە
و بەرهەمەکانی
ژیان
بە
مادی
لەقەڵەم
دەدا
و
هەموو
گۆڕانکارییەکان
بە
مادە
پەیوەست
دەکات
کە
ئەم
گۆڕانکاریانەش بەپێی کۆمەڵێک یاسای
تایبەت
کە
پێی دەگوترێ «
دایەلیکتیک
»،
ڕوو
دەدەن.
دایەلیکتیک
هەم
شێوازی
گۆڕینی واقیعەکانە و هەمیش شێوەی دۆزینەوەی «یاساکانی
جووڵە
»ی
ئەو
واقیعانەیە.
ئەم
قوتابخانە
پێیوایە
کە
پرەنسیپەکانی مەتریالیزمی
دایەلیکتیک
لەگەڵ
هەموو
لقە زانستییەکاندا دەخوێنێتەوە.
مەتریالیزمی
دایەلیکتیک
،
مادە
لە
ئاوەزی
مرۆڤ
بە
گرنگتر دەزانێ و
ئاوەز
بە
ڕەنگدانەوەی جیهانی
مادە
لە
مێشکی
مرۆڤ
لە
قەڵەم
دەدات و
هەموو
شتێک
یان
دیاردەیەک
بە
دەرەنجامی جووڵەی جەوهەری
مادە
شرۆڤە دەکات.
مارکس، دایەلیکتیکی
تەنها
لە
هەمبەر
دیاردەکان و
کۆمەڵگە
دەبەستەوە
بەڵام
ئەنگڵس، ڕووبەری
ئەم
فەلسەفەی
بەرەو
سرووشت
بەرفرەوان
کرد
و
لە
ژێر
کاریگەریی بیروڕاکانی هێگل، پێی وابوو
کە
جیهان
(
سروشت
و ئەندیشە ومێژوو) دەکەونە
ژێر
باری
سێ
یاسا: 1) یاسای هەڵگەڕانەوەی چەندایەتی (
کمیت
)
بە
چۆنایەتی (کیفیت). 2) یاسای
ئاڵۆزی
دژەکان (اضداد)، بەپێی
ئەم
یاسایە
جووڵە
، دەرەنجامی
دژایەتی
نێوان
ڕەگەزە هاودژەکانی
ناو
سروشت
و
کۆمەڵگە
و مێژووە.
لە
کۆمەڵگەی چینایەتیدا
لەبەر
ئەوەی
چینەکان
دژی
یەکترن، ململانێی چینایەتی دەبێتە مەرجێک
بۆ
فراژووتنی
کۆمەڵگە
. 3) یاسای ڕەتکردنەوەی ڕەتکراو.
زۆربەی زانایانی مارکسی
کە
تەنها
مارکس
بە
سەرچاوە
دەزانن و
بۆ
ئەنگڵس و لینین بایەخێکی
ئەوتۆ
قایل
نین
،
بە
مەتریالیزمی دایەلیکتیکیش ـــ
وەک
میتۆدێکی فەلسەفی ـــ بەهایەکی
ئەوتۆ
نادەن،
بە
چەشنێک
لەم
دواییانەدا حیزبە کۆمۆنیستیەکانی فەرەنسی و ئیتالیا،
ئەم
ڕێبازەیان لەگوێن فەلسەفەی
ڕەسمی
حیزبەکەی
خۆیان
خستەلاوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
جودایی خوازی
خواستی
گرووپێکی ئەتنیکی دانیشتووی وەڵاتێک
بۆ
جیابوونەوە
لەژێر دەسەڵاتی
سیاسی
دەوڵەتێک
کە
ئەو
گرووپە ئەتنیکیە
تا
ئەو
کاتە
بەشێک
بووە
لەو
وەڵاتە.
ئەغڵەب
، ئامانجی جوداییخوازەکان دامەزراندنی دەوڵەتێکی نوێیە
لە
وەڵاتێکی
تازە
بۆ
نەتەوەیەکی
تایبەت
. سەدەی
نۆزدە
لە
ئەورووپا و سەدەی بیستیش
لە
ئاسیا
و
ئەفریقا
، بەهۆی پەرەسەندنی ناسیۆنالیزم* و تەنینەوەی
وشیاری
نەتەوەیی
لەناو
ئیمپراتۆریەکاندا بزاڤی
جودایی
خوازی
بە
زۆری
پەرەی
سەند
و
بووە
هۆی
هەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆریەکان و سەرهەڵدانی نەتەوەی
نوێ
. گرینگترین ڕووداوی
لەم
چەشنە هەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆریە گەورەکانی فەرەنسە و بەریتانیا و عوسمانی
بوو
کە
لە
ئاسیا
و
ئەفریقا
و
ئەمریکا
دەسەڵاتیان
بە
دەستەوە
بوو
.
