تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 11
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دوکترین+بیرۆکە+ڕێڕەو
زاراوەی دوکترین،
لە
وشەی لاتینی docteur
بە
مانای
فێرکردن
و
فێربوون
وەرگیراوە و
بە
کۆمەڵێک بیروبۆچوونی
تایبەتی
سیاسی
دەگوترێ
کە
لە
لایەن
کەسێکەوە
ئاڕاستە
دەکرێ
و دواتر دەبێتە ڕێبازێک
بۆ
لایەنگرانی.
لە
زاراوەی سیاسیدا دوکترین، بریتییە
لە
جیهانبینی
و بۆچوونێکی
تایبەت
کە
دەسەڵاتدارانی وەڵاتێک، بناخەی دەسەڵاتەکانی
خۆیانی
لەسەر
دادەمەزرێنن و بەرنامەی کارەکانیان
بە
دەوری
تەوەری
ئەو
دوکترینەدا دەسووڕێتەوە و خەڵکیش
بە
ناچار
دەبێ
لەسەر
هەمان
ڕێباز
پێوەندییەکانی
خۆیان
ڕێک
بخەن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
جیهانبینی
ڕەگی
ئەم
وشە
ئەڵمانییە و
بە
مانای«روانین
بۆ
جیهان
»ــە.
لە
فەرهەنگی
فەلسەفی ئەڵمانیدا
بە
مانای وێنایەکی گشتییە
لە
جیهان
و
بە
پێگە
و هەڵوێستی
ئینسان
لەناو
خۆیدا لێکدراوەتەوە.
جیهانبینی
ڕوانین
و تەفسیرێکی
تایبەت
لە
گەردوون
و
ژیان
دەدا
بەدەستەوە
.
لە
زاراوەدا بریتییە
لە
دەزگەی تیۆری و مەفهوومی و وێناندنی
جیهان
.
بە
مانایەکی
بەربڵاو
هەموو
تیۆرییەکانی
ئینسان
لە
بارەی
جیهانی
دەوروبەر
،
هەر
لە
تیۆری و بیرۆکە فەلسەفی و
کۆمەڵایەتی
و سیاسیەکانەوە
بگرە
هەتا
ئەخلاق
و
هونەر
و زانستە سرووشتییەکان دەگرێتەوە.
بەڵام
مانا
جەوهەری و کاکڵەکەی بریتیە
لە
تیۆری و
بیر
و
بڕوای
فەلسەفی.
بەگشتی
جیهانبینی
،
سێ
ڕێچکەی
لێ
بۆتەوە:
ـــ
جیهانبینی
زانستی
ـــ
جیهانبینی
فەلسەفی
ـــ
جیهانبینی
ئایینی
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فابیانیزم
زاراوەی
فابیانیزم
لە
ناوی
فابیۆس سەرکردەی
ڕۆمی
وەرگیراوە
کە
دوو
سەدە
پێش
زایین
ژیاوە و توانی
بە
زیرەکی
و
لەسەرخۆ
،
شکست
بهێنێ
بە
هانیباڵی
دوژمنی
.
لە
زاراوەی سیاسیدا
ناوی
بزاڤێکی سۆشیالیستییە
کە
لە
بریتانیا
سەری
هەڵدا و لایەنگرەکانی
لە
1884
لە
«کۆمەڵەی فابیان»
کۆ
بوونەوە
و توانی سەرنجی
هەموو
ڕۆشنبیرانی
ئەو
سەردەمە
(
بۆ
وێنە
جۆرج بیرنارد
شاو
و گراهام والاس)
بەرەو
لای
خۆی
ڕابکێشێ. بەگشتی
ئەم
ڕێبازە پێیوایە
کە
سۆشیالیزمی جیهانی دەبێت
بە
ئارامی
و
بەکاوەخۆ
و
بە
شێوەیەکی زانستییانە
لەسەر
بیر
و هزری
جەماوەر
کاریگەریی دابنێت. کۆمەڵەی فابیان
لەسەر
ئەم
باوەڕەن
کە
دەکرێت
لە
ڕێگەی ئاشتیانە و گونجاو
لەگەڵ
بنەماکانی
دیموکراسی
و کاریگەریی
لەسەر
بیروبۆچوونی بەرپرسان، کۆمەڵگەیەکی سۆشیالیستی
بنیاد
بنرێت.
