پرسیارەکان
395) ئەم شێوەندازەی خوارەوە پێنج بلۆك دەنوێنێت (5 × 2). داخۆ بە چەند کردار دەتوانرێت وا ڕێک بخرێن کە شێوازی جودایان لێ پێک بێت؟
396) ساسان داوای لە ژیلە کرد کە ڕێژەی ڕووبەری شوێنە ڕەنگتارەکانی لەم شێوەندازەدا بۆ دەسنیشان بکات. داخۆ ژیلە چۆنچۆنی ئەو مەبەستەی بە ئەنجام گەیاندبێت؟
397) گەر بڕوانینە نیگارەکان ئەوا سەنگی هەردوو دانەیەکیان پێکەوە لەسەر قەپانەکە تۆمارە بە (118، 72، 78) کیلۆگرام. ئەی ئەگەر هەرسێکیان پێکەوە بچنە سەر ئەو قەپانە، ئاخۆ چەند تۆمار بکات؟
398) بە شمارەکانی 1 تاکو 9 چۆنچۆنی ئەم شەشگۆنایانە پڕ بکرێنەوە بەو مەرجەی دووبارەبوونەوە نەبێت لە هیچ ڕیزێکدا و کۆی ئەو خانانەیش بکاتە ئەو ژمارەیەی کە لە ناو سێگۆشە لاوەکییەکاندا دیاری کراوە؟
399) راژان لە رۆژانی پرسی ئەوە بۆچی زوربەی زۆری کاتژمێرەکان کە بۆ فڕۆشتن لە جامخانەکان دانراون لەسەر (10:10) یا کەمێك نزیك لەوەوە ڕێک دەخرێن؟ داخۆ نهێنیی ئەوە چی بێت؟
400) بە مەزەندە،کام لەو سێ شێوازە شمارێنراوانەی خوارەوە شیاوە و دەگونجێت تا ئەو جێگە نادیارە پڕ بکاتەوە؟
401) لەم دوو خشتەیەدا، ئاخۆ ژمارەی نادیار بە چەند مەزەندە بکرێت؟
402) ئاخۆ دەکرێت لە دابەشی ئەو شمارانەی خوارەوە بگەینە ئەنجامی [2/1، 3/1، 4/1، 5/1، 6/1، 7/1، 8/1، 9/1]؟
403) ئاخۆ بە کردنەوە و دیسان داخستنەوەی چەند ئەڵقە لەو 8 ئەڵقە پێکبەستانەی خوارەوە بتوانرێت کە گشتیان تەنیا وەك یەك ئەڵقەی داخراو دەر بکەونەوە؟
404) ئەم شێوەندازە سێ خلۆکە دەنوێنێت کە هەرسێکیان بەو پەتە پێکبەست کراون و سیستەمێکی میکانیکییان پێک هێناوە. ئەوە کامیانە لە 30 خولەکدا دەبێت زیاتر خول بدات و بسووڕێت لە چاو دوانەکەی دیکەدا؟