تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەسەردابڕین
[[ به‌/ 12 + سه‌ر + دا «=3- ئا» + بڕین]]
«مست، مت.» به زۆر شتێک بە کەسێ قبووڵ کردن، جا بۆ قازانجی بێ یا تووشی زیانی بکا.:: خۆی بەسەردا بڕی، پاش ئەوەی که لێی قەوما کچەکەیان بە سەردا بڕی لێم وەرنەدەگرت، به زۆر و به خواهیشت بەسەری دا بڕیم.
بەسەردابڕین
چتێک لە لایەن فرۆشیارێکەوە بە زۆری بە نرخێکی زۆرو یا سەرەڕآی بێ کەڵکی و کەموکووڕی دان بە کەسێکی. کێشەو ڕووشەو گێچەڵێک بە ملی کەسێکیدا بڕین. ئافرەتێک، کە بە زۆر خۆی بەسەر پیاوێکیدا ببڕێ
دەست بەسەردابڕین
زەووتکردن.