پاش
دامەزرانی حیزبی
کرێکاری
بریتانیا کۆمەڵەی فابیان چوونە ڕیزی
ئەم
حیزبەوە
بەڵام
سەربەخۆیی
خۆیان
پاراست و دواتریش
وەک
گرووپێکی
ڕۆشنبیر
دەستیان
دایە
توێژینەوە و
ڕاگەیاندن
لەناو
حیزبدا.
ئەم
گرووپە
چەند
وتارێکیان بەدژی فەلسەفەی مارکس بڵاوکردەوە و
لەم
بارەوە
بەم
شێوە
بیریان دەکردەوە:
1ـــ چاکسازی
کۆمەڵایەتی
بەشێوەیەکی
خۆڕسک
، کامڵبوونی سرووشتی
بەدی
دەهێنا و بارودۆخی
ئابووری
کرێکاری
بەرەو
باشتربوون دەبرد و
پێویستی
بە
شۆڕش
و توندوتیژی نەدەکرد.
2ـــ
بۆ
پێشڤەبردنی
کۆمەڵایەتی
، ململانێی چینایەتی
پێویست
نەبوو
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
لۆبیگەریی
لۆبی زاراوەیەکی باوە
لە
ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
کە
واتای «
هۆڵ
» دەدات
بەڵام
لە
زاراوەی سیاسیدا
بە
مانای کاریگەربوونە
لەسەر
دەسەڵاتی یاسادانان
بە
مەبەستی چەسپاندنی بیروبۆچوونێک
کە
ئەویش
لە
ڕێگەی
پێوەندی
کردن
بە
ئەندامانی کۆنگرێسەوە دێتە
بەرهەم
.
ئەم
پێوەندییانە
لە
ناو
هۆڵ
و
چەند
ژوورێکی عەمارەتی کۆنگرێس سازدەبن.
دەستە
و گروپی
فشار
لە
ناو
هۆڵەکانی کۆنگرێس
بۆ
سەپاندنی بیروڕای
خۆیان
بە
مەبەستی ڕەتکردنەوە
یا
پەسندکردنی بڕیارێک
پێوەندی
بە
ئەندامانی کۆنگرێس دەکەن.
لۆبی جووەکانی
ئەمریکا
، یەکێکە
لە
گرنگترین و بەهێزترین گرووپەکانی گوشار
لەو
وەڵاتەدا
کە
بە
دزەکردن
بۆ
ناو
ڕێکخراوە
دەوڵەتی
و ئابوورییەکان و دامودەزگەکانی ڕاگەیاندنی
ئەمریکا
، کاریگەریی
لەسەر
بڕیارەکانی
دەوڵەت
و کۆنگرێس دادەنێت
لەمەڕ
کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست
و
پێش
بە
هەر
بڕیارێک دەگرێت
کە
دژی
بەرژەوەندییەکانی ئیسراییل بێت.
لەم
وەڵاتەدا لۆبی دیکەش بەکارن
کە
دەکرێ
ئاماژە
بدەین
بە
لۆبی ژاپۆنییەکان
کە
ساڵانە
پتر
لە
300 ملیۆن دۆلار بوودجەی
هەیە
و
تاکوو
ئێستا
توانیویەتی
پێش
بەو
بڕیارانەی کۆنگرێس و کۆشکی
سپی
بگرێت
کە
هەناردەکانی ژاپۆن
سنووردار
دەکەنەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پان عەرەبیزم
زۆربەی سەرچاوەکان،
دوو
زاراوەی
پان
عەرەبیزم و
پان
ئیسلامیزم،
بە
یەک
دەروو
(
مدخل
)
لە
ئەژماردێنن و نزیکایەتی میژوویی و مەفهوومی
ئەم
دووانە
بەرجەستە
دەکەنەوە.
بۆیە
ئاخێزگەی
پان
عەرەبیزمیش،
هەر
دەگەڕێتەوە
بۆ
ڕاپەڕینی عەرەبان
لە
هەمبەر
حکوومەتی تورکانی عوسمانی
پێش
شەڕی جیهانی
یەکەم
(1914) .
دەزگەی هەواڵگری بەریتانیا،
بە
سەرپەرشتی
تۆمس ئیدوارد لۆرێنس (1935-1888)،
بەڵێنی
دا
بە
عەرەبان
کە
وەڵاتێکی
مەزنی
عەرەبی،
هەر
لە
کەنداوی فارسەوە
تا
جۆگەی سوئێز، دابمەزرێنێ.
