تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 30
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
نوخبەی دەسەڵات
ئەم
زاراوە
لە
لایەن
ڕایت میلز (1962-1916) کۆمەڵناسی ئەمەریکی
دەرحەق
بەو
کەسانە بە
کار
هات
کە
لە
سەرووی هایراکی
دەزگە
گەورەکانی کۆمەڵگەی
هاوچەرخ
وەک
کۆمپانیا و
دەوڵەت
و
سوپا
دائەنیشن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
هاوبەشێتی/شیوعی
ئەم
زاراوە
لە
بەرانبەر
زاراوەی «تاکخوازی»
دا
هاتووە
کە
بە
هەموو
ئەو
تیۆرییە
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
و ئابووریانە دەگوترێ
کە
بەرژەوەندی
و قازانجی
کۆمەڵی
مرۆڤییان
بۆ
گرنگترە
لە
بەرژەوەندی
تاکەکەسی. بەپێی
ئەم
تیۆرییە کەرەستەی
بەرهەمهێنان
و
دابەشکردن
دەبێ
بەدەست
کۆمەڵ
بێت
نەک
تاکەکەس،
چونکە
تاک
هەر
بەشوێن قازانجی
خۆیەتی
. گرینگترین قوتابخانەی شیوعی بریتیە
لە
سۆشیالیزم
و
کۆمۆنیزم
کە
خوازیاری
چاودێری
کۆمەڵایەتین
لە
ڕێی خاوەنداریەتی
گشتی
بۆ
دابینکردنی
بەرژەوەندی
کۆمەڵ
. خاڵێکی
گرینگ
کە
دەبێ
سەرنجی بدرێتێ،
ئەوەیە
کە
خاوەنداریەتی
دەوڵەتی
، خۆبەخۆ بە مانای
چاودێری
گشتی
نییە
،
ئەم
شتە
پەیوەستە
بەوەی
کە
هێزی
دەوڵەت
بە
دەست
چ کەسانێکەوە بێت.
ئەم
زاراوە
لە
کاتی
دامەزرانی کۆنگرەی ئینتەرناسیۆنالی یەکەمی سۆشیالیستەکان
لە
ساڵی 1869
لە
شاری
«بازڵ» ی
وەڵاتی
سویسڕا، ڕەواجی
پەیا
کرد
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ودم/ مافی تایبەتی/ زێدەماف
بە
گشتی
بە مانای بەهرەمەندی کەسێک
یان
گرووپێکی
تایبەت
لە
ماف
یان
بەهرەیەک
کە
جەماوەر
بەعام
لێی
بێ
بەهرە
بن
یان
دەستیان پێی نەگات.
لە
زاراوەی سیاسیدا هەڵگری مانایەکی سووکایەتی ئامێزە
چونکە
وەبیرهێنەرەوەی
ئەم
ڕاستییەیە
کە
مافی
تایبەتی
، سەمەرەی
میرات
و جێماوە و داراییە و
خاوەن
ماف
، شیاوی
ئەو
ودمە
نییە
.
بەڵام
کاتی
واش
هەیە
کە
بەواتای
ماف
و
ئازادی
لێکدراوەتەوە
چونکە
کەسەکە بە هەوڵی
خۆی
بەدەستی هێناوە. لێرەدا واتایەکی بلیمەتانەی
لێ
دەبێتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەنابەریی
لە
ساڵی 1950 دوای
ئەو
هەموو
ڕووداوانەی
کە
بە
درێژایی
25 سەدەی
ڕابردوو
بە
سەر
پەنابەران هاتبوو، کۆمیتەی باڵای پەنابەران،
بەم
جۆرە زاراوەی
پەنابەر
پێناسە
دەکات:
پەنابەر
بەو
کەسە
دەڵێن
کە
«بەهۆی تایبەتمەندی ڕەگەزی، ئایینزایی، نەتەوەیی
یان
باوەڕی
سیاسی
،
لە
ترسی
دەسبەسەربوون بچێتە دەرەوەی وەڵاتەکەی و بەهۆی
ئەم
مەترسییەوە نەیهەوێت
دووبارە
بچێتەوە وەڵاتەکەی
خۆی
». بەپێی پێناسەی
دیوانی
نێونەتەوەیی
داد
،
ئەگەر
کەسێک
لە
لایەن
دەوڵەتێکەوە کەوتبێتە
ژێر
گوشار و لەدووی کەوتبن و وەڵاتێکی
دیکە
لەم
ڕێگەوە
پشتیوانی
لەو
کەسە
بکات،
بەو
کەسە
دەگوترێ
پەنابەر
.
پەنابەریەتی
شێوازی
جۆربەجۆری
هەیە
کە
پەنابەریەتی دیپلۆماتیک
یان
دەرەکی
بەناوبانگترینیانە. پێشێلکاران و تاوانبارانی مافی
گشتی
،
لە
جوملەی پەنابەران ناگونجێن.
هیچ
یاسایەکی نێونەتەوەیی دەوڵەتەکان پێمل ناکات بە بەخشینی مافی پەنابەریەتی بە کەسێک.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەنابەریی سیاسی
پەنابەریی
سیاسی
یان
پەنابەریی
نێوان
سنووری، داڵدەبەخشین و هانادان
بەو
تۆمەتبارە سیاسیانەیە
کە
لە
وەڵاتێکی
دیکە
بە هۆکاری
سیاسی
دەکەونە
ژێر
فشار
و
ئازار
و
لە
مەترسی
دەستگیرکردن
یان
لەناوچووندا
بن
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیمانی بەربەستکردنی چەکی ئەتۆمی
ئەم
پەیماننامە
لە
یەکەمی ژووئییەی 1968
بۆ
بەرگریکردن
لە
پەرەسەندنی چەکی
ناوەکی
لە
لایەن
وەڵاتانی بەریتانیا و
ئەمریکا
و سۆڤیەت
مۆر
کرا
و
لە
ساڵی 1970 بەملاوە
پیادە
کرا
. وەڵاتانی دیکەی
جیهان
دوا
بە دوای
یەکتر
بوونە ئەندامی
ئەم
پەیماننامە
.
