تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕانک
جۆرە دەرپێیەکی شاڵینی شاشە
ڕانک
رانَک.
ڕانک
شەڕواڵی لە بووزوو.
ڕانک
رانَین.
ڕانک
شەرواڵی لە بووزوو، شاپک، پاتۆڵی بووزوو
ڕانک
شاڵ، (هەورا.): ڕۆنکی، (هەر.) ڕانی، (کە.، زێ.، بار.)پەشمە، پانتۆڵێکە لە بووزوو دروستدەکرێ و لەسەر دەرپێوە دەپۆشرێ
ڕانک و چۆغه
شاڵ و شەپک، شەلە و شەپک، (سور.) ڕانک و چۆغەڵ، ڕانی و بەرگووز
ڕانکه
(که.): ئەو کەمە تووکەیه لەسەر پشتی بزنان دەهێڵرێتەوە تا لە گەرمای بپارێزێ، پشتەک. (بابا.): مووی لاڕانی بزنانه، کە بەهاران دووای بڕینەوەی ئاژاڵان دەهێڵرێتەوە تا دڕوو لە گووانی نەدات
ڕانکی
بڕوانە: ڕانەکی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕانکە
مووی لا ڕانی بزنە کە لە بەهاراندا لە کاتی بڕینەوەی ئاژاڵدا دەهێڵرێتەوە بۆ ئەوەی کە دڕک لە گوانی نەدا
ڕانکە
تیسکی دەوری گوانی ئاژەڵ کە برینگی ناکەن لە ترسی دڕک تێ چەقین