ئەم
ڕاپەڕینە
سەرەتا
لە
حیجازەوە
دەستی
پێکرد
ئینجا
ڕووی
کردە
دیمەشق
لە
سووریا
و
ڕۆژی
3ی ئۆکتۆبەری 1918
دەستی
تورکان
لە
حکوومەتکردن
لەم
شارە
، کورتبۆوە.
لە
لایەکی دیکەەوە بەهۆی دەسبەسەراگرتنی فەرەنسە و بەریتانیا
بە
سەر
چەند
ناوچەی عەرەبی
وەکوو
(لوبنان، ئەردەن،
سووریا
، فەلەستین و عێراق) ڕاپەڕینی
پان
عەرەبی
لە
کەشێکی دیکەدا
ڕووی
خەباتەکەی
کردە
ئەو
دوو
وەڵاتە.
بۆیە
کەسانێکی
وەکوو
ئەمین
ئەلحەسەنی (
موفتی
ئۆرشەلیم)، شوکری قووەتلی، جەمیل مەردەم، ڕەشید
عالی
گێڵانی، میشل ئەفلەق و سەلاحەدین بەیتار، بوونە ڕێبەرانی
قۆناخ
بە
قۆناخی بزووتنەوەی
پان
عەرەبیزم. (بڕوانە
بەعس
)
زاراوەی
پان
عەرەبیزم،
یەکەم
جار
لە
لایەن
جەمال عەبدول ناسر ڕێبەری ناسیۆنالیستەکانی
میسر
لە
ساڵەکانی 1950
بەکار
هێنرا. ناسر،
زۆری
هەوڵداوە
کە
پان
عەرەبیزم بکاتە بەرەیەکی
دژ
بە
ئێرانی
و
بەم
بۆنەوە یەکێک
لەو
پڕۆژانەی
کە
ویستوویە ئەنجامی بدات، گۆڕینی
ناوی
«کەنداوی
فارس
»
بووە
بە
«کەنداوی عەرەبی» .
ئەفلەق و
بین
لادەن
و سەدام
حوسێن
،
لە
جوملەی
ئەو
عەرەبە شوڤینیانە
بوون
کە
لە
ئیسلام
کەڵکیان وەرگرتووە
بۆ
زیندووکردنەوەی عەرەبییەت. نژادپەرستی عەرەبی، لەسەردەمی سەدام
حوسێن
بەوپەڕی
شەرمەزاری
و بێویژدانی
خۆی
دەگا
و
ئەم
سیاسەتە چەپەڵە، بەنیسبەت
گەلی
کورد
بە
دڕندانەترین
ڕووکار
خۆی
پێشان
دەدات.
بۆ
وێنە
لە
ساڵی 1970
هەزاران
کورد
بەرەو
ئێران
دەردەکات
کە
زۆرینەیان
تا
ئیستەش نەگەڕاونەوە و
هەر
لە
ئێران
دەژین.
بە
عەرەبکردنی
شاری
کەرکووک
و کارەساتەکانی ئەنفال*و هەڵەبجەش
دوو
نموونەی دیکەن
لە
کردەوە
نامرۆڤانەکانی سەدام
وەکوو
ئەنجامی
پان
عەرەبیزم.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕۆشنبیران
ئەم
زاراوە
لە
وشەی
intellect
بە
مانای هێزی عەقڵی
لە
زمانی فەڕەنسەوە وەرگیراوە
بەڵام
یەکەم
جار
لە
ساڵی 1860
لە
سۆڤیەت
لە
وتارێکی پیسارۆف،
بۆ
نابردەکردنی لاوانێکی ئەکادیمی
بەکار
هات
کە
«خاوەنی ئەندێشەیەکی ڕەخنەگرانە»
بن
.
بە
واتایەکی دیکەی تۆرگنیۆف، «نیهیلیست»
بن
،
واتە
ئەو
کەسانەی
کە
بە
ناوی
عەقڵ
و پێشکەوتنەوە
هەموو
ترادسیۆنێک بخەنە
ژێر
پرسیارەوە.
لە
فەرەنسەشدا
ئەم
وشەیان
بە
سووکایەتی و تەوسەوە
دەرحەق
بە
دریفووسیەکان
بەکار
دەهێنا.
