پرسیارەکان

375) له‌م نیگاره‌ سـێ خشته‌ نۆڕسکێنه‌ییه‌‌دا،‌ له‌ هه‌ر چوارگۆشه‌یه‌کی گه‌وه‌ره‌ 9 گچکه چوارگۆشه‌ی تێدایه‌. چۆن ئه‌و خانانه‌ به شماره‌کانی 1 تا 9 پڕده‌کرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر‌ له‌ هه‌ر چوارگۆشه‌یه‌ك و ڕیزێکی سـتوونی و ئاسۆییدا ته‌نیا جارێك ئه‌و شمارانه‌ به‌کاربهێنرێن؟

376) لە زۆربەی وڵاتەکاندا، تابلۆی ترۆمبیلەکانیان هەڵگری سێ پیت و سێ شمارەن ( وەك 145 س ع ل ،، 496 ل م ر ،، 962 ب م ق ،،......). داخۆ شیمانەی چەند ترۆمبێل هەبێت کە هەڵگری سێ شمارەی جیاواز و سێ پیتی وەکیەك بێت؟ ( وەك 427 س س س ،، 934 ع ع ع ......).

377) چ‌ ژماره‌یه‌ك شوێنه‌ نادیاره‌کان پڕده‌که‌نه‌وه‌‌؟

378) چۆن نادیاره‌ ژماره‌ی ناو شه‌شگۆناکه‌ به‌ده‌سـدێنیت؟

379) شماره‌ نادیاره‌که‌ی ئه‌م دوو به‌شه‌ ژماره‌یه‌ چۆن ده‌سنێشانده‌که‌یت؟

380) چ ژماره‌یه‌ك بۆ پڕکردنه‌وه‌ی شوێنه‌ نادیارەکان‌ گونجاوه‌ تاکو ڕاستی به‌ گشت ژماره‌کانیتر بدات؟

381) له‌م دوو هێڵه یه‌کتربڕانه‌دا...ژماره‌ی نادیار چه‌نده‌؟

382) ئەگەر ئاریا 2 کراسی هەبێت ( ڕەش و سپی ) هەروەها سێ چاکەتیشی هەبێت ( سوور، ڕەش ، قاوەیی ) ئایا ئەو شیمانانە چەند بن تا لە یەك کاتدا هەردووکیانی پێکەوە ( کراس و چاکەت ) لە بەردا بێت؟

383) کام لەو شەش شێوەیەی خوارەوە شیاوە بۆ پڕکردنەوەی شوێنە نادیارەکە؟

384) چۆنچۆنی ئەم شێوەندازە بکرێتە چوار بەشی یەکسانەوە و بەو مەرجەی هەر بەشە و سێ دانە لەو شێوەندازە هێلکەییەی بەرکەوێت؟