تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 12
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
بەرژەوەندیی نەتەوەیی
بەرژەوەندیی نەتەوەیی بریتییە
لە
ئامانجی
سەرەکی
و چارەنووسساز
لە
پڕۆسەی بڕیاردان
لە
سیاسەتی
دەرەکی
وەڵاتێک.
هەر
وەڵاتێک کۆمەڵێک
بەرژەوەندی
بۆ
خۆی
دیاری
دەکات
کە
پەیوەندی
هەیە
بە
مان
و نەمانی
ئەو
وەڵاتەوە.
بۆ
نموونە: پاڕاستنی
خاک
و
زێد
،
سەربەخۆیی
،
ئاسایش
و خۆشگوزەرانی
ئابووری
.
هەر
کاتێک بەرژەوەندیی نەتەوەیی وەڵاتەکان
پێکەوە
تەبا
بێت،
ئەم
وەڵاتانە
بۆ
چارەسەری
کێشەکانیان
هاودەنگ
دەبن و
هاریکاری
یەکتر
دەکەن
بەڵام
ئەگەر
وا
نەبوو
،
کێشمەکێش
و ڕکەبەرایەتی و
ململانێ
و
سەرەنجام
شەڕ
دەکەوێتە نێوانیان.
بەرژەوەندیی نەتەوەیی
بە
چەند
جۆر
دابەش
کراوە
کە
بریتییە
لە
: بەرژەوەندیی
هاوسەنگ
، بەرژەوەندیی هاودژ، بەرژەوەندیی
هاوبەش
و بەرژەوەندیی گرفتساز.
«هانس مورگنتا»، یەکێک
لە
لایەنگرانی قوتابخانەی ڕیاڵیزم، بەرژەوەندیی نەتەوەیی
لەگەڵ
پاڕاستنی
دەسەڵات
لە
لایەن
دەوڵەتەوە،
بە
یەک
مانا
شرۆڤە دەکات. ڕیاڵیستەکان
دەسەڵات
بە
شتێکی
پێویست
دەزانن
بۆ
دەستەبەرکردنی
بەرژەوەندی
دەوڵەتەکان. بەڕای «مورگنتا» کەمترین
خواستی
یەک
دەوڵەت
بریتییە
لە
: پاڕاستنی
شوناسی
فیزیکی (پاڕاستنی
خاکی
وەڵات)،
شوناسی
سیاسی
(پاڕاستنی
ڕژێم
) و
شوناسی
کەلتووری (پاراستنی
بەها
و نەریتە مێژووییەکان)
کە
لەژێر سێبەری
دەسەڵات
و هێزی
پێویست
بە
ئەنجام
دەگات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دیواری بەرلین
ئەم
دیوارە
کە
هێمایەکە
بۆ
شەڕی سارد*،
بەو
دیوارە
دەگوترێ
کە
لە
ئێوارەی 13ی ئاگۆستی 1961
بە
فرمانی
ڕووسەکان
لە
لایەن
هێزەکانی ئاسایشی ئەڵمانیای ڕۆژهەڵاتەوە
بینا
کرا
.
ئەم
دیوارە
کە
بە
درێژایی
46 ک.م
بوو
،
سەرەتا
بە
سیمی
خاڵدار
و
پاشان
بە
بتۆن
شاری
بەرلینی
بە
دوو
بەشی
ڕۆژاوایی
و ڕۆژهەڵاتی
دابەش
کرد
و لەڕێی خاکەوە،
پێوەندی
خەڵکی
بەرلینی
ڕۆژهەڵات
و ڕۆژاوای
لێک
پچڕاند.
هەر
لەسەرەتاوە
ئەمریکا
و بەریتانیا
بە
بیناکردنی
ئەم
دیوارە
ناڕازی
بوون
و ئەمەش
بووە
هۆی
پیادەکردنی لەشکرێکی
دەبێ
بەی
هێزەکانی
ئەمریکا
لە
کەرتی ڕۆژاوای دیوارەکە.
بەپێی ڕێککەوتنی یالتا
کە
لەنێوان هاوپەیمانانی شەڕی دووهەمی جیهانی مۆرکرا، بەرلین لەنێوان
هەر
چوار
وەڵاتی
داگیرکار دابەشکرا.
