تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شاباش
دراوێکە کە هەڵدرابێ بەسەر یەکێکدا لە ڕووی خۆشەویستییەوە
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
شاباش
[ا ]
(شاباش - şabaş)
شاباش، پارەوپوڵی که له زەماوەندا به شایەر بدرێ یان بەسه-ربووکدا هەڵبدرێ.
شاباش
بەخشیشێکە تەنها لەکاتی داوەتێدا دەدرێ بە چاوەش و شایەران. چەپڵە ڕێزان٬ ئافەرین٬ بژی٬ هەربژی.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شاباشکردن
وتنی (شاباش) لەلایەن گۆرانیبێژی هەڵپەڕکێ و بۆ ئەوەی کە دراوی بدرێتێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شاباشکردن
هەڵدانی دراو بەسەر یەکێکدا لە ڕووی خۆشەویستییەوە
شاباشکردن
دراو و نوقڵێکە٬ کەهەڵدرێ بەسەریەکێکیدا لەبەر خۆشەویستی یا بەسەر بووکێدا لەکاتێکیدا٬ کەدەگاتە بەردەرگای زاوا.