تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 7
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
حیزب+ پارت
ڕێکخراوەیەکی سیاسییە
کە
تێیدا هاوبیران و لایەنگرانی ئارمانجێک
بە
شێوەیەکی ئارەزومەندانە
لە
دەوری
یەک
کۆدەکاتەوە.
ئەم
ڕێکخراوە وشیارترین کەسەکانی
چین
و توێژێک لەخۆ دەگرێ
کە
بەپێی بەرژەوەندییەکی
هاوبەش
خڕ
دەبنەوە.
لە
پێناسەیەکی دیکەدا حیزبی
سیاسی
بە
ڕێکخراوەیەک دەگوترێ
کە
ئامانجی
گەیشتن
بە
دەسەڵاتێکی ڕەوایە
بە
سەر
حکوومەتدا لەڕێی پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە.
کورتە
مێژوویەکی
حیزبایەتی
: حیزبە سیاسیەکان
هاوکات
لەگەڵ
ڕێوڕەسمی
هەڵبژاردن
و
پەرلەمان
هاتنە
کایەوە و پەرەیان
سەند
. لەسەرەتادا
بە
ناوی
کۆمیتەی
هەڵبژاردن
خۆیان
دەرخست و ئەرکەکەیان سپاردنی
سەرپەرشتی
کردنی پیاوماقووڵان
بوو
بە
دەست
پاڵێوراوێک و
کۆ
کردنەوەی پارەی
پێویست
بۆ
ڕکەبەرایەتی
لە
هەڵبژاردندا.
ئینجا
لە
قەوارەی
کۆمەڵی
یاسادانان و
گرووپی
پەرلەمانیدا
لەگەڵ
نوێنەرانی لایەنێکی
سیاسی
یەک
دەکەوتن.
ئەم
نزیکایەتیەی نوێنەران
لە
ئاستێکی باڵادا
بووە
هۆی
پێکهاتنێکی
سیاسی
کە
ئەم
پێکهاتنە،
یەکەمین
حیزبە سیاسییەکانی
بەدی
هێنا
.
سەرهەڵدانی حیزبەکان
بووە
هۆی
پەرەسەندنی
هەڵبژاردن
و
پەرلەمان
. لەناوەڕاستی سەدەی
نۆزدە
حیزبەکان
وەکوو
کۆبوونەوەی
دەستە
و گرووپە سیاسییەکان، شێوازێکی فەرمییان بەخۆوەگرت و
لە
کۆمەڵگە
جۆراوجۆرەکان گەشەیان
کرد
.
ئینجا
کۆبوونەوەی کەسانی
هاوبیر
لە
زۆربەی شوێنەکانی
جیهان
لەسەر
شێوازی
حیزب پەرەی
سەند
.
لە
ئەنجامدا حیزب
بووە
شوێنی کۆبوونەوەی ڕووناکبیران و ڕیفۆرمخوازانی
کۆمەڵگە
.
لەم
سەردەمەشدا حیزبی
ڕاستەقینە
مەکۆی کەسانێکە
کە
بۆ
وەدیهێنانی ئامانجەکانی
جەماوەر
و دابینکردنی
بەرژەوەندی
کۆمەڵایەتی
و
سیاسی
بە
شێوەیەکی
هاوبەش
تێدەکۆشن.
لە
بابەت
ئەوەی
لە
وەڵاتاندا سیستەمی
تاک
حیزبی
یا
فرەحیزبی
لە
ئارادا بێت بۆچوونی
جیاواز
هەیە:
هەندێ
کەس
سیستەمی فرەحیزبی
لە
وەڵاتێکدا
بە
نیشانەی
ئازادی
و
دیموکراسی
دەزانن و
لەو
باوەڕەدان
کە
چالاکی
حیزبی
جۆراوجۆر
و پەرەسەندنی بیروبۆچوونی
جیاواز
،
ڕەوتی
چاکسازی
کۆمەڵایەتی
خێراتر دەکات. هەندێکیش
لەو
باوەڕەدان
کە
کۆبوونەوەی لایەنگرانی
یەک
ڕێباز
لە
حیزبێکدا
بە
قازانجی
کۆمەڵگە
تەواو
دەبێت،
چونکە
بە
ڕووخستنی ڕێبازی
ڕاست
و
ڕەوا
، گۆڕانکارییەکی
باشتر
بە
ئەنجام
دەگات و
هەر
جۆرە
ناکۆکی
و ناتەباییەک
لەناو
دەبات.
بەگشتی
سەرهەڵدان
و بەهێزبوونی حیزبەکان،
پەیوەستە
بە
پاوەجێبوونی
دیموکراسی
واتە
بەخشینی مافی
دەنگدان
بە
خەڵک
و سەقامگیربوونی
پەرلەمان
لە
وەڵاتێکدا.
