تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاژۆتن
هەڵکوتانە سەر شتێک
ئاژۆتن
لێخوڕین: لە ترومبیل ئاژۆتن دا زۆر بەکارە
ئاژۆتن
«مستـ. متـ.»، «بکـ.» ١- لێخوڕینی ئەسپ و هەموو جۆرە وڵاغ و گیاندارێ. ٢- لێخوڕینی ئوتۆمبیل و تڕاکتور و ئەو جۆرە شتانە «پاش ئەوەی ئوتۆمبیل و... لە کوردستانی عێڕاق پەیدا بووە، بە کار دێت». ٣- شتێک وە پێش خۆدان و بۆ پێشەوە ڕادانی: ڕانەکەمان ئاژۆت. جۆتەکەی باژۆن «بئاژۆن». ٤- خێرا ڕۆیین □ «سوبح حەیا ئێڤاری باژۆین»، «ژابا ــ ٨».
ئاژۆتن
ڕاناندن، ئاخاوتن، فش لێکرن، ڕاخین، ژەندن، ژەنین، لێخوڕینی ووڵاخ و ئاژاڵان، کووداندن، هاژۆتن، ڕانن، ڕاندن، ڕادان، ڕانرادان، ئاخێوتن
ئاژۆتنەسەر
پەلامار بۆ بردن، هەڵکوتانە سەر