تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەمری خوا (خودا) بەجێهێنان
(کن.) ١- جێبەجێ کردنی ئەو فەرمانانەی خوا کردوویە. ٢-تم: ئەمری خوا کردن
ئەمەگ بەجێهێنان
(مست. لا.) پاداشت دانەوە، خزمەت کردنی کەسێک بەرامبەر بە ماندووبوونی بە کارێکەوە، وەفا بەجێگەیاندن. ((.... زۆری نەخایاند دایکیشی ئەمەگی بەجێهێنا و دوای باوکی کەوت بۆ شاری خامۆشان...))، (قزڵجی: پێکەنین-١٠١).
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەجێهێنان
جێبەجێکردنی کارێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دڵ بەجێهێنان
بەجێ هێنانی ئارەزووی دڵی یەکێک