لە
ڕژێمێکی
پادشایی
و سوڵتانیدا
کە
حکوومەتەکەی
لەسەر
بنەمایەکی کۆنباو دامەزراوە، حیزب و
حیزبایەتی
هیچ
بایەخێکیان
نییە
.
هەندێ
لە
پێناسەکانی حیزب
ئەمڕۆکە
لەسەر
بابەتی پاڵنەر و هاندەرەکانی دەسەڵاتی حیزبەکان
جەخت
دەکەن.
لەم
ڕوانگەوە حیزب بریتیەلە دەزگەیەک
کە
تەواوکەری حکوومەت و یارمەتیدەری دەنگدەران
لە
کاتی
هەڵبژاردنی بەرپرسان
لە
ئەژمار
دێت
.
ڕێکخستنی حیزبێک،
پێویستی
بەم
مەرجانەی
خوارەوە
هەیە:
1ــ پڕۆگرام (مەرامنامە): بریتیە
لە
کۆمەڵێک ڕێوشوێنی
سەرەکی
حیزب
کە
هەموو
ئامانج
و ئەرکەکانی حیزبی
تیا
دیاری
کراوە
.
لە
پڕۆگرامدا ڕێوشوێنی وەرچەرخانی بوێرانە و شێوازەکانی
گەیشتن
بە
ئامانجەکان
دیاری
دەکرێت
بۆ
وێنە
لە
بابەت
پیشەسازی
کشتوکاڵ
و کاروباری
کۆمەڵایەتی
و نەتەوەیی و پێشکەوتنەوە، ڕێوشوێنی
تایبەت
دیاری
دەکرێت.
2ــ پێڕەونامە:
کۆمەڵە
ڕێسایەکی ناوخۆیی حیزبە
کە
تێیدا
چۆنیەتی
پێکهاتنی ڕێبەرایەتی و
دەزگە
حیزبییەکان و
کۆنگرە
و دانیشتنەکانی حیزب
ڕوون
کراوەتەوە.
3ــ
کۆنگرە
: بەرزترین پلەی ڕێبەرایەتی حیزبە و
لە
نوێنەری
هەموو
ناوچە
و ڕێکخراوە حیزبییەکان
پێک
دێت
.
لە
کۆنگرەدا ڕاپۆرتی
سەرۆک
یا
سکرتێری
گشتی
حیزب دەخوێندرێتەوە و
باس
لە
چالاکی
و پێڕۆی تازەی حیزب دەکرێت.
پاشان
ئەندامانی ڕێبەرایەتی حیزب،
سەرۆک
و سکرتێری
گشتی
و
ڕاوێژکار
و پشکنەران هەڵدەبژێرن.
4ــ کۆمیتەی
ناوەندی
: بریتییە
لە
ئەندامانی
هەمیشەیی
و هەڵبژێردراوی حیزب
کە
لەنێوان
دوو
کۆنگرە
کاروباری حیزب
بەڕێوە
دەبەن و
بەرپرسی
کۆنگرەیە.
5ــ ڕێبەرایەتی: ڕێبەرایەتی
بە
کۆمەڵ
لەناو
حیزبدا
جگە
لەوەیکە دەبێتە بەربەستێک
لە
بەردەم
تاکڕەویی و خۆداسەپاندن
بە
سەر
حیزبدا بەڕێوەبردنی
ئەرکە
حیزبییەکان و ڕێبەرایەتی کردنیش
بە
چاکترین
شێواز
بە
ئەنجام
دەگات.
6ــ کادێر:
بە
مانای کارمەندی شارەزایە.
بوونی
کادێری
پیر
و
لاو
لە
ڕیزەکانی حیزبدا
بۆ
وەدیهێنانی ئامانجەکانی حیزب
زۆر
پێویستە
.
7ــ پلۆنۆم*: کۆبوونەوەیەکی گشتییە
کە
هەموو
ئەندامانی کۆمیتەی
ناوەندی
و ڕاوێژکاران بەشداریی تێدا دەکەن و
کێشە
گرنگەکان دەخرێنە
بەر
باس
و
لێکۆڵینەوە
.
8ــ کۆنفڕانس: کۆبوونەوەی نوێنەرانی حیزبە
بۆ
بیروڕا
گۆڕینەوە
لە
مەڕ
بابەتی جۆراوجۆری
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
و
ئابووری
و
هونەری
.
9ــ دروشمی حیزبی:
دروشم
، بریتییە
لە
پەیام
یان
دەستەواژەیەکی
کورت
و مانادار و
بەڕێوجێ
کە
حیزبێک
لە
قۆناخێکی دیاریکراوی میژوویی ئەیکاتە
مەبەست
بۆ
کێشەیەکی
گرنگ
و بانگەشەی
بۆ
دەکات.
