تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
شیرینی نوێ
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 5
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەوڵەتانی لاسار
بە
دەوڵەتانی
یاخی
و
چەمووش
دەگوترێ
کە
لە
گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا بەهۆی ڕژێمی
سیاسی
یا
بۆچوونی ئایدیۆلۆجیکی ڕێبەرەکەیان،
تووشی
گۆشەگیری
دیپلۆماسی
و سەرشۆڕیی ئەخلاقی دەبن. شەرعییەتی
ئەم
دەوڵەتانە
لە
بەر
پێمل نەبوونیان
بە
یاسا
نێودەوڵەتییەکان ئەکەوێتە
ژێر
پرسیارەوە. نموونەی کلاسیکی
ئەم
جۆرە دەوڵەتانە، ئەفریقای باشوورییە لەنێوان ساڵەکانی 1984
تا
1994. ئاپارتایدو ئاکارە سیاسییەکانی ناوخۆیی و
دەرەکی
ئەم
ڕژێمە،
لەگەڵ
پێوانەکانی مافی
مرۆڤ
و مافی چارەی خۆنووسین،
دژایەتی
ئاشکرای
هەبوو
(بڕوانە
جیاوازی
ڕەگەزایەتی) .
زاراوەی دەوڵەتانی
لاسار
، بەزۆری
ئاماژە
دەدات
بە
سیستەمی سەرکردایەتی (Leadership)،
نەک
سیستەمی
سیاسی
خەڵک
یان
نەتەوەکان بەتایبەت
ئەو
ڕێبەرانەی
کە
فێڵباز
و
کەللەڕەق
و شەڕخواز و
سەرسەری
و
ناکەس
بن
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
زستانی ئەتۆمی
ئەم
زاراوە
ئاماژە
دەکات
بە
کارەساتێکی ژینگەیی
کە
لە
دوای شەڕی ئەتۆمی
ڕوو
دەدات.
بەو
پێیە، دوابەدوای
تەقینەوە
ئەتۆمییەکان،
بۆ
ماوەی
پتر
لە
ساڵێک،
گەرما
و تیشکی
هەتاو
ناگاتە
گۆی
زەوی
و ئەمەش دەبێتە
هۆی
سەرما
و سۆڵێکی
سەخت
و
زەوی
دەگەڕێتەوە
بۆ
دۆخەکانی
بەر
لە
مێژوو
(چاخی سەهۆڵبەندان).
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
وەڵاتانی دواکەوتوو
پێناسەیەکی دیکەیە
بۆ
ئەو
وەڵاتانەی
کە
لە
پەرەسەندن
دواکەوتوون. نیشانەکانی
ئەم
جۆرە وەڵاتانە بریتییە
لە
: ئاستی
نزمی
ساخڵەمی و
خواردن
و
خۆراک
،
نەخوێندەواری
، کەمبوونی
سەرمایە
و
دارایی
،
جیاوازی
چینایەتی، دووفاقی و
چەند
فاقی
ئابووری
، زاڵبوونی
کشتوکاڵ
بەسەر
پیشەسازی
، نالەباریی سیستەمی
پارە
و
دراو
،
بێ
متمانەیی
بە
سەرمایەدانان،
نەبوونی
شێوازی
پێشکەوتووی تەکنۆلۆژی و
بێ
مەبالاتی
بۆ
پەرەسەندن
. (بڕوانە جیهانی
سێهەم
و وەڵاتانی
کەمتر
پێشکەوتوو).
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
وەڵاتانی کەمتر پێشکەوتوو
ئەم
زاراوە
بۆ
وەڵاتانی
هەژار
و
دەست
کورتی
جیهانی
سێهەم
(
ئەفریقا
،
ئاسیا
و ئەمریکای لاتین) بەکاردەبرێت.
هەندێ
لە
زانایان، هەوڵیان داوە وەڵاتانی
هەژار
بە
وەڵاتانی جیهانی
چوارەم
پێناسە
بکەن.
بۆ
هەڵاواردنی وەڵاتێکی
دواکەوتوو
لە
بواری پەرەسەندوییدا سەیری پێوانەگەلێکی
ئابووری
وەک
بەرزبوونەوەی داهاتی
سەرانە
و وەبەرهێنانی ناڕاستەوخۆ دەکەن.
ئەم
وەڵاتانە چاویان
لە
یارمەتی
وەڵاتانی دیکەیە و
لە
بازرگانی
جیهانیدا دەورێکی
زۆر
بچووک
دەبینن. (بڕوانە جیهانی
سێهەم
).
