تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باڵ
ئامرازی فڕین لەباڵندەدا.(باڵی پەلەوەر.)]
باڵ
قۆڵ. [ئەو بەشەی جلوبەرگ کە دەکەوێتە سەر جومگەی دەست.]
باڵ
دەس. [(لەسەر پەنجەوە تا شان.)]
باڵ
قۆل، باهو، بازوو. [لە ئەنیشکەوە تا شان.]
باڵ
[(هێندەی درێژی دەست لە سەرپەنجەوە تا لووت.)]
باڵ
نەهەنگ. [(جۆرە ماسیەکی گەورەیه.)]
باڵ فشەوەکردن
باڵەشۆڕی، پەلەپسکێ. [باڵ شۆڕ کردنەوەی باڵنده.]
باڵ مەگەز
[باڵی مێش]
شەقەی باڵ
شاخەی باڵ [دەنگی لەیەکدانی باڵی باڵندە]
پەڕی ناو باڵ
تووکی ناو باڵی باڵنده.
باڵا
بەژن، قەد، بەشەن. [قام، قامەت]
باڵا
بان، سەر، ژوور. [لای سەروو (وەک: باڵاخانه.)]
باڵا
چەور، فرەتر. [زیاتر]
باڵا کردن
هەڵچوون، گەشەکردن. [گەورەبوون]
باڵار
تەژه، حەماڵ. [کاریتە(کە داری دارە ڕای دەکەوێتە سەر.)]
باڵاشمه
[داری هەردوولای مێڵی تاقە کە دار گەلی سەر تاقەی بە سەردا ڕایەڵ دەکەن.)]
باڵان
تەڵه، داو. [ئامرازی ڕاو.(بۆ نموونه: گورگی باڵان دیده.)]
باڵاپۆش
[جلوبەرگی سەرتاپا داگر.وەک: پاڵتۆ، عەبا...]
باڵسنه
پەلەوەر، مەل. [باڵدار]
باڵق
پێگەیک، شەیتانی بووگ، ژنکام، شووکام، لفکام. [پێگەیشتوو، باڵغ]
باڵنگ
[کەبات (جۆرە«ترنج»ێکه.)]
باڵنگو
بادڕەنگ، باروونه. [(تۆوی گیایەکە) بۆ دەرمان بەکار دەهێنرێت.]
باڵه
باڵونه
فڕۆکه. [تەیارە]
باڵوون
[بالوون]
باڵیۆز
ئێلچی. [باڵوێز، سەفیر]
باڵێن
پشکول، پشتیوان. [کۆمەلی دیوار و کۆڵەکه، پژدەر]
باڵێن
سەرنگیا. [سەرین، بالیف]
باڵەتەپێ
[باڵەتەپە(باڵ لێکدانی پەلەوەر لەزەویدا.]
باڵەتەپێ
[باڵەتەپه، باڵگرتنەوه. (باڵ لێکدانی پەلەوەر لەهەوادا.]