بەڵام
پاشان
هەر
سێ
وەڵاتی
ڕۆژاوایی
(
ئەمریکا
و بەریتانیا و فرەنسا) ناوچەکانی
ژێر
دەسەڵاتی
خۆیان
لە
بەرلینی
ڕۆژاوایی
بەیەکەوە لکاند و
بە
هاوکاری
یەکتر
لەناو
جەرگەی ئەڵمانیای
ڕۆژهەڵات
، بەرلینی ڕۆژاوایان
کردە
نموونەیەکی
پێشکەوتن
و گەشەکردنی
ئابووری
ڕۆژاوا
.
بەدوای گۆڕانکاری و شەپۆلەکانی
وەرچەرخان
لە
ئەورووپای
ڕۆژهەڵات
و هەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆریەتی سۆڤیەت، مەسەلەی یەکگرتنەوەی دووبارەی
هەردوو
بەشەکەی ئەڵمانیا هاتەوە
ئارا
و
سەرەنجام
ئەم
دیوارە
لە
4ی ئۆکتۆبەری 89
لەدوای
28ساڵ
لە
لایەن
خەڵکی
دوو
وەڵاتەکە ڕووخێندرا و
بە
شێوەیەکی ڕەسمیش،
لە
ڕێکەوتی 18/11/89 سنووری
نێوان
ئەم
دوو
وەڵاتە
سەرلەنوێ
ئاوەڵا
کرایەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شێوازی بەرهەمهێنانی ئاسیایی
زاراوەی
شێوازی
بەرهەمهێنانی
ئاسیایی
،
یەکەم
جار
لە
لایەن
جۆن
ستوارت
میل
بیرمەندی ئینگلیزی
بۆ
پێناسەکردنی سیستەمی
ئابووری
وەڵاتانی
ئاسیایی
هاتە
ئاراوە. دواتر
لە
لایەن
بیرمەندانێکی
وەک
کاڕۆڵ مارکس
بە
تێروتەسەلی شرۆڤە
کراوە
.
ئەو
بۆ
ناساندنی وەڵاتانی
چین
و ڕووسیە و هێندستان، کۆمەڵێ تایبەتمەندی
یەکسان
دەبینێت
کە
بە
گشتی
بە
شێوازی
بەرهەمهێنانی
ئاسیایی
ناوبردە
کراوە
.
بە
باوەڕی
مارکس، بارودۆخ و کەشوهەوای هەرێمەکانی وەڵاتانی
ڕۆژهەڵات
،
بە
هۆی
کەمبوونی
ئاو
پێویستی
بە
هێنانە مەیدانی
جەماوەر
و هەرەوەزی مرۆڤییە
بۆ
کەڵک
وەرگرتن
لە
سەرچاوەکانی
ئاو
.
بەم
بۆنەوە دەسەڵاتی
سیاسی
و دەوڵەتەکان
بە
شێوەیەکی
بەرچاو
،
دەست
دەگرن بەسەر سەرچاوەکانی ئاودا و
لەم
ڕێگەوە
زەبر
و زاکونی
خۆیان
بەسەر
خەڵکی
ئەم
وەڵاتانە
خاڵی
دەکەنەوە. بەمجۆرە شێوازێکی
تایبەتی
بەرهەمهێنان
لە
وەڵاتانی
ئاسیایی
دێتە ئاراوە
کە
ڕێگە
خۆش
دەکات
بۆ
ئیستبداد و
ستەمکاری
لەم
وەڵاتانە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەرەسەندنی بەردەوام
بە
مانای
بەڕێوەبردن
و کەڵکوەرگرتنی
بەرێوشوێن
لەسەرچاوەی
سروشتی
و
دارایی
و وزەی ئینسانییە
بۆ
گەیشتن
بە
مۆدێلێکی
مەزاختن
و بەکارهێنانی توانستی تەکنیکی و پێکهاتەی
بەڕێوجێ
بۆ
لابردنی نیازەکانی بەرەی
نوێ
و
داهاتوو
.
پەرەسەندنی بەردەوام، پەرەسەندنێکە
کە
پێداویستییەکانی بەرەی
ئێستە
دابین
دەکات بێئەوەی زیانێک بگەیەنێت
بە
تواناییەکانی بەرەی
داهاتوو
لە
دابینکردنی پێداویستییەکانی خۆیدا.
