تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
صوور
شاخێکە لە ڕۆژی قیامەتدا ئیسرافیلی فریشتەی مراندن و ژیاندنەوە دوو جار فووی پیا ئەکا. بە فووی یەکەم هەموو زیندووان ئەمرێنێ و بە فووی دووهەم هەموو مردووان زیندوو ئەکاتەوە.

ئایا مەقامی ڕوخصەتە لەم بەینە بێمەوە،
یا مەصڵەحەت تەوەققوفە تا یەومی نەفخی صوور؟
سەرچاوە: نالی
نەفخی صوور
فووکردن بەو کەڕانایەدا کە مردووی پێ زیندوو ئەکرێتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا.

لەم فەیضی نوورە هەرچی کەوا نارە مردووە
بەم نەفخی صوورە هەرچی کە خاکە ژیایەوە
سەرچاوە: نالی
حوسنی صوورەت
جوانیی شێوه.

ڕەحمەت به حوسنی صوورەتی ئینسان ظوهوری کرد
(خَیْرُ الْبَشَر) لەقەب به شەفاعەت مووبەششەره
سەرچاوە: نالی
صوورەت
سەرچاوە: نالی
صوورەتی بەشەریی
وێنەی ئادەمیزاد.

بورهانە صورەتی بەشەریی چونکە نوورە، نوور
بێ ظیللە، ماسیوای بە دوو نیسبەت مووعەببەرە
سەرچاوە: نالی
قوصوور
کورتی.

ئەسەف درێژی شەو و ڕۆژی ئەو شەو و ڕۆژەم
قوصووریان بووە طوولی نەدامەتی تەقصیر