هاندەری جوداییخوازی،
ڕەنگە
جیابوونەوە
لە
وەڵاتێک بێت و موتوربەبوون
بە
وەڵاتێکی
دیکە
. جوداییخوازی،
لە
یاسای زۆربەی دەوڵەتەکاندا
ڕەنگە
لە
جوملەی تاوانی
سیاسی
*
لە
قەڵەم
بدرێت و
هەندێ
جاریش
بە
واتای
خیانەت
پێناسە
دەکرێ
و
بەناوی
دژبەریی و
ناتەبایی
حاکمییەتی نەتەوەیی سزای
بۆ
دیاری
دەکرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
مافی خودایی
لە
پێش
سەرهەڵدانی بزاڤە کۆماریخواز و دیموکراسییەکان،
بە
زۆری
لە
سەرتاسەری
جیهان
دەسەڵاتی حکوومەتەکان بەپێی بیرۆکەی مافی
خودایی
پاساو دەدرا. بەپێی
ئەم
مافە
،
سوڵتان
و پادشاکان
بە
ئیزنی
خودا
لە
سەر
زەمیندا فەرمانڕەواییان دەکرد.
ئەم
بیرۆکە
تا
ئەو
شوێنە پێی
درێژ
کرد
کە
پادشا
و
سوڵتان
بە
سێبەری
خوا
لە
قەڵەم
بدرێن. نموونەی
ئەم
سێبەر
و گوماشتە ئیلاهییانە، بریتییە
لە
شاکانی هەخامەنشی
لە
ئێران
،
خاقانی
چین
، دێواپوترای هێندستان و ئەورووپای سەدەکانی
ناوەڕاست
تاکوو
پێش
شۆڕشی فەرەنسە.
ئەمانە
هەموویان
خۆیان
بە
سێبەری
خوا
و
نوێنەری
ئەو
لە
سەر
قەڵەمڕەوی حکوومەتەکەیان ناوبردە کردووە.
دوای سەرهەڵدانی بزاڤە ڕزگاریخوازەکانی لیبرالیزم و دیموکراسیەت،
ئەم
جۆرە ڕژێمانە
جێی
خۆیان
دا
بە
ڕژێمی دەستووریی و دەسەڵاتی
ڕاستەقینە
گەڕایەوە
بۆ
خەڵک
و دەوڵەتیش
لە
بەرانبەر
خەڵک
خۆی
بە
بەرپرس
دەزانێ.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پاڕادایم - سەرمەشقی فیکری
زاراوەی پارادایم
یا
سەرمەشقی فیکری
لە
لایەن
«تۆماس کۆڤەن» (1962)
بۆ
فەلسەفەی
زانست
ئاڕاستە
کراوە
مەبەست
لەم
زاراوە
پێمل
بوونی
گشتیی ستافێکی زانستییە
بە
ڕێبازێکی
تایبەتی
زانستەوە. کۆڤەن،
بە
نووسینی کتێبی پێکهاتەی شۆڕشە زانستییەکان (1970) دەورێکی باڵای
لە
پەرەسەندنی
زانست
بە
خۆوە
بینی
. بەڕای کۆڤەن،
بۆ
ئەوەی
بزانین چ شتێک زانستییە،
دوو
نەریتی فیکری
لە
ئارادایە:
یەکەم
، نەریتی ئەرەستۆیی
بە
ڕێبازی ئایینزانی و
دووهەم
، نەریتی گالیلۆیی
بە
ڕێبازی میکانیکی.
چەمکی پارادایم، بەرهەمهێنی
ئەو
پێودانگانەیە
کە
مرۆڤ
بەپێی
ئەوان
ئاریشە
و
گرفتە
فکرییەکانی
خۆی
هەڵدەبژێرێ و دواتر پێناسەیان دەکات.
کەواتە
پارادایم،
میتۆد
و
شێوازی
پرۆژەی
زانستی
دیاری
دەکات.
لە
پارادایمی زانستیدا کاتێک
شۆڕش
بەرپا
ئەبێت
کە
چەن
زانا
و توێژەری
زانستی
لە
بڕگەیەکی زەمەنی تایبەتدا
تووشی
چەن
بابەتێکی
نائاسایی
و
ناوازە
دەبنەوە و تێدەگەن
کە
ئەم
بابەتانە
بە
پێوانەی پاردایمی
پێشوو
ناخوێندرێنەوە.
بە
کورتی
، پارادایم
بە
واتای کۆمەڵێ گریمانەیە
کە
لە
بوارێکی
تایبەت
دەبێتە
هۆی
دروست
بوونی
تیۆرییەک.
بە
واتایەکی
دیکە
، تیۆرییەکی گشتییە
کە
ئینسان
لە
بابەت
بەستێنێکی
گەردوون
ئاڕاستەی
دەکا
و بەپێی
ئەو
تیۆرییە
دەست
دەکا
بە
مووقەڵاشتن و
وردەکاری
و توێژینەوە
لەو
بەستێنەدا.
لە
سیاسەتدا
مرۆڤ
بەپێی جیهانبینی*یان سەرمەشقی فیکری و پارادایمی
زاڵ
بەسەر ئەندێشەیدا
ئەو
بابەتەی
کە
دەیخوازێت، هەڵیدەبژێرێ و ئەیخاتە مەیدانی ئەزموونەوە.