تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چاویلکە
برینێکە لە لەش پەیدا بووبێ و چاوگەی داکەوتبێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چاویلکە
دوو شووشەیە لە چواچێوەدا بۆ شت بینین یا پاراستنی چاو لە تەپوتۆز دەکرێتە چاو
چاویلکە
گۆزلک، عەینەک
نەخۆشیەکە بەلەکی نەخۆش پۆڕگ دەردەکا
چاویلکە
چاڤک، چاڤبەرک، (باک) چاڤۆک، (باد) پێشچاڤک، دووشووشەیە بە قەد چاو لەناو چووارچێوەدەکی دوو قۆڵدارە بۆ تۆزو خۆڵ یا خووێندنەوە لە چاو دەکرێ، (کۆ) چاوچاویلکە، کووزرەکە، (هەورا) چەشمەک، دەردێکی گرانە لە دووایەدا دەبێتە برینێکی پیس
چاویلکەدان
قوتووو کیفی چاویلکە
چاوچاویلکە(خۆ.، کۆ)
چاویلکە، برینێکی پیسە. گەمەیەکە بە مەرج دووکەس چاو لێک دەکەن کامیان زووتر چاوی بقووچێنێ دەیدۆڕێنێ