تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Opportunity cost
تێچوونی دەرفەتی لەکیسچوو. بەهای باشترین ئەلتەرناتیڤی بەكارهێنانی شمەكێكی ئابوورییە. وادابنێن باشترین ئەلتەرناتیڤی بەكارهێنانی ئەو سەرچاوانەی بۆ دەرهێنانی یەك تۆن خەڵووز بەگەڕ خراون، بەرهەمهێنانی 10 بووشڵ گەنم بێت. كەواتە تێچوونی دەرفەتی لەکیسچووی یەك تۆن خەڵووز، 10 بووشڵ گەنمە كە دەكرا بەرهەم بهێنرێت، بەڵام بەرهەم نەهێنراوە. تێچوونی دەرفەتی لەکیسچوو بە تایبەتی بۆ دیاریكردنی بەهای ئەو شمەكانەی بەسوودە (بەكەڵكە) كە ناخرێنە بازاڕ، وەك تەندروستی یان سەلامەتیی ژینگە (such as environmental health or safety).
سەرچاوە: سەلاحەدین
opportunity
[n.]
derf, keys, delîve, hel, fesal, derfet.