تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تێروو
گیاندار و دڕندەی کێویی وەک شێر و پڵنگ و گورگ و ورچ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تێروو
دارێکە بەرێکی وەک تووڵەزەڕە دەگرێ گەڵای وەک چوالە تاڵە وایە
تێروو(بڵ)
چەقەڵ. بە جانەوەری دڕندەی وەکوو شێرو پڵنگ و گورگ و وورچیش دەڵێن. تەروو کووێستانی، تیرووی. (بابا.، هەورا) تەروو. دارێکی جەنگڵییە نیو بەژن بڵند دەبێ گەڵایەکانی ووردو سێ چوکڵن بۆ بالۆکان زۆر باشە: گۆیا دووای دۆزینەوەی سێ چووار پێیەکی دوور پشتاوپشت بۆی دەچن و حەوت لکی لێدەکەنەوە لە نێو دوو بەردانی دادەنێن، کە ئەوان ووشک بوون بالۆکەداره کە بالۆکەکانی پووچ دەبنەوە سا چ خۆی بیکا یا بەناوی وی بکرێ. بەرەکەشی خڕو سوورو ووردە. هەر کەسێ 7 دەنکی قووت بدات تا 7 ساڵان چاوی نایەشێ. شوولکی لە ملی ووڵاخی پسکەدار بکرێ چادەبێتەوە
تێرووچانک(باد)
زۆرانێ، زۆرەوانێ
تێرووێ(پیرا)
دارێکی کێوییە، لەکاتی هەنگووین کردنی هەنگاندا بەرێکی کەمێک سوورو درێژووکە دێنێ و ناخورێ