تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 5
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
لسەفەیر/ئابووری ئازاد
زاراوەیەکی فەرەنسییە
کە
بە
واتای
ئازادی
ڕەهای ئابووری و
دەستدرێژی
نەکردنی
دەوڵەت
بەکار
براوە،
هەروا
ئەم
مانایەش دەبەخشێ: «لێگەڕێ
مرۆڤ
هەرچی
دەخوازێ
با
ئەنجامی بدات».
ئەم
زاراوە
ناونیشانێکی دیکەیە
بۆ
تیۆری «ئابووری
کلاسیک
»
کە
پێیوایە
ئەگەر
دەوڵەت
یا
هەر
هێزێکی دیکەی خۆسەپێن دەستێوەردانی کاروباری ئابووری نەکەن، گیروگرفتەکان خۆبەخۆ چارەسەردەکرێن و
بە
باشترین
شێوە
بەڕێوە
دەچن.
ئەم
ڕێبازە
لە
سەرەتای سەدەی 17 دانراوە و کۆمەڵێک
لە
ئابووریناسانی فەرەنسی
کە
بە
فیزیۆکراتەکان ناسراون پوختەیان کردووە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیمانی نێودەوڵەتی مافە ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان (1966)
یەکێکە
لەو
دوو
پەیماننامە
گرنگە
نێودەوڵەتییە
کە
ئەو
مافانەی
لە
جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤدا
باسی
لێکراوە،
لە
باری
یاساییەوە زەمانەتیان دەکات
تاکوو
جێبەجێ
بکرێن.
ئەم
پەیماننامە
داخوازییەکانی
هەموو
مرۆڤێکی
لەمەڕ
مافە
ئابووری و
کۆمەڵایەتی
و کولتوورییەکان
لەبەرچاو
گرتووە و دەوڵەتەکانی
بە
مسۆگەرکردنی
ئەم
مافانە ڕاسپاردووە.
ئەم
پەیمانە
31
مادە
لەخۆ دەگرێ
کە
بۆ
نموونە
دەکرێ
ئاماژە
بدەین
بە
مافی خودموختاری،
کار
و
پشوودان
، مافی
مانگرتن
و دامەزراندنی ڕێکخراوە، ڕزگاربوون
لە
هەژاری
و برسییەتی و
نەخۆشی
،
پەروەردە
و باشترکردنی
باری
ژیان
و
گوزەران
.
هەنگاوە سەرەتاییەکان
بۆ
داڕشتنی
ئەم
پەیمانە
لە
لایەن
کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
بە
ئەنجام
گەیشت و
لە
ساڵی 1954
بە
کۆمەڵی
گشتی
ئەم
ڕێکخراوە ڕاگەیاندرا.
بەڵام
تاساڵی 1966
لە
لایەن
کۆمەڵی
گشتییەوە
پەسند
نەکرا و
لە
ساڵی 1976
پاش
پەسند
کردنی 35
وەڵات
یەکلاکرایەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆمیسیۆنی ئابووری ئەورووپا
ئەنجومەنی ئابووری و
کۆمەڵایەتی
ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان،
ئەم
کۆمیسیۆنەی
لە
28ی مارسی 1947
بە
مەبەستی پەرەپێدانی
هاوکاری
ئابووری و بەرزکردنەوەی ئاستی
چالاکی
ئابووری ئەورووپا
بۆ
پاوەجێکردنی
پێوەندی
ئابووری وەڵاتانی ئەورووپی
لەگەڵ
وەڵاتانی
دیکە
دامەزراند. ئەندامانی کۆمیسیۆن بریتین
لە
: ئەندامانی ئەورووپی ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
.
ئەم
کۆمیسیۆنە
چەندین
کۆمیتەی
هەیە
کە
چاودێری
کاروباری
بەرد
و
خەڵووز
،
پۆڵا
، پەرەپێدانی
بازرگانی
و
کشتوکاڵ
، پیشەسازیی،
کارەبا
و
هاتوچۆ
دەکەن و وەڵاتانی ئەندامیش ساڵی
جارێک
کوبوونەوەی
جۆراوجۆر
ساز
دەکەن. بارەگای کۆمیسیۆن
لە
شاری
جنێڤ
دایە
.
پێویستە
بگوترێ
کە
ئەم
کۆمیسیۆنە
ئێستا
کارێکی
ئەوتۆ
ئەنجام
نادات و
لە
دانیشتنەکاندا
تەنها
لەمەڕ
ڕەوشی ئابووری و بابەتەکانی
دیکە
بیر
و
ڕا
دەگۆڕێتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئابووریخوازی
بەهەندگرتنی ئابووری و بژێویی
بە
سەر
سیاسەت
و خەباتی سیاسیدا.