پەرەسەندنی ئینسانی
بە
واتای پرۆسەی بەرفراوانکردنی زەمینەی خۆشگوزەرانی و
بژیوی
باشی
مرۆڤ
پێناسە
کراوە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیمانی بەربەستکردنی چەکی ئەتۆمی
ئەم
پەیماننامە
لە
یەکەمی ژووئییەی 1968
بۆ
بەرگریکردن
لە
پەرەسەندنی چەکی
ناوەکی
لە
لایەن
وەڵاتانی بەریتانیا و
ئەمریکا
و سۆڤیەت
مۆر
کرا
و
لە
ساڵی 1970 بەملاوە
پیادە
کرا
. وەڵاتانی دیکەی
جیهان
دوا
بە
دوای
یەکتر
بوونە ئەندامی
ئەم
پەیماننامە
.
ئەندامانی
ئەم
ڕێکەوتننامە،
بە
دوو
گرووپ
دابەش
دەکرێن:
1ــ وەڵاتانی
خاوەن
چەکی
ناوەکی
کە
بەڵێن
دەدەن
ئەم
جۆرە چەکانە
بە
ناو
وەڵاتەکانی دیکەدا
بڵاو
نەبێتەوە و
پەرە
نەستێنێ.
2ــ وەڵاتانی نائەتۆمی
کە
بەڵێنیان داوە، نەبنە خاوەنی
ئەم
جۆرە چەکانە.
ئەم
پەیمانە
لە
ڕاستیدا ڕێبازێکی لۆژیکییە
بۆ
بەدیهێنانی ناوچەگەلی پاککراو
لە
چەکی
ناوەکی
(Nuclear Weapons Free Zone) .
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیمانی بەرگرتن لە تاقیکاری ئەتۆمی
پەیمانێک
کە
لەنێوان بریتانیا و
ئەمریکا
و
یەکیەتی
سۆڤیەت
لە
ژووئییەی 1963
لە
مۆسکۆ واژۆ
کرا
. بەپێی
بەندی
1ی پەیمانەکە:
1)
هەر
دەوڵەتێک
کە
ئەم
پەیمانە
ئیمزا
دەکات،
دەبێ
خۆ
بپارێزێت
لە
تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی
یان
هەر
چەشنە تەقاندنەوەیەکی
ناوەکی
لە
هەر
شوێنێکی قەڵەمڕەوی دەسەڵاتی خۆیدا
لە
ئاسمان
و
زەوی
.
2)
هەر
دەوڵەتێک
کە
ئەم
پەیمانە
واژۆ دەکات،
بۆی
نییە
ئاسانکاری بکات
بۆ
تاقیکردنەوەی ئەتۆمی
یان
لەم
کارەدا
بەشداری
بکات
یا
ببێتە
هاندەر
بۆ
ئەم
مەبەستە
.
بەپێی
بەندی
3، ئیمزاکردنی
ئەم
پەیمانە
بۆ
هەموو
دەوڵەتەکان
ئازادە
.
تا
ساڵی 1965 نزیکەی 100
وەڵات
پەیمانەکەیان مۆرکرد
بەڵام
وەڵاتانی
چین
و فەرەنسە
لە
مۆرکردنی
ئەم
پەیمانە
خۆیان
پاراست.
لە
24/9/1996
لە
دانیشتنی ساڵانەی
کۆمەڵی
گشتی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
لە
نیۆیۆرک،
پێنج
زلهێزی ئەتۆمی
جیهان
واتە
ئەمریکا
، بریتانیا،
ڕووسیا
،
چین
و فەرەنسە پەیمانەکەیان
مۆر
کرد
.
بەڵام
ئەم
پەیمانە
تا
ئەو
کاتەی
کە
لە
لایەن
44
وەڵات
کە
توانایی
دروستکردنی چەکی ئەتۆمییان
هەیە
بە
ئیمزا
نەگات،
بە
شێوەیەکی جددی
پیادە
ناکرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوەی وەڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت (ئۆپێک)
ئەم
ڕێکخراوە
لە
دوای هەوڵی
زۆر
و درێژخایەنی وەڵاتانی نێرەری
نەوت
لە
ژانوییەی 1961
لە
کاراکاس (ڤێنێزۆئێلا) دامەزرا و
سەرەتا
وەڵاتانی
ئێران
، عەرەبستانی سعوودی، عێراق، کوەیت،
قەتەر
و ڤینزۆئیلا بوونە
ئەندام
و
پاشان
، وەڵاتانی ئەندونیزیا، لیبی و نایجریا
بوون
بە
ئەندام
. ئۆپێک
بۆ
گەیشتن
بەم
ئامانجانەی
خوارەوە
دامەزرێ:
1ــ چەسپاندنی سیاسەتێک
بۆ
دانانی
نرخ
و مەزەندەیەکی یەکلاکراو، بەدوور
لە
هەلاجانی
ئابووری
وەڵاتانی بەرهەمهێنی
نەوت
.