لە
ئەندێشەی کەسانێکی
وەکوو
دۆتۆکویل و مارکسدا چەمکی«رۆشنبیر»
لەگەڵ
چەمکی «
چەپ
»
بە
یەک
واتا
بەکار
براون. مارکس
لە
مانیفیستی کۆمۆنیستدا
ڕۆشنبیران
بەو
بەشە
لە
بۆرژوازی* دەزانێ
کە
لەگەڵ
چینی
کرێکار
یەک
دەگرنەوە
تاکوو
ئەندێشەکانی
خۆیان
بەپێی
ڕەوتی
مێژوو
پراکتیزە بکەن. ڕۆشنبیریی
لە
ترایسیۆنی ڕووسیدا
پێوەندی
ڕاستەوخۆی
لەگەڵ
«
چەپ
»
دا
بەردەوام هێشتەوە و دواتر لێنین،
لە
ڕێبەرایەتی حیزب و
چینی
کرێکاردا جێگەیەکی باڵای
بە
ئەوان
بەخشی.
بەڵام
ئەگەر
ڕۆشنبیران
بە
مانای نوخبە*ی کەلتووری
لێک
بدەینەوە،
ئەندێشە
و کردارەکانیان
بە
تەواوەتی
لەگەڵ
چەپدا
ئاوێتە
نییە
و زۆربەی
ئەم
گرووپە
لە
باڵی ڕاستدا
جێگیر
دەبن.
بەم
حاڵەش زۆڕێک
لە
ڕۆشنبیران
حەزیان
لە
سیاسەت
نەکردووە
بەڵام
چونکە
لە
ئاخێزگەیەکی مامناوەندییەوە پێگەیشتوون،
بە
زۆری
ناتۆرەی «رۆشنبیرانی
وردە
بورژوا»یان
پێوە
لکاندون.
هەرچۆنێک بێت، ڕێبازی ڕۆشنبیریی (
intellectualism
) بەرهەمی شارستانییەتێکە
کە
لەسەر
بایەخەکانی
عەقڵ
و مرۆڤپەروەری (هیومانیزم) و
پێشکەوتن
لەنگەر
ئەگرێت.
کەواتە
ڕۆشنبیران
پاسەوانانی نەریتی ئەندێشەی ئاڤراندن و ڕەخنەگرتنن
لە
ئاست
نۆرمەکانی کۆمەڵگەدا.
لە
واقیعدا
ڕۆشنبیر
پتر
کەسێکە
کە
خۆی
بەم
ناوبانگە دەناسێنێ و
لە
باسی
ڕۆشنبیرانە
لەگەڵ
ڕۆشنبیرانی
دیکە
بەشداری
دەکا
و
بەم
بۆنەوە
لە
کۆمەڵگەدا پێگەیەک
بۆ
خۆی
دەستەبەر
دەکات.
ئەمڕۆکە
ڕۆشنبیران
بوونەتە چینێکی
بەرچاو
لە
کۆمەڵگەدا.
چۆنیەتی
کاریگەریی
ئەم
چینە
بە
سەر
«کارکردی
مێژوویی
»
ئەوان
(هەرچۆنێک
پێناسە
بکرێن) ئێستەش
هەر
گرێیەکی نەکراوەیە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕەشبینی سیاسی
نەخۆشیەکی
دەروونی
و عەقڵیە
کە
هەر
کەسێک
تووشی
بێت،
هەست
بە
ستەم
و
چەوساندنەوە
دەکات و پێی
وایە
خەڵکانی
دیکە
بۆ
لەناوبردنی
ئەو
نەخشە
و
پیلان
دەکێشن.
ئەم
نەخۆشییە حاڵەتێکی کۆمەڵایەتیش لەخۆ دەگرێ
کە
بەو
پێیە
گومان
دەکرێت
کاروبار
و ڕووداوە
گرنگە
سیاسی
و کۆمەڵایەتییەکان
بە
دەستی
نادیار
و پیلانی سیاسەتی
بیانی
بەڕێوە
بچێت.
هەندێ
جار
ئەم
زاراوە
لەگەڵ
تێوری
یا
وەهمی
پیلان
بە
یەک
مانا
لێکدراوەتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کابینە
بە
واتای ئەنجومەنی وەزیران و
نووسینگە
و سکرتاریەتە و
بە
گوێرەی
پێویست
لە
هەر
سێ
حاڵەتدا بەکاردێت
بەڵام
پتر
بۆ
ئەنجومەنی وەزیران و
هەندێ
جاریش
لەجیاتی
حکومەت
بەکاردەبرێت. ماهییەتی
کابینە
لە
وەڵاتاندا جیاوازە.