دەکرێ
دروشم
یان
سیاسی
و
ئابووری
بێت
یا
ستراتیجیکی و تەکتیکی.
10ــ
دانیشتن
(میتینگ):
بە
واتای دانیشتنێکی چڕوپڕە
بۆ
باس
و
لێکۆڵینەوە
لەسەر
کێشە
یان
ڕووداوێکی
سیاسی
.
ئەم
زاراوە
هەروەها
بە
مانای کۆبوونەوەی حەشیمەتێکە
بۆ
گوێگرتن
بە
وتاری وتەبێژێکی حیزبی
لەمەڕ
کێشەیەک
یان
ڕووداوێکی
سیاسی
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
حیزبایەتی
فاکسیۆن
بە
مانای حیزبە و
ئەم
زاراوە
لە
لایەن
جۆرج واشینتۆن لەسەرەتای
سەربەخۆیی
ئەمریکا
،
لەبری
حیزب
بەکار
براوە. فاکسیۆنالیزم
بە
واتای حیزبخوازییە و
بڕوا
بەوەی
کە
بوونی
حیزبی
سیاسی
پێویستە
و
دەبێ
بنەمای حکوومەت و
دەوڵەت
لەسەر
حیزبایەتی
دامەزرێت.
ئەمڕۆکە
حیزبایەتی
، بەشێکی جیانەکراوەیە لەناوەڕۆکی حکوومەتە
دیموکراسی
و پەرلەمانییەکان
کەچی
فاشیزم
و
کۆمۆنیزم
،
حیزبایەتی
و فرەحیزبی
ڕەت
دەکەنەوە
چونکە
بڕوایان
بە
سیستەمی
تاک
حیزبی
هەیە
.
خ
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پلاتفۆرم - سیاسەتی حیزب
پلاتفۆرم
بەو
بەرنامە
و سیاسەتە حیزبییانە دەگوترێ
کە
لە
لەپێش
هەڵبژاردنەکان
لە
لایەن
حیزب
یان
ڕێکخراوەیەکی
سیاسی
بەمەبەستی بەدەستهێنانی دەنگی زیاتر،
بە
خەڵک
ڕادەگەیەندرێت.
ئەم
زاراوە
هەروەها
لە
کاتی
هەڵبژاردندا
بەو
تیۆری و بۆچوونانەی پاڵێوراوان دەگوترێ
کە
بە
ڕاگەیاندنیان سەرنجی
خەڵک
بەرەو
لای
خۆیان
ڕادەکێشن
بۆ
ئەوەی
دەنگیان
پێ
بدەن.
بە
واتایەکی
دیکە
پلاتفۆرم
بەو
ئەندێشە
و تیۆرییانە دەگوترێ
کە
بانگەشە
بۆ
شێواز
و ڕێبازێکی
سیاسی
تایبەت
دەکەن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سیستەمی فرەحیزبی
سیستەمێک
کە
تێیدا ڕێژەیەکی
زۆر
لە
حیزبە سیاسیەکان
بە
شێوەی
هاوبەش
بۆ
بەدەست
هێنانی
دەسەڵات
هەوڵ
دەدەن، کاتێکیش سەرکەوتنیان
بەدەست
هێنا
بە
هاوکاری
یەکدی
بەرنامە
و پلانی
هاوبەش
بۆ
بەڕێوەبردنی حکوومەت
ئاڕاستە
دەکەن.
بۆ
وێنە
لە
وەڵاتانی ئەورووپیدا سیستەمی فرەحیزبی
بۆتە
باو
.
لە
فرەنسا
کاتی
خۆی
ژمارەی
ئەم
حیزبانە گەیشتۆتە 20 حیزب.
لە
ئەڵمانیا، ئیتالیا و سویسرا
ئەم
سیستەمە
دەور
دەبینێت.
یان
ئەو
دۆخەی
کە
لە
عێراقی دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حسەین
لە
ساڵی 2006
هاتە
کایەوە.
هەبوونی
سیستەمی
فرە
حیزبی
لە
وەڵاتێک، بنەمایەکە
بۆ
بەراوردکردنی ڕێژەی
دیموکراسی
لەو
وەڵاتەدا.
لە
پڕۆسەی بەدیموکراسی کردندا زۆرجار حیزبی
بچووک
بچووک
سەرهەڵدەدەن.
هەر
کاتێک
دیموکراسی
پاوەجێ
ببێت،
ئەم
حیزبە بچووکانەش
لە
ناو
سیستەمێک
سەقامگیر
دەبن
کە
بە
سیستەمی فرەحیزبی ناوبردە دەکرێت.