ئەندامانی
ئەم
ڕێکەوتننامە، بە
دوو
گرووپ
دابەش
دەکرێن:
1ــ وەڵاتانی
خاوەن
چەکی
ناوەکی
کە
بەڵێن
دەدەن
ئەم
جۆرە چەکانە بە
ناو
وەڵاتەکانی دیکەدا
بڵاو
نەبێتەوە و
پەرە
نەستێنێ.
2ــ وەڵاتانی نائەتۆمی
کە
بەڵێنیان داوە، نەبنە خاوەنی
ئەم
جۆرە چەکانە.
ئەم
پەیمانە
لە
ڕاستیدا ڕێبازێکی لۆژیکییە
بۆ
بەدیهێنانی ناوچەگەلی پاککراو
لە
چەکی
ناوەکی
(Nuclear Weapons Free Zone) .
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
چەقبەستن
مەبەست
لە
چەقبەستن
، کۆبوونەوەی
لە
ڕادەبەدەری
دەسەڵات
و
هێز
لە
دەستی
چەندکەسێکی
سەر
بە گرووپێکی کۆمەڵایەتیدایە. زاراوەی
چەقبەستن
لەسەرەتای سەدەی 19 بە
تایبەت
لە
فەرەنسە
بۆ
ناوبردەکردنی پڕۆسەی زیادبوونی هێزە حوکومییەکان (حکوومەتە سیاسییە ناوچەییەکان)
بەکار
براوە.
ئەم
زاراوە
زیاتر،
لە
لایەن
دۆتۆکویل،
بڵاو
بۆتەوە.
لە
هەمبەر
چەقبەستندا زاراوەی چەقسڕینەوە (
decentralization
) هاتۆتە ئاراوە
کە
بە مانای دابەزاندنی ئاستی کۆجێیی
دەسەڵات
بە نزمترین
پلە
پێناسە
کراوە
.
چەقبەستن
،
پتر
واتایەکی سووکایەتی ئامێزی لەخۆ گرتووە
بەڵام
چەقسڕینەوە
وەک
چەمکێکی پۆزەتیڤ
پێناسە
کراوە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕاسپاردەی باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان
ئەم
ڕاسپاردە
لە
ژانوییەی 1951
دوو
ئەرکی
سەرەکی
پێ
سپێردراوە:
یەکەم
، ئاسانکاری
بۆ
پشتیوانی
و پاراستنی نێونەتەوەیی پەنابەران.
دووهەم
، دابینکردنی
پێداویستی
و کەرەستەی
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و قانوونی
بۆ
سەقامگیربوونی پەنابەران
لەو
وەڵاتانەی
کە
تێیدا دەژین و وەڵاتانی
نوێ
. بارەگای
ئەم
ڕاسپاردە
لە
شاری
جنێڤا
لە
سویسرایە و
هەموو
کاروباری پەنابەران،
بێجگە
لەو
ئاوارە
و پەنابەرانەی
کە
وەڵاتێکی
دیکە
بەرپرسیارییەتی
بەرعۆدە
گرتووە
بۆ
وێنە
ئاوارەکانی فەلەستینی
لە
ئەستۆ
دەگرێ. بوودجەی
ئەم
ڕێکخراوە
لە
لایەن
دەوڵەتانەوە
دابین
دەکرێت. ساڵی 1954
خەڵاتی
نۆبێلی
ئاشتی
بەم
ڕێکخراوە بەخشرا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوەی هاوبەندی ئەمریکای لاتین
ئەم
ڕێکخراوە
لە
ژانوییەی 1966
لە
پەراوێزی «هاوبەندی حیزبە کۆمۆنیستەکانی
ئاسیا
،
ئەفریقا
و ئەمریکای لاتین»
لە
شاری
هاڤانا، پێتەختی کووبا دامەزرا. بە دامەزرێندنی
ئەم
ڕێکخراوە سەرکەوتنی کاسترۆ و تیۆری شۆڕشی جووتیارییەکەی بەسەر حیزبە کۆمۆنیستەکانی ئەمریکای لاتین
کە
تا
ساڵی 1964 دژایەتییان دەکرد، مسۆگەر
بوو
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
یانزەی سێپتەمبەر 2001
بەو
ڕوداوە تیرۆریستییە دەگوترێ
کە
بووە
هۆی
لەناوچوونی نزیکەی 3
هەزار
کەس
لە
دانیشتوانی
دوو
تاوەرە ئەفسانەییەکانی ڕێکخراوەی
بازرگانی
جیهانی و وەزارەتی
بەرگری
ئەمریکا
بەهۆی خۆپێکادانی
سێ
فڕۆکەی نەفەرهەڵگر
بەم
بینایانەدا.
پاش
ئەم
ڕوداوە وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
ڕایگەیاند
کە
جیهان
«
یا
دۆستی
ئێمەن
یا
دوژمن
» !
ئەم
کارەساتە بڕگەیەکی
زۆر
گرنگی
مێژووی
ئەمریکا
لە
ئەژمار
دێت
.
1
2