لە
بریتانیا ئەندامانی
کابینە
لە
لایەن
سەرۆک
وەزیرانەوە هەڵدەبژێردێن
کە
لە
بەرانبەر
مەجلیسی عەوامدا بەرپرسیارن.
لە
وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
، ئەندامانی
کابینە
لە
لایەن
سەرۆک
کۆمارەوە هەڵدەبژێردرێن و
هەموان
لە
بەرانبەر
ئەودا بەرپرسیارن.
سەرۆکی
کابینە
بە
سەرەک
وەزیران،
ڕاوێژکار
و
سەرۆکی
دەوڵەت
ناوی
دەرکردووە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
گوبینیزم
بیروبڕوای ژۆزف گۆبینۆ (1882ـــ 1816)
دیپلۆمات
و
ڕۆژهەڵاتناسی
فەرەنسی
کە
لە
کتێبەکەی
خۆی
بەناوی
«نایەکسانی ڕەگەزی مرۆڤ»،
لەسەر
بنەمای
باڵادەستی
ڕەگەزی ئاریایی دایڕشتووە.
ئەم
بیروبڕوایە دواتر کاریگەری
زۆری
لەسەر
«ئەفسانەی
باڵادەستی
ڕەگەزی نۆردیک» و فەلسەفەی ئەڵمانیای
نازی
دانا
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سیستەمی فرەحیزبی
سیستەمێک
کە
تێیدا ڕێژەیەکی
زۆر
لە
حیزبە سیاسیەکان
بە
شێوەی
هاوبەش
بۆ
بەدەست
هێنانی
دەسەڵات
هەوڵ
دەدەن، کاتێکیش سەرکەوتنیان
بەدەست
هێنا
بە
هاوکاری
یەکدی
بەرنامە
و پلانی
هاوبەش
بۆ
بەڕێوەبردنی حکوومەت
ئاڕاستە
دەکەن.
بۆ
وێنە
لە
وەڵاتانی ئەورووپیدا سیستەمی فرەحیزبی
بۆتە
باو
.
لە
فرەنسا
کاتی
خۆی
ژمارەی
ئەم
حیزبانە گەیشتۆتە 20 حیزب.
لە
ئەڵمانیا، ئیتالیا و سویسرا
ئەم
سیستەمە
دەور
دەبینێت.
یان
ئەو
دۆخەی
کە
لە
عێراقی دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حسەین
لە
ساڵی 2006
هاتە
کایەوە.
هەبوونی
سیستەمی
فرە
حیزبی
لە
وەڵاتێک، بنەمایەکە
بۆ
بەراوردکردنی ڕێژەی
دیموکراسی
لەو
وەڵاتەدا.
لە
پڕۆسەی بەدیموکراسی کردندا زۆرجار حیزبی
بچووک
بچووک
سەرهەڵدەدەن.
هەر
کاتێک
دیموکراسی
پاوەجێ
ببێت،
ئەم
حیزبە بچووکانەش
لە
ناو
سیستەمێک
سەقامگیر
دەبن
کە
بە
سیستەمی فرەحیزبی ناوبردە دەکرێت.
لە
سیستەمی فرەحیزبی،
بە
پێچەوانەی سیستەمی
تاک
حیزبی ـــ
کە
تێیدا
تەنیا
یەک
حیزب چالاکە و حیزبەکانی
دیکە
سەرکوت دەکرێن ـــ
هاوبەشی
سیاسی
،
لەگەڵ
ململانێ
و کێبەرکێی
سیاسی
ئاوێتە
بووە
.
لەم
سیستەمەدا ئەنجومەنی وەزیران
بە
شێوەی ئیئتلافی و هاوپەیمانی هەڵدەبژێردرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
وەڵاتی تاکەحیزبی
وەڵاتێک
کە
تێیدا
تەنها
یەک
حیزب ئیجازەی
چالاکی
سیاسی
پێدرابێت و دەسەڵاتی
بەدەستەوە
بێت.
ئەم
وەڵاتانە هاوشێوەی سیستەمە دیکتاتۆرییەکان
لە
ئەژمار
دێن
.
لە
بەرانبەر
سیستەمی
یەک
حیزبیدا سیستەمی فرەحیزبی
لە
ئارادایە. نموونەی
هەر
دوو
سیستەمەکە،
وەڵاتی
عێراق
لە
سەردەمی
سەدام حسەین و
پاش
ڕووخانی
ئەم
ڕژێمەیە
لە
ساڵی 2003.