تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوورگ
[[ئاور+گ «گا» ] ]
«نتـ.»، «مکـ.» ۱_شوێنێکی تایبەتییە لە ماڵان ئاگری تێدا دەکەنەوە چێشتی لەسەر لێدەنێن. تێبــ.ینی: لە سووچێکی ئاشپەزخانە لە سێ لاوە بە خشت یا بەرد بە بەرزایی ۳۰/۲۰سانتیمەتر دیوارۆکەیەک دروست دەکەن، مەنجەڵ یا دیزەی دەخرێتە سەر و لە ژێرەوە بە دار یا هەر سووتەمەنییەکی تر ئاگر دەکەنەوە، دووکەڵەکەشی لەسەربانی خانوو دەردەچێ. ۲_تمـ: ۱_ئاگردان/۱.
ئاوورگ
گۆڕک، گۆرکە،(دزە)ئاوورگە، کوانوو،(دەر)کووچک کووانی، ئاووردان، ئەرگ، کۆچک،(باڵە)پفکە، (جا)کووانگ،(دەر)کووانی،(هەورا)ئاووردان،(هەورا)ئایرگا،(باک) بندن