لە
سیستەمی فرەحیزبی،
بە
پێچەوانەی سیستەمی
تاک
حیزبی ـــ
کە
تێیدا
تەنیا
یەک
حیزب چالاکە و حیزبەکانی
دیکە
سەرکوت دەکرێن ـــ
هاوبەشی
سیاسی
،
لەگەڵ
ململانێ
و کێبەرکێی
سیاسی
ئاوێتە
بووە
.
لەم
سیستەمەدا ئەنجومەنی وەزیران
بە
شێوەی ئیئتلافی و هاوپەیمانی هەڵدەبژێردرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
وەڵاتی تاکەحیزبی
وەڵاتێک
کە
تێیدا
تەنها
یەک
حیزب ئیجازەی
چالاکی
سیاسی
پێدرابێت و دەسەڵاتی
بەدەستەوە
بێت.
ئەم
وەڵاتانە هاوشێوەی سیستەمە دیکتاتۆرییەکان
لە
ئەژمار
دێن
.
لە
بەرانبەر
سیستەمی
یەک
حیزبیدا سیستەمی فرەحیزبی
لە
ئارادایە. نموونەی
هەر
دوو
سیستەمەکە،
وەڵاتی
عێراق
لە
سەردەمی
سەدام حسەین و
پاش
ڕووخانی
ئەم
ڕژێمەیە
لە
ساڵی 2003.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دیموکراسی مەسیحی
ئەم
زاراوە
بۆ
ئەو
حیزبە سیاسییانەی ئەورووپا
بەکار
دێت
کە
لەگەڵ
کلێسەی مەسیحی ــ
زۆرتر
کاتۆلیکەکان ــ هاوپەیمانن و
بە
حیزبی دیموکرات مەسیحی ناویان دەرکردووە و ئەندامەکانیشی
بە
«دیموکرات مەسیحی» دەناسرێن.
ئەم
حیزبانە
لە
سەدەی
نۆزدە
، بەدژی
سەرمایەداری
و
سۆشیالیزم
و جوولەکان
بوون
.
لە
1945 بەدواوە،
لە
شێوازی
پێشووی
خۆیان
وەکوو
حیزبێکی
سەرەکی
لایاندا و
بوون
بە
کۆنەپارێز و
لە
وەڵاتانی فرەنسێ و نەمسا و ئیتاڵیا و بەلیکا و ئەڵمانیا دەسەڵاتیان
بەدەستەوە
گرت
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سۆشیالیزمی مەسیحی
ئەم
بزاوتە
لە
ئاوێتە
کردنی چەمکی ئەخلاقی مەسیحیەت و چەمکی
کۆمەڵایەتی
سۆشیالیزم
پێکهاتووە و وەڵامدانەوەیەک
بوو
بەو
ناکۆکیە زانستیانەی
کە
لە
هەناوی کۆمەڵگەی
سەرمایەداری
پیشەسازیی و ئامانجەکانی
سەری
هەڵدا. سۆشیالیزمی مەسیحی پێیوایە
کە
ئامۆژگاریەکانی
ئینجیل
دەتوانێ
لەم
بارودۆخە دژوارەدا کێشەکانی
مرۆڤ
چارەسەر
بکات و
بۆ
گرفتە
ئابووریەکانی
کۆمەڵگە
وەک
بێکاریی و هەژاریی
خەڵک
، ڕێگەچارە بدۆزێتەوە.
ئەم
بزاوتە
لە
دەوروبەری ساڵی 1800
لە
بەریتانیا
دەستی
پێکرد و لایەنگرەکانی،
بە
دژی
دەستەنگی
و
نەداری
چینی
کرێکار
دەنگیان هەڵبڕی و دەیانویست
ژیانی
ئەم
چینە
هەژارە بەپێی
ئایینی
مەسیحیەت ببووژێتەوە. سۆشیالیزمی مەسیحی
بە
پێچەوانەی سۆشیالیزمی
خەیاڵی
بەرنامەکانی
خۆی
لە
سەر
ڕێبازێکی
ڕوون
و ئاشکرای
ئایینی
دامەزراندبوو.
لە
دوای شەڕی جیهانی
دووهەم
، چەندەها حیزبی
سیاسی
لە
وەڵاتانی ئەورووپای
ڕۆژاوا
دامەزران
کە
سەر
بە
ئایدیۆلۆجیای سۆشیالیستی
بوون
و
بە
شێوازی
جۆراوجۆریش
لایەنگری
مەسیحیەت
بوون
. بەهاکانی سۆشیالیزمی مەسیحی بریتین
لە
:
یەکسانی
، هاوبەشێتی،
ئاشتی
،
برایەتی
، لابردنی
ناتەبایی
و
دژایەتی
لەگەڵ
هایراکی
کۆمەڵایەتی
.