تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
طەی
پێچاوە. دوایی هێنان. دوابڕین.

شەوی هیجر و بەقای عومری ڕەقیبم
خودا طەی بێ، خوا طەی بێ، خودا طەی
سەرچاوە: نالی
طەی
سەرچاوە: نالی
طەیبه
شاری مەدینه.

عەرشی بەرین که دائیرەیە، ڕەوضە مەرکەزە
فەرشی زەمین به عەرصەیی طەیبه موجەوهەرە
سەرچاوە: نالی
طەیبە
ناوی شاری مەدینەیە کە قەبری پیرۆزی پێغەمبەری تیایە.

ئەی قوببەیی طەیبە کە دەڵێی حوققەیی طیبی! ،، مەئوایی حەبیبی!
مسکێنم و بۆ خاکی عەطرناکە کە هاتووم ،، بەو بۆنەوە هاتم
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
طەییب، طاهیر
پاک و خاوێن.

طەیبه که یەعنی طەییب و طاهیر به ڕەوحی ڕۆح
فەرقی ئەڵین: گڵی له گوڵ، ئاوی لە کەوثەرە
سەرچاوە: نالی
ظابیطەی طەبعم
تەبیعەتی بەذەوق و ڕێکوپێکم.

ضابیطەی طەبعم سوارە، ئیددیعای شاهیی هەیە
مەحتەشم دیوانە، داوای تەختی خاقانی دەکا
سەرچاوە: نالی
واسیطەی ئیمکان
هۆی بوون.

مەکانی واسیطەی ئیمکان، مەکانەت بەخشی ئینس و جان
مەکینی لامەکان سەیران تێدا تەشریفی میوانە!