تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەنگوڵە
جرس، درای، زنگ
زەنگوڵە
زەنگ، زەردێکی کانزای ناو هڵۆڵ شتێکی پچووکی لە ناو دایە لە هەژاندندا دەنگی لێ دێت
زەنگوڵە
زەنگل، دێژاموور، زەنگی گچکەیە بە ملی ئاژاڵانیەوە دەکەن تا ماری لێ بڕەوێتەوە لە پێ و ملی منداڵیش دەکرێ. (هەورا.): هێچک، دارێکە بۆ شەغرە یا بۆ هەر چتێکی بە کار ببرێت. (هەورا.): ئەژنۆ، چۆک
زەنگوڵەزیوە
باڵندەیەکی گچکەی ڕەنگینە زۆر جاران هێلانەی لەسەر دارە هەرمێ و بەڕووی بە قوڕو پووش دروست دەکات
زەنگوڵەمیرە
(موک.):باڵندەیەکە