2ــ پاراستنی
سەرچاوە
و
کانە
نەوتییەکان.
3ــ پاراستنی ئاسایشی
نەوتی
ڕاگوێزراو.
4ــ
بەرگری
لە
زیادبوونی نرخی یەکلاکراو
یان
هەناردنی
نەوتی
لە
ڕادەبەدەر
بە
پێچەوانەی بڕیاری زۆرینەی ئەندامان.
وەڵاتانی
ئەندام
لە
ئۆپێک، 45%
نەوتی
جیهان
بەرهەم
دەهێنن و
جگە
لەوەش
داوا
لە
کۆمپانیا نەوتییەکان دەکەن
تا
نرخی
نەوت
و بەرهەمە نەوتیەکان
لە
ئاستێکی دیاریکراو و
یەکسان
ڕابگرن،
چونکە
هەلاجان
و
هەڵبەز
و دابەزی نرخی
نەوت
بۆ
ئەم
وەڵاتانە دەبێتە
هۆی
هەلاجانی
ئابووری
و
هەندێ
جار
گەشەسەندنی
ئەم
وەڵاتانە
تووشی
زیان
دەکات.
یەکێک
لەو
هۆکارانەی
کە
لە
دوای دامەزرانی ئۆپێک
ناوبەناو
بۆتە
هۆی
هەڵکشانی نرخی
نەوت
،
شەڕ
و گۆڕانکارییە ناوچەیی و جیهانییەکان
بووە
.
بۆ
وێنە:
ــ شەڕی ئیسراییل و عەرەبان
لە
1973
کە
بۆ
ماوەیەک
بووە
هۆی
ڕاوەستانی ناردنی
نەوتی
وەڵاتانی عەرەبی
بۆ
ڕۆژاوا
و ئەمەش هەڵکشانی نرخی
نەوتی
لێکەوتەوە.
ــ شۆڕشی گەلانی
ئێران
(1978)
کە
بەریانی
نەوتی
ئەم
وەڵاتەی
بۆ
ماوەیەک ڕاوەستاند و ئەمەش
بووە
هۆی
هەڵکشانی بێوێنەی نرخی
نەوت
تا
ئەو
سەردەمە
.
ــ شەڕی
ئێران
و عێراق (1988-1980) .
ــ شەڕەکانی کەنداوی
فارس
کە
بریتی
بوون
لە
: شەڕی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی
بە
دژی
عێراق
لە
دوای داگیرکردنی
خاکی
کوەیت
لە
لایەن
ئەم
وەڵاتە (1991-1990) . شەڕی
ئەمریکا
و بەریتانیا
بە
دژی
عێراق
بە
بیانووی
چەک
کردنی
ئەم
وەڵاتە (2003) .
ــ زیادبوونی
مەترسی
و هەڕەشەی نێونەتەوەیی
لە
ئێران
بەهۆی بەرنامەی ئەتۆمی
ئەم
وەڵاتە
لە
ساڵەکانی 2005 و 2008
کە
نرخی
نەوتی
تا
نزیکەی 130 دۆلار هەڵکشاند.
ــ سەرهەڵدانی قەیرانی
ئابووری
جیهانی
لە
ساڵی 2008
بووە
هۆی
دابەزینی دووبارەی نرخی
نەوت
بۆ
40 دۆلار.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەنابەریی
لە
ساڵی 1950 دوای
ئەو
هەموو
ڕووداوانەی
کە
بە
درێژایی
25 سەدەی
ڕابردوو
بە
سەر
پەنابەران هاتبوو، کۆمیتەی باڵای پەنابەران،
بەم
جۆرە زاراوەی
پەنابەر
پێناسە
دەکات:
پەنابەر
بەو
کەسە
دەڵێن
کە
«بەهۆی تایبەتمەندی ڕەگەزی، ئایینزایی، نەتەوەیی
یان
باوەڕی
سیاسی
،
لە
ترسی
دەسبەسەربوون بچێتە دەرەوەی وەڵاتەکەی و بەهۆی
ئەم
مەترسییەوە نەیهەوێت
دووبارە
بچێتەوە وەڵاتەکەی
خۆی
». بەپێی پێناسەی
دیوانی
نێونەتەوەیی
داد
،
ئەگەر
کەسێک
لە
لایەن
دەوڵەتێکەوە کەوتبێتە
ژێر
گوشار و لەدووی کەوتبن و وەڵاتێکی
دیکە
لەم
ڕێگەوە
پشتیوانی
لەو
کەسە
بکات،
بەو
کەسە
دەگوترێ
پەنابەر
.