لە
کۆتایی
سەدەی
نۆزدە
و سەرەتای سەدەی
بیستەم
،
لە
حیزبی سۆسیال دیموکراتی سۆڤیەت، لاگیرییەک
بۆ
بەستنەوەی
خەبات
بە
خەباتی ئابووری (باشترکردنی هەلومەرجی
ئیش
و
کار
و زیادکردنی
مووچە
و...)
هاتە
ئاراوە.
ئەم
لاگیرییە
بە
حیزب و ڕۆڵی شۆڕشگێڕانە
بەو
چەشنەی
کە
«لینین» بیری
لێ
دەکردەوە
نەبوو
. «لینین»
لە
کتێبی «ئەبێ چ بکەین؟» (1902)، بەدژی
ئەم
فیکرە ڕاوەستا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئابووریی سیاسی
زاراوەی ئابووری
سیاسی
چەمکێکی نوێباوە
کە
کێشە
و ئاریشەی زانستەکانی
سیاسەت
و ئابووری
لێک
دەداتەوە.
بە
واتایەکی
دیکە
ئابووری
سیاسی
لە
شوێن
دۆزینەوەی
پێوەندی
دوولایەنەی
وزە
سیاسی
و ئابوورییەکان و کاردانەوەی
ئەم
هێزانەیە بەسەر پێکهاتەکانی سیاسەتی ئابووریدا.
هەروەها
کاردانەوەی بارودۆخی ئابووری بەسەر حکوومەتە
هەڵبژاردە
خەڵکیەکانیش
لێک
دەداتەوە. سەرکەوتنی حکوومەت
لە
بواری سیاسەتە ئابوورییەکان، شەرعییەت و ئەگەریی
دووبارە
هەڵبژاردنەوەی
ئەو
حکوومەتە
زیاد
دەکات.
لە
گوتاری پۆزیتۆڤیزمدا شەرعییەت و خۆشویستنی حکوومەتە هەڵبژێردراوەکان، دەگەڕێتەوە
بۆ
پێودانگە ئابوورییەکانی
هەڵامسان
، ڕادەی
بێکاری
و هاوتەرازنەبوونی
خەرج
و
بەرج
و…هتد
یەکێکی
دیکە
لەو
مەسەلە
گرنگانە،
ئەوەیە
کە
تا
چ ڕادەیەک بارودۆخی ئابووری وەڵاتەکان دەرەنجامی سیاسەتەکانی دەوڵەتە و
تا
چ ڕادەیەکیش بەرهەمی هۆکارگەلێکی
بێ
کۆنتڕۆڵ
وەک
بازاڕی
جیهانییە؟
سەنگی
هۆکارگەلی
سیاسی
لە
پێکهاتنی سیاسەتە ئابوورییەکان
گرانە
و
ئەم
هۆکارانە ئەکەونە
ناوەندی
سەرنجی
ئەم
زانستەوە.
بۆ
نموونە
دەگوترێ
کە
دەوڵەتان
لە
پێش
هەڵبژاردنەکان و بەمەبەستی خۆشیرینکردن
لە
بەر
چاوی ڕەشەگەلدا
دەست
دەدەنە بووژاندنەوەی ئابووری و
تەنانەت
تاکوو
چەند
مانگێکیش
ئەو
شتانەی
کە
بەرعۆدەی
بوون
بە
ئەنجامی دەگەێنن،
بەڵام
دوای
گەیشتن
بە
دەسەڵات
،
لەم
ڕێبازە
دوور
دەکەونەوە.
پێوەندی
ئایدیۆلۆجی
حیزبی
لەگەڵ
مەسەلە
ئابوورییەکانیش،
بۆتە
بابەتێک
لە
توێژینەوەکانی ئابووری
سیاسی
.
ئەغڵەب
حیزبە چەپییەکان
هەوڵ
دەدەن گرفتی
بێکاری
چارەسەر
بکەن،
کەچی
حیزبە ڕاستییەکان
هەوڵ
دەدەن پلەی
هەڵامسان
دابەزێنن.
کەواتە
پێوەندی
ئایدیۆلۆژی
سیاسی
و ئابووری
سیاسی
مەسەلەیەکی
گرنگ
لە
ئەژمار
دێت
. ئابووری
سیاسی
بەم
واتایە،
لەگەڵ
ئابووری
سیاسی
بە
واتا
کۆنەکەی
کە
بە
ڕوانگەیەکی مارکسیەوە دەیڕوانییە
سیاسەت
، خۆبەخۆ
جیاوازی
هەیە
.