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوەی وەڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت (ئۆپێک)
ئەم
ڕێکخراوە
لە
دوای هەوڵی
زۆر
و درێژخایەنی وەڵاتانی نێرەری
نەوت
لە
ژانوییەی 1961
لە
کاراکاس (ڤێنێزۆئێلا) دامەزرا و
سەرەتا
وەڵاتانی
ئێران
، عەرەبستانی سعوودی، عێراق، کوەیت،
قەتەر
و ڤینزۆئیلا بوونە
ئەندام
و
پاشان
، وەڵاتانی ئەندونیزیا، لیبی و نایجریا
بوون
بە
ئەندام
. ئۆپێک
بۆ
گەیشتن
بەم
ئامانجانەی
خوارەوە
دامەزرێ:
1ــ چەسپاندنی سیاسەتێک
بۆ
دانانی
نرخ
و مەزەندەیەکی یەکلاکراو، بەدوور
لە
هەلاجانی
ئابووری
وەڵاتانی بەرهەمهێنی
نەوت
.
2ــ پاراستنی
سەرچاوە
و
کانە
نەوتییەکان.
3ــ پاراستنی ئاسایشی
نەوتی
ڕاگوێزراو.
4ــ
بەرگری
لە
زیادبوونی نرخی یەکلاکراو
یان
هەناردنی
نەوتی
لە
ڕادەبەدەر
بە
پێچەوانەی بڕیاری زۆرینەی ئەندامان.
وەڵاتانی
ئەندام
لە
ئۆپێک، 45%
نەوتی
جیهان
بەرهەم
دەهێنن و
جگە
لەوەش
داوا
لە
کۆمپانیا نەوتییەکان دەکەن
تا
نرخی
نەوت
و بەرهەمە نەوتیەکان
لە
ئاستێکی دیاریکراو و
یەکسان
ڕابگرن،
چونکە
هەلاجان
و
هەڵبەز
و دابەزی نرخی
نەوت
بۆ
ئەم
وەڵاتانە دەبێتە
هۆی
هەلاجانی
ئابووری
و
هەندێ
جار
گەشەسەندنی
ئەم
وەڵاتانە
تووشی
زیان
دەکات.
یەکێک
لەو
هۆکارانەی
کە
لە
دوای دامەزرانی ئۆپێک
ناوبەناو
بۆتە
هۆی
هەڵکشانی نرخی
نەوت
،
شەڕ
و گۆڕانکارییە ناوچەیی و جیهانییەکان
بووە
.
بۆ
وێنە:
ــ شەڕی ئیسراییل و عەرەبان
لە
1973
کە
بۆ
ماوەیەک
بووە
هۆی
ڕاوەستانی ناردنی
نەوتی
وەڵاتانی عەرەبی
بۆ
ڕۆژاوا
و ئەمەش هەڵکشانی نرخی
نەوتی
لێکەوتەوە.
ــ شۆڕشی گەلانی
ئێران
(1978)
کە
بەریانی
نەوتی
ئەم
وەڵاتەی
بۆ
ماوەیەک ڕاوەستاند و ئەمەش
بووە
هۆی
هەڵکشانی بێوێنەی نرخی
نەوت
تا
ئەو
سەردەمە
.
ــ شەڕی
ئێران
و عێراق (1988-1980) .
ــ شەڕەکانی کەنداوی
فارس
کە
بریتی
بوون
لە
: شەڕی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی
بە
دژی
عێراق
لە
دوای داگیرکردنی
خاکی
کوەیت
لە
لایەن
ئەم
وەڵاتە (1991-1990) . شەڕی
ئەمریکا
و بەریتانیا
بە
دژی
عێراق
بە
بیانووی
چەک
کردنی
ئەم
وەڵاتە (2003) .
ــ زیادبوونی
مەترسی
و هەڕەشەی نێونەتەوەیی
لە
ئێران
بەهۆی بەرنامەی ئەتۆمی
ئەم
وەڵاتە
لە
ساڵەکانی 2005 و 2008
کە
نرخی
نەوتی
تا
نزیکەی 130 دۆلار هەڵکشاند.
ــ سەرهەڵدانی قەیرانی
ئابووری
جیهانی
لە
ساڵی 2008
بووە
هۆی
دابەزینی دووبارەی نرخی
نەوت
بۆ
40 دۆلار.