پەنابەریەتی
شێوازی
جۆربەجۆری
هەیە
کە
پەنابەریەتی دیپلۆماتیک
یان
دەرەکی
بەناوبانگترینیانە. پێشێلکاران و تاوانبارانی مافی
گشتی
،
لە
جوملەی پەنابەران ناگونجێن.
هیچ
یاسایەکی نێونەتەوەیی دەوڵەتەکان پێمل ناکات
بە
بەخشینی مافی پەنابەریەتی
بە
کەسێک.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەنابەریی سیاسی
پەنابەریی
سیاسی
یان
پەنابەریی
نێوان
سنووری، داڵدەبەخشین و هانادان
بەو
تۆمەتبارە سیاسیانەیە
کە
لە
وەڵاتێکی
دیکە
بە
هۆکاری
سیاسی
دەکەونە
ژێر
فشار
و
ئازار
و
لە
مەترسی
دەستگیرکردن
یان
لەناوچووندا
بن
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕاسپاردەی باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان
ئەم
ڕاسپاردە
لە
ژانوییەی 1951
دوو
ئەرکی
سەرەکی
پێ
سپێردراوە:
یەکەم
، ئاسانکاری
بۆ
پشتیوانی
و پاراستنی نێونەتەوەیی پەنابەران.
دووهەم
، دابینکردنی
پێداویستی
و کەرەستەی
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و قانوونی
بۆ
سەقامگیربوونی پەنابەران
لەو
وەڵاتانەی
کە
تێیدا دەژین و وەڵاتانی
نوێ
. بارەگای
ئەم
ڕاسپاردە
لە
شاری
جنێڤا
لە
سویسرایە و
هەموو
کاروباری پەنابەران،
بێجگە
لەو
ئاوارە
و پەنابەرانەی
کە
وەڵاتێکی
دیکە
بەرپرسیارییەتی
بەرعۆدە
گرتووە
بۆ
وێنە
ئاوارەکانی فەلەستینی
لە
ئەستۆ
دەگرێ. بوودجەی
ئەم
ڕێکخراوە
لە
لایەن
دەوڵەتانەوە
دابین
دەکرێت. ساڵی 1954
خەڵاتی
نۆبێلی
ئاشتی
بەم
ڕێکخراوە بەخشرا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەوڵەتی سێبەر
ڕێبەرانی حیزبی
کەمینە
لە
پەرلەمانی بەریتانیا هەرکاتێک
دەسەڵات
بەدەستەوە
بگرن، دەبنە ئەندامی
کابینە
.
دەوڵەتی
سێبەر
یان
دەوڵەتی
خەیاڵی
، کابینەیەکی گریمانکراوە
کە
حیزبە کەمینەکان
لە
وەڵاتانی دیموکراسیدا
بۆ
خۆیان
سازی
دەکەن و
بۆ
هەر
وەزارەتێک، وەزیرێکی
خەیاڵی
دەستنیشان
دەکەن. تایبەتمەندی
ئەم
کارە
لەوەدایە
کە
حیزبی
کەمینە
چاودێریی
بە
سەر
هەموو
کاروباڕێکی دەوڵەتدا دەکات و دەتوانێت
لەم
بارەوە
پێشنیاز
و بیروبۆچوونی
سوودمەند
بخاتەڕوو.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
یانزەی سێپتەمبەر 2001
بەو
ڕوداوە تیرۆریستییە دەگوترێ
کە
بووە
هۆی
لەناوچوونی نزیکەی 3
هەزار
کەس
لە
دانیشتوانی
دوو
تاوەرە ئەفسانەییەکانی ڕێکخراوەی
بازرگانی
جیهانی و وەزارەتی
بەرگری
ئەمریکا
بەهۆی خۆپێکادانی
سێ
فڕۆکەی نەفەرهەڵگر
بەم
بینایانەدا.
پاش
ئەم
ڕوداوە وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
ڕایگەیاند
کە
جیهان
«
یا
دۆستی
ئێمەن
یا
دوژمن
» !
ئەم
کارەساتە بڕگەیەکی
زۆر
گرنگی
مێژووی
ئەمریکا
لە
ئەژمار
دێت
.